text
stringlengths
223
525k
id
stringlengths
47
47
dump
stringclasses
96 values
url
stringlengths
15
4.08k
date
stringlengths
20
20
file_path
stringlengths
110
155
language
stringclasses
1 value
language_score
float64
0.71
1
language_script
stringclasses
1 value
minhash_cluster_size
int64
1
4.87k
top_langs
stringlengths
30
316
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که ئێسـتا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هاتووه ڕایگه‌یاند به پـشـتیوانی هه‌ڵـمه‌تێـکی هه‌واڵگری عێراقی هه‌ردوو تێرۆریست عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی به‌رپـرسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و ئه‌بو ئه‌یوب میسـری لێـپـرسـراوی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق کوژراون له ناوچه‌ی سه‌رساری سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین که ده‌کوێته باکوری به‌غدای پایته‌خته‌وه. له‌م هه‌وڵه‌دا سـوپای عێراق به هاوکاری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر خانوویه‌ک له ناوچه‌ی سهرسـار که هه‌ردوو تێرۆریست کۆبوونه‌ته‌وه له‌و ماڵه‌دا و ده‌رئه‌نجام له‌و هێرشه ڕزگاریان نه‌بووه و ده‌سـتبه‌جێ کوژراون. ئه‌م هه‌واڵه‌ش له کاتێـکدایه که وه‌ڵامێـک بۆ تانه‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا هات له ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی ئازار که چه‌ندین سـکاڵای تۆمارکردبوو له‌سه‌ر فرتوفێڵ و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان. ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:32 خوله‌كه.
<urn:uuid:95ead950-0976-49cd-ae9a-ecdcf8d563fc>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/goran-tawfeeq-baghdadi-19apr10-91512099/957695.html
2016-12-05T12:39:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541696.67/warc/CC-MAIN-20161202170901-00298-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996525
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9965246319770813}
محه‌مه‌د ڕه‌حیم: حکومه‌ت ده‌بێت پلانی هه‌بێت بۆ نیشته‌جێکردنی په‌نابه‌ران له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کانی که له ناوچه سنوریه‌کان ڕووده‌ده‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر ئاواره ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کردووه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵکی. ڕۆژنامه‌وان محه‌مه‌د ڕه‌حیم له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هاتنی په‌نابه‌ران کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی کوردستان له ڕووی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئاسایشیشه‌وه هه‌یه. له‌م وتووێژه‌دا که هاوکاری خالد فه‌تاح له‌گه‌ڵیدا سازیداوه به‌ڕێز ره‌حیم ده‌ڵێت په‌نابه‌ران ده‌ستیان کردووه به کڕینی ماڵ و موڵک که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر دیموگرافی هه‌رێمه‌که هه‌یه.
<urn:uuid:475c6d49-60fd-4245-85ae-3504f66c9798>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2831509.html
2016-12-09T23:17:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542851.96/warc/CC-MAIN-20161202170902-00234-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996032
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9960324168205261}
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ڕووداوی کاری توندوتیژی له ئه‌فغانسـتان به لای که‌م 15 که‌س کوژراون. له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی ده‌ڵێت پـۆلیسی ئه‌فغانی و سه‌ربازانی فره ڕه‌گه‌ز شه‌وی ڕابردوو له پارێزگای هێلمه‌ندی باشوری ئه‌فغانسـتان 10 چه‌کداریان کوشت. هاوکات هێزه‌کانی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌ربازانیان ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتڕێژیان له شـۆفێری ئۆتۆمبیلێـک کرد، شۆفێره‌که‌یان کوشت. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن شـۆفێرهکه له‌و ده‌مه‌ی له خاڵێـکی پـشـکنین نزیـک ده‌بووه‌وه ڕانهوهسـتا، هه‌ر بۆیه ته‌قه‌یان لێـکرد، ڕووداوه‌که له پارێزگای خۆست بوو. هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌شـکری وا ڕاده‌گه‌یه‌نێت منداڵـێـک و ژنێـکیش له‌و ڕووداوه‌دا برینداربوون. هه‌ر له ئه‌فغانسـتان و له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له سێ هێرشی جیادا 2 لێـپـرسـراوی خۆجێی و 2 پـۆلیس کوژراون.
<urn:uuid:61c91eee-28b7-45cb-82e6-b4792fb4f3b3>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-07-voa3-89234517/955259.html
2016-12-11T06:11:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544140.93/warc/CC-MAIN-20161202170904-00042-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999211
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9992111325263977}
ده‌نگوباس- منداڵێك به چوار قاچه‌وه له شاری حه‌له‌بی سوریا له دایكبوو و پزیشكه‌كانیش هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و تا ئێستا ره‌گه‌زی منداڵه‌كه دیاری نه‌كراوه و ته‌ندروستی باشه. له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لشێخ به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی شاری حه‌له‌ب وتی: "له‌راستیدا ئه‌م كورپه‌له دووانه بووه، بهلاَم له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له‌ی دووه‌م له به‌شی خواره‌وه‌ی له‌شی راوه‌ستاوه و ته‌نها به‌شی خواره‌وه‌ی گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌و به‌شه‌ی له‌شی له‌گه‌ڵ لاشه‌ی كۆرپه‌له‌ی یه‌كه‌م ماوه‌ته‌وه و جیانه‌بووه‌ته‌وه". له لایه‌كی دیكه‌وه مونیر عهرۆق به‌رێوه‌به‌ری به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی حه‌له‌ب ئاشكرایكرد: له‌دایكبوونی منداڵ به چوار قاچه‌وه زۆر ده‌گمه‌نه و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كه له حه‌له‌ب رویداوه به پێی پشكنینه پزیشكییه‌كان ته‌ندروستی زۆر باشه. باوكی منداڵه‌كه‌ش رایگه‌یاند كه پێشتر پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه كۆرپه‌له‌كه به هۆی ناته‌واوییه‌وه نامینێت و وتیشی: "ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه كوڕ بێت ناوی ده‌نێت خه‌لیل و ئه‌گه‌ریش كچ بێت ناوی سارای له‌سه‌ر داده‌نێت". |توقيــع العضو شميران كركوكي | بیر له زیان بكه‌وه به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
<urn:uuid:7807b68d-fec7-4283-be83-980a7ca2ced5>
CC-MAIN-2016-50
http://xp10.ahlamontada.com/t664-topic
2016-12-11T06:11:33Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544140.93/warc/CC-MAIN-20161202170904-00042-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995633
Arab
4
{"ckb_Arab_score": 0.9956327080726624}
وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا رێککه‌توون له‌سه‌ر درێژه‌دان به راگرتنی هه‌ندێک له گه‌مارۆکان به‌سه‌ر ئێران‌دا، له‌و ده‌مه‌ی وا وتووێژه‌کان له‌سه‌ر گه‌یشتن به سه‌ودایه‌کی ئه‌تۆمی گشتگیر به‌رده‌وامه، ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی به مه‌به‌ستی سنووردارکردنی پـرۆگرامی ئه‌تۆمی کۆماری ئیسلامیـیه. تاران له ساڵی رابردوودا پرۆگرامی ئه‌تۆمی خۆی ڕاگرت و بڕیار بوو دانوسانه‌کانی په‌یوه‌ست به رێکه‌وتنێکی گشتگیر له‌م مانگه‌دا ده‌سته‌به‌ر بکرێت و کۆتایی بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له هێشتا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست هه‌تا 24 مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ درێژکرایه‌وه. ئه‌وه‌ی جیی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا دانوسانه‌کانی ئه‌تۆمی نێوان تاران و زلهێزانی جیهانی ده‌ستپـێبکات، یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕازی بوو به‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ قه‌ده‌غه له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ڕابگرێت و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر بواره بازرگانیـیه‌کانی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ماده کیمیایه‌کان و زێڕ و کانزا به نرخه‌کانی ئێرانی هه‌یه ئه‌وانیش ڕابگرێت.
<urn:uuid:6187259c-2abd-4309-8f42-7140e7596964>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1962028.html
2016-12-03T17:40:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541066.79/warc/CC-MAIN-20161202170901-00050-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998934
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.998933732509613}
که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌رده‌وام له خۆپـیشـاندان و گردبوونهوهدان تاوه‌کو داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بکه‌ن ئه‌و که‌سانه ده‌سـتگیربکرێن که ده‌سـتیان هه‌بووه له ئه‌نفالکردنی ڕۆڵه‌کانیان. لیوا عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی پـۆلیسی هه‌ولێر به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به‌شێـکی زۆری ئه‌و تاوانکارانه ده‌سـتگیرکراون و به‌شێـکی که‌میان ماوه‌ته‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانن و ناوه‌کانیان دراونه‌ته پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی(ئنته‌رپـول). به‌ڵام سۆران عومه‌ر سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌م باره‌یه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا هه‌تا ئێسـتا له هه‌رێمی کوردسـتان 258 که‌س تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی ده‌سـتیان له تاوانه‌کانی ئه‌نفالدا هه‌بووه و فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کراوه له لایه‌ن به‌غداوه، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا 3 که‌سیان ده‌سـتگیرکراون و ئه‌وانه‌ش نه لێپـرسینه‌وه و نه لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه. ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی دیکه هه‌ندێـکیان له ژیاندا نه‌ماون، به‌ڵام به‌شێـکی تریان ناو و ناونیشـان و پله‌ی سه‌ربازی و حزبی و شوێنی نیشـتهجێبوونیان له هه‌رێمی کوردسـتان دیاره، هه‌روه‌ها هه‌ندێـکیشیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت جێی داخه هه‌تا ئێسـتا حکومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت بڕیاری ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و که‌سانه جێبه‌جێ بکات. درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د زێباری له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.
<urn:uuid:dbac0d5f-f0e3-4d1a-a3d6-e38c4f7b0f40>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2722722.html
2016-12-08T00:15:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542288.7/warc/CC-MAIN-20161202170902-00498-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998513
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9985132217407227}
ڕۆژی یه‌کشه‌مه نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێ کردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ڕێگه چاره‌یه‌کیش بۆ کێشه‌کانی نێوان کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق. دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ژماره‌ی به‌شداربووان سنوردار بووه و باسیش له‌وه کراوه که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له سه‌ردانه‌که‌ی مۆسکۆ گه‌ڕایه‌وه ئه‌وجا له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی لایه‌نه نه‌یاره‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر ی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌درێت ئایا ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک ڕابگه‌یه‌نرێت یان نا. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر عوسمان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که فشاری ده‌ره‌کی هه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و له لایه‌ن ئه‌وروپاشه‌وه و ده‌شڵێت کێشه‌که ئێستا له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌دا نییه به‌ڵکو له متمانه‌دایه بۆ جێبه‌جێکردن. دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی ده‌کرێن وه‌ها ده‌کات کێشه‌کانی کورد بخرێنه لاوه و ده‌شڵێت له ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێردا که پێشتر مۆر کراوه هیچ باسێکی تیادا نییه به‌رامبه‌ر به کورد، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌مان شت دووباره ببێته‌وه ئه‌وا زیان ده‌بێت بۆ کورد. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:c9692065-92bd-44cd-a68a-aef567e32ae5>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1605464.html
2016-12-08T02:11:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542323.80/warc/CC-MAIN-20161202170902-00060-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998951
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.998951256275177}
ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی ئوردن له به‌رده‌م شـا عه‌بدوڵـڵای دووهه‌می ئوردن سوێندی قانونیان خوارد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیر نادر ئه‌لذه‌هه‌بی یه‌كێـك بوو له‌و 28 ئه‌ندامه‌ی حكومه‌تی نوێ ئوردن كه له عه‌مـمانی پایته‌خت سوێندی قانونیـیان خوارد. كابینه‌كه 4 خانمی وه‌زیری تێدایه، به به‌راورد به دوو یان سیان له حكومه‌ته‌كانی پـێشـوودا. سه‌رۆك وه‌زیر نادر ئه‌لذه‌هه‌بی، كه به كه‌سـێـكی میانڕه‌و ناسراوه، به‌ڵێنی داوه چاكسـازی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات. ده‌شڵێت سه‌ر لیستی كارنامه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له زیادكردنی به‌روبوومی كار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و زیادكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی كار بۆ ئوردنیـیهكان. هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری نوێی به‌ڵێنی داوه سیستمی په‌روه‌رده باش بكات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی و ئه‌ندامانی له‌شـكر زیادبكات. شـایانی باسه نادر ئه‌لذه‌هه‌بی پـێشـتر وه‌ك وه‌زیری گواسـتنه‌وه و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسـمانی ئوردن كاری كردووه. هه‌روه‌ها یارمه‌تی داوه له گه‌شه‌پـێـدانی ناوچه‌یه‌كی ئابوری تایبه‌ت له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی باشوری ئوردن. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌و چاكسـازیـیانهی حكومه‌ته‌كانی پـێشـوو له بواری بازاڕی ئازاد‌دا ئه‌نجامیان داوه بوونه‌ته مایه‌ی زیادكردنی ئاستی جیاوازیـیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارانی وڵاته‌كه.
<urn:uuid:5ef7937e-0f06-4b85-a5b5-c41d5fd213e2>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-25-voa7-89207512/949907.html
2016-12-05T16:43:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541773.2/warc/CC-MAIN-20161202170901-00274-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991599
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9915991425514221}
تورکیا هێزێـکی له‌شکری بۆ ناوچه‌ی باشیکی نزیک شاری موسڵ ڕه‌وانه‌کردووه و حکومه‌تی عێراق ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه و داوای له تورکیا کردووه ڕێز له سه‌روه‌ری خاکی عێراق بگرێت. سه‌رچاوه‌یه‌کی تورک به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه هێزێـک که له سه‌دان سه‌ربازی تورک پـێکهاتووه ڕه‌وانه‌ی نزیک شاری موسڵ کراون به مه‌به‌سـتی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه عێراقیـیه‌کان. پاشان سه‌رچاوه‌که گوتویه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه هه‌ر پـێشتر له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا بوون و ئێستا به‌ره‌و موسڵ براون و چه‌ند ماشێنێـکی زرێپـۆشیشیان له‌گه‌ڵدا ڕۆیشتووه. ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی سه‌ر به حکومه‌تی تورکیا له ڕاپـۆرتێـکیدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و نووسیویه‌تی له کاتی شه‌ودا ئه‌و هێزه به کاروانێـک چوونه‌ته باشیکه‌وه. له واشنتن، دوو کاربه‌ده‌سـت له وه‌زاره‌تی به‌رگری به ڕۆیته‌رزیان گوتووه ئه‌مه‌ریکا ئاگاداره که تورکیا سه‌دان سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی باکوری عێراق کردووه، به‌ڵام جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیا به‌شێـک نیـیه له‌و چالاکیـیانه‌ی هاوپه‌یمانێـتی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ئه‌نجامیان ده‌دات. له به‌غداش، ئۆفیسی حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا نووسیویه‌تی که پـێوسته ئه‌م هێزه‌ی تورکیا ده‌سـتبه‌جێ له خاکی عێراق بکشێته‌وه. پاشان له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه تورکیا هێزێـکی بۆ ناو خاکی عێراق ناردووه به بیانوی مه‌شق و ڕاهێنان به گروپه عێراقیـیه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی داوا یان مۆڵه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق وه‌ربگرێت. ئاماژه‌ی بۆ قه‌باره‌ی هێزه‌که کردووه که نزیکی فهوجێـک ده‌بێت و تانک و تۆپـیان پـێـیه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌ویش به جودا به‌یانـنامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکردووه. له پـێشهاته‌یه‌کی دیکه‌دا، به‌پـێی ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی هێزێـکی 15 هه‌زار سه‌ربازی به تانک و تۆپه‌وه ئاماده‌کردووه بۆ لێدانی په‌یه‌ده ئه‌گه‌ربێت و هه‌ر جموجۆڵێـکی نه‌خوازراو ئه‌نجام بدات.
<urn:uuid:91294cac-cb57-4d0e-af7e-c06f7e143a8c>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-iraq-kurdistan/3090098.html
2016-12-08T20:14:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542655.88/warc/CC-MAIN-20161202170902-00402-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997167
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9971673488616943}
هه‌ندێ له وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراقی له توركیا به‌شـداری له دوو كۆنفرانسدا ده‌كه‌ن. كۆنفرانسـێـك سه‌باره‌ت به وڵاتانی پاره به‌خش به عێراق و كۆنفرانسـێـك ده‌رباره‌ی ئاو. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویـیهكانی عێراق دكتۆر له‌تیف ڕه‌شـید سـازكردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
<urn:uuid:d4363d91-6073-4d01-9b76-bcf29a08904a>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-03-24-voa3-89205247/949427.html
2016-12-08T03:58:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542412.97/warc/CC-MAIN-20161202170902-00474-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.94919
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9491899013519287, "sdh_Arab_score": 0.04925297200679779}
جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی هێزه‌کانی پاراسـتنی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوکۆیهکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت زۆر له ڕاگه‌یاندنه‌کان به هه‌ڵه هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان به پاسه‌وانانی سـنوور ناوزه‌د ده‌که‌ن، چونکه پاسهوانێتیکردنی سـنوور به هیچ شـێوه‌یه‌ک ئه‌رکی ئه‌وان نیـیه. به‌ڕێز یاوه‌ر له درێژه‌ی قسه‌که‌یدا ده‌ڵێت به‌پـێی بڕگه‌ی پـێـنجی مادده‌ی 121 ی ده‌سـتوری عێراق هه‌رێمی کوردسـتان یان هه‌ر هه‌رێمێـکی دیکه له ناو ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقدا مافی هه‌یه سێ جۆر هێزی چه‌کداری هه‌بێت، ئه‌وانیش (هێزی پـۆلیس) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، (ئاسایش) سه‌ر به ئاسایشی گشتی هه‌رێم، (پـێشـمه‌رگه) پاسه‌وانی هه‌رێم. ده‌شڵێت پاسه‌وانانی سـنوور هێزێـکی پـۆلیسه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی عێراقه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:52 خوله‌كه.
<urn:uuid:5a7e653a-b746-4721-84b4-4a9efc978e5d>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-02-voa4-89240267/956489.html
2016-12-08T04:06:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542412.97/warc/CC-MAIN-20161202170902-00474-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.978009
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9780091643333435, "sdh_Arab_score": 0.0198269784450531}
سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى فيفا (جيانى ئنڤانتينۆ)ى بەرەگەز سويسرى رايگەياند كە ئارەزوو دەكان گۆرانكارى لە سيستەمى پالەوانێتى جامى جيهانى يانەكاندا بكات و ژمارەى يانە بەشدار بوەكان زياتر بكات. ئنڤانتينۆ لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆى ئسپانى وتى: "تۆپى پێ تەنها بۆ كيشوەرى ئەوروپا و ئەمريكى باشور نيە, جيهان گۆراوە, لەبەر ئەم هۆيە دەمانەوێت جامى جيهانى يانەكان وا لێبكەين كە چەندين يانە و هاندەرى تر لە جيهاندا گرنگى پێبدەن". وتيشى: "هەوڵ دەدەين پالەوانێتيەكە لەمەى كە ئێستا هەيە باشتر بێت, دەمانەوێت يانەى تر بە هەمان ئاستى بەرز زياد بكەين بۆ ئەوە ببێتە جێگاى بايەخى كەناڵە تەلەفزيۆنيەكان لە چەندين ناوچەى جياوازى جيهان".
<urn:uuid:886672fa-5973-46bb-85d3-80ee049e4bed>
CC-MAIN-2016-50
http://www.kurdsport.net/sport/6744
2016-12-05T16:36:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541773.2/warc/CC-MAIN-20161202170901-00300-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.915416
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.91541588306427, "sdh_Arab_score": 0.050900641828775406, "hac_Arab_score": 0.017040081322193146, "uig_Arab_score": 0.01566542685031891}
مه‌لاكرێكار ده ڵێت:عه‌لی باپیر وێنه‌ی بنكه‌و باره‌گاكانی حیزبی دیموكراتی گرتووه‌و ناردوویه‌تی بۆ ئێران له مێدیا کانه وه:"رۆژنامه"مه‌لاكرێكار،ئه‌میری پێشووی ئه‌نسارولئیسلام، اشكرایدهكات كه ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به یارمه‌تیدانی ئێران ده‌ستی هه‌بووه له تۆپبارانكردنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه.مه‌لاكرێكار له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ(رووداو)دا ده‌لێت:""ئێرانیبوونی كۆمه‌ڵ به‌ڵگه‌ی ناوێ، چونكه له‌بازنه‌ی بهڵگهنهویستدایه"گوتیشی "من له‌ساڵی 1984ه‌وه سه‌فه‌رم بۆ ئێران له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیردا كردووه،میوانی بووم و ده‌زانم له چ سهردهمانێكهوه له‌گه‌ڵ ئێران تێكه‌ڵه‌و ناشتوانێ له ده‌ستیان ده‌رچێت. ئه‌وان پێوه‌ی ماندووبوون تا پێیانگهیاندووهو كردوویانه‌ته ژماره‌ی خۆیان". مه‌لاكرێكار هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "مامۆستا عه‌لی باپیر له 1992 حه‌سه‌ن بابه‌كری به كامێراوه نارد بۆ وێنه‌گرتنی دیموكراته‌كانی لای كۆیه، كه وێنه‌ی ته‌واوی گرتن، ئاغای شه‌هلایی لای مامۆستا عه‌لی باپیربوو له سه‌رئه‌شكه‌وتان له بێتواته، پاشان بۆ ئێواره هه‌ر له‌وێوه بووه ره‌سه‌دی موشه‌كه‌كانی ئێران بۆ لێدانی داماوه داڵدهدراوهكانی كوردی رۆژهه‌ڵات. Entry filed under: مه‌لا كرێكار, بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان. Tags: .
<urn:uuid:ee1912c9-bcb1-4443-8320-1d29599df97a>
CC-MAIN-2016-50
https://werash.wordpress.com/2011/05/18/1631/
2016-12-08T20:11:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542655.88/warc/CC-MAIN-20161202170902-00428-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983867
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9838665723800659, "sdh_Arab_score": 0.013723857700824738}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له میانه‌ی سه‌ردانێکیدا بۆ تاران داوای له یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد وتووێژی فراوان و گشـتگیر له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجام بدات. کارل بیلت ڕۆژی چوارشه‌ممه له تارانه‌وه له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی نووسیویه‌تی هه‌ستێـکی به‌هێزی هه‌یه که له‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌وڵ بۆ گۆڕانکاری نوێ و پاشه‌ڕۆژێکی کراوه ده‌دات، هێزیش هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه‌دا نین. ناوبراو گوتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت گفتوگۆی نوێی فراوان و گشتگیری له‌گه‌ڵ ئێرندا هه‌بێت و هه‌وڵی دروسـتکردنی متمانه له نێو هه‌ردوو لادا بدات. بیلت له ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفدا کۆبووه‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌ی، ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرت له به‌رامبه‌ر ڕێگه‌گرتن له ئێرانیـیه‌کان له‌وه‌ی له‌سه‌ر تویته‌ر بنووسن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا کاربه‌ده‌سـتان به‌کاری ده‌هێنن، له‌وانه جه‌واد زه‌ریف.
<urn:uuid:3d353ecf-2fab-44d6-a6a6-88af83935a51>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1844888.html
2016-12-05T04:28:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541525.50/warc/CC-MAIN-20161202170901-00435-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998779
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9987791180610657}
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌كداران هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر پاسێك كه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غدا گواستۆته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 كه‌س كوژراون و 10 كه‌سی دیكه بریندار بوون. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كان موسوڵمانی شیعه ئاینزا بوون. له كاتی ڕوودانی هێرشه‌كه‌شدا، پاسه‌كه به ناوچه‌یه‌كی دانیشتووی سونه‌كان له خۆرئاوای به‌غدا تێپه‌ڕیووه. له لایه‌كی دیكه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئاسایش 23 چه‌كدارییان كوشتووه له‌وه‌ته‌ی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌ت له‌ناو به‌غدا كردووه. له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكدا له باكوری به‌غدا كوژراون. پێشبینی ده‌كرێت، سه‌رۆك بوش له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕێبازی نوێی له عێراقدا ڕابگه‌یه‌نێت كه باوه‌ڕده‌كرێت بانگه‌شه‌ی ناردنی هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌غدا بكات تاوه‌كو یارمه‌تی كۆتایی هێنان به توندوتیژی بده‌ن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالی ئه‌لیكزانده‌ر داونه‌ر گوتویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی نیازی گۆڕاندنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراقدا نییه، به‌ڵام پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه یارمه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراقدا بدات. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ڕایگه‌یاندووه كه‌وا به‌ڕێز بوش له ستراتیژییه نوێیه‌كه‌یدا زنجیره‌یه‌ك ئامانج بۆ حكومه‌تی عێراقی دادهڕێژێنێت تاوه‌كو له پێناو سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌دا جێ به‌جێی بكه‌ن. نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا داوا له ڕێبه‌رانی عێراقی ده‌كات موسوڵمانه سونه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدار بكه‌ن و ئه‌و به‌ربه‌ستانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی پێشووی پارتی به‌عس دانراون. به پێی هه‌مان ڕۆژنامه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش داوا له حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ڕێبازی دابه‌ش كردنی سامان و داهاتی نه‌وت له نێوان گروپه نه‌ژادییه‌كانی عێراقدا ته‌واو بكه‌ن كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت دواخراوه. به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی باسیان له‌و جۆره سزایانه نه‌كردووه كه ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی عێراقی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو له به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌دا شكست بهێنن.
