text
stringlengths
223
525k
id
stringlengths
47
47
dump
stringclasses
96 values
url
stringlengths
15
4.08k
date
stringlengths
20
20
file_path
stringlengths
110
155
language
stringclasses
1 value
language_score
float64
0.71
1
language_script
stringclasses
1 value
minhash_cluster_size
int64
1
4.87k
top_langs
stringlengths
30
316
ده‌سه‌ڵاتدارنی عێراق ده‌ڵێن خراپکاران هیڕشیان کردبووه سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری له باکووری عێراق و 20 سه‌ربازیان کوشتبوو. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کارمه‌ندانی پولیس گوتیان چه‌کداره‌کان له دڕه‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هه‌ڵیانکووتابووه سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری له گوندی عه‌ین ئه‌لجه‌حش له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری موسل. و گوتیان ئه‌و 20 سه‌ربازه‌ی کوژرابون پێده‌چێت له نزیکه‌وه فیشه‌کیان پێوه نرابێت. کاربه‌ده‌ستانی پزیشکی ئه‌وانه‌ی ژماره‌ی کوژراوه‌کانیان پشتڕاستکرده‌وه ده‌ڵێن 11 له سهو سه‌ربازانه ده‌ستیان له پشته‌وه به‌سترابووه و گوله به‌سه‌ریانه‌وه نرابوو. جێی ئاماژه بۆ کردنه شاری موسل که بنکه‌یه‌کی پێشووی خراپکارانه نزێکه‌ی 360 کیلۆمیتر له باکوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
<urn:uuid:1c06eb97-4d67-4934-840d-c083edc25ade>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1912177.html
2016-10-26T03:57:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720615.90/warc/CC-MAIN-20161020183840-00433-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999772
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9997724890708923}
پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) توانیـیان شـاری موسڵ کۆنترۆڵ بکه‌ن، حکومه‌تی عێراق داوای له په‌رله‌مان کرد باری نائاسایی ڕابگه‌یه‌نێت. ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌ر ته‌له‌فیزیۆندا، نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌ته‌که‌ی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیـیه‌وه و داوا له په‌رله‌مان ده‌کات باری نائاسایی له وڵات ڕابگه‌یه‌نێت. جێی ئاماژه‌یه له دوێنێ شه‌وه‌وه چه‌کدارانی داعش ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر بینای پارێزگای موسڵ و فڕۆکه‌خانه‌ی شـاره‌که و چه‌ندان بنکه‌ی ئاسایشی و داموده‌زگای حکومی. هاوکات هه‌زاران زیندانیکراو له به‌ندیخانه‌ی بادوش هه‌ڵاتوون پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداران هێرشیان کردبووه سه‌ر. جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشـتی هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه‌ی کوردسـتان له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆ سه‌وا ڕایگه‌یاند شـاری موسڵ به ته‌واوی که‌وتووه‌ته ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه و هه‌ردوو فیرقه‌ی دوو و سێ له‌شکر و فیرقه‌یه‌کی پـۆلیسی فیدراڵی و هه‌روه‌ها پـۆلیسی سنووره‌کان له به‌رده‌می چه‌کداران هه‌ره‌سیان هێناوه. گوتیشی چه‌کداران دهسـیشیان گرتووه به‌سه‌ر به‌ندیخانه‌ی بادوش و سه‌رئه‌نجام نزیکه‌ی 6 هه‌زار زیندانیکراو هه‌ڵاتوون. یاوه‌ر له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا گوتی به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی پـێـیان گه‌یشـتووه، چه‌کدارانی داعش به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڕۆن و شـارۆچکه‌ی شرگاتیان گرتووه.
<urn:uuid:593c5c94-18bd-44c7-a6b6-839802f88db4>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1933332.html
2016-10-26T04:02:35Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720615.90/warc/CC-MAIN-20161020183840-00433-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991888
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9918880462646484}
سێ کۆمه‌ڵی چالاکوانی سوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتیان فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شه‌وی ڕابردوو زیاتر له 10 هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌ی له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا وه‌کو پایته‌ختی داعشی لێهاتووه. به‌پـێی چالاکوانان بۆردومانه‌کانی دوێنێ شه‌وی ده‌وروبه‌ری شاری ڕه‌ققه گه‌وره‌ترین هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بوون بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووباری فورات، له‌وه‌تای له 24 ی مانگی دوازده له هێرشێـکی هاوپه‌یمانان له‌و ناوچه‌یه فڕۆکه‌یه‌کی F16 ی ئوردن که‌وته خوارێ و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ده‌سـتگیرکرا. کۆمه‌ڵێـکی چالاکوانی دژه داعش که له ژێر ناونیشـانی " ڕه‌ققه به‌بێ ده‌نگی سه‌رده‌بڕدرێت" هه‌واڵی ئه‌و شاره بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانان 13 هێرشی ئاسمانیان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره کردووه و ناوچه‌ی فروسیـیه و شوێنی جارانی بنکه‌ی فیرقه‌ی 17 ی له‌شـکری سوریا له نێو ئه‌و شوێنانه بوون که بۆردومان کراون. هه‌روه‌ها چالاکوانانی کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا و کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی، ڕوودانی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان پـشـتڕاستکردهوه. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ له باره‌ی زیانه‌کان نازانرێت.