<urn:uuid:e2e775d2-b6b9-4a07-bfe9-c743887f5313>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-01-08-voa4-89203427/949096.html
2016-12-05T04:32:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541525.50/warc/CC-MAIN-20161202170901-00435-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.976206
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9762064218521118, "sdh_Arab_score": 0.022629389539361}
سەرۆک ئۆباما بۆ وتاری سـاڵانەی خۆی پەنابەرێـکی کوردی دەعوەت کرد کە لە پاش مەینەتیـیەکی زۆرەوە گەیشتووەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. دکتۆر رفاعی حەممۆ، کوردێـکی شاری عەفرینە و لە بنەماڵەیەکی هەژاری ئەو شارەدا گەورە بووە و توانیویەتی بە هەوڵ و کۆشەشی خۆی بگات بە ئاستێـکی باڵای خوێند و ببێتە زانایەک لە بواری ئەلیکتریک و چەندان داهێنانی هەبێت. ڕفاعی کە لە شاری حەلەب لەگەڵ خێزانەکەی و ژمارەیەک لە کەسوکاری دەژیا لە میانەی شەڕی ناوخۆی سوریا موشەکێـک بەر ماڵەکەیان دەکەوێت و لە ئاکامدا هاوسەرەکەی و کچێـکی لەگەڵ پـێنج ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی گیانیان لەدەسـتدەن و هەروەها ماڵەکەشی وێران دەبێت. پاشان بەرەو تورکیا دەڕوات لەگەڵ کچێـکی و کوڕێـکی و لەوێش ژیانێـکی پـڕ مەینەتی دەبەنەسەر. خۆی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە بووە و کچەکەشی هێشـتا پارچەیەکی موشەکەکە لە شوێنێـکی هەستیاری ملیدا ماوەتەوە کە پـزیشکەکان نەیانوێراوە دەریبهێنن. دکتۆر ڕفاعی تەمەن 55 سـاڵ باسی ئەم ژیانە ناهەموارەی خۆی بۆ فەیسبوکێـکی بەناوبانگی Humans of New York ی ئەمەریکایی دەکات و لەوێش خەڵکێـکی زۆر هاوسۆزی خۆیان بۆ دەربڕی. بەسەرهاتی ژیانی ڕفاعی بە سەرۆک ئۆباما دەگات. سەرئەنجام مافی پەنابەری بەخۆی و هەردوو منداڵەکەی لە ئەمەریکا دەدرێت و لە شارێـکی ویلایەتی میشیگن نیشتەجێ دەبێت. سەرۆک ئۆباما لەگەڵ ئەوەی بۆ وتارەکەی بانگهێشتی کردبوو، هەروەها لەگەڵیشیدا کۆبووەوە. دکتۆر ڕفاعی لە میانەی وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی سەرۆک ئۆباما کەسێـکی زۆر بە سۆز و تێـگەیشتووە. گوتیشی باسی مەینەتیـیەکانی خەڵکی سوریا و بە تایبەتی مەینەتی گەلی کوردی بۆ کردووە، بەڵام باسی لە وردەکاریـیەکانی چاوپـێـکەوتنەکەی نەکرد. پـێشـتر کەناڵی ئەلحوڕە چاوپـێـکەوتنێـکیان لەگەڵدا سـازکرد و هەر لە سەرەتای چاوپێـکەوتنەکە داوای‌کرد کاربکرێت بۆ لابردنی گەمارۆی سەر ناوچە کوردیـیەکانی سوریا و گوتی لە ژێر سێ گەمارۆدان، ئەوانیش ڕژێمی ئەسەد و داعش و دەوڵەتی تورکیا. ڕەڤین دۆسکی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژەکەی لەگەڵ ئەنجامداوە.
<urn:uuid:316cdc7b-0f44-43a9-bef9-f1cc3dd8fec5>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/obama-hammo/3147699.html
2016-12-10T22:19:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543577.51/warc/CC-MAIN-20161202170903-00179-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.981245
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9812449812889099, "sdh_Arab_score": 0.011339467018842697}
سیروان زه‌هاوی بڕیارده‌ری لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆ بایدن بۆ عێراق زیاتر بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی عێراقیـیه‌کانه. ده‌شڵێت ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت جۆ بایدن ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بـبینێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:29 خوله‌كه.
<urn:uuid:1dc24a26-00ba-41e6-a084-b9310da3c3d4>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-07-03-voa3-89230687/954549.html
2016-12-04T12:20:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541321.31/warc/CC-MAIN-20161202170901-00442-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.988491
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9884905815124512, "sdh_Arab_score": 0.010199123062193394}
سه‌رۆک وه‌زیری هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له ڕۆژی شه‌ممه ڕووخا له کاتێـکدا دوو پارتی گه‌وره نه‌گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان له ئه‌مسـاڵدا له ئه‌فغانسـتان. سه‌رۆک وه‌زیری یه‌ن پـیته‌ر باڵکێنێنده سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند دووه‌م پارتی مه‌زن له هاوپه‌یمانێتیـیه‌که ده‌سـتیان کشـانۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی جیاوازیـیهکانیان یهکلابکهن و بڕیار بده‌ن چالاکی هێزه‌کانی هۆڵه‌ندا له ئه‌فغانسـتان پهرهپـێبدهن یان نا. پارتی ڕاسـتڕه‌وی کرسـتیان دیموکراتی ڕێزدار باڵکێنێنده که به‌شـێـکی گه‌وره‌تری هاوپهیمانێتیـیهکهیه پـێشـنیازی ئه‌وه‌ی کرد که پاش دوا مۆڵه‌تی مانگی هه‌شتی سـاڵی 2010 ش به ڕێژه‌یه‌کی که‌م هه‌ر له ئه‌فغانسـتان بـمێنـنه‌وه، به‌ڵام پارتی کاری جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر واوتهر بۆس ده‌یانویست به ته‌واوه‌تی کۆتایی به ئه‌رکی ئه‌فغانسـتان بهێنن له کاتی دیاریکراودا. ئه‌و دوو بیرۆکه جیاوازه چه‌ندین کاتژمێری وتووێژی له لاهای لێـکه‌وته‌وه. شـایانی باسه باڵکێنێنده سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
<urn:uuid:cef8e281-aa6c-42cd-bef7-9ef89df57e81>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-02-20-voa2-89240447/956534.html
2016-12-07T14:28:35Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542213.61/warc/CC-MAIN-20161202170902-00058-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998045
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9980446696281433}
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له به‌رامبه ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له قاهیره‌وه گه‌یشتوون سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ره دیموكراتخوازه‌كان له لایه‌ن هه‌زاره‌ها پۆلیسی میسرییه‌وه. ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له حكومه‌تی قاهیره كرد ڕێگه به خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه بدات و گوتی واشنتۆن نیگه‌رانه به بیستنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی له دژی خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كیان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ده‌كه. هه‌زاره‌ها پۆلیسی میسری له ژماره‌یه‌ك چالاكیخوازییان داوه و ژماره‌یه‌كیشیان لێ ده‌ستگیركردوون كاتێك به ناو قاهیره‌دا خۆپیشاندانیان ساز كردووه بۆ پشتگیری كردن له‌و دادوه‌رانه‌ی سانسۆر ده‌كرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتبوویان حكومه‌ت فرت و فێڵی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا پۆلیس له وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی داوه و ده‌ستیشیان به سه‌ر كامێراكه‌یدا گرتووه. ئه‌م ڕووداوی توندوتیژییه له نزیك دادگای باڵای میسری ڕوویداوه كه له‌وێ بڕیاردراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو دادوه‌ره‌که ڕووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه ببنه‌وه به مه‌به‌ستی سزادانیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن سه‌باره‌ت به سه‌رپێچی كردنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانی ساڵی ڕابردوو قسه‌یان كردووه. به‌ڵام دوو دادوهركه ڕازی نه‌بوون به ئاماده‌بون له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه و بڕیاره 18 ی مانگ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ست پێ بكاته‌وه
<urn:uuid:5ba0ad71-0358-4943-88bb-c40a657ee3c1>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-05-11-voa6-89186902/946727.html
2016-12-09T00:06:05Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542665.72/warc/CC-MAIN-20161202170902-00378-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995772
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9957720637321472}
به‌رپـرسـانی یه‌مه‌نی و به‌ریتانی ده‌ڵێن باڵیۆزی به‌ریتانیا له یه‌مه‌ن بێ زیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به ئامانجی کاروانه‌که‌ی له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ندا قوتاری بووه. باڵیۆز تیمۆسی تۆرلۆت به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا به‌ڕێـکه‌وتبوو له‌و ده‌مه‌ی بۆمبه‌که ته‌قیـیه‌وه. وته‌بێژی نووسینه‌گه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داخسـتنی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیای له یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاند و هاوڵاتیـیه بهریتانیـیهکانی له یه‌مه‌ن ئاگادارکرده‌وه که که‌متر هاتوچۆ بکه‌ن. شایه‌تحاڵه‌کان گوتوویانه هێرشه‌که ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی بووه و به‌رپـرسێـکی یه‌مه‌نی گوتی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژراوه. هه‌رچه‌ندێـکه هێشـتا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه خۆکوژیـیه ئاشـکرا نه‌کردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت له کاری ئه‌لقاعیده ده‌چێت.
<urn:uuid:b42f97e8-a2ed-4abf-a1b8-5e5a5bd5dc40>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/yemen-violence-26apr10-92112994/957823.html
2016-12-09T00:05:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542665.72/warc/CC-MAIN-20161202170902-00378-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999132
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9991316199302673}
ئه‌مه دوو ڕۆژه شه‌ڕه قسه هه‌یه له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا له نێوان نوێنه‌رانی گۆڕان و لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی شاری سلێمانی. هێمن میرانی مامۆستای زانکۆ وه چاودێری کار‌و باری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیاره ئه‌و ناگه‌یشتن و گرژیه‌ی له نێوان هه‌ردوو فراکسیۆنی کوردی له په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه نائاساییه‌یه که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه کردار نییه به‌ڵکو کاردانه‌وه‌یه و باش نییه و له قازانجی ئه‌و کێشانه‌دا نییه که له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومتی ناوه‌ندیدا هه‌ن که کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا له بری گفتوگۆ و دانوستاندن و دیالۆگ له نێوان هێزه سیاسیه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و له نێو دام و ده‌زگا یاسایی و ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێم هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان له به‌غدا بدرێت، به‌ڵکو باشتر وایه له ناو په‌رله‌مانی کوردستان چاره‌سه‌ر بکرێن. له ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ریکه ورده ورده ئه‌و ئومێده‌ی ئێمه که له ده‌ره‌وه‌ی بزوتنهوهکهداین کاڵ ده‌کاته‌وه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:51 خوله‌که.
<urn:uuid:c39daccf-e8bd-46b5-83a3-a829bbee32a8>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/hemin-mirani-22feb11-116677904/966550.html
2016-12-05T08:30:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541556.70/warc/CC-MAIN-20161202170901-00322-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993216
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9932159185409546}
تورکیا هوشداری داوه که هێزه‌کانی له سوریا هه‌نگاو بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی مه‌نج هه‌ڵدێنه‌وه که ئێتا له لایه‌ن کورده‌کانی سوریاوه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت. و له لایه‌کی دیکه‌وه، میدیای تورکیا ڕاپۆرت ده‌که‌ن کهئانکارا فه‌رمانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ گرتنی ڕێبه‌ری پارتی یه‌کیه‌تی دیمۆکڕاتیک (پ.ی.د) ساڵح موسڵم دهرکرهووه و تاوانی ده‌خاته سه‌ر که په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌یه. شه‌ڕه‌ڤانی هێزه‌کانی دێمۆکڕاتی سوریا دوای ئازاد کردنی شاری مه‌نبج، 10ی ئاگوستی 2016 ده‌رکردنی ده‌ستورێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت هه‌یه هاوپه‌یمانانی تورکیا له ئه‌رووپادا بخاته ئاستێكی سه‌خته‌وه. ساڵح موسڵم به‌رده‌وام سه‌ردانی حکومه‌ته‌کانی ئه‌رووپای کردووه. پ.ی.د و ی.پ.گ له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوای تورکیا وه‌ک هه‌ره هێزی کاریگه‌ر له دژی گرووپی داعشن. salih_muslim ساڵح موسلم سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان سێ شه‌مه گوتی که هێزه‌کانی له‌شکری وڵات هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی کردار له دژی ی.پ.گ به‌ڕێوه‌به‌رن. ئه‌وه‌ش ده‌بێت جێگای نیگه‌رانی قووڵی واشنگتن، وه‌ک ئایدن سه‌لجن، دیپڵوماتی پێشووی تورکیا ده‌ڵێت که ئێستا توێژێنه‌رێکی هه‌ریمی یه. ئایدن: "هه‌ره لایه‌نی کاریگه‌ر له شه‌ڕی دژی داعش کورده‌کانن. نه‌ک هه‌ر کورده‌کانی عێڕاق، به‌ڵکو کورده‌کانی سوریاش هه‌ر به ئه‌و شێوه‌ن." زوویه‌کی ئه‌م مانگه، ی.پ.گ ده‌ستی به هێرش بۆ گرتنی شاری ڕه‌قه کرد. چه‌ندین وڵاتی ڕۆژئاوایی هێزی تایبه‌تییان بۆ یارمه‌تی کردن به ی.پ.گ ناردوه، له هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی هه‌وایی بۆ گرووپه‌که دابین ده‌کات. ئه‌و هاوکارییه‌ی له‌شکری بۆ ی.پ.گ به پێچه‌وانه‌ی ویسته‌کانی تورکیایه، وه‌ک ئایشه سۆزه‌ن به‌رپرسی پیوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان ده‌لێت: سۆزه‌ن: "هێڵی سووری ئێمه ئه‌وه‌یه که پ.ی.د و ی.پ.گ له کرداری ڕه‌قه‌دا به‌شدار نه‌که‌ی." له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌مه له ئیستانبوڵ، ئه‌ردۆغان به توندی ڕه‌خنه‌ی له کۆمه‌گی هاوپه‌یمانان بۆ ی.پ.گ گرت و تاوانی خستنه سه‌ر که پشتیوانی له تێرۆرزم ده‌که‌ن. ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م حه‌وتووه هێزه‌کانی کردار بۆ سه‌ر مه‌نبج به‌رێوه‌ده‌به‌ن. به‌ڵام ی.پ.گ هوشداری داوه ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی تورکیا هه‌نگاو له دژی مه‌نبج هه‌ڵبێننه‌وه، ئه‌وه کۆتایی به کرداری خۆیان بۆ ڕه‌قه دێنن.
<urn:uuid:b95a8742-e6c9-410e-ba30-cec0228c138f>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-syria-kurds/3608832.html
2016-12-11T02:19:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543782.28/warc/CC-MAIN-20161202170903-00066-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998295
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9982954859733582}
سه‌رۆک براک ئۆباما و هاوشانه چینییه‌که‌ی( شی جینپینگ) کۆتای‌یان به دوو ڕۆژی کۆبونه‌وه‌یه‌کی نافه‌رمیانه‌ی خۆیان هێنا که ژماره‌یه‌ک دۆسێی له خۆگرتبوو له‌وانه هێرشی کۆمپیوته‌ری و کۆریای باکور و هه‌روه‌هاش گۆڕانی که‌ش و هه‌وا. تۆم دۆنیلۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریکا به په‌یامنێرانی گوتووه هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ی هه‌یانه سه‌باره‌ت به ئاسایشی ئه‌لکترۆنی و ده‌شبێته بابه‌تی سه‌ره‌کی بۆ ئاینده له ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی نێوان واشنتۆن و بێژینگ. دۆنیلۆن ده‌شڵێت هه‌ردوو سه‌رۆک ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت کۆریای باکور ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ی چه‌کی ناو‌کی بێت. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر دۆسێی هێرشی کۆمپیوته‌ری چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا کێشه‌ی زۆر قورس ده‌که‌وێته به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه.
<urn:uuid:38b67820-44bd-4996-9630-bdf7356929ba>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1678111.html
2016-12-07T14:32:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542213.61/warc/CC-MAIN-20161202170902-00089-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997966
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9979664087295532}
سه‌رۆك بوش و ڕێبه‌رانی تری جیهان به خۆشـحاڵیـیه‌وه پـێـشـوازیـیان له‌م په‌ره‌سه‌ندنه نوێـیه‌ی عێراق كردووه. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت حكومه‌تی نوێی عێراق كۆتایی سهختیـیهكانه و هانده‌ری پـرۆسه‌ی گواسـتنهوهیه به‌ره‌و دیموكراسی. هه‌روه‌ها گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و گه‌لانی عاشقی ئازادی له پاڵ عێراقـیـیهكاندا ده‌وه‌ستن له‌و كاته‌ی ده‌یه‌وێت له نێو دیموكراسـیـیهكانی جیهاندا شوێنی خۆی بگرێت. تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا گوتی ئه‌م حكومه‌ته نوێـیه هه‌نـگاوێـكی گه‌وره‌ی مه‌زنه بۆ پـێشـه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رپـرسانی ئیتالیش به‌و بۆنه‌یه‌وه پـیرۆزبایـیان له عێراقیـیه‌كان كرد. كۆفی ئه‌نان سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستایشی عێراقـیـیه‌كانی كرد بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌یان وێڕای توندوتیژیـیه‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراق. ئومێدیشی خواست حكومه‌تی نوێ به خێرایی باری ئاسایش له عێراقدا چاك بكات و ڕێز بـگیرێت له مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه بكات.
<urn:uuid:d7daa896-1141-4e9c-afc9-eb4e88fc2787>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-05-21-voa3-89180692/945430.html
2016-12-06T17:59:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541950.13/warc/CC-MAIN-20161202170901-00224-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.944022
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9440224766731262, "sdh_Arab_score": 0.05247707664966583}
بڕیاره عێراق له کۆتای مانگی ئادار دا مێوانداری کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌ب بکات، له کاتێکدا که قه‌یرانی سیاسی ناوخۆی عێراق به‌رده‌وامه. دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌وڵده‌ده‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق نوری مالکی که پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا به‌ره‌و پێش ببات و کێشه‌کانی له‌گه‌ل لیستی ئه‌لعراقیه چاره‌سه‌ر بکات. به‌رێز ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌کات که له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتی عه‌ره‌ب پرسی سوریا زۆرترین گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵیت که وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌وڵده‌ده‌ن عێراق ڕازیبهکهن که پشتیوانی گۆڕانکاری بکات له سوریادا. بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.
<urn:uuid:c34b14c8-e1f1-4700-9f5e-4a4e6ac373f2>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-arableague-2-29-140879603/980607.html
2016-12-04T16:17:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541324.73/warc/CC-MAIN-20161202170901-00418-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.977464
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9774642586708069, "sdh_Arab_score": 0.0215739868581295}
جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی جۆزێڤ دانفۆرد ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی یارمه‌تیدانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌فغانسـتان ISAF گرته ده‌ست و له ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی پـۆسـتهکهدا له کابول گوتی ئه‌و پـشـتیوانی له خه‌ڵـکی ئه‌فغانسـتان ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بگه‌ن. جه‌نه‌ڕاڵ دانفۆرد له‌م پـۆسته نوێـیه‌ی، سه‌رپه‌رشـتی کاره‌کانی گواستنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی ئه‌فغانسـتان بۆ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی خۆیان ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ کشـانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانیان له سـاڵی داهاتووه‌وه. به‌ر له جه‌نه‌ڕاڵ دانفۆرد، جه‌نه‌ڕاڵ جان ئاڵن بۆ ماوه‌ی 19 مانگ سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی ئیسافی ده‌کرد. بڕیاره پاش ئه‌مه پـۆسـتی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئیساف له ئه‌وروپا بگرێته‌ده‌ست.
<urn:uuid:5569a2a7-09f8-4c30-89a4-20201c599e4b>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1600713.html
2016-12-07T18:23:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542244.4/warc/CC-MAIN-20161202170902-00240-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998487
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9984869360923767}
له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێكی خراپكاران له شاری كه‌ربه‌لای عیراقدا شه‌ش سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژران. راپۆرته هه‌واڵییه‌كان ده‌ڵێن كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له كوژراوه‌كان هاووڵاتی بولگارین و دووانیان تایله‌ندین. ووته‌بێژێكی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له هێرشه‌كاندا سی و حه‌فت سه‌رباز بریندار بوون كه پێنجیان ئه‌مریكیین. راپۆرته‌كان راده‌گه‌یێنن كه‌وا بۆمبی یه‌كه‌م له بنكه‌ی پۆلیسی كه‌ربه‌لا دا ته‌قیه‌وه و هی دووه‌میان له بالاخانه‌ی به‌رێوه به‌رایه‌تی سیڤیل هه‌ر له شاری پیرۆزی كه‌ربه‌لا ته‌قیه وه. بۆمبی سێیه‌میش له زانكۆی ئه‌و شاره ته‌قیه‌وه.