<urn:uuid:5f2b9faa-c5ba-43e5-918f-ae59180854a7>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2583007.html
2016-10-20T21:28:52Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717954.1/warc/CC-MAIN-20161020183837-00269-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997902
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9979016184806824}
پەیپاڵ پەیپاڵ ماڵپەڕێکە کە ڕێگە بە گواستنەوەی پارە دەدات لە نێوان بەکارھێنەرەکانی تۆڕی ئینتەرنێت. ھەر کەسێک ئەم سیستەمە بەکاربھێنێت، دەتوانێت بڕێک لە پارەی دیاریکراو بنێرێت بۆ ھەر کەسێک یاخود ھەر بانکێکی نێودەوڵەتی تەنھا بە زانینی ئیمەیلەکەیان. ماڵپەڕی www.eBay.com لە بەناوبانگترین ماڵپەڕەکانی کڕین و فرۆشتن لە جیھاندا؛ بە دامەزرێنەری پەیپاڵ دادەنرێت. بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری] |کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیپاڵ تێدایە.|
<urn:uuid:71bb5883-2627-4d97-b1b3-8f7c4dacfc4c>
CC-MAIN-2016-44
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%BE%D8%A7%DA%B5
2016-10-22T07:03:40Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718840.18/warc/CC-MAIN-20161020183838-00331-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998393
Arab
47
{"ckb_Arab_score": 0.9983932971954346}
دەزگاکانی میدیا لە زاری عەباس عەرەقچی جێگری وەزیری دەروەی وڵاتەکەوە رادەگەێنێت کە دوایین پیادەکردنی سەودای ناو‌کی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهاندا تا رۆژی یەکشەمە یە. IRIB لە زاری عەرەقچیەوە رادەگەینێت راپۆرتێک کە بریارە لە رۆژی هەینی بڵاو ببێتەوە لە لایەیەن ئاژانسی ووزەی جیهانیەوە دەڵێت ئێران بە پێی رێکەوتنامەکە ئەرکەکانی خۆێ بە جێ هێناوە و رێگا خۆش دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە سزاکان.
<urn:uuid:dad37378-e0dc-4ddb-b58f-865fd50de8cd>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3143437.html
2016-10-23T12:02:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719273.37/warc/CC-MAIN-20161020183839-00393-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.882054
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.8820539116859436, "sdh_Arab_score": 0.11083586513996124}
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت زیادكردنی ڕاده‌ی خه‌رجی حكومه‌ت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری بۆ ئێسـتا بیرۆكه‌یه‌كی باشه. سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی بێن بێرنانكی به كۆمیته‌یه‌كی كۆنگرسی گوت ئابووری ئه‌مریكا له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووی كزبونێـكی درێژدهمبێت و ئه‌م بڕیارانه‌ی كه ده‌درێن ده‌توانن كاریگه‌ر بن، وه پـێشـنیاری ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و بڕیارانه ده‌بێت به شـێوه‌یه‌ك بن كه بازاڕه‌كانی متمانه جارێـكی تر بجوڵێنن، به‌ڵام نه‌یگوت چۆن ئه‌و كاره بكرێت. گرفته‌كانی بازاڕی خانووبه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بازاڕی متمانه قه‌یرانی دراوی جیهانی ئه‌م دوایـیانه‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه. بازاڕه‌كانی سههم و سه‌نه‌دی ئاسـیا و ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رزبوونه‌وه، وه ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ پاره وهگهڕخهران و قه‌رزده‌ران هه‌بوو و بازاڕه‌كانی سههم و سه‌نه‌دی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌رزبۆوه.
<urn:uuid:fc9f430c-1a48-4a89-a4b4-fd65078ad304>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-10-20-voa5-89211452/950702.html
2016-10-27T22:42:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721405.66/warc/CC-MAIN-20161020183841-00074-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.982527
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9825267195701599, "sdh_Arab_score": 0.015159586444497108}
تاران ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕێبه‌رانی هه‌ره باڵای ئێران فهرمانیاندابێت به ناردنی بۆمبی لاڕێی پێشكه‌وتوو بۆ یاخیبووان له عێراق. ووته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی موحه‌ممه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا " قبوڵ كرا‌و نین" و واشنتۆنی تاوانبار كرد به‌وه‌ی به‌ڵگه دروست ده‌كه‌ن. له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌ی. بی. سی ئه‌مه‌ریكی، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتویه‌تی ووڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ئه‌دات خۆی له شه‌ڕ دووربخاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی ئاشتی بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی تری بیانی بكشێنه‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، گروپێكی باڵای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان نیشانی ڕۆژنامه‌وانان داوه كه ده‌ڵێن ده‌یسه‌لمێنێت ئێرانییه‌كان بۆمبی لاڕێی دروستكراوییان ناردووه و له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی به‌كارییان هێناون. كاربه‌ده‌ستان گوتویانه ئه‌و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وانه له ساڵی 2004 ه‌وه بوونه‌ته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 170 سه‌ربازی هێزی هاوپه‌یمانان. ئه‌فسه‌ری باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی، ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر په‌یس ڕۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی به ئاشكرایی كه‌ره‌سته‌ی ئێرانی له نێو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌دا بینراون، به‌ڵام گوتی نازانێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێرانی خۆی ده‌ستی له‌و كاره‌دا هه‌بێت یان نا.
<urn:uuid:f2f93bc3-0593-45a5-896b-aff25905fe6f>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-02-12-voa4-89192277/947825.html
2016-10-28T15:59:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988722951.82/warc/CC-MAIN-20161020183842-00017-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997151
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9971507787704468}
کاربه‌ده‌ستان و گه‌وه‌ی ده‌ران ده‌ڵێن له هێڕشێکی ئاسمانی چڕدا له رۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی به رێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له یه‌مه‌ن که‌وتوه‌ته سه‌ر بازارێکی خۆجهییدا و فه‌ره‌تر له 45 که‌س کوژراوون. کاربه‌ده‌سته‌که که نه‌یویستوه ناوی ئاشکرا بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگایان پێی نادرێت زانیاری به که‌سانی تر بده‌ن ووتی له هێڕشه‌که‌دا بۆ سه‌ر فهیوش له باکوری شاری به‌نده‌ری عه‌ده‌ن فه‌ره‌تر له 50 هاووڵاتی سڤیلیش بریندار بوونه. \
<urn:uuid:57212eb4-c4d9-46e9-b614-3ff617c644f5>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2851907.html
2016-10-22T07:10:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718840.18/warc/CC-MAIN-20161020183838-00216-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999396
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9993956089019775}
سه‌باره‌ت به داواكاری سـوپای عێراق له هێزه‌كانی پـێشـمه‌رگه بۆ كشـانه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په و سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولای سه‌ر به پارێزگای دیاله هاوكارمان خالید فه‌تاح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئیسـماعیل زایر سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی" الصباح الجدید" سـازكردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:56 خوله‌كه.
<urn:uuid:3222531c-e51d-4073-a7fa-c9dc6802b5ad>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-08-14-voa1-89220197/952611.html
2016-10-26T17:10:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720967.29/warc/CC-MAIN-20161020183840-00464-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.951398
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9513980150222778, "sdh_Arab_score": 0.036085620522499084, "hac_Arab_score": 0.010956785641610622}
له ماوه‌ی ڕابردوو له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دۆکۆمێنتێـک ئاشـکرا بوو که هه‌تا ڕاده‌یه‌ک دانپـیادانانه به هێزه‌کانی ئاسایشی کوردی له شـاری که‌رکوک له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی عێراقه‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدایه که هه‌ندێـک له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان ئه‌و هێزانه به ناڕه‌سمی داده‌نێن و ده‌ڵێن پـێویسته له شـاری که‌رکوکدا نه‌مێنن. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌زگای دژه تێرۆر له که‌رکوک و دانانی به‌ڕێوه‌به‌رێـکی تورکمان بۆ ئه‌و ده‌زگایه، هه‌ردوو ئاسایشی پارتی و یه‌کێتی له‌و ده‌زگایه‌دا پـێـگهیان هه‌یه و به زانیاریـیهکانیان کار و چالاکی ئه‌و ده‌زگایه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندکردووه و به‌رده‌وام زانیاری له‌سه‌ر جموجۆڵی ئه‌و چه‌کدارانه ده‌ده‌ن که به نیازن کاری تێرۆریستی له که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. پـێشـتیریش به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایه لیوا تۆغان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف له لـێدوانێـکی تایبه‌تی ئه‌وه ناشارێته‌وه که هێزه‌کانی ئاسایشی کورد به‌هۆی بوونی بودجه‌یه‌کی باش لهبهردهسـتیاندا ده‌سـتیان به زانیاری زۆر باش ده‌گات. سه‌باره‌ت به‌و دان پـیادانانه و کاریگه‌ریـیه‌کانی یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گفتوکۆی له‌گه‌ڵ عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌ژاد به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له که‌رکوک کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:24 خوله‌كه.
<urn:uuid:2ccc1fe4-492e-4502-940e-89296a778d3b>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/yehiya-berznji-14mar12-142662396/1247725.html
2016-10-27T20:39:44Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721392.72/warc/CC-MAIN-20161020183841-00526-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994137
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9941368103027344}
ئاژانسی ئاسمانی ووڵاتیهکگرتوهکانی ئه‌مریکا ناسراو به‌ناسا ڕایگه‌یاند به‌سه‌رکه‌وتویی ژورێکی نوێیان خستوه‌ته سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی بنکه‌ی ئاسمای نێوده‌وڵه‌تی. دانانه‌که‌ی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 7 کاتژمێری پیچووه. درێژی ژووکه 4 به 3.23 مه‌تره. بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی و به‌رله‌وه‌ی کارمه‌ندانی بنکه‌که له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌کاریبینن ، زنجیره‌یه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌درێت و پاشان هه‌وای تێده‌کرێت. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ناسا ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر توانای ژووره‌که به‌رامبه‌ر به‌پله‌ی گه‌رمای ئاسمان، تیشکی خۆر، به‌رگری لهبهردیی واڵایی و پاشماوه‌ی تێشکاوی ئامێره‌کانی له‌خولگه‌ی زه‌وه‌یدا بڵاوبوونتهوه ده‌کرێت. ئه‌م ژووره پانتایی زیاتر بۆ کارکردن له‌سه‌ر بنکه‌ی ئاسمانی ده‌ڕه‌خسێنێت، له‌لایان کۆمپانیای بیگلۆ ئێرسپهیسهوه Bigelow Aerospace بنکه له لاسڤێگاس به‌گرێبه‌ستی 18 ملێۆن دۆلار بۆبه‌رهه‌مهێنانی یه‌که‌م جۆری ئه‌م ژووره دروستکراوه. یه‌که‌م هه‌وڵیان بۆ تێکردنی هه‌وا ته‌گه‌ره‌ی تێکه‌وت، له‌مباره‌یه‌وه زاناکان له‌وباوه‌ره‌دان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یاکی زۆره دناراوه بهقهوکراوی، ده‌قی گرتوه و تا ده‌قی ئاسایی خۆی ده‌گرێته‌وه کاتی ده‌وێت. هه‌ساره‌ی بارام به‌ته‌واوه‌تی سوور نیه. زاناکان به ده‌نگی ئه‌مریکایان ڕاگه‌یاند ههسارای مه‌ریخ ناسراو بهبارام به‌و ڕه‌نگه سووره نه‌بوه که‌له‌ئێستادا ده‌نوێنێت. ئه‌مه دوا زانیاریه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وزانیارانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره هه‌یه که زۆرینه‌ی خاکه‌که‌ی گڵه. توێژینه‌وه نوێکه ده‌رده‌خات ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی دراوسێی زه‌ویه به سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌کدا تێپه‌ڕیوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ئاسایشی به‌ر له 370 هه‌زار ساڵ بوه. ئاکامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی زاناکانی