<urn:uuid:502e485e-1113-4b54-8cea-0843c7dcab80>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-12-27-1-1-89153432/941413.html
2016-12-07T18:25:46Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542244.4/warc/CC-MAIN-20161202170902-00240-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992037
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9920365214347839}
سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی سێشه‌ممه دوایـین وتاری سـاڵانه‌ی خۆی پـێشـکه‌شکرد وه‌کو سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و تیایدا باسی کۆمه‌ڵێـک بابه‌تی گرنگی په‌یوه‌ست به ئابوری و باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا کرد و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به تایبه‌تی له بەرامبەر شه‌ڕی دژی داعش. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وتاره‌که‌ی به باشبوونی باری ئابوری وڵاته‌که‌ی ده‌سـتپـێـکرد و گوتی پازده سـاڵی ئه‌م سه‌ده‌یه تێپه‌ڕبوو که به تێرۆرێـک دهستیپێـکرد گه‌یشته که‌ناره‌کانی وڵاته‌که‌مان و نه‌وه‌یه‌کی نوێـمان که‌وته دوو شه‌ڕی درێژخایه‌نی زۆر تێچوو و له میانه‌یه‌دا ئابوری له سه‌رانسه‌ری وڵات و جیهاندا لاواز و سست بوو. به‌ڵام ئێستا ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و ئه‌وه‌تا ئابوری ئه‌مه‌ریکا جارێکی دیکه گه‌شه ده‌کاته‌وه و هه‌لی کاری نوێ بە خێرایی دورستدهبن که له‌وه‌تای سـاڵی 1999 به‌و شێوه‌یه نه‌بووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و کرد ڕێژەی بێ کاری بۆ ئاستێک دابەزیوە کە کەمترە لەوەی پێش دروسـتبوونی قەیرانی ئابوری و هەروەها ژمارەیەکی زیاتر خوێندکار خوێندنی خۆیان تەواو دەکەن و خەڵکێـکی زیاتر بیمەی تەندروستیـیان بەدەستهێناوە. هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر هەر هەوڵێـک بدرێت بۆ گۆڕینی سیستەمە نوێـیەکەی خزمەتگوزاری تەندروستی، ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی بەرنامە داڕێژەری بوو، ئەوا مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنێت. پاشان باسی ڕزگاربوونی وڵاتەکەی لە دەستی نەوتی بیانی کرد و گوتی ڕزگارمان بوو لە نەوتی بیانی وەکو ئەوەی چۆن 30 سـاڵ لەمەوبەر وابووین. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەمەریکا ئەمڕۆ ژمارە یەکە لە نەوت و گازدا و هەروەها لە بەرهەمهێنانی وزەی بادا. باسی ئابوری وڵاتەکەی کرد و گوتی لە گەشەکردنێـکی زۆر باشدایە و ناسەنگی نێوان بوجە و خەرجیـیەکان وەها کەمیان کردووە کە لە پەنجا ساڵی ڕابردوو بەو شێوەیە نەبووە. گوتیشی باشبوونی باری ئابوری ژیان و گوزرانی زۆر کەسی باشتر کردووە و جارێکی دیکە موچە زیادەکات و کۆمپانیا بچوکەکانیش بە نیازن لە هەموو کاتێک زیاتر لەوەتای سـاڵی 2007 وە موچەی کارمەندەکانیان زیاتربکەن. سەبارەت بە گرنگی دان بابەتەکانی پەیوەست بە منداڵان و ژنان، سەرۆک ئۆباما گوتی نابێت وەکو بابەتی لاوەکی چاویان لێبکەین، بەڵکو دەبێت لە پـێشەوەی کارەکانمان بن. جەختی لە گرنگی دان بە منداڵان کرد و گوتی لە بەرنامەیدایە ساڵانە 3 هەزار دۆلار بۆ هەر منداڵێـک لە باجی سەرشانی هەر خێزانێک کەم بکاتەوە. جەختی لەوەش کرد کە دەبێت ژن بە هاوشێوەی پـیاو موچەی بدرێتێ و جیاوازی نەکرێت. پاشان پـێشنیاری بۆ یاسادانەران کرد موچەی فەرمانبەران زیادبکرێت و گوتی ئەوەی ڕەخنەی لەم بارەیەوە هەیە و دەبێتە ڕێگر با خۆی تاقی بکاتەوە. لە بەشێکی وتارەکەی داوای‌کرد لەم سەردەمەی پـێشکەوتنەی هەموو جیهانی گرتووەتەوە زیاتر گرنگی بە خوێندنی کۆلێژ و زانکۆکان لە ئەمەریکا بدرێت و گوتی پـێشنیارێـک بۆ کۆنگرێس دەکات بڕیارێک بدەن بۆ نەهێشتنی خەرجیـیەکانی سەر شانی خوێندکاران لە کۆلێژەکانی وڵاتەکە تاوەکو وەکو خوێندنی ئامادەیی بە خۆڕایی ببێت. سەرۆک ئۆباما باسی لەوەش کرد کە دەبێت ئەمەریکا لە ئاستی پـزیشکی و زانست و تەکنەلوجیا هەر لە پـێشەنگدابێت و ئەم وڵاتەی چارەسەری بۆ نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دانا ئێستا کاربکات بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە و شەکرە. ئنتەرنێتیش بگاتە هەموو شوێنێک و کاربکرێت بۆ دانانی خێراترین تۆڕی ئنتەرنێت. هەروەها گوتی مانگی ڕابردوو ئەمەریکا پـرۆژەیەکی دەستپـێکردووە بۆ ڕەوانەکردنی پـیاوێـک بۆ سەر هەسارەی بارام (مەریخ). سیاسەتی دەرەوە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی ئەمشەو و بۆ یەکەم جار لە پاش 11 ی سێپتەمبەرەوە ئەرکی شەڕمان لە ئەفغانسـتان بە کۆتایی هات. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە 6 سـاڵ لەمەوبەر نزیکەی 180 هەزار سەربازی ئەمەریکایی لە عێراق و ئەفغانسـتان خزمەتیان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ کەمتر لە 15 هەزار سەربازی ئەمەریکایی لەوێ هەن. هەروەها گوتی ئەو وەکو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەرکی سەر شانێتی بەرگری لە ئەمەریکا بکات. گوتی لێرەدا پـرسیارەکە ئەوە نیـیە ئایا ئەمەریکا ڕابەرایەتی جیهان دەکات یان نا، بەڵکو ئەوەیە چۆن ڕابەرایەتی دەکات. ڕەخنەی لە بڕیارەکانی ڕابردوو وڵاتەکە گرت و گوتی جاران یەکەم کاردانەوەمان ناردنی هێزی لەشکری بووە و ستراتیژیـیەتێـکی فراوانترمان پشـتگوێ خستبوو. گوتی ئەو پـێیوایە کاری ژیرانە ئەوەیە دیپـلۆماسیـیەتی بەهێز لە پاڵ کاری لەشکری بگیرتەبەر. پاشان گوتی ئەمەریکا لە پاڵ هەموو ئەو خەڵکە لە جیهاندا دەوەستێت کە بوونە ئامانجی تێرۆرزم، هەر لە خوێندنگەکانی پاکستانەوە هەتا جادەکانی پاریس. گوتیشی بەردەوام دەبن لە ڕاوەدونانی تێرۆرسـتان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانیان و هەروەها لەناوبردنی ئەو تێرۆرسـتانەی هەڕەشە و مەترسین بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانانی. گوتیشی هاوکات لە ماوەی 13 سـاڵی ڕابردوو چەند وانەیەک فێربووین کە زۆر لەسەرمان کەوتن. گوتی لە بری ئەوەی هێزی ئەمەریکایی بە دۆڵەکانی ئەفغانسـتاندا بێت و بڕوات چوین مەشق و ڕاهێنانمان بە هێزە ئاسایشیـیەکانیان کرد کە ئێسـتا ڕۆڵی سەرەکی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیان دەبینن و هەروەها ڕێزمان لە قوربانیـیەکانمان گرت لە ڕێگەی پـشـتگیریکردن لە یەکەم گواستنەوەی دیموکراتیـیانە لە ئەفغانسـتاندا. پاشان لە بری ناردنی هێزی لەشکری بۆ دەرەوە هەستاین بە یارمەتیدانی وڵاتان هەر لە باشوری ئاسیاوە هەتا باکوری ئەفریکا بۆ نەهێشتنی شوێنی پارێزراو بۆ تێرۆرستان. پاشان گوتی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا پشـڕەوی داعشی ڕاگرت. جەختی لەوە کرد لە بری ئەوەی بۆ شەڕێـکی دیکەی زەمینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابکێشرێن، ئەوەتا ئەمەریکا ڕێبەرایەتی هاوپەیمانێتیـیەکی فراوان دەکات کە وڵاتانی عەرەبیشی تێدایە بۆ لاوازکردن و پاشان لەناوبردنی ئەم گروپە تێرۆرستیـیە. گوتیشی هەروەها پشـتیوانی لە ئۆپـۆزسیۆنی میانڕەو لە سوریا دەکەن کە دەتوانێت یارمەتیمان بدات لەم ئەرکەدا. دواتر گوتی لە هەموو شوێنێک لە جیهاندا یارمەتی دەدەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیروباوەڕی توندڕەوی. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم کارە کاتی دەوێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەر سەرکەوتوو دەبین. سەرۆک ئۆباما گوتیشی بۆ ئەوەی بۆ جیهانی نیشان بدەین کە ئێمە لەم ئەرکە یەکگرتوو و یەک دەنگین ئەمشەو داوا لە کۆنگرێس دەکەم بڕیارێک پەسەند بکەن کە ڕێگە بە بەکارهێنانی هێز لە دژی داعش بدات. سەرۆکی ئەمەریکا لە بەشێـکی وتارەکەی گوتی نابێت وڵاتانی گەوەرە وڵاتانی بچوک بترسێنن، بۆیە ناڕەزایـیمان دەربڕی لە بەرامبەر پەلاماری ڕووسیا و پشـتیوانیمان لە دیموکراسیەتی ئۆکرانیا کرد و هاوپەیمانانی ناتۆمان دڵنیاکردەوە. گوتی سـاڵی ڕابردوو لەگەڵ هاوپەیمانمان سزامان بەسەر ڕووسیا سەپاند، بۆیە ئەوەتا ئەمڕۆ ئەمەریکا لە پاڵ هاوپەیمانەکانی بەهێزە و ڕووسیا گۆشەگیرکراوە و ئابوریـیەکەی بەرەو خراپی دەڕوات. سەبارەت بە کوبا، سەرۆک ئۆباما گوتی کۆتایی بە سیاسەتێـک دەهێنن کە لە مێژەوە کاریگەری بەسەرچووە، کاتێک بە درێژایی پەنجا سـاڵ سیاسەتێـک پەیڕەو دەکەیت سەرکەوتوو نابێت، ئەوا ئیتر کاتی ئەوەیە شتێـکی نوێ تاقیبکەیتەوە. گۆڕان لە سیاسەتی ئەمەریکا لە بەرامبەر کوبا بۆی هەیە کۆتایی بەو بێ متمانەییە بهێنێت کە لە بەشی ڕۆژئاوای زەویدا هەیە. داواشی لە کۆنگرێس کرد لە ماوەی ئەمساڵدا سزاکانی سەر کوبا لاببرێن. سەرۆک ئۆباما جارێکی دیکە لە وتارەکەی جەختی لەسەر کاری دیپـلۆماسی کردەوە و گوتی دیپـلۆماسیـیەتە کاراکەمان بۆ یەکەم جار لە پاش دە سـاڵ توانی بەرەوپـێشچوونی بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران ڕابگرێت و ماددە ناوکیـیەکانی کەمبکرێنەوە. گوتیشی لە ئێسـتاوە هەتا بەهار بواری دانوستاندن هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێـکی گشتی کە ڕێگە لە ئێران بگرێت چەکی ناو‌کی هەبێت و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە ئیسرائیلەوە دڵنیا ببن و خۆمان لە هەڵگیرساندنی شەڕێـکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوربگرین. بەڵام جەختی لەوەش کرد مەرج نیـیە دانوسـتاندنەکان سەرکەوتووبن، بۆیە ئەو هەموو بژارەکان لە بەردەمی خۆیدا دەهێڵێتەوە بۆ ڕێگەگرتن لەوەی ئێران چەکی ناو‌کی بەدەسـتبهێنێت. بەڵام ئاگاهی دا سەپاندنی سزا بەسەر ئێران لە لایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە لەم کاتەدا دەبێتە مایەی شکستهێنان بە هەوڵە دیپـلۆماسـیەکان و ئەمەریکا لە هاوپەیمانەکانی جیادەکاتەوە و سەرئەنجام وەها لە ئێران دێتەوە جارێکی دیکە دەسـتبکاتەوە بە بەرنامە ناوکیـیەکەی. پاشان گوتی بۆیە لەبەر ئەمە ئەو مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنێت لە دژی هەر سزایەکی نوێ لە دژی ئێران کە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئەم بەرەوپـێشچوونەی بەدەسـتهاتووە. جەختی لەوەش کرد خەڵکی ئەمەریکا خۆازیارن دوایـین شت وڵاتەکەیان هەنگاوی بەرەو بنێت شەڕە، بۆیە ئەو بەنیازە پابەندی ئەوە بێت. سەبارەت بە هاککردنی تۆڕەکانی ئنتەرنێتی وڵاتەکە لە دەرەوە، سەرۆک ئۆباما گوتی بۆ هیچ کەس و لایەن و وڵاتێـک نیـیە خۆی بکات بەنێو تۆڕی ئنتەرنێتماندا و دەسـتی بگات بە نهێنیـیەکانمان لەوانە نهێنیـیەکانی منداڵانمان. گوتی حکومەتی وڵاتەکەمان کارە سیخوڕیـیەکانی پێـکەوە گرێ دەدات لە ڕووی ئەم هاککردنانە هەر وەکو چۆن لە شەڕی دژی تێرۆر کراون. پاشان باسی لە ڕوڵی ئەمەریکا کرد لە دەرەوە لە بواری تەندروستی و گوتی لە ڕۆژئاوای ئەفریکا هێزە لەشکریـیەکانمان و زاناکانمان و پـزیشکەکانمان و کارمەندەکانی دیکەی تەندروستیمان کار دەکەن بۆ ڕووبەڕبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا و ژیانی هەزاران کەس ڕزگاردەکەن. سوپای ئەندامانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە کۆنگرێس کرد کە پـێکەوە پشـتیوانی لەم کارە دەکەن. دواتر گوتی هیچ شتێـک نیـیە هێندەی ژینگە جێی مەترسی بێت و بۆ نەوەکانی نوێمان. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەم پازدە سـاڵەی ڕابردوو پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووتەوە. لە بەشێکی وتارەکەشی، سەرۆک ئۆباما گوتی داکۆکی دەکات لە زیندانیانی سیاسی و ئەو ژنانەی دەستدرێژیان دەکرێتەسەر و هەروەها کەمینە ئاینیـیەکان، ئەمەش نەک تەنها لەبەر ئەوەی ئەم هەڵوێستێـکی ڕاستە، بەڵکو ئەوە وەهامان لێدەکات زیاتر پارێزراوتربین. پاشان باسی لە زیندانی گوانتانامۆ بەی کرد و گوتی هیچ شتێـکی ڕاست نیـیە 3 ملیۆن دۆلار بۆ هەر زیندانکراوێـک خەرج بکرێت تاوەکو بەندیخانەیەک بهێڵرێتەوە کە جیهان شەرمەزاری دەکات و تێرۆستان وەکو بابەتێـک بەکاری دەهێنن تاوەکو خەڵکی بە لای خۆیانی پێ ڕابکێشن. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەوەتای ئەو بووە بە سەرۆک ژمارەی زیندانیکراوانی ئەو بەندیخانەیەی بۆ نیوە کەمکردووەتەوە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەم کارە تەواوبکات، بۆیە ناوەستێت هەتا ئەو بەندیخانەیە دادەخرێت. دەقی وتارەکە:
<urn:uuid:5fa3e9aa-92bc-41ad-b97e-5ba8424b040e>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/obama-state-union/3142887.html
2016-12-09T05:50:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542686.84/warc/CC-MAIN-20161202170902-00048-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.977443
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.977442741394043, "sdh_Arab_score": 0.0178590789437294}
پرۆپاگەندە پرۆپاگەندە یان بانگەشەی سیاسی شێوازێک لە پێوەندییە کە تێیدا زانیاری بە شێوازێکی ھاوھەنگاو و لە جەھەتێکی تایبەتدا بۆ شکڵدانی بیرۆکەی کۆمەڵگا بۆ لایەنیکی تایبەتی سیاسی و گۆڕان و کەڵک گرتن لە بیرۆکەی خەڵک بڵاو دەبێتەوە.[١] ئەم بانگەشەیە تایبەتە بۆ چوونە نێو پۆستێکی سیاسی لەوانە سەرۆکی وڵات، یان ببێتە ئەندام پەرلەمان و.... ئەم بانگەشەیە زۆرجار کەسەکە لە کەناڵێکی ڕاگەیاندن وەک بانگەشە بەڵێن بەخەڵک یان جەماوەرەکەی دەدات کە ئەم گەر ببێتە خاوەن ئەو پۆستە چ کارێ ئەنجام دەدا، یان زۆر جار دەبینرێ کەسەکە بۆ بانگەشە دەچیتە نێو خەڵک ڕای وان وەردەگرێ کە ئەو چی بکا کاتێ بگاتە ئەم پۆستە، زۆر جار پرۆپاگەندە بۆتە ئامرازێ بۆ گەییشتن بە پلەیەک لەلایەن سیاسەت مەداران وە لە جیھانی ئیمڕۆ سیاسەتمەدارەکان تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک ئامرازێ بەکاردەھێنن بۆ خۆ نزیک کردنەوە لە کۆمەڵگا و زانینی بار و گوزەرانی خەڵکی وڵات.
<urn:uuid:038a2727-6c66-43f9-a736-50fa893130dd>
CC-MAIN-2016-50
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%D8%B1%DB%86%D9%BE%D8%A7%DA%AF%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%95
2016-12-09T05:47:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542686.84/warc/CC-MAIN-20161202170902-00048-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.946974
Arab
73
{"ckb_Arab_score": 0.9469743967056274, "sdh_Arab_score": 0.04585837572813034}
پشتى په‌سه‌ند كرنا یاسایێ هه‌لبژارتنان د په‌رلمانێ عێراقێ دا، گه‌له‌ك گه‌نگه‌شه تێنا كرن ل دور چا‌وانیا برێڤا چوونا ڤان هه‌لبژارتنا و كا چا‌وا هاوه‌لاتى ل دنێرن. هاوهلاتی سه‌حر خان د په‌یڤا خو دا دبێژیت: پێویستا هه‌ر كه‌س ب ئه‌ركێ خو رابیت وبچێ جهێ ده‌نگ دانێ وپێوستا هه‌ر كه‌س بزانیت كو ئه‌ڤه ئهركهكى نه‌ته‌وى یه بو پێشهروژا مه یا . هه‌ر وه‌ها سه‌حر خان د دیاركرن كو هێشتا پێدڤیا به‌رپرسێن مه ره‌وشا دڤهرێ باش بنرخینن بو كو خه‌لكه‌ك ب خوهستهك بچێ جهێ ده‌نگ دانێ. هه‌ر وه‌ها گوت ئه‌گه‌ر ئه‌ز به‌رپرسه‌كى ببینه‌م ئه‌ز دێ بێژمێ ئه‌م عهدهلهتێ دخازن د ناڤ به‌را تهڤایى ده‌ڤه‌رێن كوردستانێ دا. Posted on نوفمبر 19, 2009 by rojnamawar
<urn:uuid:ae46c3dc-61df-48d7-8c90-5561bfeada1a>
CC-MAIN-2016-50
https://aliveiniraq.wordpress.com/2009/11/19/%d8%a6%d9%87%e2%80%8c%da%af%d9%87%e2%80%8c%d8%b1-%d8%a6%d9%87%e2%80%8c%d8%b2-%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d9%be%d8%b1%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d9%83%d9%89-%d8%a8%d8%a8%db%8c%d9%86%d9%85-%d8%a6%d9%87/
2016-12-10T01:12:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542932.99/warc/CC-MAIN-20161202170902-00430-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.855811
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.8558110594749451, "sdh_Arab_score": 0.09341298788785934, "hac_Arab_score": 0.02588466741144657}
یارمەتی:گەڕان ئەوم لاپەڕە زنجیرە زانیارییەکی تەواوت پێئەدات سەبارەت بە گەڕان لە ویکیپیدیادا، بە کەڵک وەرگرتن لە بزوێنی گەڕانی ویکیپیدیا یان ئامێری گەڕانی بەناوبانگی سەر تۆڕ، گووگڵ. پێرست گەڕان لە ویکیپیدیادا[دەستکاری] لە سەرەوە، چوارچێوەی تایبەتی گەڕانی ویکیپیدیا دەبینی کە پێکهاتووە لە بۆشاییەک بۆ نووسینی ئەوەی لەدووی دەگەرێی و دوو دوکمە؛ یەکێ نووسراوە بڕۆ و ئەویدی نوسراوە بگەڕێ. لە سەرجەم لاپەڕەکانی ویکیپیدیادا هەر هەمان چوارچێوە، لە لای ڕاستی لاپەڕەکە دەبینی؛ بۆیە لە ویکیپیدیادا لە هەر کوێیەک بیت، تەنها دوو هەنگاوت ماوە بۆ دیتنی ئەنجامەکانی گەڕان: جیاوازی نێوان ئەو دوو دوکمە ئەوەیە کاتێ «بگەڕێ» لێدەدەیت دەڕوات بۆ لاپەڕەیەک کە سەرجەم ئەنجامەکان بۆ ئەو وشە نیشانت ئەدات. بەڵام کاتێ «برۆ» لێبدەی لە پێشدا دەگەڕێ بۆ لاپەڕەیەک کە بەتەواوی ناوی هەر ئەوە بێت وا تۆ لەدووی دەگەڕی، ئەگەر نەیدۆزیوە ئینجا دەتبات بۆ لاپەڕەی ئەنجامەکانی گەڕان. باشتر کردنی گەڕان[دەستکاری] لە خوارەوە چەن ڕێنومایی هاتووە با یارمەتیدان لە گەڕانی باشتردا. دیارە بێ بەکار بردنی ئەم خاڵانەش دەتوانن بگەڕن بۆ شتێ، بەڵام ئەمانە بۆتان ڕاحەتتر دەکات. وشە باوەکان[دەستکاری] لە نووسینی ناوی ئەوەی بۆی دەگەڕی، لە هاوردنی ئەو وشانەی زۆر باون، پارێز بکە. وەک وشەی «پەڕە». ئەگەر هەر ئەو وشەیە ئەوەی لەدووی دەگەڕی گەڕانەکەت بە زیادکردنی وشەی ناساندن باشتر بکە: «پەڕەی سەر تۆڕ». نووسە تایبەتەکان[دەستکاری] کاتی گەڕان دەبێ ئاگادار بیت کە چی دەنووسیت. بۆ نموونە ئەگەر بنووسیت «کوردستان» لەوانەیە هیچ ئەنجامێکی نەبێت («کوردستان» و کوردستان جیاوازن). هەروا دەبێ وریا بیت چ تەختەکلیلێک بەکاردێنی، لەبەر ئەوەی هێندێ لە تەختەکلیلەکان ئێستا لە نووسە عەرەبیەکان کەڵک وەردەگرن (لە جیاتی «ک» دەنووسن «ك» - یان لە جیاتی «ی» دەنووسن «ي») کە ئەوە دەبێتە هۆی تەواو نەبوونی ئەنجامەکانی گەڕان. لە ویکیپیدیای سۆرانی شێوازێکی یەکگرتوو بەکاردێت بۆ نووسیەنەکان [لێرە] دەتوانی چاوی لێبکەی. بۆشاییناوی گەڕان[دەستکاری] لە ویکیپیدیادا هەر وتارێک لە بۆشاییناوێکدا دانراوە. زیاتری وتارەکان لە بۆشاییناوی سەرەکیدان، بەڵام بۆ گەڕانی قاڵبەکان، لێدوانەکان یان وێنەکان دەبێ لە بۆشاییناوی تایبەت گەڕانەکە بکەیت. ئەگەر بەکارهێنەری ویکیپیدیا بیت، لە هەژمارەی خۆتدا و لە بەشی هەڵبژاردەکان دەتوانی هەرکام لەوانە وەک هەڵبژاردەی دانێی تا هەمیشە گەڕانت لە ناو ئەوە بۆ بکات. گەڕانەکانی بەکارهێنەرانی بێهەژمارە هەر لە بۆشاییناوی سەرەکی پێکدێت. لە گەڕانی پێشکەوتوو دەتوانی هەلبژێری لە کام بۆشاییناو گەڕانەکە بکرێت. کاتی گەڕان لەچی دەگەڕێت؟[دەستکاری] بزوێنی گەڕانی ویکیپیدیا کاتێ بۆ وشەیەک دەگەڕی، ئەو گەڕانە لە لەناو کۆدەکانی لاپەڕەکان دەکات. واتە ئەو کۆدەی کاتی دەستکاریکردنی لاپەڕەیەک دەیبینیت. ئاگادار بە، لەو کاتەی لاپەڕەیەک دەگۆڕدرێت، تا ئەو کاتەی بزوێنی گەڕانی ویکیپیدیا بیبینێت، ماوەیەکی پێدەچێ. هۆکاری ئەوە، ماوەی نێوان کاتەکانی نوێکردنەوەی دراوەکانی بزوێنی گەڕانی ویکیپیدیایە. بزوێنەکانی گەڕانی دەرەکی[دەستکاری] جاری وایە کەڵک وەرگرتن لە بزوێنە دەرەکیەکان خێراترە لە بزوێنی ویکیپیدیا بۆ گەڕان، بەڵام هەر ئەوانیش هێندێ کێشەی تایبەتی خۆیان هەیە: دەگەڵ ئەوە گەڕان بە هێندێ لە بزوێنەکانی گەڕان لەوانیتر باشترن: گووگڵ[دەستکاری] بزوێنێکی گەڕانی بەسوودی سەر تۆڕە کە ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینتەرنەت بۆ گەڕانەکانیان لەوە کەڵک وەردەگرن. بۆ گەڕانی ویکیپیدیا لە گووگڵ دەتوانی لەم بەستەرانەی خوارەوە سوود وەرگریت: بەستەر بۆ گەڕانەکانی گووگڵ[دەستکاری] پێشدێت کە پێویست دەبێ لە شوێنێکدا بەستەر بدەی بە ئەنجامەکانی گەڕانەکانی بزوێنی گووگڵ. لەو کاتەدا بە هۆی پەیوەندی نزیکی نێوان ویکیپیدیا و گووگڵ دەتوانی لەمە سوود وەر گریت:
<urn:uuid:ab41f563-01b0-48a6-964e-16b0a22f02c0>
CC-MAIN-2016-50
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DB%8C%D8%A7%D8%B1%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C:%DA%AF%DB%95%DA%95%D8%A7%D9%86
2016-12-03T13:44:26Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540932.10/warc/CC-MAIN-20161202170900-00296-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.985539
Arab
70
{"ckb_Arab_score": 0.98553866147995, "sdh_Arab_score": 0.0112190842628479}
بۆ یەکەم جارە لە مێژووی عێراقدا هێزی پـێشـمەرگەی کوردسـتان و لەشکری عێراق لە یەک سەنگەردا شەڕی دوژمنێـکی هاوبەش دەکەن، ئەمەش وەک وەرچەرخانێـکی گرنگ لێی دەڕوانرێت. حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق لە وتارێـکیدا لە بەغداوە بۆ کۆنفرانسی ئایندەی موسڵ کە لە پاریس سـازکرا، گوتی هاوکاری شانبەشانی پـێشمەرگە و لەشکری عێراق ئەنجامی باشی دەبێت و وڵاتەکە بە ئاڕاستەی یەکگرتووی دەبات کە دوربێت لە دابەشبوون و ناکۆکی. مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان، ئەویش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە خازەر گوتی ئەمە یەکەم جارە خوێنی پـێشمەرگە و سەربازی عێراقی تێکەڵ دەبن لە شەڕێـکی وەها کە لە دژی تێرۆرسـتانی داعشە. ئومێدیشی خواست ئەمە ببێتە بنەغایەکی ئەساسی بۆ پەیوەندی ئایندەی هەرێمی کوردسـتان لەگەڵ بەغدا. هاوکاتی ئەم نزیکبوونەوەیەی نێوان بەغدا و هەولێر، تورکیا زۆر سوورە لەسەر ئەوەی ڕۆڵی هەبێت لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ، بەڵام عێراق ئەم خواستەی تورکیا ڕەتدەکاتەوە و بە چاوی گومانەوە لێی دەڕوانێت، بەو پـێـیەی کاتێـک داعش موسڵی داگیرکرد دەسەڵاتدارانی تورکیا کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان نەبوو. پـرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەم هاوکاریـیە سەربازیـیەی نێوان بەغدا و هەولێر دەکرێت یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کە بۆ چەندان ساڵە درێژەیان کێشاوە؟ سووربوونی تورکیا لەسەر بەشداریکردنی لە موسڵ بۆ یارمەتیدانی عێراقیـیەکانە لە ڕزگاربوون لە داعش یان مەبەستی دیکەی لە پشتەوە هەیە؟ ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن: عەمید ڕوکن هەورامان محەمەد، جێگری فەرماندەی هێزەکانی پشـتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پـێشمەرگە. جەمال ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان. ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فون و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن. Tel: +1-202-619-3062 Email: [email protected] Facebook: voa.kurdish هەروەها دەتوانن ڕاسـتەوخۆ بەشداری لە بەرنامەکە بکەن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی 0666-369-0772 لە هەرێمی کوردسـتان و تەواوی عێراقدا. پەیوەندی لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە وەها دەکات دەنگی ئێوە بە باشی بگاتە لامان و هەروەها بۆ ئێوەش هەرزانترە، بەو پـێـیەی ژمارەیەکی ناوخۆیە.