ولایه‌تی تکساس و کۆلۆرادۆ و میزۆری له گۆڤاری زانستیدا Science journal بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌نگی ئه‌مریکا ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ ئیزاک سمیس جێۆفیزیک له زانکۆی تکساس کردوه، که پشتیان به پێوانه زانیاری پێوانه وورده‌کانی ڕادار له‌سه‌ر لووتکه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی بارام به‌ستوه . ده‌ڵێن بارام به‌سه‌روه‌ختی به‌سته‌ڵه‌کدا هاوشێوه‌ی زه‌وی تێپه‌ڕیوه. ئیزاک ده‌ڵێت "دوا قۆناغی به‌سته‌ڵه‌کی بارام نزیکه‌ی 600 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوه، له‌دوای 500 هه‌زار ساڵی داهاتوو قۆناغێکیدیکهی بهسهتهڵهک له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساریه ده‌ستپێده‌کاته‌وه و به‌فر هه‌ساره‌که داده‌پۆشێت و ڕه‌نگی سووری خاکه‌که‌ی به‌وشێوه‌یه نامێنێت. ده‌شڵێت به‌ڵام له‌سه‌روه‌ختی بهستهڵهکیشدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری بارام گه‌رمن پانتاییان که‌م ده‌بێته‌وه و به‌فر دایان نا‌پۆشێت. زاناکان هۆکاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چینی خاکی مه‌ریخ قووڵی به‌راورد به زه‌وی ئه‌ستوورتره و بازنه‌ی خوولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆردا فراوانتره و ئه‌ستووری چینی هه‌وای که‌متره، له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆکارێکیدیکه وه‌ک گۆشه‌ی لاربوونه‌وه‌ی و دووری له‌خۆره‌وه‌و. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌که‌ڵه‌که‌بوونی به‌فر به‌به‌رزایی چه‌ند مه‌ترێک تا نزیک ناوچه‌کانی که‌مه‌ری بارام، ره‌نگی هه‌ساره‌که ڕوونتر ده‌بێته‌وه‌و بۆ چاو سپی‌تر ده‌رده‌که‌وێت. ڕێکخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی زیکاوه خولی ئۆلۆمپیاتی هاوین دوابخرێت. له‌نامه‌یه‌کی کراوه‌دا که له‌لایان 150 شاره‌زای ته‌ندروستیه‌وه واژووکراوه، داواده‌که‌ن خولی ئۆلۆمپی داهاتوو له ڕیۆدیجانیرو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی زیکا بگۆازرێته‌وه یاخود دواخرێت. ئه‌وانه‌ی واژوویان کردوه بریتین له شاره‌زایانی زیاتر له 20 ووڵات له‌بواری ته‌ندروستی و پزیشکی و ناوه‌ندی ئه‌کادیمی، ده‌ڵین ئه‌نجامدانی ئه‌م خووله "نابه‌رپرسانه و ڕه‌فتارێکی نابه‌چێیه"، له‌نێوان ئه‌وانه‌یشی واژویان کردوه دکتۆر فیلیپ رۆبین ڕاوێژکاری زانستی پێشووی کۆشکی سپیه.
<urn:uuid:84a085c1-88c4-461d-9219-1d17b03004b5>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3350808.html
2016-10-21T22:04:37Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718309.70/warc/CC-MAIN-20161020183838-00051-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99952
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.999519944190979}
هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێـکی کوتوپـڕدا 70 بارمته‌ی لە دەسـتی داعش ڕزگارکردووە. بەرەبەیانی پـێنجشەممە هێزەکە بە فڕۆکەی هەلیکۆپـتەر گەیشـتوونەتە ئەو شوێنەی لە نزیک حەویجە وتوانیویان بارمته‌کان ڕزگاریان بکەن. عه‌مید ئاراس فه‌رمانده‌ی لیوای 9 هێزی پێشمه‌رگه له وتووێژیک له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت، ئوپێراسیۆنهکه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزی ئه‌مه‌ریکایه. له هه‌مان کاتدا، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کرد که له کرداره‌که دا گیانی له ده‌ست دا.
<urn:uuid:2f9678f1-1aa3-43a3-800c-e82681279662>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3021479.html
2016-10-21T11:21:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717963.49/warc/CC-MAIN-20161020183837-00144-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.987121
Arab
15
{"ckb_Arab_score": 0.987120509147644, "sdh_Arab_score": 0.012340127490460873}
خۆكوژێـكی فه‌له‌ستینی 3 ئیسـرائیلی ده‌كوژێت له ده‌روازه‌ی نیشـتگهیهكی كه‌ناری ڕۆژئاوا. له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئیسرائیلیـیه‌كان كه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ده‌ڕۆیشتن ئه‌و فه‌له‌سـتینیـیه ده‌ستی لێ ڕاگرتبن وه له نزیك نیشــتـگهی كهدومیم خۆی ته‌قاندۆته‌وه. شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن خۆكوژه‌كه شێوه‌ی خۆی كردبوو به پـیاوی ئاینی جوله‌كه. ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كان ده‌ڵێن قوربانیـیه‌كان ژن و پـیاوێـكی پـیر بوون له‌گه‌ڵ كـچێـكی گه‌نج. تاقمی به ناو كه‌تائیب شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسـا كه لقێـكی پارتی فه‌تحی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باسن، به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌و هێرشـه ڕاگه‌یاند. كۆمه‌ڵه‌كه گوتیان خۆكوژه‌كه پـیاوێـكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ بووه، خه‌ڵكی شاری خه‌لیله كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری ڕۆژئاوا.
<urn:uuid:38daf21a-8723-4c8c-bb75-7d64a89e06aa>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-03-31-voa6-89176232/944619.html
2016-10-21T11:17:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717963.49/warc/CC-MAIN-20161020183837-00144-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991515
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9915146231651306}
لە کۆى زیاتر لە 5 هەزار ئەفسەر و پلەدارى سوپاى پێشووى عێراق لە موسڵ کە داوایان کردبوو بگەڕێنەوە بۆ ناو سوپاى ئێستاى عێراق وەکو قۆناغى یەکەم و بە شێوەیەکى ڕەسمى 209 ئەفسەر لە پلەى چوار ئه‌ستێره تاوەکو لیوا بە بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران گەرێندرانەوە بۆ ناو سوپاى عێراق. لەم بارەیەوە سەعدون دلێمى وەزیرى بەرگرى عێراق لە میانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە شارى موسڵ ڕایگەیاند ئەم ژمارەیە قۆناغى یەکەم بوو، بەڵام قۆناغى دیکەشى بە دواوەیە کە ژمارەیەکى زۆرترن و دەگەرێندرێنەوە. لاى خۆشیەوە جەبر عەبد ڕەبۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت وەرگرتنەوەى ئەو ئەفسەر و پلەدارانە، سوپاى عێراق بەرەو قۆناغێکى باشتر دەبات، چونکە دەتوانن سوود لە ئەزمون و پسپۆڕى ئەوان ببینن. دەشڵێت ئەوان وەکو ئەنجومەن بەردەوام دەبن تاوەکو زۆرترینیان بگەڕێندرێنەوە.
<urn:uuid:700bb016-f5c8-47eb-89e5-259c69f86e19>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1503216.html
2016-10-22T11:42:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718957.31/warc/CC-MAIN-20161020183838-00206-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.891795
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.8917953968048096, "sdh_Arab_score": 0.10312554240226746}
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت كۆماری ئیسـلامی هه‌موو مافێـكی هه‌یه كه ببێـته خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی و بایه‌خیش نادات به‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت. ئه‌م تێبینییانهی ڕێبه‌ری ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه درا له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ دووان له سه‌ر به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تاران له لایه‌ن ڕۆژئاواوه. هه‌روه‌ها به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئێران به هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕۆژئاوا ناترسێنرێت به‌وه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی تاران ده‌كرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌كییه‌كانی. ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌دا نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی زیادكردووه به‌هۆی لابردنی ئه‌و مۆرانه‌ی كه له لایه‌ن ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه له سه‌ر ده‌زگا ناوه‌كییه‌كانی دانرابوون و ده‌ستی كردۆته‌وه به توێژینه‌وه ناوه‌كییه‌كانی. له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كۆتایی به هاوكاریكردنی ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت به مه‌به‌ستی ئه‌گه‌ری سزادانی له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی. شایه‌نی باسه سه‌رۆك بوش ڕۆژی هه‌ینی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵ، هۆشداریدا كه چه‌كدار بوونی ئێران به چه‌كی ناوه‌كی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك له سه‌ر ئاسایشی جیهان، بۆیه نابێت ڕێـگه‌ی به ئێران بدرێت ببێـته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.
<urn:uuid:4f3be27b-b25c-46db-90de-9d390d86f01d>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-01-14-voa3-89177502/944878.html
2016-10-22T11:45:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718957.31/warc/CC-MAIN-20161020183838-00206-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999358
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9993575215339661}
كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای عێراق ده‌ڵێت دادگایه‌كی پـیاداچوونه‌وه سـزای مه‌رگی بۆ ڕێبه‌ری له‌سه‌ر كار لادراو سه‌دام حسێن كه له‌به‌ر كوشتنی 148 پـیاوی شـیعه له ساڵی 1982 بۆی بڕابۆوه وه‌ك خۆی هێشـتۆته‌وه. ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێعی ڕۆژی سـێـشـه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له به‌غدا دا. شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به‌پـێی یاسای عێراقی ده‌بێت حوكمی له‌سێداره‌دانی سه‌دام له ماوه‌ی 30 ڕۆژی داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت. مانگی ڕابردوو دادگایه‌كی تاوانكاری عێراق سـزای مه‌رگی بۆ سه‌دام حسێن دا له‌به‌ر كوشـتنی شـیعه‌كانی خه‌ڵـكی شـارۆچـكه‌ی دوجه‌یل له پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوشـتنی ئه‌و درابوو. ئێسـتا دادگای پـیاداچوونه‌وه حوكمه‌كه‌ی وه‌ك خۆی هێشـتۆته‌وه، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه چ كاتێـك سه‌دام له سێداره ده‌درێت. ڕێبه‌ری له‌سه‌ر كار لابراو ئێسـتاش به تاوانی جینۆسـاید له شـاڵاوی ئه‌نفال له ساڵی 1988 كه تیایدا دادپرسـان ده‌ڵـێن 180 هه‌زار كورد كوژران دادگایی ده‌كرێت.
<urn:uuid:8fd63f6b-6193-4ea2-9de9-61351ba9cf76>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-12-26-voa2-89179692/945271.html
2016-10-22T11:47:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718957.31/warc/CC-MAIN-20161020183838-00206-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.958621
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9586213231086731, "sdh_Arab_score": 0.038742706179618835}
لە رۆژی چوارشەممە و لە دەرئەنمجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناو ئۆتۆبوسێکدا لە باکوری رۆژئاوای پاکستان 15 کەس کوژران و بەلای کەم 30 کەسی تریش بریندار بوونە. بە پێی کاربەدەستانی ئوستانداری شاری پێشاوەر کە تەقینەوە کوشنددەکە تێدا ئەنجام دراوە زۆری کوژراو و بریندارەکان لە کارمەندانی حکومی بوونە. لە دەستپێکی لێکۆڵینەوەیەکی پۆلیسدا بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە کەرستەکانی تەقینەوەکە لە ژێر سەندەلیەکی ئۆتۆبوسەکەدا شاردرابوەوە و بە ریمۆت کۆنترۆڵ تەقینراوەتەوە. وێنەکانی تەلڤزیۆن وا پێشانی داوە تەقینەوە بە هێزەکە ئۆتۆبوسەکەی بە گشتی تێک و پێک داوە. کەس لە تەقینەوە کوشنددەکەدا خۆێ بەرپرسیار نەزانیەوە بەڵام کاربەدەستان گومانیان لە تالیبانەکانی پاکستان‌دا هەیە کە لەوانەیە لە پشتی ئەو تەقینەوەدا بن.