<urn:uuid:cc2ccc13-cadf-4816-be3f-2e5690fbfd4c>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-kurdistan-mosul/3559647.html
2016-12-10T14:54:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543315.68/warc/CC-MAIN-20161202170903-00360-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.887362
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.8873617649078369, "sdh_Arab_score": 0.08844201266765594, "hac_Arab_score": 0.024091392755508423}
ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له یاداشتێکدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان داوا ده‌که‌ن لێکۆڵینه‌وه و به دواداچوون بکرێت له‌سه‌ر ئاماری دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان. دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی که یه‌کێکه له‌و ئه‌ندامانه‌ی یاداشته‌که‌ی مۆرکردووه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تێبینی کراوه له‌و ئامارانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه له هه‌ندێک ناوچه‌دا به شێوه‌یه‌کی ناسروشتی ژماره‌ی دانیشتوان زیادی کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی گومانێک لای په‌رله‌مانتاران و لای خه‌ڵکیش دروست بکات به تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سه‌روه‌ر ده‌شڵێت با ئه‌و لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه پێکبهێنرێت و ئه‌و گومانانه‌ی که هه‌ن بڕهوینهوه و ئه‌گه‌ریش که‌مته‌رخه‌می هه‌بوو ئه‌وا حکومه‌تی هه‌رێم له‌لای خۆیه‌وه لیکۆڵینه‌وه بکات و په‌رله‌مانیش لێپێچینه‌وه‌ی خۆی بکات. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:6fc3da12-9ea4-4272-9a97-f419214d0338>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1624928.html
2016-12-02T20:00:35Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540563.83/warc/CC-MAIN-20161202170900-00332-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999548
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.999548077583313}
توڕه‌یی پاش ئه‌وه‌ی کامیراکان پێشانی پۆلیس ده‌دات له لێدانی خۆپێشانده‌ران رووداوه‌که له رۆژی چوارشه‌ممه بوو له ده‌می هه‌وڵدانه‌کانی پۆلیس دا بۆ بڵاوه پێکردن به‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی رێگایه‌کی سه‌ره‌کیان داخستبوو که به‌ره‌و بارگاکانی حکومه‌ت ده‌روات. هه‌ندێ دیمه‌نی ته‌لفزیۆنێکی خۆجه‌یی TVB شه‌ش پۆلیس به جلی ئاسایی سڤیله‌وه پێشان ده‌دات که مه‌ده‌د کارێک به‌ره‌و چوونه ژووره‌وه‌یه‌کی تاریکی ساختمانێکدا را ده‌کێشن و بۆ ماوه‌ی خۆله‌کێک به شه‌ق و بۆکس لێده‌ده‌ن. سه‌رۆکی ئاسایشی ناوچه‌که لای تۆنگ – کۆوک به په‌یامنێرانی ووت ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له رووداوه‌که‌دا ده‌ستیان هه‌بوه گواستراونه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ئارادایه.
<urn:uuid:051a8f6c-2aaa-408b-b5ae-ceec1920d331>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2484523.html
2016-12-02T19:57:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540563.83/warc/CC-MAIN-20161202170900-00332-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998488
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9984883666038513}
له‌تیف فاتح: داعش ده‌یه‌وی شکه‌ستی کۆبانی له که‌رکوک بکاته‌وه له دوو رۆژی رابوردوودا رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێڕشه‌کانی بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک چرتر کردوه‌ته‌وه که زیانیکی گیانی زۆری لێ که‌وتوه‌ته‌وه. ئاخۆ ئه‌مه هه‌وڵێکی داعشه بۆ داپۆشینی شکه‌سته‌که‌ی له کۆبانی؟ . رۆژنامه‌وان له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" داعش دووای شکه‌ستیان له کۆبانی، هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابوردوودا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا که له شوێنی تر تۆڵه بکه‌نه‌وه، که‌رکوک یه‌کێک له ئامانجه‌کانیان بوو. کاک له‌تیف هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئامانجی گرتنی که‌رکوک وه یاخود تێکدانی بار‌و دۆخی که‌رکوک ئه‌وه بوو، هه‌م ئه‌و شکه‌سته‌ی کۆبانی داپۆشن وه هه‌م زیانێکی گه‌وره به‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان بگه‌ێنن و له شوێنێک بده‌ن زیانێکی گه‌وره‌ی به‌ر که‌وێ و له رووی میدیاییه‌وه ناوبانگێکی گه‌وره په‌ێدا کا. سه‌باره‌ت به‌و ژماره‌ی له پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کان کوژراوون کاک فاتح ده‌ڵێت من لام وایه به‌شێکی په‌ێوه‌ندی به هه‌ندێک له که‌م و کۆری هێزی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، که ژووری سه‌رپه‌رشتی کرداره له‌شکه‌ریه‌کانی نییه، جۆرێک که سیمای (حیزبی) بوون به هێزه‌کانه‌وه دیاره وه په‌ێوه‌ندی نێوان یه‌که سه‌ربازیه‌کان وه‌ک پێیویست نییه".
<urn:uuid:a5655707-0c58-4a7d-919b-ca106c4f04d8>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2622947.html
2016-12-04T06:03:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541214.23/warc/CC-MAIN-20161202170901-00140-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997251
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.997251033782959}
جه‌واد چه‌مه‌ن ئارا: ئێمه ئه‌مانه‌وێ هه‌وڵ بده‌ێن مناڵه ئاواره‌کانی رۆژئاوا وا هه‌ست نه‌که‌ن که به ته‌نیان. شهر بێجگه له وێرانی شتێکی تر له‌گه‌ڵدا ناهێنیت و هه‌میشه هاوڵاتیانی سڤیلن که ره‌نج و ئازار و مهێنهتی و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌و شهر ده‌کێشن. له سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ری تیرۆریستانی داعش ئه‌مرۆ هه‌زاران کوردی رۆژئاوا ئاواره‌ی وڵاتانی تر بوونه و پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه. کامپه‌ێنی Toys for Hope " یه‌کێک له‌و هه‌وڵانه‌یه بۆ به هانا گهێشتی مناڵه ئاواره‌کانی رۆژئاوا. kobani جه‌واد چه‌مه‌ن ئارا خۆێندکاری دکتۆرا له به‌شی کۆمپیۆته‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و کامپێنه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه خه‌ریکی به‌رێوه‌بردن پرۆژهیهکداێن که تاێبه‌ته به مناڵانی کۆبانی و مناڵانی شه‌نگاڵ و به هیوای کۆکردنه‌وه‌ی دوو هه‌زار بووکه شووشه بۆ مناڵانی کۆبانی و دوو هه‌زاریش بۆ مناڵانی ئیزیدی شه‌نگال داێن و له هه‌موو خه‌ڵکی جیهان داوا ده‌که‌ێن که بووکه شووشه‌مان بۆ بنێرن وه یاخود پاره‌مان بۆ بنێرن که ئێمه کۆیان ده‌که‌ێنه‌وه و له ده‌وروبه‌ری کریسمس بیگه‌ێنین به ده‌ستی ئه‌و منداڵانه به‌ڵکۆ بتوانین هیوایه‌ک و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک به لێویانه‌وه بێنین و وا بیر نه‌که‌ن که به ته‌نیا ماوون. کاک جه‌واد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه که به رێگه‌ی ئه‌و بووکه شوشانهوه هه‌موو خه‌ڵکی دونیا ئاگادار که‌ێن که له‌وێ کێشه‌یه‌ک هه‌یه، که کێشه‌ی ئه‌مرۆ و سبه‌یش نییه به‌ڵکو گرفتی ساڵهای ساڵه". www.hope-makers.com https://www.facebook.com/hopetoys Hope Makers - Toys for Hope Hope Makers is a personal effort of a group of people trying to promote hope among children in conflicting areas. Toys for Hope is a project to raise money in order to but toys and deliver them to the child refugees of Syria and Iraq. This project is focused on the refugees of Kobane and Shingal.
<urn:uuid:d82147d5-e83d-47f2-84d4-bcf55b53d3dc>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2550798.html
2016-12-08T18:08:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542648.35/warc/CC-MAIN-20161202170902-00076-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.926379
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9263789653778076, "sdh_Arab_score": 0.056720566004514694}
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش سیمون کچێکی ئیزیدی ته‌مه‌ن 11-12 ساڵان بێ سه‌رو شوێن بوو و پاشان ده‌رکه‌وت له لایه‌ن کورێکی ته‌مه‌ن 20 ساڵانه‌وه رفێندراوه،به‌ڵام لێدوانه‌کانی خودی کچه‌که و باوکی وکوره‌که به پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن ! هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری ژنان و کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ته‌له/رادیۆێ ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی ئه‌م کهێسهوه ئاخۆ کێشه‌یه‌کی ئاینیه یان کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی زۆر زۆرجێگای سه‌رنجه لێره‌دا ته‌مه‌نی ئه‌م کچه‌یه که پاش ئه‌وه‌ی باوکی قسه‌ێ کردووه گوایه ئه‌مه رفێندراوه، به‌ڵام له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌ڵێت ئه‌م کچه بوه به موسڵمان و عاشقی ئه‌م کوڕه بوه و دوای که‌وتوه ، ئه‌م داستانانه زۆر دژ به یه‌کن وه گێڕانهوهکهێ وه ئه‌و که‌سانه‌ێ له پشت ئه‌م گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م داستانانه‌ن به بڕوای من به جۆرێک کایه‌ی سیاسیمان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن".
<urn:uuid:0806d06a-7ed0-46f9-b5e8-290e6ae8da45>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1598539.html
2016-12-11T06:10:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544140.93/warc/CC-MAIN-20161202170904-00204-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999386
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9993861317634583}
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما کۆنگرسی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسـمانی بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له ده‌سـتگرتنه‌وه به‌سه‌ر به‌نداوی موسڵدا. ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه خانم که‌یتلن هه‌یدن گوته‌بێژی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م بڕیاره له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌رۆک ئۆباما بۆ پاراسـتنی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له عێراق یه‌ک ده‌گرێته‌وه. له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه" پهکـکهوتنی به‌نداوه‌که ڕه‌نگه ژیانی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی سیڤیل بخاته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه و بـبێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی له عێراقن له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانیان له‌و وڵاته به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غداشه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێگر ده‌بێت له به‌رده‌م حکومه‌تی عێراق بۆ پـێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریـیه گرنگه‌کان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی." پاشان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد بۆردومانه‌کان له شێوازه‌که‌ی و ماوه‌که‌ی و قه‌باره‌که‌ی سنوورداردهبن، وه ئه‌نجام ده‌درێن به هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و له‌سه‌ر داخوازی ئه‌ویش. له کۆتایی به‌یانـنامه‌که خانم که‌یتلن هه‌یدن نووسیویه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕاوێژکردن به کۆنگرس له مه‌سه‌له‌ی عێراق و هه‌وڵه‌کانیان له دژی داعش. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بێت له پـێدانی زانیاری به کۆنگرس.
<urn:uuid:d5a8ac38-d984-4a54-a527-94abd77545e0>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2416722.html
2016-12-08T02:09:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542323.80/warc/CC-MAIN-20161202170902-00148-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998088
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9980878829956055}
ڕۆژی دووشه‌ممه به هه‌زاران له دانیشـتوانی شـاری كه‌ركوك به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی كرد له دژی شـیانی هه‌ر هێرشـێـكی له‌شـكری توركیا بۆ ناو خاكی باكوری عێراق بۆ ڕاوه‌دوونانی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان سیروان غه‌ریب سـازداوه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.
<urn:uuid:09d0ed4c-fc52-455e-a0f0-71972215c2b7>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-10-22-voa5-89188362/947002.html
2016-12-05T02:30:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541518.17/warc/CC-MAIN-20161202170901-00095-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.962581
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9625813364982605, "sdh_Arab_score": 0.031056499108672142}
تورکیا داوای لە ڕووسیا کردووە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش لە سوریا ئەنجام بدەن، ئەمەش پاش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەردانی ڕووسیای کرد و لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکانیان. مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە چاوپـێـکەوتنێـکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی NTV گوتی تاووتوێی هەموو وردەکاریـیەکان دەکەن و هەمیشە داوایان لە ڕووسیا کردووە پـێکەوە ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش ئەنجام بدەن. گوتیشی پـێشنیارەکە هێشـتا لەبەر دەسـتدایە و داعش دوژمنی هەردوولایانە، بۆیە داوا دەکات پـێکەوە شەڕی ئەم گروپە تێرۆرستیـیە بکەن تاوەکو هەرچی زووە نەیهێڵن. ئاگاهیشی دا ئەگەر ئەو کارە نەکرێت، ئەوا بۆی هەیە داعش بەرەو وڵاتانی دیکەش بڕوات. باسی لەوەش کرد کە لە نزیکەوە هاوکاریکردنی تورکیا و ڕووسیا ڕێگر دەبێت لە ڕووداوی هاوشێوەی فڕۆکە ڕووسیایـیەکە، ئەوەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە لە نزیک سنووری سوریا خرایە خوارێ. گوتیشی پـێویستە میکانیزمێـک دابنرێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری هەواڵگری لە نێوان تورکیا و ڕووسیا لە کاتی خۆیدا. هەروەها پـێویستیشە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان سەرۆک و کاربەدەسـتانی لەشکری هەردوو وڵات هەبن.
<urn:uuid:378eabc5-eb50-4a33-a341-e21613f727bf>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-russia-isis/3460057.html
2016-12-06T10:18:07Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541896.91/warc/CC-MAIN-20161202170901-00415-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.927197
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9271974563598633, "sdh_Arab_score": 0.06148027628660202, "hac_Arab_score": 0.011284815147519112}
خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌غدا و ئانکه‌ره ده‌کرێت، هه‌ندێک به پشت به‌ستن به لێدوانه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو لا، وه‌هایان لێک ده‌دایه‌وه ئه‌م دۆستایه‌تیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه، هه‌ندێکیش به په‌یوه‌ندیه‌کی لاسه‌نگ سه‌یری ده‌که‌ن و له‌وبڕوایه‌دان تاکتیکێکی تورکیایه و که‌میش نین ئه‌وانه‌ی ڕایان وایه نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان سه‌نگی مه‌حه‌کی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه. دکتۆر سه‌ردار قادر نه‌وت ده‌بێته خێر و بێری په‌یوه‌ندیه‌کانیان، یان ده‌بێته هۆکارێک بۆ دابڕانیان. ده‌نگ بڵاوه که له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆنتراکتی نه‌وتی بایی چه‌ندان ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره‌دا مۆرکردووه، هه‌رچه‌نده هێشتا به فه‌رمی ئه‌و کۆنتراکتانه پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام حکومه‌تی عێراق به فه‌رمی به نافه‌رمیانه‌ش ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر ههنگاوێکی له‌و شێوه‌یه ده‌ربڕیوه. ئایا هه‌ر نه‌وت فاکته‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئانکه‌ره‌یه؟ له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و ئانکه‌ره ئایا هه‌ر نه‌وت فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌یه بۆ په‌یوه‌ندیه‌کان و هه‌م بۆ قه‌یرانه‌کانیش؟ شوان موحه‌مه‌د به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر کاریگه‌ریه‌کانی نه‌وت له ڕه‌وشی په‌یوه‌ندیه‌کاندا ئه‌م مێزگرده‌ی ئاماده کردووه. میوانه‌کانی مێزگرد: دکتۆر سه‌ردار قادر، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی. نوسه‌ر و ڕۆژانامه‌وان شوان موحه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سپی. پێشتر ئانکه‌ره نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی کوردی عێراقدا نه‌بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر هۆکاری جیاجیاش زۆر جاران سنوره‌کانی خۆی به‌ڕووی کورده‌کانی عێراقدا داده‌خست و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چه‌ند بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی خۆی له‌ناو سنوره‌کانی باکوری هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هێشتۆته‌وه و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی سه‌ربازی تورک و چه‌کی قورس و سوکیشیان تیادایه. زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
<urn:uuid:8c4d5412-97dc-4c2a-b123-29e75228130e>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1800535.html
2016-12-04T10:18:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541317.69/warc/CC-MAIN-20161202170901-00116-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998261
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9982607960700989}
شه‌ریف بێهروز نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه کرمانج ده‌ڵێت ئه‌م جاره له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد نه‌رمتر له جاران قسه‌ی کردووه، بۆیه پـێده‌چێت فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی کاریگه‌ری به‌سه‌ریاندا هه‌بووبێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:31 خوله‌كه.
<urn:uuid:548842c1-b8c7-4b7f-b2ea-8b5ee7c63f9c>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-09-24-voa6-89237742/955983.html
2016-12-04T10:17:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541317.69/warc/CC-MAIN-20161202170901-00116-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997628
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9976275563240051}
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی کارتی ناسنامه له توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کانی له وڵاته‌که‌یدا هه‌ن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو ڕێگه‌یان لێبگرێت له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نه‌که‌ن به گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کان له عێراق و سوریا. پـرۆژه‌که که له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه پـێشنیارکرابوو و ڕۆژی چوارشه‌ممه حکومه‌ت په‌سه‌ندی کرد، ئێسـتا پـێویستی به ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانه. ئه‌گه‌ربێت و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات، ئه‌وا ئه‌و که‌سانه‌ی گومانیان لێده‌کرێت هه‌وڵی له‌و جۆره بده‌ن، کارتی ناسنامه‌کانیان لێ ده‌سێنرێته‌وه که بۆ سێ سـاڵ کاری بێدهکرێت، پاشان کارتێـکی کاتیـیان ده‌درێتێ که به چه‌ند زمانێـک له‌سه‌ری نووسراوه و ڕێگه نادات پـێوه‌ی ئه‌ڵمانیا جێبهێڵن. جێی ئاماژه‌یه له ئێسـتادا ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان ده‌توانن پاسپـۆرت له‌و که‌سانه وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندنی کارتی ناسنامه‌کانیان نیـیه که ده‌توانرێت پـێوه‌ی بۆ وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ده‌وروبه‌ری هاتوچۆی پـێبکه‌ن، له‌وانه تورکیا که زۆربه‌ی توندڕه‌وه‌کانی ناو ئه‌ڵمانیا له ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه په‌یوه‌ندیـیان به ڕێکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانی ناو سوریا و عێراق کردووه. تۆماس مه‌یزێر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت بڕوایان وایه نزیکه‌ی 600 که‌سی توندڕه‌و ئه‌ڵمانیایان جێهێشتووه و په‌یوه‌ندیـیان به کۆمه‌ڵه تێرۆرستیـیه‌کانه‌وه کردووه. گوتیشی له ئێسـتادا ناتوانێت پـێشبینی بکات پـرۆژه یاساکه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات چه‌ند که‌س ده‌گرێته‌وه.
<urn:uuid:ee4335d3-6506-4661-bfb6-f8caf9c8d079>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2598189.html
2016-12-07T10:44:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542060.60/warc/CC-MAIN-20161202170902-00244-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998837
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9988369345664978}
چاره‌نووسی شاعیر 12/04/2010 چاره‌نووسی شاعیر به‌هار بوو فه‌سڵی زستانم ئه‌گه‌ر یارم ده‌گه‌ڵ بایه درۆیه گه‌ر گوتوویانه به خونچێکی به‌هار نایه له بارانێ مه‌پرسه تا هه‌ور بگرێ به‌ری ڕۆژێ ده‌بێ بگریم هه‌تا ڕووی تۆ له ژێر چارشێوی ڕه‌ش دایه هه‌ناسه‌م لاده‌دا چارشێو و ڕووبه‌ندی ڕه‌شت ئاخر هه‌ور هه‌رچه‌نده پڕ بێ کوا حه‌ریفی قودره‌تی بایه؟ له ژێر سایه‌ی برۆکه‌ت دا حوکمڕانی ده‌کا چاوت له سایه‌ی دۆخی شمشیره که حاکم حوکمی ئیجڕایه له‌سه‌ر به‌فرێ به‌کار نایه وه‌کوو بیستوومه داوی ڕه‌ش له‌سه‌ر کوڵمه‌ت ئه‌دی بۆ دڵگره ئه‌و بسکه تاتایه ؟ هونه‌ر ناتوانێ جوانی تۆ به‌هیچ شێوێکی بنوێنێ له مه‌ڕمه‌ڕ چۆن ده‌تاشرێ هه‌یکه‌لی ئه‌و به‌ژن و باڵایه؟ به ڕیشی بۆزه‌وه سوجده ده‌به‌م من بۆ جه‌ماڵی تۆ ئه‌دی بۆچی ده‌یانگوت دار که پیر بوو تازه دانایه؟ بزه‌ت نایێته سه‌ر لێو و به‌زه‌ت نایه به حاڵمدا ئه‌گه‌رچی زۆر له‌مێژ ساڵه له دووت ده‌خوشێم وه‌کو سایه ده‌زانی بۆچی من هێنده په‌رێشان و خه‌فه‌تبارم له بازاڕی ژیان غه‌یری هونه‌ر نیمه چ سه‌رمایه به توتوش تووشی مه‌کته‌ب بۆ ده‌هاتم، من که زانیبام خه‌فه‌ت، مه‌ینه‌ت، که‌سه‌ر ، حه‌سڕه‌ت، به‌شی ئینسانی زانایه له‌گه‌ڵ چاره‌ڕه‌شی و دووره‌به‌شی و نه‌گبه‌ت ده‌بێ هه‌ڵکه‌م له‌مێژه چاره‌نووسی شاعیرانی کوردی هه‌ر وایه هیمن
<urn:uuid:30834b31-453c-4141-bac6-b5bf06d31063>
CC-MAIN-2016-50
http://honrawe.weebly.com/2/post/2010/12/22.html
2016-12-10T03:00:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542938.92/warc/CC-MAIN-20161202170902-00372-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993288
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9932882189750671}
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕۆمانووسی ناوداری كورد محه‌مه‌د ئوزون له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی شـاری دیاربه‌كر له ته‌مه‌نی 54 سـاڵیدا كۆچی دوایی كرد. محه‌مه‌د ئوزون له سـاڵی 1977 دا به تاوانی جوداخوازی زیندانی كرا. پاشـان به‌ره‌و وڵاتی سوید كۆچی كرد و له‌وێ هه‌تا سـاڵی 2005 مایه‌وه و پاشـان گه‌ڕایه‌وه توركیا. نووسه‌ری كۆچكردوو چه‌ندین ڕۆمانی به زمانی كوردی و توركی نووسیوه، له‌وانه "Sîya Evînê" واته سـێبه‌ری خۆشه‌ویستی. بۆ زیاتر ناسینی ئه‌م نووسه‌ره مه‌زنه‌ی كورد هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆهیهكی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان موحسن قزلكایه كردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
<urn:uuid:6e232300-11d5-4fda-82b3-ccdf9303659c>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-10-12-voa1-89189172/947127.html
2016-12-05T04:27:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541525.50/warc/CC-MAIN-20161202170901-00508-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.964749
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9647488594055176, "sdh_Arab_score": 0.03143206983804703}
له‌ئاکامی تۆپبارانی تانکه‌کانی ئیسرائیل بۆ قوتابخانه‌یه‌ك که نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان به‌ڕیوه‌ی ده‌بات له که‌رتی غه‌ززه، به‌لایه‌ن که‌م 15 که‌س بونه قوربانی. هێرشه‌که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کرایه سه‌ر ئوردوگای جبالیا بۆ په‌نابه‌ران له که‌رتی غه‌ززه. قوتابخانه‌که یه‌کێکه له 85 شۆینی تر که ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن زیا له 200 هه‌زار که‌س په‌نایان بۆ بردووه. کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی پێشتر گوتوبیان 20 که‌س له‌و هێرشه‌دا کوژرابوون. ئه‌و تۆپبارانه به‌شێکه له به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی ئیسرائیل له ڕی فڕۆکه و تانکه‌کانه‌وه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه که بۆه مایه‌ی کوشتنی به‌لایه‌ن که‌م 32 که‌س. کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن زیا له 1200 که‌س کوژراون که زۆربه‌یان خه‌ڵکی سیڤیلین له‌وه‌تای ئه‌و شه‌ڕه له 8 ی مانگی 7 وه ده‌ستیپێکردووه. هه‌روه‌ها 53 سه‌رباز و 3 سیڤیلی ئیسرائیلیش کوژراون.