<urn:uuid:491ec6cb-20fd-4d08-84e1-724630c15072>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3239974.html
2016-10-24T18:22:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719677.59/warc/CC-MAIN-20161020183839-00330-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.957195
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9571954011917114, "hac_Arab_score": 0.02831324003636837, "sdh_Arab_score": 0.014503206126391888}
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕٶژی کورد لە شاری قوروە، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ڕژیم بە بیانووی ساز کردنی بینای نوێ گۆڕستانی شەهیدانی شاری قوروە، هەڵکەوتوو لە ٢ کیلۆمیتریی شاری قوروە لە شەقامی شێخ جافر ـی تێکڕماند و خاپووری کرد. ئەو گۆڕستانە کە زۆربەی شەهیدانی دێموکرات و کۆمەڵە و بەتایبەتی گوردانی شوان ـی ناوچەی سنەی تێدا نێژرابوو و بۆ خەڵکی ناوچە ڕێز و گرنگییەکی تایبەتی هەبوو و سەردانی شەهیدانی لێ دەکرا بە بیانووی ساز کردنی بیان و پارک لە لایەن ڕژیمەوە بە گشتی تەخت کراوە. شەهیدانی دەیەی 60 و 50 دیموکرات و کۆمەڵە کە لە لایەن ڕژیمی تارانەوە لە دار درابووون لەو گۆڕستانە نێژرابوون و خەڵکی ناوچە بەردەوام سەردانی ئەو گۆڕستانەیان دەکرد. ئەگەرچی دەوڵەت ناوی ئەو شوێنەی نابوو "لەعنەت ئاوا" بەڵام خەڵکی قوروە و ناوچە بە گۆڕستانی شەهیدان و شوێنێکی پیرۆز لێیان دەنواڕی. ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ڕژیم ٣٣٠ بنە داری کە لە تەنیشت گۆڕی شەهیدان نێژرابوو بڕی و تەنانەت مردووشۆرخانەی بەهاییەکانیشی لەو شوێنە ڕووخاندووە بەڵام گۆڕی بەهاییەکان وەک خۆی ماوەتەوە و تەنیا گۆڕستانی شەهیدان لەناو براوە و خاپوور کراوە. خاوەنی زەوی ئەو گۆڕستانە لە بنەڕەتدا کەسێکی بەهایی دانیشتووی شاری قوروە بە ناوی خەلیل ئیقدامیان ـە کە ڕێبەری بەهاییەکانی شاری قوروەیە و ئەو شوێنە بە بێ ئیزنی خۆی وێران کراوە و لە سەر تابلۆیەکیش نووسراوە خاوەن یان خاوەنەکانی لە ئەگەری هەبوونی داواکارییەک، سەردانی فەرمانگەی "جیهادی کشاوەرزی" بکات. خاوەنی ئەو مڵکە (خەلیل ئیقدامیان) سەرەڕای داگیرکرانی مڵکەکەی لە لایەن ڕژیمەوە و ولام نەدانەوە بە سکاڵاکەی بە ڕەسمی بانگهێشتی دادگا کراوە و لە نووسراوی دادگادا هاطووە ئەگەر بێت و ناوبراو لە کاتی ئاماژە پێکراودا و بە هۆی سکاڵای فەرمانگەی (جیهادی کشاوەرزی) لە بێدادگای قوروە ئامادە نەبێ، دەستبەسەر دەکرێ. خەلیل ئیقدامیان ساڵیانێکە لە لایەن ڕژیمەوە لە ژێر گوشار دایە و کوڕەکانی بۆ تاران دوور خراونەتەوە و ڕژیم بە نیازە لە ژێر گوشاردا ناوبراویش لە قوروە دوور بکاتەوە. خەلیل ئیقدامی کەسایەتییەکی خۆشەویستی کورد و ئازەرییەکانی ئاکنجیی شاری قوروەیە.
<urn:uuid:d2c7a798-cb8c-4209-86fb-dd08b3b8dcae>
CC-MAIN-2016-44
http://www.rojikurd.net/gorstani-shehidani-qurwe-xapur-kra/
2016-10-25T19:02:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720356.2/warc/CC-MAIN-20161020183840-00392-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.830238
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.830237865447998, "hac_Arab_score": 0.14178188145160675, "sdh_Arab_score": 0.027879295870661736}
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئوستورالیا به توندی ڕەخنهیان له تێبینی یه‌كانی سه‌رۆك وەزیرانی مالیزی مه‌هازیر موحه‌ممه‌د گرتووە. به‌ڕێز مه‌هازیر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا و له ماوەی ووتارێكیدا بۆ ڕێكخراوی لووتكه‌ی كۆنفرانسی ئیسلامی گووتی: جووله‌كه‌كان به وەكالهت حوكمرانی جیهان دەكه‌ن و كار له خه‌ڵكی تر دەكه‌ن بۆ ئه‌وان شه‌ڕبكه‌ن و خۆیان به كوشت بدەن. قسه‌كه‌ری وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا ئادەم ئێرێلی ئه‌و تێبینیانه‌ی به كین و بێ ڕێزی له قه‌ڵه‌م داوە. سه‌رۆك وەزیرانی ئیتالی فرانكۆ فراتینی گوتویه‌تی: یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و تێبینیانه‌ی به هێرشبردنێكی توندی له قه‌ڵه‌م داوەو سه‌رۆك وەزیرانی ئوستورالیا جان هاوەردیش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بووە.
<urn:uuid:31026c3e-2fbf-4538-8ef3-dbb2a9c600ae>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-10-17-3-1-89150257/941002.html
2016-10-24T08:50:31Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719547.73/warc/CC-MAIN-20161020183839-00207-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.970045
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9700453877449036, "sdh_Arab_score": 0.021548567339777946}
ڕێبه‌ری باڵای موسـڵمانه شـیعه‌كانی عێراق داوای له عێراقیـیه‌كان كرد یه‌كبگرن و هۆشـداری دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه توندوتیژی تایفی وڵاته‌كه وێران بكات. ئایه‌توڵا عه‌لی سـیسـتانی پـیاوانی ئاینی و سـیاسی و سه‌رۆك خێڵه‌كانی هاندا تا ڕۆڵی خۆیان بـبینن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كوشـتاركاریـیه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سـیسـتانی به دوای ئه‌و داوا هاوشـێوانهوه دێت كه له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كراوه بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شـكری ئه‌مریكی ولیه‌م كالدوێـڵ گوتی هه‌رچه‌نده پـلانـی سه‌قامگیركردنی ئاسایش له پایته‌خت كاری پـێده‌كرێت به‌ڵام ژماره‌ی هێرشه ڕۆژانهیـیهكانی كه له‌م دوایـیانه‌دا ده‌كرێن زیادی كردووه. ڕۆژی پـێنجشه‌ممه حكومه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س به هۆی توندوتیژیـیه‌كانی مانگی ڕابووردوو ده‌ربه‌ده‌ر بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت سه‌ربازانی ئه‌مریكی و عێراقی داوویانه به‌سه‌ر هه‌ردوو شـارۆچـكه‌ی حه‌ویجه و ریاز بۆ گه‌ڕان و پـشـكنین به دوای میلیتانه‌كانی ئه‌لقاعیده. ئه‌م كرده‌وه له‌شـكریـیه دێت به دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستیــیانهی كه له‌و ناوچانه‌دا كراوه و بۆته مایه‌ی كوژرانی 31 سه‌ربازی عێراقی. هه‌ر ڕۆژی پـێنـجشهممه، له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند سه‌ربازێـكی مارینز له پارێزگای ئه‌نبار كوژراوه.
<urn:uuid:1f8c4dfa-ab82-4e70-b0ae-9bde62836675>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-07-21-voa2-89183337/945989.html
2016-10-26T11:22:03Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720941.32/warc/CC-MAIN-20161020183840-00331-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.971167
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9711673259735107, "sdh_Arab_score": 0.024679608643054962}
له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له شاره‌کانی زۆرترایه‌تی دانیشتوانه‌کانی له شیعه ئاینزاکانن له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌لانی که‌م 31 که‌س کوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن. وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوانه نیشانه‌ی شکستی حکومه‌تی عێراقه له کۆنترۆڵ کردنی توندوتیژیه‌کان که وه‌ک ده‌گوترێت مایه‌ی ئاگر خۆشکردنی پشێوی و ئاڵۆزی ئاینزاییه له عێراقدا. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی عێراق ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام زۆر جار لقی ئه‌لقاعیده له عێراق ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌ی وه‌ک میتۆدێک به‌کار هێناوه. ئه‌م ڕێکخراوه سوننه ئاینزا تێرۆریستیه و ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کانی تریش هه‌میشه خه‌ڵکی شیعه ئاینزا ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان وه‌ک هه‌وڵێک بۆ بنکۆڵکردنی حکومه‌تی عێراقی که شیعه‌کان تیایدا باڵاده‌ستن. به‌پێی ئایدیۆلۆژیای ئه‌لقاعیده ، شیعه‌کان له ئاینی ئیسلام وه‌رگه‌ڕاون. خوێناوی ترین هێرش له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆدا له شاری حله بووه له باشوری به‌غدا که هه‌ر ته‌نها له‌وێ 8 که‌س کوژراون و 22 که‌سیش بریندارن. له شارۆچکه‌ی سوێره هه‌ر له باشوری به‌غدا دوو ئۆتۆمبێل ته‌قێندراونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و 14 که‌سیش زامارن. به هه‌مان شێوه‌ش له شاری کوت دوو ئۆتۆمبیل ته‌قیونه‌ته‌وه و له‌وێش ده‌یان کوژراو و بریندار هه‌ن. هه‌موو هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق له ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک له بازاڕه‌کاندا و له نزیک وێستگه‌کانی پاسه‌وه کراون.
<urn:uuid:7cbaca1e-ba81-4582-ab98-43c6c91d09fb>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1768785.html
2016-10-27T14:52:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721347.98/warc/CC-MAIN-20161020183841-00393-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995677
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9956772327423096}
فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی كشـانه‌وه‌ی هه‌ندێـك له هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراق له سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتوودا ده‌دات. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی باڵای نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش به ده‌زگاكانی میدیای ئه‌مریكایی ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێترایوسی فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق تاوتوێی كشـانه‌وه‌ی تا 4 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوو له عێراق ده‌كات، كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌شـێـكی زۆر كه‌می ئه‌و 160 هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مریكایـیه كه ئێسـتا له عێراقن. شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا 30 هه‌زاری دیكه‌ی خۆی له پـێناو دامركاندنه‌وه‌ی توندوتیژی ئاینزایی له عێراق ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد. هه‌ندێ له به‌رپـرسـانی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكایی، له‌وانه فه‌رمانده‌ی سـتونه هاوبه‌شه‌كانی له‌شـكر، پـشتگیری له كشـانه‌وه‌ی خێرای ژماره‌یه‌كی زیاترن له‌وه‌ی كه ئێسـتا ڕاگه‌یه‌ندراوه، له‌به‌ر نیگه‌رانیـیان له‌و گوشار و شهكهتبوونهی كه به‌هۆی جه‌نگی عێراقه‌وه كه‌وتۆته سه‌ریان.