<urn:uuid:cb19685a-343b-478e-a0fa-3c7abcd265a9>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1967892.html
2016-12-06T14:14:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541907.82/warc/CC-MAIN-20161202170901-00316-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.9995
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9994999170303345}
پـۆلیسی تورکیا گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاوی کردووه به‌سه‌ر ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له به‌رده‌م دادگایه‌کی شـاری دیاربه‌کردا کۆبووبوونه‌وه که له‌وێ دادگایی‌کردنی کۆمه‌ڵێـک چالاکوانی کورد ده‌سـتیپـێـکرد به گومانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه. ڕاپـۆرته ناوخۆیـیهکان ده‌ڵێن به هه‌زاره‌ها که‌س له ده‌وری دادگاکه‌دا گردبووبوونه‌وه و هه‌ندێـکیان به‌رد و بۆمبی مۆلۆتۆفیان گرتۆته هێزه‌کانی پـۆلیس. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له نێو دادگاکه‌دا دادگایی‌کردنی زیاتر له 100 که‌س به‌رده‌وام بوو که تاوانبارکراون به‌وه‌ی به‌شێـکن له تۆڕێـکی په‌یوه‌ندیدار به په‌که‌که‌وه، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی هه‌ڵبژێردراوی کوردیشـیان تێدایه. هه‌ر له سه‌ره‌تای دادگاییکردنه‌که کێشه دروست بوو کاتێـک دادوه‌ره‌که ڕه‌تی کرده‌وه شایه‌تی هه‌ر که‌سێـک وه‌ربگرێت که به زمانی کوردی ده‌دوا. سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:13 خوله‌كه.
<urn:uuid:2be17f59-edac-4a9a-b3fa-4d1f883433e3>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/turkish-kurds-13jan11-113470264/964966.html
2016-12-06T14:05:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541907.82/warc/CC-MAIN-20161202170901-00316-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999204
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.999203622341156}
لێپراسراوانی دادی عێراقی به‌شدار له دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کیان پێشکه‌شی دادگا کردووه که نیشانی ده‌دات سه‌دام خۆی له سێداره‌دانی 148 موسوڵمانی شیعه‌ی گوندی دوجه‌یلی قبوڵ کردووه. لێپرسراوانی داد ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان له مانگی شه‌شی ساڵی 1984 دا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئیمزا کراوه سه‌دام و حه‌وت له ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی دادگایی ده‌کرێن له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی دوجه‌یل که دوای شکست پێهێنان به هه‌وڵێکی کوشتنی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌نجامدرا. پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که‌شیان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستی پێکرده‌وه پاش دوو هه‌فته دابڕان و ئاماده نه‌بوونی تاوانباران له دانیشتنه‌کانی دوو هه‌فته‌ی پێشووی دادگادا. سه‌رۆکی دادگاکه، ره‌ئوف عه‌بدولره‌حمان گوتی ده‌سته‌ی پێنج دادوه‌رانی دادگاکه، داواکارییهكهی تیمی پارێزه‌رانی تاو‌انبارانیان ڕه‌تکردۆته‌وه که تیایدا داوای لابردنی سه‌رۆکی دادگایان کردبوو. سه‌رۆکی پارێزه‌رانی سه‌دام، خه‌لیل ئه‌لدوله‌یمی گوتویه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و داوای وه‌ستانی پرۆسه‌ی دادگاکه‌ی کردووه و له پاشدا له ژووری دادگا چۆته ده‌رێ. دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه دواخراوه. جێی باسه، ئه‌گه‌ر هاتوو گوناهبارکراوان تاوانه‌کانیان به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت ئه‌وا دووچاری سێداره دان ده‌بنه‌وه.
<urn:uuid:776070a4-d214-48e5-84d5-b57fae0e814d>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-02-28-voa7-89177342/944840.html
2016-12-09T15:29:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542712.49/warc/CC-MAIN-20161202170902-00444-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996025
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9960252642631531}
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، پرۆفیسۆر دانیال سێروه‌ر ده‌ڵیت، کوشتنی ئوسامه بن لادن سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به کوشتنی کۆمه‌ڵه‌ی تیرۆرستی ئه‌لقاعده له‌ناو ناچێت. پرۆفیسۆر سێروه‌ر له ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌کانی ترانسئهتلهنتیک له زانکۆی جۆنس هاپکنس ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه ئه‌لقاعده هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندن بدات. به‌رێز سێروهرههروهها ده‌ڵیت، پێوسته پاکستان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه که ده‌ڵێن ئیسلام ئاباد ئاگاداربووه که ئوسامه بن لادن خۆی له‌و وڵاته‌دا حه‌شار داوه. شایانی باسه، رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌لقاعده رۆژی یه‌کشه‌ممه له هێرشێکی هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا (نه‌یڤی سییل) له پاکستان کوژرا. بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر سێروه‌ر، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه.
<urn:uuid:1682bb7f-bd38-44c6-8674-6fbde8778a58>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/daniel-serwer-05-03-121149394/969132.html
2016-12-03T21:54:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541140.30/warc/CC-MAIN-20161202170901-00278-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995106
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9951061606407166}
ژمارەیەكى زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر ئەمڕۆ سێشەممە لە بەردەم پەروەردەى كەلار گردبوونەوەیان ئەنجامدا و تیایدا داواى پێداچوونەوەیان به سستمى پاشەكەوتكردنى موچە و پـێدانى موچەكانیان كرد لە كاتى خۆیدا. مامۆستایان و فەرمانبەرانى كەلار لە گردبوونەوەكەیاندا، جەختیان لەسەر بەردەوامبوون لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى كردەوە ، هەتا ئەو كاتەى حكومەت داواكانیان جێبەجێ دەكات و بڕیاریشیاندا ، نەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانى خوێندن و بەردەوامى بە ناڕەزایەتیەكانیان بدەن. خۆپـیشاندانەکە بە شێوەیەکی ئاشتیـیانە بەڕێوەچوو و لە لایەن ڕێـکخەرانی ڕێگری کرا لەوەی ئاڕاستەکەی بۆ توندوتیژی بگۆڕدرێت. ڕاپۆرتی دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە ببینە:
<urn:uuid:06a42328-5884-4a87-813c-41b83a6ff6da>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/3526994.html
2016-12-06T14:10:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541907.82/warc/CC-MAIN-20161202170901-00406-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.9148
Arab
23
{"ckb_Arab_score": 0.9147997498512268, "hac_Arab_score": 0.0460163839161396, "sdh_Arab_score": 0.03914593532681465}
گروپـی هه‌ڵـسه‌نگاندنی بارودۆخی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاپـۆرته چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌ی بڵاوكردووه له ژێر ناونیشـانی (The Iraq Study Group Report) كه له 160 لاپه‌ڕه پـێـكهاتووه و 79 پـێشـنیاری تێدایه. هاوكارانمان بروسـك تۆغان و موعته‌به‌ر شیروانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێـخموس به‌شـێـكی ئه‌و ڕاپـۆرته‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. ده‌توانن گوێبیسـتی ئه‌و به‌شـه وه‌رگێڕاوه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.
<urn:uuid:d71840e8-4040-47d1-ae0c-930dca50d594>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-12-07-voa1-89174117/944270.html
2016-12-08T05:59:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542414.34/warc/CC-MAIN-20161202170902-00214-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.952308
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9523077607154846, "sdh_Arab_score": 0.03940082713961601}
ساڵێک لەمەو پێش رژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران لە دادگایەکی" نارەوادا " پێنج کەسی لە سێدارەدا، کە بێجگە لە مەهدی ئیسلامیان چواریان کورد بوون و لەوانەیە بێجگە لە کوردبونیان هیچ تاوانێکی تریان ئەنجام نەدابیت. فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلم هولو،عەلی حەێدەریان، فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامیان لە ٩ی گوڵانی ساڵی 2010 لە زیندانی " اوین " ی تاران بە فەرمان و بە دەستی دەسەڵاتدارانی ئێرانی و بە بێ ئاگادارکردنەوە و ئامادە بونی خانەوادە و پارێزەرەکانیان لە زیندانی ناوەندی تاران لە سێدارە دران.دکتۆر ئارەش عەلایی کە خۆی کوردە و هاوزیندانی فەرزاد و هاوریەکانی بوە دەڵێت " تا ئێستا چەندین پرسیار لە مێشکماندایە کە هیچ وەڵامێکی بۆ نییە، چۆن دەکرێ چەند کەسێک خاوەنی بیری باش و مرۆڤ دۆست کە سودیان بۆ کۆمەڵگاکەیان هەبێت وا بە ئاسانی و لە چەند چرکەیەکدا لە سێدارە بدرێن؟ کێ دەتوانی شوێنی ئەم پێنج کەسە بگرێتەوە؟ کێ دەتوانی لە گوندەکانی کامیاراندا وانە بڵێتەوە؟ کێ دەتوانی جێگای باوک بۆ مناڵەکانی فەرهاد پڕ بکاتەوە؟ کێ دەتوانی شوێنی شیرین عەلم هولو بگرێتەوە وە بە کچانی گوندەکەیان پێشان بدات چۆن بە تواناییەکانیان گەشە بدەن ، سوهراب سپهری دەڵیت " مرگ پایان کبوتر نیست " واتە مردن کۆتایی کەموتەر نییە. خانم مەلایەکە عەلم هولو کە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شیرین عەلم هولویە لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت له راستیدا ئه‌و دوو ساڵه بۆ بنه‌ماڵه‌ی شیرین زۆر زه‌حمه‌ت بوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان جێه‌کی تاێبه‌تیان هه‌بوه هه‌م له‌ناو خانه‌واده و هه‌م له ناو گه‌له‌که‌یاندا، چونکه ئه‌وان گه‌لێک سه‌ربه‌رز و تێکۆشه‌ر و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد بوون له ناو سیاچاڵه‌کانی دوژمن‌دا. عه‌له‌م هولی ده‌شڵێت په‌یامی ئێمه له یادی ئه‌و گیان بهختوانهدا یه‌کگرتنی گه‌لی کورد زۆر به پێویست ده‌زانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردی ئێمه یه‌کگرتوو نه‌بێت ناتوانی به راستی شه‌هیدانیشی به باشی یاد بکاته‌وه، ئه‌وان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد بوون له ناو زینداندا . ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:26 خوله‌كه
<urn:uuid:fdc677d0-f1b0-4c71-904a-0f933f9d6231>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/malayika-09may12-150725585/1247489.html
2016-12-10T22:23:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543577.51/warc/CC-MAIN-20161202170903-00342-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.965049
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9650494456291199, "sdh_Arab_score": 0.023760419338941574, "hac_Arab_score": 0.011102916672825813}
هیوا عوسمان: ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سالار عه‌زیز و بانیمارانی تا راده‌یه‌ک کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕان له ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، رۆژانه لایه‌نه رامیاره‌کان به تاێبه‌تی یه‌کێیتی و گۆڕان هه‌ر کام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه ئه‌وه‌نده که‌س له‌و به‌ره‌وه هاتوه‌ته ئه‌م به‌ر وه یاخود ئه‌وه‌نده له‌م رێزه‌وه چووه‌ته ئه‌و رێز. ئاخۆ ئه‌م جۆره کار وکردارانه تا چه‌ند له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران کاریگه‌ری هه‌یه؟ رۆژنامه‌وان هیوا عوسمان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م جۆره ته‌کنیکه له هه‌ڵمه‌ته‌کانی پێشوودا به کار هاتووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌م به‌ره‌وه ئه‌چنه ئه‌و به‌ر خه‌ڵکێکی ناسراوو نه‌بن ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی نییه به شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌ڵام ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی که‌سێک وه‌کو کاک سالارعهزیز یان کاک عوسمان بانیمارانی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌وه تا راده‌یک کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو هاووڵاتیان پێشبینی ده‌که‌ن. کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م ناکۆکیه‌ی نێوان یه‌کێیتی گۆڕان شیانی هه‌یه تا راده‌یه‌ک پارتی که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرێت و ده‌شڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رێوه ئه‌به‌ن ده‌بێت سنگ فراوانتر بن بۆ ره‌خنه و گازنده‌کان".
<urn:uuid:a5ee2dd0-8f48-46e8-b0e9-008a1df13329>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1902277.html
2016-12-07T14:33:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542213.61/warc/CC-MAIN-20161202170902-00220-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998398
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9983983039855957}
هات و هاواری خۆپیشانده‌ران بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رانی به‌ڕیتانی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ووتوێژه‌كانیان دوابخه‌ن كه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی یاسایی بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێده‌چێت كاری خۆكوشتنی شاره‌زایه‌كی چه‌كی بێت كه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كی مشت و مڕ له‌سه‌ر تایبه‌ت به به‌رنامه چه‌كیه‌كانی عێراق به‌ر له شه‌ڕ. خۆپیشانده‌ران له باڵكۆنی هۆڵه‌كه بونه مایه‌ی رێگه گرتن له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیری به‌ریتانیا، له ده‌مێكدا په‌رله‌مانی به‌ڕیتانیا گفتوگۆكانی خۆی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ی هه‌تن ده‌ستپێكرد. له‌و ڕاپۆرته‌دا حكومه‌تی به‌ڕیتانیا هیچ گومانێكی له‌سه‌ر نه‌ما سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كی عێراقی له قه‌باره‌ی خۆی زیاتر گه‌وره‌تر كردبێت. سه‌رۆكی په‌رله‌مان فه‌رمانی دا كه كه‌س له باڵكۆنی هۆڵه‌كه‌دا نه‌مێنێت و پۆلیس خۆپیشانده‌رانی كرده ده‌ره‌وه و له هه‌مان دهمێشدا هاواریان ده‌كرد و به به‌ڕێز بلێریان ده‌گوت پیاوكوژ و پێشیان ده‌گوت پیاوكوژه و كرده‌وه‌كانی خۆش ده‌شارێته‌وه. له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا به‌ڕێز بلێر سه‌ره‌ك وه‌زیری به‌ڕیتانیا گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی تریش له ئارادا بوونایه بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر هه‌تن نه‌ده‌گۆڕی.
<urn:uuid:75be52ba-c5e9-44ee-be41-db525e0cd04f>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-02-04-2-1-89160337/942322.html
2016-12-11T13:49:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544679.86/warc/CC-MAIN-20161202170904-00156-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996141
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9961410760879517}
خانه‌واده‌ی کارمه‌ندێکی FBI ی خانه‌نشین ئه‌وه‌ی وا بڕوا کرابوو که له ساڵی 2007 دا له ئێران رفێندرابێت، له کاسێتی بڵاوکراوه‌ی ڤیدیۆیدا ده‌رده‌که‌وێت و زیندووه. له‌و گرته ڤیدیۆیـیه‌ی که ماوه‌که‌ی54 چرکه‌یه و ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه، تیایدا رۆبه‌رت لێڤنسنی ماندوو و شه‌که‌ت له نێو ژورێکدایه و له حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌پاڕێته‌وه که وه‌ڵامی داواکاریـیه‌کانی ئه‌و گروپه‌ی که ناوی نابات و گوایه ڕفاندوویانه بداته‌وه . لیڤینسن له کاسێته‌که‌دا ده‌ڵێت، ئه‌و له لایه‌ن رفێندهرانیـیهوه به چاکی مامه‌ڵه کراوه، به‌ڵام ناوبراو له ڕه‌وشێکی ته‌ندروستی باش‌دا نه‌بووه و ده‌ڵێت ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌کره‌م نه‌ماوه. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خانه‌واده‌ی کارمه‌ندی خانه‌نشینی FBI ی رفێندرا‌و ده‌ڵێن ئه‌وان له مانگی یازده‌ی ساڵی 2010 دا ئه‌و کاسێته ڤیدیۆیه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو. له‌و ماڵپه‌ڕه‌ی که بۆ ئازادکردنی رۆبه‌رت لێڤنسن ته‌رخانکراوه، تیایدا کوڕه‌که‌ی و هاوسه‌ره‌که‌ی داوایان له رفێندهرانی کرد، په‌یوه‌ندیـیان پـێوه بکه‌ن و داواکاریـیه‌کانیان بۆ ئازادکردنی نابراو بگه‌یه‌ننه خانه‌واده‌که‌ی. له مانگی سێی ئه‌مساڵدا هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی؛ پێده‌چێت رۆبه‌رت لێڤنسن له ناوچه‌یه‌کی له باشوری خۆرئاوای ئاسیادا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابێت و هه‌روه‌ها داوای له ئێران کرد هه‌وڵی خێرخوای خۆی بدات بۆ ئازادکردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بۆ نێو خانه‌واده‌که‌ی. هه‌رچی حکومه‌تی ئێرانیشه نکوڵی کردووه له‌وه‌ی که هیچ زانیاری له باره‌ی شوێن و جێگای ئه‌م کارمه‌نده خانه‌نشینه‌ی FBI ی ئه‌مه‌ریکایـیه هه‌بێت.
<urn:uuid:a5162ea8-2b6a-46d9-b9fa-3e30343a61ce>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/ex-fbi-agent-9dec11-135318063/977877.html
2016-12-11T02:16:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543782.28/warc/CC-MAIN-20161202170903-00228-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999739
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9997385144233704}
به مه‌به‌ستی جێبه‌جێـكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراقی كه تایبه‌ته به ئاسایـیـكردنهوهی بارودۆخ له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه، ڕۆژی سـێـشـه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 10 ی مانگی ده شـاندێـكی حكومه‌تی عێراقی گه‌یشـته شاری كه‌ركوك. په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری كه‌ركوك یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردووین. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
<urn:uuid:98c404a8-2e08-4226-a48d-d5b3d6f06d6d>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-10-10-voa9-89174982/944410.html
2016-12-05T20:41:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541839.36/warc/CC-MAIN-20161202170901-00444-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983716
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9837160110473633, "sdh_Arab_score": 0.01241828128695488}
هەروادێ و ژمارەی گەنجانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە ڕوو دەکەنە هەندەران لە زیادبووندایە و وەک دەگوترێت لە ماوەی ئەمساڵدا هەزاران گەنج زێدی خۆیان جێهێشتووە. دەمڕاستی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بەڵێ زۆر ڕاستە و کۆچکردنی گەنجان بۆتە دیاردە و ئەمەش بەشیکە لەو قەیرانەی ڕووبەڕووی هەرێم و عێراق و ناوچەکەش بۆتەوە و دەشڵێت ئەگەر بە وردی لێکۆڵینەوە بکرێت دەبینرێت هەرکاتێک قەیرانی سیاسی و دارایی و ئاسایشی سەرهەڵدەدەن و یانیش هەر کاتێک کە ناوچەکەمان ڕووبەڕووی کێشەی نەخوازراو دەبێتەوە کاردانەوەی گەنجان جێهێشتنی وڵاتە. فەرهەنگ تاهیر ئاماژەش بەوە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی تایبەت هەن بۆ گەنج بەڵام وەک دەڵێت بەداخەوە ئەو پڕۆژانە خواستی گەنج ناهێننە دی لەو ڕوانگەیەوە کە گەنج بریتیە لە کەسێکی یاخی (بە مانا سیاسیەکەی نا) و لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ کۆمەڵگادا باس لە گۆڕانکاری و گەیشتن بە خواستەکانی دەکات لە ڕووی دابین کردنی ژیان و ئایندەیەوە و هەر بۆیەشە وەک دەڵێت وەک کۆی حکومەت نەتوانراوە ئەم خواستانەی گەنج دابین بکرێت یان ببینە جێی متمانەی گەنجان. لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز تاهیر دەڵێت لە دۆسێی نەبوونی متمانەی گەنج بە کۆی دەسەڵات و پرۆسەی سیاسیش لە هەرێم بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ دروستنەکردنی گیانی وابەستەیی بە نیشتمان و بۆ خاک و بۆ نەتەوە لەلای گەنجان و دەشڵێت مەخابن لەبەر کێشمەکێشی سیاسی نێوان لایەنەکان ئەو وابەستەییەیان بۆ نیشتمان لەلای گەنجی کورد نەهێشت. زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
<urn:uuid:ea797fc0-eba9-427b-bce2-2ae4823eea77>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2944142.html
2016-12-07T14:26:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542213.61/warc/CC-MAIN-20161202170902-00252-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.724407
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.724406898021698, "sdh_Arab_score": 0.21395106613636017, "hac_Arab_score": 0.061627015471458435}
ڕۆژی دووشه‌ممه و له ڕێوڕه‌سـمێـكی تایبه‌تدا له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان ڕێز له 354 قوربانی شـاڵاوكانی ئه‌نفال گیرا كه ته‌رمه‌كانیان له گۆڕه به كۆمهڵـهكاندا دۆزراونه‌ته‌وه. جێی ئاماژه پـێـكردنه شـاڵاوكانی ئه‌نفال ئه‌و په‌لاماره دڕندانهیانه بوون كه له‌شـكری عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن به هه‌موو توانایهكیـیهوه له كۆتایی هه‌شـتاكاندا كردیـیه سه‌ر ناوچه گوندنشـینه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان و تیایدا نزیكه‌ی 180 هه‌زار مرۆڤی بێسهروشـوێن كرد و هه‌زاره‌ها گوندی له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌خت كرد و سه‌دان كانی و كارێزی كوێر كرد و به سه‌دان هه‌زار ئاژه‌ڵی به تاڵان برد و مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌ند دار و دره‌خت و ڕه‌ز و باخی له ناوبرد. سه‌باره‌ت به‌و ڕێوڕه‌سـمه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:14 خوله‌كه.
<urn:uuid:888f8dcc-e38a-442b-b886-ab3b38549dba>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-14-voa3-89218767/952257.html
2016-12-10T07:00:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542972.9/warc/CC-MAIN-20161202170902-00380-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.983155
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9831547737121582, "sdh_Arab_score": 0.012141433544456959}
مه‌لای شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در بانگه‌شه‌ی لایه‌نگرانی كردووە و گوتویه‌تی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا شه‌ڕ له دژی هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراقی ڕابگرن. یاریدەدەرە باڵاكانی مه‌لای ڕادیكاڵه‌كانیش به نیازن له ماوەی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پلانه‌كانیان بۆ پێكهاتنی بزووتنهوەیهكی سیاسی گه‌ورە ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاش سێ ڕۆژ له ڕاگرتنی شهڕەكان له لایه‌ن میلیشیاكانی مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا ئهلسهدرەوە له شاری نه‌جه‌ف هات. له لایه‌كی ترەوە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا سروە عه‌بدولواحد پێمان ڕادەگه‌یه‌نێت كه دووەم ڕۆژی كۆبوونهوەكانی نێوان یاریدەدەرەكانی سه‌ر به مه‌لای شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در و هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌ردەوامه. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.
<urn:uuid:c1e72fd7-ae3b-4949-91aa-56d4daa10d2e>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-08-30-4-1-89160532/942357.html
2016-12-09T21:18:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542828.27/warc/CC-MAIN-20161202170902-00002-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.974382
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9743818640708923, "sdh_Arab_score": 0.02256477065384388}
فـڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند موشه‌كێـكیان ئاڕاسته‌ی كه‌رتی غه‌ززه كردووه و له ئاكامدا 6 كه‌س كوژراون، له نێویاندا ڕێبه‌رێـكی كۆمیته میلیـیهكانه. له‌شـكری ئیسرائیل گوتی ماشـێنـێـك چه‌ند چه‌كدارێـكی تیادا بووه ڕۆژی هه‌ینی لێی درا كاتێـك بنكه‌یه‌كی مه‌شق پـێـكردنی سه‌ربازی بهجـێـدههێشت له شارۆچكه‌ی ڕه‌فه‌ح له كه‌رتی غه‌ززه. به‌رپـرسانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ئه‌یاد ئه‌بول عه‌ینه‌ین و كچه‌كه‌ی له نێو كوژراوه‌كاندا بوون. كۆمیته‌ی به‌رگری میلیی ڕێـكخراوێـكه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كداری حه‌ماسه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پـێشـوو ده‌ستی به‌سه‌ر حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیدا گرت. له‌م كاتانه‌دا به‌رپـرسـانی فه‌له‌ستینی ڕۆژی هه‌ینی ڕاپـۆرتی جیاجیایان داوه سه‌باره‌ت به حكومه‌تی حه‌ماس كه ئاماده‌یه بۆ له خۆگرتنی دوو ده‌وڵه‌ت وه‌ك چاره‌سه‌رێـك له‌گه‌ڵ ئیسـرائیل.
<urn:uuid:ad3bcdb4-b621-4fa6-b783-44ee79da9a83>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-04-08-voa2-89179057/945177.html
2016-12-10T10:52:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543035.87/warc/CC-MAIN-20161202170903-00324-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9960002303123474}
له یه‌که‌مین سه‌ردانی ڕێبه‌رێـکی ئێرانی بۆ میسر له‌وه‌تای دامه‌زارندنی کۆماری ئیسلامی له سـاڵی 1979 ، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشـته پایته‌ختی ئه‌و وڵاته. محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره پـێشـوازی فه‌رمی له ئهحمهدینهژاد کرد و پاشـان بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک له یه‌کێـک له هۆڵه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌که وت‌ووێژیان ئه‌نجام دا. ده‌ڵێن تیایدا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر قه‌یرانی سوریا. ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئهحمهدینهژاد له چوارچێوه‌ی دوازدهمین کۆنگره‌ی هاریکاری ئیسلامی دێت که هه‌ردوو ڕۆژی چوارشه‌ممه و پـێـنجشه‌ممه له قاهیره سـازده‌کرێت. پـێشـوازیکردنی مورسی له ئهحمهدینهژاد بووه مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێـک له میسریـیه‌کان. ده‌ڵێن کاتی خۆی مورسی گوتوویه‌تی چاوی به نوێنه‌ری ئێران له وڵاته‌که‌ی ناکه‌وێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئێران هه‌ڵوێسـتی خۆی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا نه‌گۆڕێت. هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئێران سه‌ردانی ئه‌زهه‌ری کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب گه‌وره شێخی ئه‌زهه‌ر کۆبووه‌وه. پاشـان ئه‌زهه‌ر به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا هاتووه، گه‌وره شێخی ئه‌زهه‌ر داوای له ئهحمهدینهژاد کردووه کاربکات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خوێن ڕشـتنه‌ی وا بۆ نزیکه‌ی دوو سـاڵه له سوریا به‌رپابووه. داواشی لێـکردووه ئێران ڕێز له به‌حره‌ین بگرێت وه‌ک وڵاتێـکی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها ده‌سـتوه‌رنه‌داته کاروباری وڵاتانی که‌نداوه‌وه و مافی خه‌ڵـکی سووننه‌ی ئێران بپـارێزێت، به تایبه‌تی له هه‌رێمی ئه‌حوازی باشوری ئێران‌دا.
<urn:uuid:c7000b43-bf16-4c12-91a0-4c488b6bd72a>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1597563.html
2016-12-03T09:44:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540915.89/warc/CC-MAIN-20161202170900-00468-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999643
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9996429681777954}
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هاوڵاتیانی تورکیا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕێده‌که‌ون تا ده‌نگی خۆیان له‌و ڕیفراندۆمه‌دا بده‌ن که بۆ گۆڕینی ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یان سـازده‌کرێت، ئه‌و ده‌سـتوره‌ی 30 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له ژێر حوکمڕانی له‌شـکردا نووسرابۆوه. پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ سـاڵیادی کوده‌تا له‌شـکریـیه‌که‌ی سـاڵی 1980 ی وڵاته‌که. هاوڵاتیانی تورکیا ده‌بێت به یه‌ک ئه‌رێ یان نه‌رێ ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌و 26 گۆڕینه‌ی بڕیاره له ناو ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یاندا بکرێت. حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و به‌ند و بڕگه نوێـیانه دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا به‌هێزتر ده‌کات و هه‌روه‌ها وا له ده‌سـتوره‌که ده‌کات زیاتر له پـێوانه‌کانی ئه‌وروپاوه نزیک بێته‌وه. شـاره‌زایان ده‌ڵێن په‌سه‌ندکردنی ئه‌و گۆڕینانه‌ی نێو ده‌سـتوری تورکیا زۆر گرنگه بۆ مه‌سه‌له‌ی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا. یه‌ک له‌و خاڵانه‌ی پـێشـنیارکراوه له دهسـتورهکهدا بگۆڕدرێت، مشـتومڕێـکی زۆری لێ که‌وتۆته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و به‌نده‌یه که په‌یوه‌ندی به چۆنێتی دامه‌زراندن و گۆڕینی دادوه‌رانی دادگای باڵای ده‌سـتوری و داواکارانی گشتی وڵاته‌که‌وه هه‌یه. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌مه وا ده‌کات ده‌سه‌ڵات کاریگه‌ری زیاتری به‌سه‌ر ده‌زگای دادی وڵاته‌که‌دا هه‌بێت. به‌پـێی به‌ندێـکی دیکه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له کوده‌تاکه‌ی سـاڵی 1980 دا به‌شـداربوون چیدی پارێزراو نابن له‌وه‌ی بانگهێشتی به‌رده‌م دادگا نه‌کرێن. هه‌روه‌ها بڕگه‌ش هه‌یه باس له دانای مافی زیاتر ده‌کات بۆ که‌سانه‌ی خاوه‌ن پـێداویسـتی تایبه‌تن. گه‌وره‌ترین پارتی کوردی له تورکیا پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) داوای له لایه‌نگرانی خۆی کردووه بایکۆتی ڕیفراندۆمه‌که بکه‌ن، ده‌ڵێت ئه‌م گۆڕینانه‌ی نێو ده‌سـتوری تورکیا هیچی بۆ کورد تێدا نیـیه.
<urn:uuid:465de83d-23e3-44b3-af88-b2b30eb4d308>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-referendum-12sep10-102725609/960767.html
2016-12-06T18:01:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541950.13/warc/CC-MAIN-20161202170901-00454-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998375
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9983745217323303}
خانمێكی كوردی ئێران به ناوی فاتمه حوسه‌ین په‌ناهی كه ئێستاكه دانیشتووی ووڵاتی یۆنانه بۆته میوانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی. فاتمه خانم له ساڵی 1993 ه‌وه ده‌ستی به كاری شیعر نوسین كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌ربه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كاری كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانیدا بڵاو بكاته‌وه. خانم فاتمه ده‌ڵێت شیعری كوردی "زمانی كوردی" پاراستووه. بۆ گوێگرتن له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و گفتوگۆیه‌ی هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ خانم فاتمه‌دا سازیداوه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
<urn:uuid:65250630-4087-423e-a488-f79faf2f3709>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2005-02-07-6-1-89166327/943115.html
2016-12-04T22:32:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541426.52/warc/CC-MAIN-20161202170901-00206-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992696
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9926964044570923}
نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی کورستان، به‌ڵکۆ دۆستانی یه‌کێتی و که‌سانی ده‌ره‌وه‌ش به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی بوون، به‌ڵام کۆنگره‌که دوواخرا. ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌خرێنه رۆ، ئایا به جێ و ڕه‌وان؟ دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا چاودێری کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " راستیه‌که‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م رای گشتی به‌شێکن له کۆێ هۆکاره‌کان، هۆکاره‌کان دوورتر و مێژووترن له‌وه‌ی که هه‌یه. دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئه‌و ساختاره‌ی ی.ن.ک ههێبوه، ساختارێک وه یاخود پێکهاته‌یه‌کی به‌ره‌یی بوه که له که‌سایه‌تی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دا کۆ کرابونه‌وه و ته‌نها که‌سێک توانیبوی ببێته چه‌ترێک بۆ ئه‌و هه‌موو بیر‌و را جیاوازه. دکتۆر گۆران ده‌شڵیت گه‌وره ترین هۆکار بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای یه‌کێتی دوور کهوتنهوهیهتی له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی درووستبوونی که له خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه نزدیک بێت".
<urn:uuid:c944d30f-c8a7-420e-ab09-eebab31ec29c>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1842924.html
2016-12-09T09:51:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542693.41/warc/CC-MAIN-20161202170902-00142-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998014
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9980135560035706}
پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت 600 که‌سی به ڕه‌سمی تاوانبارکردووه به ئه‌نجامدانی توندوتیژی، ئاژاوه‌سازکردن و تاڵانکردن، له پاش هه‌فته‌یه‌ک له ئاژاهگێڕی کوشنده له له‌نده‌ن و ژماره‌یه‌ک شاری تری به‌ریتانیا. هه‌تا ئێستا، کاربه‌ده‌ستان 1700 که‌سیان له سه‌رتانسه‌ری وڵات ده‌ستگیر کردووه و به درێژایی شه‌وی پێنجشه‌ممه، دادگاکان کراوه بوون بۆ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر دۆسیه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندا بوون. له‌وه‌تای شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ئاژاوه‌که ده‌ستی پێکرا، 5 که‌س کوژراون، بینا و ماشێن سوتێندراو‌ن و به سه‌دان دوکان به تاڵان چوون. توند‌و تیژیه‌که پاش ئه‌وه ده‌ستی پێكرا که پۆلیس ته‌قه‌ی له پیاوێکی 29 ساڵان کرد و کوشتی له گه‌ره‌کی هه‌ژارنشینی تاتنهام له له‌نده‌ن.
<urn:uuid:a1875d92-898b-4fcb-8e87-3ffba1b53323>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/article--1700-----127599458/973184.html
2016-12-09T09:45:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542693.41/warc/CC-MAIN-20161202170902-00142-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999334
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9993339776992798}
كاربه‌ده‌ستانی پاكستان ده‌ڵێن ئه‌وان خه‌ریكن كرده‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌شكری له مه‌ڵبه‌ندی عه‌شیره‌ته‌كانی سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌به‌رن، به ئه‌و مه‌به‌سته كه میلیشیاكانی ئه‌لقاعیده و پاشماوه‌كانی ڕه‌ژێمی له‌سه‌ركار لابراوی تاڵبان له كابول ریشه‌كێش بكه‌ن. كرداوهكه له مه‌ڵبه‌ندی شێوه خودموختاری باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێ شوێنێك كه حكومه‌تی ناوه‌ندی پاكستان كۆنترۆڵێكی كه‌متر به‌سه‌ردا هه‌یه. ده‌نگ هه‌یه كه ڕێبه‌ری تۆڕی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، ئوسامه بن لادن له ئه‌و مه‌ڵبه‌نده خۆی حهشاردبێ.
<urn:uuid:cd6eef12-acb4-48a2-9fb0-612f410d8252>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-02-22-3-1-89157242/941882.html
2016-12-11T08:05:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544358.59/warc/CC-MAIN-20161202170904-00400-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993573
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9935731887817383}
سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندن له زاری دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایانگه‌یاند لیستی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان ئاماده‌یه كه‌ركوك نه‌خاته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان به‌پـێی یاسـای پـێـكهێنانی هه‌رێمه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌یان پـێـكردبوو، ئه‌ویش به مه‌رجێـك هه‌ڵـبژاردنی پارێزگای تیادا دوابخرێت و زامنیشی بكه‌ن كه‌وا به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت. بۆ زانینی ورده‌كاری ئه‌م هه‌واڵه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حموددا ئه‌نجامداوه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:32 خوله‌كه.
<urn:uuid:0aab55a5-7e55-4649-962c-e8c1be415bfd>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-08-18-voa6-89216117/951695.html
2016-12-05T10:38:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541692.55/warc/CC-MAIN-20161202170901-00152-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.943446
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9434457421302795, "sdh_Arab_score": 0.052100908011198044}
سه‌رۆکی مه‌جلیسی شـورای ئێران ده‌ڵێت پـلانی ئاڵوگۆڕی سـووته‌مه‌نی ناو‌کی ڕاده‌گیرێت که به ناوبژیکردنی تورکیا و به‌ڕازیل هاته ئارا ئه‌گه‌ر بێت و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی سه‌پاندنی سـزای نوێ بدات به‌سه‌ر تاران‌دا. ڕاگه‌یاندنه‌کانی عه‌لی لاریجانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانه‌وه بڵاوکرانه‌وه و تیایدا گوتوویه‌تی ئه‌و سه‌ودایه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریکا له ڕێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه یان له ڕێی کۆنگرێسیشه‌وه هه‌نگاو بنێت بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا. هه‌ر له‌و لێـدوانانهشیدا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌وه‌شی گوتووه که ده‌شێت چاو به هاوکاریـیه‌کانی وڵاته‌که‌یدا بخشێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا. له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی تری جیهان له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـکه‌وتن بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم. ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بهرنووسهش که‌وته پاش قایل بوونی ئێران به ئاڵوگۆڕکردنی 1200 کیلۆگرام له یۆرانیۆمی ئاست نزمی پـیتێنراو له تورکیا به یۆرانیۆمی پـیتێنراو به ئاسـتی به‌رز بۆ ڕیاکته‌ری توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروسـتی له تاران.
<urn:uuid:09f70cae-81ae-432c-b0e6-730a60f71e76>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-23may10-94697169/958255.html
2016-12-04T22:26:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541426.52/warc/CC-MAIN-20161202170901-00268-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999752
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9997521042823792}
فهرماندەی باڵای مارینزەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دەڵێت سه‌ربازە ئه‌مریكی و عێراقیه‌كان به كۆنتڕۆڵكردنهوەی فه‌للوجه پشتی یاخیبوانیان شكاندووە. ژەنه‌ڕاڵ جۆن ساتڵهر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گوتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه یانزدە ڕۆژییه‌ی فه‌للوجه بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی گرانكرد كه له چالاكیه‌كانی خۆیان به‌ردەوام بن. به‌ڵام گوتیشی فه‌للوجه هێشتا به ته‌واوەتی ئاسایش تیایدا سه‌قامگیر نه‌بووە و له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا مارینیكی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوە. سه‌ربازەكان له بینایهكهوە بۆ بینایه‌كی تر دەچن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دەدۆزنهوە. له ماڵێكدا سه‌ربازەكان چه‌ندین وێنه‌و نامه‌یان دۆزییه‌وە كه باوەڕدەكرێت له ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئهلزهرقاوییهوە هاتبێت. له هه‌مان كاتدا، گروپی له‌شكری ئه‌نسار ئه‌لسوننه ههڕەشهی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووە كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌ك له عێراقدا به‌شداری دەكه‌ن و دەنگ دەدەن یاخود خۆیان به‌ربژار دەكه‌ن چونكه ئه‌وانه ئه‌مریكا پشتیوانیان دەكات.
<urn:uuid:1f8e1c75-73c2-4768-9ac5-1d1a688f50fd>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-11-19-1-1-89159132/942162.html
2016-12-06T08:13:29Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541886.85/warc/CC-MAIN-20161202170901-00076-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.982562
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9825620651245117, "sdh_Arab_score": 0.013923369348049164}
مه‌ردان چاوشـین لـێپـرسـراوی مه‌ڵـبه‌ندی كفری یه‌كێتی نیشـتمانی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت هێزه‌كانی لیوای چواری سـوپای عێراق كه هاتوون له ڕاگه‌یاندنیاندا ده‌ڵێن ئه‌وان بۆ لێـدانی پاشـماوه‌كانی ئه‌لقاعیده و گروپه تێرۆریسـتهكانی ناوچه‌كه هاتوون، به‌ڵام له ڕه‌فتاردا وا ناكه‌ن، به‌ڵـكو ده‌یانه‌وێت دهسـتكهوتهكانمان لێ بسـێننهوه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه.
<urn:uuid:c5aa1cc6-a7b4-461c-824c-03db5002af0d>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-09-14-voa8-89216977/951887.html
2016-12-02T19:58:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540563.83/warc/CC-MAIN-20161202170900-00494-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.98044
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9804395437240601, "sdh_Arab_score": 0.0164068341255188}
له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی کورد چه‌ند هێرشێـکی جودایان له دژی یه‌که‌کانی له‌شکر ئه‌نجامداوه که له نزیک سنووری عێراقه‌وه جێگیرن. ده‌شڵێت سه‌ربازه‌کانی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه. له به‌یانـنامه‌که‌ی له‌شـکری تورکیا که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، نووسراوه به خومپاره هێرش کراوه‌ته سه‌ر یه‌که‌کانی له پارێزگای هه‌کاری و تۆپـخانه‌ی له‌شـکریش ئه‌و شوێنانه‌ی کردووه‌ته ئامانج که خۆمپارهکانی لێ هه‌ڵدرابوون. هه‌روه‌ها له‌شکری تورکیا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی سه‌ربازان له شـارۆچکه‌ی ئۆره‌ماری هه‌کاری ته‌قه‌یان کردووه‌ته‌وه کاتێـک به دۆشکه ته‌قه‌یان لێکرابوو. به‌یانـنامه‌که هیچ باسی له زیانه‌کان نه‌کرد.
<urn:uuid:68080831-6b00-4301-97a0-ac82d48bf785>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2694173.html
2016-12-05T02:25:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541518.17/warc/CC-MAIN-20161202170901-00182-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999773
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9997730851173401}
ئه‌مڕۆ له كه‌رتی غه‌ززه، به ده‌یان هه‌زار فه‌ڵستینی به‌شداریان ده مه‌راسیمی ناشتنی دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌ری رۆحانی بزوتنه‌وه‌ی میلیتانی حه‌ماس شێخ ئه‌حمه‌د یاسین كرد. شێخ ئه‌حمه‌د یاسین تاریك و ڕوونی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بهرموشهكی ئاسمانی له‌شكری ئیسرائیل كه‌وت و كاتێك له مزگه‌وتێكی نێزیك ماله‌خۆی وه‌ده‌ر ده‌كه‌وت. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆیه‌كی ده‌گه‌ڵ دكتۆر خالد ساڵح شاره‌زای كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له دانمارك كرد. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
<urn:uuid:2b224c2b-ca3d-4169-9afa-3d3f81100393>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-03-22-8-1-89160057/942278.html
2016-12-08T02:11:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542323.80/warc/CC-MAIN-20161202170902-00310-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992002
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9920015931129456}
یه‌ک مانگ به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی چالاکوانانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگه‌یاندنێکی ئاشکرا و ڕاشکاوانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستگیرکردنانه نه‌داوه. ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات پاش خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی جودابیرانی کورد ده‌یکات، به تاوانی به‌ردباران کردنی کونسوڵخانه‌ی ئێرانی له هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون. هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی بێده‌نگی ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌ستراوه‌ییه جوگرافیاییه‌ی نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لایه‌نه‌کان دووچاری هاتوون له باشوری کوردستان که وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا گۆڕاوه بۆ به‌ستراوه‌یی سیاسی. به‌ڕێز سه‌یدی ده‌شڵێت ڕه‌وشی هه‌ره ناخۆش شان به شانی دابڕانی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له خه‌ڵکی خۆیان ئه‌و دابڕانانهیه له خۆیان و ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی خۆشیان هه‌یانبوو ئێستا ئه‌وه‌شیان له‌ده‌ستداوه. به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:00a0d4dc-e288-4e44-bbec-9c2a941d1c8b>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1805923.html
2016-12-09T13:31:34Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542712.12/warc/CC-MAIN-20161202170902-00118-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997604
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9976040720939636}
دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مه‌ریکای باکور له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێـن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌م وتاره‌ی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی نوێی وڵاته‌که‌ی له ئه‌فغانسـتان خاڵی وه‌رچه‌رخانی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی بوو. ده‌شڵێت ئۆباما له نێو ڕه‌هه‌ندی ئه‌و وتاره‌دا خۆی کرده خاوه‌نی جه‌نگی ئه‌فغانسـتان. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:49 خوله‌كه.
<urn:uuid:53af92bf-67dc-4523-91fd-635aeacc2583>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-12-02-voa3-89225842/953791.html
2016-12-02T22:22:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540698.78/warc/CC-MAIN-20161202170900-00004-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999389
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9993889331817627}
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌نگه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێسـتای عێراق له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌کاندا وتووێژبکه‌ن، ئه‌مه‌ش له په‌راوێزی دانوسـتاندنه‌کانی بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه له ڤیه‌نـنا به‌ڕێوه‌بچن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران. ئه‌دمیراڵ جان کیربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام گوتی ئه‌مه‌ریکا هیچ هه‌ماهه‌نگیـیه‌کی له‌شـکری له عێراق له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناکات. پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ یاهو نیوز، سه‌باره‌ت به هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ یارمه‌تیدانی حکومه‌تی عێراق، گوتی هیچ شـتێـکی به‌سوود به دور نازانێت. گوتیشی ئه‌مه یه‌که‌م جار نابێت له‌گه‌ڵ ئێرانیـیه‌کان له باره‌ی مه‌سه‌له ئاسایشیـیه‌کانی ناوچه‌که وتووێژ بکه‌ین، پـێشـتر بۆ ئاسایشی ئه‌فغانسـتان وتووێژکراوه.
<urn:uuid:d8d9a0bf-2f38-41f8-92da-6221fd95cc63>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1938162.html
2016-12-08T18:09:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542648.35/warc/CC-MAIN-20161202170902-00260-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996557
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.99655681848526}
لـێپـرسـراوانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێن دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاسـمانی وڵاتی توركیایان له ناوچه‌یه‌كی نزیـك سـنووری عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كورت خایه‌ن به‌زاندووه. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و توركی ده‌ڵێن لـێـكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن. له‌شـكری توركیش له‌سه‌ر ماڵـپهڕهكهی بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا دوو فڕۆكه‌ی جۆری F-16 به‌خێرایی ئاسمانی توركیای له 24 ی مانگی پـێـنجدا به‌زاندووه، وه بۆ ماوه‌ی چوار خولهك له ئاسـمانی وڵاته‌كه‌یاندا ماونه‌ته‌وه. ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا بووه نزیـك ئه‌و شـوێنانه‌ی كه ده‌ڵێن هه‌زاره‌ها سه‌ربازی توركی لێ كۆبووه‌ته‌وه. ئه‌م به‌زاندنی سـنووره له كاتێـكدا بووه كه ده‌نگی ئه‌وه هه‌یه توركیا كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له عێراق ئه‌نجام بدات. هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول گوتی هیچ پلانێـكیان بۆ هێرشـێـكی له‌و جۆره نیـیه.
<urn:uuid:b4549fc0-59b9-4ae3-87a3-284bc87c69cd>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-28-voa6-89195952/948437.html
2016-12-08T18:13:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542648.35/warc/CC-MAIN-20161202170902-00260-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.969694
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9696938395500183, "sdh_Arab_score": 0.028414616361260414}
عەلی عەبدوڵڵا ساڵح |عەلی عەبدوڵا ساڵح| |لەدایکبوون||٢١ مانگی ئازاری ١٩٤٢ز گوندی بێت ئەحمەر، ناوچەی سەنحان، پارێزگای سەنعا، یەمەن |نەتەوە||یەمەنی| |پیشە||سەرۆک| عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ٢١ مانگی ئازاری ١٩٤٢ لە گوندی بێت ئەحمەری ناوچەی سەنحانی سەربە پارێزگای سەنعای پایتەخت لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بووە. دوای مردنی باوکی خێزانەکەی ڕوبەڕوی ھەژاریو نەبونیەکی زۆر بۆتەوە بۆ ماوەیەکی دورودرێژ کاری شوانی کردووەو سەرەتای خوێندنی لە گوندەکەی خۆی تەواو کردووە. دواتر گوندەکەی جێھێشتوەو لە ساڵی ١٩٥٨ کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵان بووە پەیوەندی کردووە بەڕیزەکانی سوپای وڵاتەکەیەوە. ھەرلەو ساڵەدا پەیوەندی کردووە بە ڕیزی پۆلی ئەفسەرانی ھێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە. لە ساڵی ١٩٦٣دا پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ ئەفسەری پلە دوو دواتر لە ساڵی ١٩٦٤دا چۆتە کەتیبەی زریپۆشی سوپا‌و پسپۆڕی لە جەنگی زریپۆشدا بەدەست ھێناوە. دواتر بۆتە فەرماندەی لیوای پارێزگای تەعزو لەوکاتەوە توانیویەتی پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ شێخ‌و سەرۆک ھۆزەکانی باکوری یەمەندا دروستبکات. دوای ئەوەی بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەمەن، لە ساڵی ١٩٧٨ دا بۆتە سەرۆک کۆماری یەمەن وفەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان. لە ٣٠ ئابی ١٩٨٢ بۆتە ئەمینداری گشتی پارتی کۆنگرەی گشتی گەلی دەسەڵاتداری یەمەن. لە ساڵی ١٩٨٣ جارێکی تر بۆتەوە بەسەرۆک کۆمار‌و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان. لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ جاری سێیەم لەلایەن ئەنجومەنی شورای گەلەوە بۆتەوە بەسەرۆک کۆمار‌و فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکان. لە ساڵی ١٩٧٩ پلەی ماستەری فەخری لە زانستی سەربازیدا پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٩٠ بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی شورا پلەی فەریقی پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٩٤دا بۆ جاری چوارەم بۆتەوە بەسەرۆک کۆماری یەمەن. بەھۆی ئەوخزمەتانەی کە کردویەتی بە وڵاتەکەی لە ساڵی ١٩٩٧ دا پلەکەی بەرزکراوەتە بۆ موشیر. بۆ جاری پێنجەم و لە یەکەم ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیەدا کەبەشێوەی ڕاستەوخۆ دەنگ بدرێت بۆ سەرۆک کۆمار لە ساڵی ١٩٩٩بۆ جاری پێنجەم پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرتۆتەوە. ماوەی سەرۆکایەتیەکەی لە ساڵی ١٩٧٨وە درێژ دەبێتەوە تا ٥ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١١ کاتێک بەھۆی بۆردومانی کۆشکی کۆماریەوە بریندار دەبێت‌و ڕەوانەی عەرەبستانی سعودیە دەکرێت بۆ چارەسەرکردنو پۆستەکەی بە جێگرەکەی دەسپێرێت.
<urn:uuid:d46de3a4-8309-46aa-bca8-85a62c44f2e3>
CC-MAIN-2016-50
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%DB%95%D9%84%DB%8C_%D8%B9%DB%95%D8%A8%D8%AF%D9%88%DA%B5%DA%B5%D8%A7_%D8%B3%D8%A7%DA%B5%D8%AD
2016-12-10T01:08:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542932.99/warc/CC-MAIN-20161202170902-00068-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995061
Arab
62
{"ckb_Arab_score": 0.9950606226921082}
سه‌رچاوه دیپلۆماتیـیهكانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن سه‌رۆك باراك ئۆباما نوێنه‌ری خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سـیناتۆری پـێشـوو جۆرج میچێـڵ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نێرێته هه‌رێمه‌كه. سه‌رچاوه‌كان له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند چاوه‌ڕوان ده‌كرێت میچێـڵ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باسیش له كه‌ناری ڕۆژئاوا كۆبـبێته‌وه. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێز ئۆباما گوتی میچێـڵ به‌م زووانه سه‌ردانی هه‌رێمه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی ئاگربه‌سـتی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس جێـگیردهبێت، وه گوتیشی ئه‌و له ناخه‌وه نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به له‌ده‌سـتدانی ژیانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و ئیسرائیلیـیهكانیش. هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه‌ش له كاتێـكدایه كه وتووێـژی ئاگربه‌ست له میسر به‌رده‌وامه. كاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگربه‌ستێـكی درێژخایه‌ن له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسـدا به‌رپابكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئاشـتكردنه‌وه‌ی حه‌ماس و لایه‌نی نه‌یاری فه‌تحیش ده‌ده‌ن.
<urn:uuid:0af51af8-2fcc-4cb6-9c55-c7910dbd1270>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-25-voa5-89240882/956610.html
2016-12-05T02:28:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541518.17/warc/CC-MAIN-20161202170901-00259-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998001
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9980014562606812}
"له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاماده‌ی دانیشتنین" له مێدیاکانه وه>وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌تده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه‌یان له هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، که ته‌نها له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانیشتنن.محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند:"ئێمه ته‌نها له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانیشتنین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، که ئه‌ویش خۆی له ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم و بردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان و چه‌ند خاڵێکی دیکه‌دا ده‌بینێته‌وه". ده‌رباره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمیش که ده‌ڵێت؛ "کاتێک باسی هه‌ڵبژاردنم کرد، ئۆپۆزسیۆن پاشه‌کشه‌ی کرد"، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وتی: به‌رده‌وام ته‌ئکیدمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ی ئێستا نا، واته ئێمه له سایه‌ی حکومه‌تێکی بێ لایه‌ندا هه‌ڵبژاردنمان قبوڵه، چونکه ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا ناتوانێت هه‌ڵبژاردنێکی نهزیهو رێکوپێک ئه‌نجامبدات. له‌لای خۆشیه‌وه نازم عه‌بدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایگه‌یاندوه، که "هیچ پەیامێكی نوێ شك نابەین ئاراستەی ئۆپۆزسیۆن كرابێت و شتێكی نوێ بەدی ناكەین، بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان". رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردو سه‌رۆکی هه‌رێم له‌میانی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و روناکبیری‌دا رایگه‌یاند، که ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئۆپۆزسیۆنن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "لە نەورۆزدا پەیامێكم ئاراستەی ئۆپۆزسیۆن كرد‌و داوام لێ‌كردن یان بێن بەشداری پرۆسەی چاكسازیی بكەن، یانیش بەشداری لە حكومەتێكی بنكە فراوان بكەن، ئەگەر نا پێكەوە رو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەین، بەڵام كە باسی هەڵبژاردنم كرد هەمویان پاشەكشەیان كرد". Entry filed under: گۆڕان. Tags: .
<urn:uuid:55ba6543-835a-4601-92f7-3895da001ae3>
CC-MAIN-2016-50
https://werash.wordpress.com/2011/05/14/1614/
2016-12-08T02:06:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542323.80/warc/CC-MAIN-20161202170902-00387-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.910958
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.910958468914032, "sdh_Arab_score": 0.07746579498052597, "hac_Arab_score": 0.01062488742172718}
مه‌سعود کوردپوور ڕۆژنامه‌نووس و شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت له کۆتاییدا ئه‌وانه‌ی زۆرینه‌ن دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌ی که ساڵه‌هایه له سوریا حکومه‌ت ده‌کات له ژێر سێبه‌ری حکومه‌تی درێژخایه‌ن و زۆرداری و دیکتاتۆریه‌تدا له کۆتاییدا ده‌که‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵکه‌وه له سوریادا و ده‌بێت بڕوا و پێموایه له ئاخیریهکهیدا هه‌ر به‌لای ئۆپۆزسیۆندا ده‌شکێته‌وه‌و ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.
<urn:uuid:90054d86-1959-43a6-9299-21c399905ad9>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1474581.html
2016-12-04T10:21:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541317.69/warc/CC-MAIN-20161202170901-00278-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998102
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9981016516685486}
هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا مانگی 8 ی ساڵی 2013 ده‌ست بکات به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی بۆری و لوله نه‌وتی نوێوه بۆ سنوری تورکیا. ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌کی به‌غدایه له‌و مشت و مڕه درێژخایه‌نه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ کۆنترۆڵی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بکات. هه‌رێمی کوردستانی عێراق که حکومه‌ت و هێزی چه‌کداری خۆی هه‌یه ، له ئاڵۆزیدایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و له مانگی چواره‌وه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ڕاگرتووه چونکه به‌غدا ئه‌و وابه‌سته‌ییه داراییانه‌ی له‌سه‌ری بوو به‌رامبه‌ر هه‌رێم نه‌یداون. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاشتی هه‌ورامی ، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به وزه که له هه‌ولێر کراوه گوتوویه‌تی له مانگی هه‌شتی ساڵی 2013 دا هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی خاو له هه‌رێمه‌وه بنێرێته ده‌ره‌وه و ده‌شڵێت هه‌رێم خۆی به‌رپرس ده‌بێت له ناردنه ده‌روه‌ی نه‌وت. به‌غدا ده‌ڵێت ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانی بواری نه‌وت له حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدا بۆی هه‌یه کۆنترۆڵی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی وڵاته‌که بکات و ئه‌و کۆنتراکتانه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه مۆرکراون به نایاسایی ناودێریان ده‌کات. هه‌ورامی ده‌ڵێت هه‌ر که ناردنه ده‌روه‌ی ڕاسته‌وخۆی نه‌وت له هه‌رێمه‌که‌ی ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌وا له سه‌دا حه‌ڤده‌ی داهاته‌که‌ی بۆ هه‌رێم ده‌بێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌درێته حکومه‌تی فێدراڵی له به‌غدا. قۆناغی یه‌که‌می ئه‌م پڕۆژه‌ی ناردنه دهروهیهی نه‌وت له کێڵگه نه‌وتیه‌کانی ته‌ق ته‌ق له مانگی 10 ی ئه‌مساڵدا کۆتایی پێدێت وه‌ک ئاشتی ههرامی باسی کرد قۆناغی دووه‌میشی به‌ستنه‌وه‌یه به بۆریه نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک – جه‌یهان ، که وه‌ک ده‌ڵێت تا مانگی هه‌شتی ساڵی 2013 ڕیژه‌که‌ی ده‌گاته یه‌ک ملیۆن به‌رمیل یان بۆشکه نه‌وت له ڕۆژێکدا. مشت و مڕی نێوان به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌وت به‌شێکه له قه‌یرانی سیاسی عێراق که حکومه‌تی هاوبه‌شی وڵاته‌که له هه‌وڵی زاڵ بووندایه به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌دا که له‌سه‌ر هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵت هه‌ن له عێراقدا.
<urn:uuid:8007c3de-8d21-44ab-a549-95f0eb0795e4>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-kurdistan-may20-152201065/1247199.html
2016-12-07T10:39:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542060.60/warc/CC-MAIN-20161202170902-00406-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99888
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9988803267478943}
هه‌ر له‌و کاته‌ی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌کانی خۆیاندا گرت به تاێبه‌تی له لایه‌ن لایه‌نگیرانی ( پ. یی. ده) تورکیا ده‌ستی کردووه به هه‌ڕه‌شه کردن و له‌و باره‌یه‌وه زۆر نگرانه . شه‌ماڵ به‌شیری به‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستان - پژاک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه ئه‌و نگرانیهی تورکیا له عه‌قلیه‌تێکی نا دیموکراتیکه‌وه دێت، له عه‌قلیه‌تێک که به هێچ شێوازهیهک هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ناوی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه که ده‌توانێت خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک مافی سیاسی بێت له هه‌رێمه‌که‌دا به تاێبه‌تی دان پێنراوو له ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له عه‌قلیه‌تێکی له‌و شێوازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت .
<urn:uuid:50920f85-1f0f-461e-828a-f44ef005f3aa>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1448764.html
2016-12-08T22:09:54Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542657.90/warc/CC-MAIN-20161202170902-00214-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999547
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9995466470718384}
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له هۆڵی دار ئهلئۆپـێرای دیمه‌شقی پایته‌خت وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا پـرۆژه‌یه‌کی سیاسی خسته ڕوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو وڵاته‌که‌ی. ئه‌سه‌د به گوته‌ی خۆی پـرۆژه‌که‌ی له سێ قۆناغ پـێـکدێت. قۆناغی یه‌که‌م، پـێویسته وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار بۆهستن له کۆمه‌ک و پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆن، پاشـان ڕاگرتنی کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کان، به‌ڵام مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشیان کرایه سه‌ر. دواتر دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێـک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سـنووره‌کانی وڵاته‌که. قۆناغی دووه‌م، سـازکردنی کۆنگره‌یه‌ک به مه‌به‌سـتی گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـکی نیشـتیمانی که وابه‌سته‌بێت به سه‌روه‌ری سوریا و یه‌کپارچه‌یی خاکه‌که‌ی و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی ئاینده دهسـتوریـیهکهی بکێشێت، پاشـان ڕێـکه‌وتنه‌که ڕێفراندۆمی گشـتی بۆ سـازبکرێت، وه به دوایدا حکومه‌تێـکی فراوانی نیشـتیمانی پـێـکبهێنرێت و دواتر ده‌سـتوری نوێ بنووسرێته‌وه و ڕیفراندۆمی بۆ بکرێت و هه‌ڵبژاردن سـازبکرێت. قۆناغی سێـیه‌م و کۆتایی، پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ به پـێی ده‌سـتور و پاشـان لێـبوردنی گشـتی ڕابگه‌یه‌نرێت و دواتر کار بۆ بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌که بکرێت.
<urn:uuid:45155b42-aa80-4bcd-8035-1e6ac44160b2>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1578597.html
2016-12-08T22:05:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542657.90/warc/CC-MAIN-20161202170902-00214-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995016
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9950162172317505}
له‌گه‌ڵ ناکۆکی و کێشه سیاسیـیه‌کاندا بارودۆخی ئه‌منی عێراق هه‌تا دێت مه‌ترسیدارتر ده‌بێت و پـژانی خوێنی عێراقیـیه‌کانیش له هه‌رکات زیاتر خوێناوی و قوربانی گه‌وره‌تر تۆمارده‌کات. زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاکانی بابلی باشوری عێراق و هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و موسڵی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه بوونه مایه‌ی کوژران و برینداربوونی نزیکه‌ی 70 که‌س که ژماره‌یه‌کیان ئه‌فسه‌ر و پـۆلیسی عێراقین.
<urn:uuid:8897299d-1748-419c-89d8-987471734bbb>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1853872.html
2016-12-08T22:10:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542657.90/warc/CC-MAIN-20161202170902-00214-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.987201
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9872009754180908, "sdh_Arab_score": 0.010862896218895912}
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیل بۆردومانی ده‌یان ئامانج و نیشانه‌ی توندڕه‌وانیان کردووه له که‌رتی غه‌ززه. ئه‌م بۆردومانانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یه‌ک ڕۆژ پاش هێرشێکی موشه‌کی ئیسرائیل هات بۆسه‌ر غه‌ززه که تیایدا گه‌وره سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکریی ڕیکخراوی حه‌ماس کوژرا. هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک موشه‌ک له غه‌ززه‌وه گیرانه ئیسرائیل و له ئاکامی یه‌کێک له‌و هێرشه موشه‌کیانه به‌لانی که‌م 3 ئیسرائیلی کوژراون. کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی ئیسرائیلی ئاگاهییان داوه به دانیشتوانی باشوری ئیسرائیل تا خۆیان له‌و هێرشانه بپارێزن. له باشوری ئیسرائیل خوێندنگاکان داخراون و به هه‌مان شێوه زۆرێکیش له کارداریه‌کان داخراون. له که‌رتی غه‌ززه فه‌له‌ستینیه‌کانیش ده‌ستیان کردووه به خۆپاراستن پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕاگه‌یاندنی بۆ بڵاوکردونه‌ته‌وه تا دووربکه‌ونه‌وه له‌و باڵه‌خانه و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن باڵه له‌شکرییه‌که‌ی حه‌ماسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیلی کردووه بۆ سه‌ر که‌رت غه‌ززه. ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران له زاری ڕامین میهمان په‌رست، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل تێرۆریزمی به به‌رنامه‌ن. میهمان په‌رست ده‌شڵێت بێده‌نگ بوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و هێرشانه وه‌های کردووه ده‌وڵه‌تی جوله‌که سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزیانه‌ی زیاتر بگرێته به‌ر. له لایه‌کی تره‌وه دره‌نگانێکی ڕۆژی جوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی کردووه له‌سه‌ر ڕه‌وشی که‌رتی غه‌ززه. وه‌ک مارگرێت به‌شیر، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ده‌گمه‌ن ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وانه ده‌کات له دره‌نگانێکی شه‌ودا.
<urn:uuid:4c7779f2-4c09-4bc9-a164-d5e77f9f6220>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1546598.html
2016-12-10T04:55:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542939.6/warc/CC-MAIN-20161202170902-00022-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999121
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.9991214871406555}
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردندا چ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و چ له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقیشدا کاندیده‌کان له‌سه‌ر پۆسته‌ره تایبه‌ته‌کانی خۆیان دروشمی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان نوسیوه. کاندیدێک سوێند به په‌روه‌ردگار ده‌خوات که به فرمانی پێغه‌مبه‌ر خۆی کردووه به کاندید، یه‌کێکی تریان نوسیویه په‌یمان ده‌دات ژماره‌ی مۆبایله‌که‌ی نه دابخات و نه بیشیگۆڕێت، ئه‌می تریان دوو وێنه‌ی داناوه له پۆسته‌ره‌که‌یدا و نازانرێت کامیان کاندیده‌که‌یه و یانیش خانمێک خۆی کاندید کردووه به‌ڵام وێنه‌ی برایه‌کی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بڵاو کردۆته‌وه. عه‌بدوڵا ڕێشاوی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵک جۆرێک له بێهیواییان پێوه دیاره له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هێشتا به‌ره‌نجامی دهنگگدانهکهی مانگی نۆی ڕابردووی خۆیان نه‌بینیوه، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕێشاوی سه‌باره‌ت به دروشمه ناوازه‌کانی کاندیده‌کان ده‌ڵێت به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژانه له پۆسته‌ره‌کانی کاندیده‌کاندا ده‌بنه مایه‌ی دڵساردبوونه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران نه‌ک هاندانیان بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردندا و ده‌شڵێت ده‌بوایه لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کرابا له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کانی خۆیانه‌وه. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:4ddaf353-4dcf-453c-b10a-eb600759a28a>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1887213.html
2016-12-10T05:04:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542939.6/warc/CC-MAIN-20161202170902-00022-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998343
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9983434081077576}
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ژنێـکی بۆمب ته‌قێنه‌ری خۆکوژ 9 که‌سی له‌گه‌ڵ خۆی کوشـتووه و 21 که‌سی دیکه‌شی بریندارکردووه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه ڕۆژی چوارشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی بینای دادگای به‌عقوبه له سـتانی دیاله که ده‌که‌وێته باکوری به‌غدا ڕوویدا. پـێنج سه‌ربازی عێراقی که دوویان ئه‌فسه‌رن له ناو کوژراوه‌کانن. له پـێشـهاته‌یه‌کی پـێشـووتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا و عێراق زۆر نزیـکن له یهکجاریکردنی ڕێـکه‌وتنێـک که ده‌رفه‌ت به هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات تا دوای سـاڵی 2008 یش له عێراق بمێنـنه‌وه. سێشه‌ممه هۆشـیار زێباری ئه‌م تێبینییانهی دا له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن نیـگرۆپـۆنتی. کۆنفرانسه‌که له ناوچه‌ی سه‌وزی پارسـتراوی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو. مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق له 31 ی مانگی دوازده‌ی ئه‌مسـاڵ ته‌واو ده‌بێت.
<urn:uuid:94105285-ab51-4e39-8e5f-75e8765877ab>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-10-08-voa2-89209792/950394.html
2016-12-03T21:56:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541140.30/warc/CC-MAIN-20161202170901-00350-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99712
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9971200823783875}
ڕاگرى فاکەڵتى وەرزش لە زانکۆى کەرکوک ، ڕەتیدەکاتەوە لە شەڕەکەى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێوان خوێندکارانى کورد و عەرەبى زانکۆکەیدا هیچ خوێندکارێک کوژرابێت، دەڵێت ته‌نها 30 خوێندکار لە هەردوولا برینداربوون. دوێنێ چوارشەمە لە کاتى مەراسیمى یادکردنەوەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا لە زانکۆى کەرکوک شەڕە بەرد و دار لە نێوان خوێندکارانى کورد و عەرەب دا دروستبوو ، هۆکارى ئەو شەڕەش هەڵکردنى ئاڵاى داعش بووە لەلایەن خوێندکارە عەرەبەکانەوە. دکتۆر عومەر ئیبراهیم ڕاگرى فاکەڵتى وەرزش لەزانکۆى کەرکوک ، ئاماژە بەوە دەکات وەکو زانکۆى کەرکوک بڕیاریاندابوو بەشداربن لە مەراسیمى یادکردنەوەى ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا و بۆ ئەو مەبەستە دەوامیان راگرتووە ، تا خوێندکارە کوردەکان بەشداربن لە مەراسیمەکەدا، دەڵێت"لەکاتى ئاهەنگگێرانى خوێندکارە کوردەکاندا ، ژمارەیەک خوێندکارى عەرەب بە نزیک زانکۆ‌دا تێپەڕیون و ئاڵاى عێراقیان بەرز کردووەتەوە و تانە و تەشەریان لە خوێندکارە کوردەکان داوە، بۆیە شەڕە بەرد و دار دروستبووە". بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمریکا ، سەرجەم ئەو خوێندکارە عەرەبانەى لەگەڵ خوێندکارە کوردەکاندا بەشەڕ هاتوون لە بنەڕەتدا خەڵکى ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقن، بەڵام له زانکۆی که‌رکوک ده‌خوێنن. هەرچەندە زانیاریـیە نا فەرمیەکان ئاماژە بە کوژرانى خوێندکارێکى عەرەب دەکەن لەو شەڕەدا ، بەڵام دکتۆر عومەر ئیبراهیم راگرى فاکەڵتى وەرزش ئەو زانیاریانەى ڕەتکردەوە ، وتى"هیچ خوێندکارێک نەکوژراوە، بەڵام 30 خوێندکار لە هەردوولا برینداربوون".
<urn:uuid:da73868c-a570-418f-8ed6-b26277ccc4fe>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2564037.html
2016-12-04T10:17:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541317.69/warc/CC-MAIN-20161202170901-00305-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.894495
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.8944947123527527, "sdh_Arab_score": 0.05837561562657356, "hac_Arab_score": 0.04709361866116524}
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئێستا له‌سه‌ر ئێران وه‌ستاوه بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی ڕاده‌گرێت یان نا، هه‌روه‌هاش پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ووتوێژكردن له پێناو چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی قبوڵ ده‌كات یان نا. به‌ڕێز بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه له كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌ت بكاته‌وه ئه‌وا جیهان پێكه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌رۆك بوش له كاتێكدا هات كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی جیهان له ڤیه‌ننا كۆده‌بنه‌وه بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران. كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و چینیش دوا به‌رنوسی ئه‌و پێشنیازی یارمه‌تیانه بۆ ئێران داده‌ڕێژن كه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ست له چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی هه‌ڵبگرێت، پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌رنا ئێران سزا ده‌درێت.
<urn:uuid:84ef9b01-a0ce-470a-ac8d-cae16ac2226f>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-06-01-voa6-89178147/944977.html
2016-12-05T18:41:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541783.81/warc/CC-MAIN-20161202170901-00113-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995371
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9953711628913879}
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە هەر وەکو خۆیەتی و هیچ گۆڕانکاریـیەکی بەسەر نەهاتووە و بەپـێی ڕێکەوتنەکە دەبێت پـێشمەرگە لە ناوچانە بکشێتەوە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ڕزگارکراون. لە بەیانـنامەیەکی کورت‌دا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کە ئەمڕۆ پـێنجشەممە بڵاوکرایەوە، نووسراوە بەندێـکی ڕوون و ئاشکرا لە ڕێکەوتنەکەدا هەیە کە دەبێت لە پاش ڕزگارکردنی موسڵ هێزەکانی پـێشمەرگە لە ناوچە ڕزگارکراوەکان بکشێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی پـێش ئۆپەراسیۆنەکە لێی بوون. دەشڵێت لە ئێسـتادا بەندەکە لە چەند ناوچەیەکیش جێبەجێ کراوە. بەیانـنامەکە دەشڵێت ئەو ناوچانەشی پـێشتر هێزەکانی پـێشمەرگە لێی بوون لە سەردەمی حکومەتەکانی پـێشوو و لە پـێش ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە داعش ئازادکران هیچ ڕێکەوتنێـکی نوێـیان لەسەر نەکراوە، بەڵام دەقە دەسـتوریـیەکان دەیانگرێتەوە بۆ دەسـتنیشانکردنی داهاتەکانیان. جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان سەردانی شارۆچکەی باشیکی کرد و لەوێ وتارێـکی پـێشکەشکرد و تیایدا گوتی ڕێکەوتنیان لەگەڵ هاوپەیمانان و عێراق کردووە و ئەو هێڵەی ئێستا پـێشمەرگەی لێـیە پاشەکشێی لێ ناکرێت.
<urn:uuid:6ec3e4eb-4cc7-46b8-b469-886f2c1241f5>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-kurdistan-mosul/3601086.html
2016-12-07T10:37:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542060.60/warc/CC-MAIN-20161202170902-00433-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.920123
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.920123279094696, "sdh_Arab_score": 0.06002190336585045, "hac_Arab_score": 0.01982804201543331}
ڕۆژی هه‌ینی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن گه‌یشـته به‌غدای پایته‌ختی عێراق به مه‌به‌سـتی خاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیـیانه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری دورخسـتنه‌وه‌ی سه‌دان پاڵێـوراو له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا که‌وتوونه‌ته‌وه. کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت به‌ڕێز بایدن به‌نیازه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی سیاسی عێراقدا کۆبـبێته‌وه، له‌وانه سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لـێپـرسـراوانی له‌شـکری و مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریکاش له عێراق تا له پـێشـهاته نوێـیه‌کان ئاگاداری بکه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵیشیدا سه‌ردانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ده‌کات. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی پـێشـتر هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئاشـکرا نه‌کرد. جێی ئاماژه پـێـکردنه بڕیاری لیژنه‌ی لێـپـرسـینه‌وه و دادوه‌ری، ئه‌وه‌ی تیایدا داوا ده‌کرێت 511 پاڵێوراو له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا دوربخرێنه‌وه، گرفتێـکی نوێی له وڵاته‌دا ناوه‌ته‌وه. هه‌ندێک له سـووننه‌کان وای لێی ده‌ڕوانن ئه‌مه هه‌وڵێـکی حکومه‌تی شیعه‌ی عێراقه بۆ دورخسـتنه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانی سیاسی. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند که‌وا دوای له سه‌رۆکی باڵای ئه‌نجومه‌نی داد کردووه حوکم بدات ئایا ئه‌و لیژنه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رکردووه یاسایییه یان نا.
<urn:uuid:83818be6-43aa-42b6-841d-3521521847d9>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-01-22-voa9-89238702/956150.html
2016-12-03T21:54:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541140.30/warc/CC-MAIN-20161202170901-00441-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993929
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9939292669296265}
ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای ڕوسـیا ده‌ڵێت هێزه‌كانی له به‌شـێـكی گورجسـتان ده‌مێنـنه‌وه، وه تبلیسی تاوانبارده‌كه‌ن به خۆ ئاماده‌كردن بۆ شه‌پـۆلێـكی تری توندوتیژی بۆ سه‌ر ئۆسـیتیای باشور. ژه‌نه‌ڕاڵی ڕوسی ئه‌ناتۆلی نۆگۆڤیتسیهن ڕۆژی شه‌ممه له مۆسـكۆ به په‌یامنێرانی گوت هێزی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامده‌بن له پاراسـتنی شـاری به‌نده‌ری پـۆتی له ده‌ریای ڕه‌ش و ناوچه‌كانی تری ده‌ریایی. ئه‌و هه‌روه‌ها هۆشـداری دا كه ڕه‌نگه ڕوسیا مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له گورجسـتان زیاد بكات ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تی گورجسـتان بدات بۆ پـته‌وكردنی له‌شـكری.
<urn:uuid:1cfe1c83-90fb-40fc-a473-cb6c9be3316f>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-08-23-voa3-89214247/951295.html
2016-12-06T16:05:21Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541910.39/warc/CC-MAIN-20161202170901-00057-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995716
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9957159161567688}
نه‌ک هه‌ر ته‌نها نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک له ڕاپۆرتێکیدا ئاماژه‌ی پێکردووه به‌ڵکو زۆرێک له چاودێران و سیاسیه‌کانی عێراقیش له‌وبڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی عێراق به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا عێراق ده‌که‌وێته‌وه ناو شه‌ڕێکی تری ناوخۆییه‌وه. ئازاد ئه‌بوبه‌کر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت بێجگه له نه‌بوونی متمانه به یه‌ککردن له ناو عێراقدا ، هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتیش نییه له‌به‌رامبه‌ر وڵاته‌که‌دا. به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کردا کردووه. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:a5b04227-2e7f-472d-80d9-2a72cb85eeda>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/1706018.html
2016-12-09T17:31:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542714.38/warc/CC-MAIN-20161202170902-00185-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996733
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9967331290245056}
له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری باشوری کوردستاندا، نیگه‌رانییه‌ک دروست بووه سه‌باره‌ت به ئازادییه‌کانی ڕاده‌ربڕین. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه له پاش ڕاگرتنی نمایش‌کردنی زنجیره درامای " ئاریا " له کهناڵهكانی کوردسات و خاک. ئه‌م زنجیره‌یه پاش په‌خشکردنی شه‌ش ئه‌ڵقه لێی ڕاگیرا دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک مه‌لا ڕه‌خنه‌یان له دراماکه گرتووه. هادی مه‌هدی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م دراما ته‌له‌فزیۆنییه ده‌ڵێت زنجیره‌که خۆی 28 ئه‌ڵقه بووه و پاش مۆنتاژکردنی کراوه به 22 ئه‌ڵقه. لێره‌دا ئه‌م ڕووداوه جێی گه‌لێ پرسیاره، له‌وانه کێ له پشتییه‌وه‌ن؟ چۆن که‌ناڵی کوردسات ژماره‌یه‌ک ئه‌ڵقه‌ی لێ پێشکه‌ش ده‌کات و له پاشدا ڕایده‌گرێت؟ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه پاڵ به‌شداربووانی ئه‌م درامایه له چ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌یه؟ ئایا ئه‌و درامایه ئه‌و هه‌موو مشتومڕه هه‌ڵده‌گرێت؟ ئایا ئه‌رکی پیاوانی ئاینییه بڕیار له‌سه‌ر کارێکی هونه‌ری بده‌ن؟ ڕێکخراوه هونه‌رییه‌کان، هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران بۆ خۆیان له کوێی ئه‌م ڕووداوهدان؟ ئایا درامای ئاریا مه‌به‌ستی لێدانی پیرۆزێتی ئاینه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میواندارێتی نوسه‌ر ئه‌حمه‌د ڕه‌زا نوسه‌ری درامای " ئاریا " ده‌کات که ده‌ڵێت ئێستا ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه و ئێستا خۆیان شاردۆته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌که گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ئازاد جوندییانی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌کات بۆ زانینی هۆکاری ڕاگرتنی په‌خشکردنی ئه‌و درامایه و ده‌ڵێت دراماکه ڕاگیرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌وته ژێر فشار و گوشاری ڕای گشتییه‌وه. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌که، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.
<urn:uuid:2bee8617-e4c3-4e70-9a33-759d2292d933>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-06-30-voa3-89191797/947713.html
2016-12-03T04:41:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698540839.46/warc/CC-MAIN-20161202170900-00446-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998252
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9982521533966064}
هادی سۆفیزاده: کوردستان پێویستی به یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له کاتێکدا باشوری کوردستان به هه‌ل و مه‌رجێکی ناڵه‌باردا تێده‌په‌رێت، کۆمه‌ڵێک له که‌سانی خه‌مخوارێ وڵاته‌که‌یان له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بانگه‌وازێکیان راگه‌یاندوون و داوای به‌رز راگرتنی یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن. هادی سۆفیزاده ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و شاره‌زای ئێران و وڵاتانی که‌فکاس له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا ئه‌و به‌ڵایه‌ی که ئه‌مرۆکه به‌سه‌ر گه‌لی کوردا هاتووه له باشوری کوردستان وه به تایبه‌ت کوردی ئێمه ئیزیدی له ناوچه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیار له باری جۆگرافیایی و جیوپۆلتێکهوه ئه‌توانین بڵێن ئه‌مه به بیر هێنه‌ره‌وه‌ی هه‌مان کۆڕه‌و ده‌رده سه‌ری کورده و چه‌رمه‌سه‌ری کورده که له ساڵی 1991 دا تووشی هات. کاک هادی ده‌ڵێت ئه‌و به‌یاننامه‌ی ئێمه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بڵاومان کردوه‌ته‌وه دیسان ئه‌چێته خانه‌ی خه‌مخۆری بۆ گه‌له‌که‌مان، که سه‌ره‌رای ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی که داعش نیشانی ئه‌دا پێویسته گه‌لی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کورستان که ئه‌مرۆ چاویان له باشوری کوردستانه پێویستیمان به یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، که به داخه‌وه له‌و ماوه‌ی پێشوودا گه‌واهی هه‌ندێ ده‌نگی ناره‌وا بوین که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بوونی دوو به‌ره‌یه‌کی لێ ده‌هات وه یا ئه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکیان ئه‌هێنایه خواره‌وه، ئه‌وه بوه هۆێ ئه‌وه‌ی ئێمه پشتگێری به‌یاننامه‌کانی پێشوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان بکه‌ێن که پێیداگری له‌سه‌ر یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات وه هۆشداریه‌ک بده‌ێن به‌و که‌سانه‌ی که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ئه‌یانه‌وێ لم هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا که‌لێن بخه‌نه ناو یه‌کێیتی گه‌لی کورده‌وه".
<urn:uuid:3c922e22-1802-40f2-a7cf-6deda9544fdc>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/2409023.html
2016-12-04T14:21:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541322.19/warc/CC-MAIN-20161202170901-00254-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99816
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9981597661972046}
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لوبنانی ده‌ڵێن 9 هاوڵاتی سڤیلی فه‌له‌سـتینی به‌هۆی تۆپـباران كوژراون له‌و ده‌مه‌ی سه‌ربازانی لوبنانی و میلیتانه ئیسلامیـیه‌كان بۆ ڕۆژی دووهه‌م له كه‌مپـێـكی په‌نابه‌رانی فـهلهسـتینی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی له‌شـكری لوبنانی له شـاری ته‌ڕابلوسی باكوری وڵات و له كه‌مپـی په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی نه‌هر ئه‌لبارد تۆپـبارانی گروپی فه‌تحولئیسلامیان كرد. كاربه‌ده‌ستـان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نزیكه‌ی 50 كه‌س كوژراون، كه 27 یان سه‌ربازنی لوبنانی بوون و به‌لایه‌نی كه‌م 17 چه‌كدار و هه‌روه‌هاچه‌ند هاوڵاتیـیه‌كی سڤیلیش. له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه‌وا یه‌كێـك له‌و چه‌كداره ئیسلامیـیانه‌ی كه له میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كوژراوه گومان لێـكراوی به‌شـداربووی ئه‌و پـیلانه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ی سـاڵی ڕابردووی ئه‌ڵمانیا بووه، ئه‌و پـیلانه‌ی كه تیایدا ویسـتبوویان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ئه‌و وڵاته بته‌قێنـنه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن لاشه‌ی صه‌دام ئه‌لحاج دیب له نێو ئه‌و 10 ته‌رمه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به گروپی ناسراو به فهتحولئیسلامدا دۆزراوه‌ته‌وه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هێرشێـكی سه‌ربازانی لوبنانیدا بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك كوژران. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن صه‌دام ئه‌لحاج دیب ئه‌ندامی پله چواری ئه‌و گروپه‌یه. به‌پـێی هه‌واڵه‌كان شه‌ڕه‌كان ئه‌و كاته دهسـتیـپـكرد كه هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵیان دابوو چه‌ند بهرگومانێـك به ده‌ست هه‌بوون له بڕینی بانكێـك له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه ده‌سـتگیر بكه‌ن.
<urn:uuid:a5ad90bc-fbeb-4db6-91ae-a1c3d7e6dd49>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-05-21-voa3-89203457/949102.html
2016-12-04T14:20:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541322.19/warc/CC-MAIN-20161202170901-00254-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993591
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9935909509658813}
27 ى مانگ خوپيشاندان و گردبوونەوە لە چەندين شار و شارۆچکەى هەرێمى کوردستان بەرێوەچوو، تێدا هاوڵاتيان بە گشتى و فەرمانبەر و مامۆستايان داواى موچە و باشترکردنى ژيانيان دەکرد ، شارى هەولێر لەم بارەيەوە نە گردبوونەوە و نە خوپێشاندانى تێدا بەڕێوەچوو، وەک چەند چالاکوان و رۆژنامەنووسێک بۆ دەنگى ئەمەريکا دەڵێن هێرشيان کراوەتە سەرى و بريندار کراون لەمبارەيەوە عەلى سياسى سەرۆکى تۆڕى رێکخراوە ناحکوميەکانى کوردستان بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێ لە هەرەشە دەرچووە ئێستا چەند چالاکوانێک بريندارکراون و سوکايەتى بە چەندى تريش کراوە . هاوڕێ کوردى يەکێکە لەو چاڵاکوانانە کە دوێنێ شەو بە کاتى هەولێر وەک خوى دەڵێ چەندين کەس هێرشيان کردووتە سەرى و برينداريان کردووە و پێيان راگەياندووە کە هەولێر شوێنى ئەو نيە و پێويستە دەربچێت . رۆژنامەنووس ئەياس عەبدوڵڵا پەيامنێرى ئێن ئاڕتى لە هەولێر دەڵێن باسى شارى هەولێرم دەکرد کە خوپێشاندان نيە و ئارامە لە ناکاو زياتر لە 15 کەس هاتن منيان بۆ ناو پارکى سامى عەبدولرەحمان برد و لەوێ ليێان دام و برينداريان کردم و سوکايەتيشيان پێ کردم . لە بارەى ئەم پێشێلکارى و هێرشانەى بۆ سەر چاڵاکوان و رۆژنامەنووسان هۆگر عەزيز وتەبێژى پۆليسى هەولێر بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت هەر کەسێک بيەوێت گێرەشێوێنى يان هەر کێشەيەک بۆ هەولێر دروست بکات ئێمە بە پێى ياسا ئيجرائاتى لەگەڵ دەکەين و لە بارەى هێرشکردنە سەر چالاکوان و رۆژنامەنووسانيش دەڵێت هەر کەسێک پێشێلکارى بەرامبەر کراوە ئەوا دەرگاى پۆليس کراوەتەوە و دەتوانێت سکاڵا تومار بکات تا ئێمەش بدەينە دەست دادوەرى لێکوڵينەوە. قەيرانەکانى هەرێمى کوردستان هێشتا بەردەواميان هەيە و تا ئێستا چارەسەرى وەک پێويستى بۆ نەدۆزراوەتەوە، لەسەروو هەمووشيانەوە قەيرانى دارايى.
<urn:uuid:b1183b84-f32e-4db4-9e17-b5a6adf0d7ac>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/kurdistan-hewler/3528600.html
2016-12-11T13:52:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698544679.86/warc/CC-MAIN-20161202170904-00350-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.821409
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.8214094042778015, "sdh_Arab_score": 0.11236227303743362, "hac_Arab_score": 0.0660606250166893}
گه‌میـیه‌کی هێزی ده‌ریایی فه‌ره‌نسا بۆ یه‌که‌مین جار له ماوه‌ی 32 ساڵی ڕابردوودا له به‌نده‌رێکی عێراق له‌نگه‌ری گرتووه. ئه‌و گهمیـیه له دووه‌م ڕۆژی گه‌شته‌که‌ی دایه بۆ عێراق، پاش ئه‌وه‌ی که له ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌یشته به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ئه‌مه‌ش وه‌کو هه‌نگاوێک بۆ دروستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌ریای نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا. کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن هۆی سه‌ردانه‌که نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌ردوو وڵاته. شایانی باسه هێزی ده‌ریای عێراق له ئێستادا زۆر بچوکه که بریتیـیه له ته‌نها 2 هه‌زار سه‌رباز 9 گه‌می بچوکی خێرای بۆ پاراستنی که‌ناره‌کان هه‌یه. کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری عێراق پێشوازیـیان له‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌ره‌نسا کرد و داوایان له وڵاتانی تریش کرد هه‌نگاوی هاوشێوه بنێن بۆ زیادکردنی هاوکاریـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراق.
<urn:uuid:87ead96d-0640-4197-b85f-2ddfd1442a6d>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/iraq-france-navy-9jun10-95959409/958563.html
2016-12-07T18:14:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698542244.4/warc/CC-MAIN-20161202170902-00358-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998554
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9985541105270386}
به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسـمان ئێواره‌ی چوارشه‌ممه به هه‌زاران ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیر و خوێندکار و قوتابی شـاری سلێمانی ڕێـپـێوانێـکی هێمنانه‌یان له به‌رده‌می باخی گشـتی له شـاری سلێمانی بۆ به‌ر ده‌رکی سه‌را له ناوه‌ندی شـار دهستپـێـکرد. جگه له بڵندکردنی چه‌ندین دروشـمی جیاجیا له‌سه‌ر پاراسـتنی ژیانی ڕۆژنامه‌وانان و ئیدانه‌کردنی ئه‌و کاره تیرۆریسـتیـیه و هه‌وڵ دان بۆ ئاشـکراکردنی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه، داوایان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کرد زیاتر هه‌وڵ و توانای خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئاشـکراکردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه. ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی له‌تیف نێروه‌یی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:26 خوله‌كه.
<urn:uuid:f8d119db-2104-40e1-b245-1f0b0e92ff29>
CC-MAIN-2016-50
http://www.dengiamerika.com/a/letif-nerweyi-12may10-93616784/958077.html
2016-12-10T10:48:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698543035.87/warc/CC-MAIN-20161202170903-00486-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993463
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9934626817703247}
قوربانی،له‌نێوان ره‌وایی وناڕهوایدا… یاد علی _ رانیه:ئێمه‌ی ئینسان، ئه‌بێ بڕوامان به قوربانی هه‌بێت، به هه‌ردوو دیوهكهیهوه، چ خۆكردنه قوربانیه له پێناوی شتێك، یان بوونه قوربانیه له لایه‌ن شتێك، وه به هه‌ردوو جۆرهکهشیهوه، قوربانی مه‌عنه‌وی وقوربانی ماددی، قوربانیدان له پێناو گه‌یاندنی په‌یامێك، كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ به‌ها به‌رزه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندی گشی، یان به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ر یه‌کێکه له قوڵترین هه‌ڵوێسته ئینسانیه‌کان تا حه‌دێکیش غه‌ریزیه، ئه‌وه‌ش هه‌ر تایبه‌ت نیه به کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌ت، به‌ڵکو له ناو زینده‌وه‌ران وگژ وگیاشدا بوونی هه‌یه، قوربانی چه‌ند جێی ترس وتۆقێنهره لای ئینسانی مه‌سڵه‌حه‌تچی وده‌ست كهلا، ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر مه‌رحه‌له‌یه‌كی لێوانلێوه له ئه‌شقێکی شێتگیرانه، بۆ كه‌سێك كه په‌یامێكی ئینسانی پێه بۆ چوارده‌وری خۆی، ئه‌شێ هه‌ر یه‌ك له ئێمه، یان ئه‌وان، جۆرێك بین له قوربانیه‌كان، یان رۆژێك ببین، به‌ڵام لێره‌دا قسه له‌سه‌ر جۆرهكهیهتی نه‌ك زوو ودره‌نگ، یان چۆنیه‌تیه‌که‌ی. ره‌نگه زۆرێك له‌وانه‌ی كه به چاوی سوكه‌وه سه‌یری ئه‌كرێن، یان په‌راوێزخراون، یان زۆرێك له‌وانه‌ی وێڵ وتووشی لادان بوونه‌ته‌وه وتۆمه‌ت وکاری ناڕه‌وایان ئهخرێتهپاڵ، یان جۆره‌ها گاڵته‌جاڕیان پێ ئه‌کرێت، قوربانی بن، که بوونه‌ته قوربانی حه‌زێكی نه‌خۆش، سایكۆلۆژیایه‌كی ناته‌ندروست، حیزبێكی ئامراز به‌ده‌ست گروپێكی چه‌ته، باوكێكی كهلهپوتی دڵڕه‌ق وبێباك یان مه‌سئولێكی نامه‌سئولی وه‌حشی، له‌و كاته‌شدا زۆر به زه‌حمه‌ت جه‌للاده راسته‌قینه‌كه ئه‌دۆزرێته‌وه یان ئه‌ناسرێ، زۆریش بزره، ته‌نها مهزڵومهكه له‌كه‌دار ئه‌بێت ماددی ومهعنهویانه، زۆرێك له‌و كۆمه‌ڵگا داتهپیوانه قوربانی سه‌رۆكێكی نه‌خۆشه، حیزبێكی نه‌خۆشی، سیسته‌مێكی فاشیله، لێره‌شه‌وه، یان ئه‌و خێزانانه‌ی که شیرازه‌یان تێکچووه قوربانی دوو جه‌للادن که پێیان ئه‌وترێت دایك وباب، وه‌هه‌روه‌ها…، زۆرن ئه‌وانه‌ی په‌یژه‌ی قوربانی به‌كاردێنن بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانیان، سه‌ر ئه‌كه‌ونه سه‌ره‌وه به خستنه ژێر پێی ئه‌وانی دیكه، بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك پێویستیانه كه‌سێك، خێزانێك، كۆمه‌ڵگایه‌ك وههرێمێك بكه‌نه قوربانی خۆیان… سه‌یری ئه‌و تاكه كه‌سانه بكه، كه به جۆره‌ها ئامراز، به‌تایبه‌ت ئامرازی مه‌عنه‌وی، سوء ئیستیفاده له هه‌ر سیفات وهه‌ڵوێستێكی ئیجابی به‌رامبه‌ر وه‌رئه‌گرن، دوایش هه‌ر تێكشكانێكی به‌رامبه‌ر ئه‌كه‌نه ئه‌زموون بۆ خۆیان، له كۆتایشدا به كه‌وتنی به‌رامبه‌ر ئه‌وان سه‌رئه‌كه‌ون، یان ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه بۆ هه‌ر باروودۆخێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، ئامرازی خۆی حازر ئه‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك به سوودی خۆی ئاراسته بكات، دوای هه‌ر قوربانیه‌ك یان گهلهقوربانیهكی نابه‌جێش، ئاماده‌یه دان به نابه‌جێیی ئه‌و پلانانه‌ی پێشووی بنێت(موختهبهرئاسا، به‌دوای جۆره ماده‌یه‌کی دیکه‌دا ئه‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵکی تاقی بکاته‌وه، دوای هه‌ر شکستێك)، به‌ڵام قه‌ت نه داوای لێبوردن ئه‌كا، نه ئیستیقالهش، واته، خۆی چه‌قی پیرۆزیهكانه، ئه‌وه‌ی كراویشه یان ئه‌كرێ ده‌سته‌ڵاتی شه‌رعی ویاسایی خۆیه‌تی، ره‌عیه‌ت هه‌ڵئه‌سوڕێنێ به جێگیری خۆی، یان سێبه‌ره‌کانی خۆی، بۆیه گۆڕانکاری ئاوه‌ڕووت ئه‌کات، ته‌نها گۆڕانێکی رووکه‌شی لێ ئه‌هێڵیته‌وه. به دیوه ئیجابیهكهشی، قوربانی هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕی راستگۆیی ونیازپاكی ودڵسۆزیه، جا گرنگ نیه به‌رامبه‌ر له رووکه‌شدا چیه وچۆنه، یان تا چه‌ند په‌سه‌نده لای کۆمه‌ڵگا، گرنگ له ماهیه‌ته ئیجابیهکهیدایه، ره‌نگه تازه نووسه‌رێکی راستگۆ، زۆر به ئه‌شقه‌وه خۆی بكا به قوربانی بۆ گه‌یاندنی نه‌ك به‌س په‌یامه‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ هه‌ڵوێستێكی به‌رجه‌سته بوو له په‌ره‌گرافێكی بچوكی ساده‌شدا، ئه‌وه جگه له چاوپۆشی له زۆرێك له خۆشیه‌كانی ژیان له كات وساته پربایهخهكان ووهلا نانی زۆرێك له ئیمتیازاته‌کانی ژیانی خۆی، هه‌تا ئه‌گات به به‌خت کردنی روحهکهشی، وه مێژووش به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه پڕه له که‌سایه‌تی به‌رز، که خۆی له‌وپه‌ڕی ده‌سته‌ڵاته‌وه، له‌وپه‌ڕی لوتکه‌ی ده‌سته‌ڵات وشکۆوه، خۆی ئه‌کا به قوربانی بۆ درێژه‌دان به‌و په‌یامه‌ی که باوه‌ڕی پێیه‌تی. جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو قوربانیه، ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر قوربانی خه‌ڵکه‌و ئه‌ژن، زوو بێت یان دره‌نگ، جگه له‌وه‌ی فکره سلبیهکهشیان هه‌ره‌س دێنێت، خۆشیان ئه‌بن به سوته‌مه‌نی، به‌ڵام له ئاخر ساته‌کانی بوونیاندا، هه‌ر وه‌کو هه‌موو ئه‌و دیکتاتۆره ترسنۆکانه، که له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی که‌وتنیان یان به که‌وتنه ته‌مه‌نه‌وه، ته‌نها ترسێك که بیانمێنێتهوه ترسه له مردن!، زۆر جار هه‌رچوارده‌وریان ئه‌که‌نه قوربانی خۆیان، به‌س بۆ مانه‌وه‌یان، جا گرنگ نیه چۆن مانه‌وه‌یه‌ك بێت، هه‌ر بۆ نمونه؛ زۆر جار شهر له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌که‌ن که ئایا مانه‌وه‌یان سجنی ئه‌به‌دیه یان سێداره! قوربانی دان له پێناو ئامانجێکی ره‌وا، به نه‌مانی بکه‌ره‌که، زۆربه‌ی جار، په‌یامه‌که‌ی زیاتر ته‌شه‌نه ئه‌کات، هه‌ڵبه‌ته به‌نده له‌سه‌ر ره‌وایی وئیجابیات، لێره‌وه خود ئهخریته خزمه‌تی گشتی، ترس له زیانی گشتیه، ئامانج مانه‌وه‌ی په‌یامه، وه‌کو ئه‌شڵێ: مردن له پێناو راستیدا زۆر به چێژتر وسهربهرزتره له مانه‌وه وژیانێکی درێژ له‌گه‌ڵ درۆدا… یاد علی _ رانیه [email protected] Entry filed under: یاد علی _ رانیه. Tags: .
<urn:uuid:7c82ac07-1b61-4684-b38f-6ae1f8178ca2>
CC-MAIN-2016-50
https://werash.wordpress.com/2011/05/04/1577/
2016-12-05T10:30:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-50/segments/1480698541692.55/warc/CC-MAIN-20161202170901-00296-ip-10-31-129-80.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993886
Arab
3
{"ckb_Arab_score": 0.9938856959342957}