<urn:uuid:f25388d7-0297-407c-bfc4-d4dc2d9727f8>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-09-07-voa5-89200132/948724.html
2016-10-27T14:46:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721347.98/warc/CC-MAIN-20161020183841-00393-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.929746
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9297457933425903, "sdh_Arab_score": 0.06829724460840225}
دیموکراسی ||ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین.| ||لەوانەیە ئەم وتارە بۆ خوێندنەوە و لێگەڕان زۆر درێژ بێت.| دەستەواژەی دیموکراسی بۆ وێنەکردنی شێوازێکی حوکمکردن بەکاردێت کە تیایاندا بڕیارەکان بە پێی رێنماییەکانی زۆرینەی ھاوڵاتیان بەھۆی پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد وەردەگیرێن[١][٢][٣]. ئەم دەستەواژەیە دەکرێ بۆ کۆمەڵێک سیستەمی حوکمکردن بەکار بێ، نەخاسمە کە چەمکەکانی جاری وا ھەیە لەشێوەکانی تر تیدەپەڕێنی و زۆر جاریش لەگەڵیان روو دەدات. وشەی دیموکراسی لە وشەی یۆنانی (دیموکراتیا= demokratia) وەرگیراوە. وشەی یۆنانیەکە لە دوو بەش پێکھاتووە(demos) کەواتە گەل و (kratein) کەواتە حوکم لەگەڵ پاشگری (ia). کەواتە وشەکە مانای "حوکمی گەلە"[٤][٥]. پێرست دەستەواژەی "دیموکراسی" – یاخود با بڵێین وشە رەسەنە (یۆنانیە کۆنەکە)- لە ئەسینای کۆن[٨] لە سەدەی پێنجەمی پێش زایندا داتاشراوە. ئەو دەوڵەتەی ئەسیناش بە کۆنترین نمونەی سیستەمی حوکم دادەنرێت کە لەگەڵ ھەندێ لە ھزرەکانی حوکمی دیموکراسیی ئێستا دەگونجێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر کەس ھەن کە ئەسینای کۆن بە دیموکراسی ناژمێرن چونکە تەنھا کەمینەیەکی دانیشتوانەکەی مافی دەنگدانیان ھەبوو و ئافرەت و کۆیلە و بێگانەکان لەو مافە بێبەش کرابوون‌و، تەنھا ١٦% دانیشتنوانانی مافی دەنگدانیان ھەبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوە دەنگدان لە ئەسینای کۆن لەگەڵ بیرۆکەی دروستکردنی راستەوخۆی بڕیار دەگونجێ لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەران وەک ئێستا لە سیستەمی دیموکراسیدا پیادە دەکرێ. بە تێپەڕبوونی کات واتای "دیموکراسی" گۆڕانی بەسەردا ھات، و پێناسە نوێکەی لە سەدەی ١٨ ھەمەوە تا ئێستا لە لەگەڵ ھاتنە کایەوەی سیستەمی "دیموکراسی" لە چەندین وڵات پەرەسەندندایە. لیکۆڵینەوەکانی دەزگای Freedom House باس لەو دەکەن کە لە ساڵی ١٩٠٠ دا تەنھا یەک سیستەمێکی دیموکراسی لیبراڵی خاوەن مافی دەنگدانی گشتگیر لە جیھان نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ ١٢٠ (٦٢.٥%) لە ١٩٢ وڵاتەکەی جیھان دیموکراسی لیبراڵن. لەساڵی ١٩٠٠ دا ٢٥ دەوڵەت (١٩.٢%) خاوەنی نەریتێکی سنورداری دیموکراسی بوون و ئێستا ژمارەیان ١٦ دەوڵتە (٨.٣%). ھەر لەو ساڵەدا ١٩ یاخود (١٤.٦%) دەوڵەتان خاوەن سیستەمی پادشایەتی دەستوری بوون کە تیایاندا دەستور دەسەڵاتەکانی پاشا کەم دەکاتەوە و دەیدا بە پەرلەمان، بەڵام ئیمڕۆ دەوڵەتی لەمجۆرە نییە. دەوڵەتانی تر شێوەی جۆراوجۆری حوکمی نادیموکراسیان ھەبوو و ھەیە. ئیمڕۆ چەندین پۆڵینکردنی پوختەی تایبەت بە دەستەواژەی "دیموکراسی" ھەن، ھەندێکیان وەک تێۆر و ھەندێکیشیان جێبەجێ کراون. ھەڵبژاردن وەک نەریتێک[دەستکاری] ھەبوونی ھەڵبژاردن وەک مەرجێک بۆ بوونی دیموکراسی بەس نییە. زۆرجار ھەڵبژاردن لە لایەن رژێمە تۆتالیتارەکان و دیکتاتۆرەکان بۆ خۆشاردنەو لەژێر پەردەی دیموکراسی بەکارھێنراوە. ئەمەش بە چەندین رێگەی جۆراوجۆرە روو دەدات: • کۆتکردنی لیستی ئەوانەی بۆیان ھەیە لە ھەڵبژاردنا بەشدار بن. • کۆتکردنی بڕی راستەقینەی دەسەڵات کە بۆ نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان ھەیە وەریبگرن، یاخود ئەو سیاسەتانەی بۆیان ھەیە لەکاتی بوونیان لە پۆستەکانیان ھەڵیانبژێرن. • دەنگدان بە راستی ئازاد و بێگەرد نەبێ (بۆ نمونە بەھۆی ترساندنی ئەو کەسانەی دەنگ بە کاندیدێکی تر دەدەن). • ئەنجامدانی ساختەکاری لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکە. نمونە مێژوویەکانی ئەم حاڵەتە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بەر لە روخانی حوکمی حیزبی کۆمۆنیستی لە ١٩٩١ دەگرێتەوەعیراقی سەدام حوسێن بەر لە روخانی و فلیپین لەژێر حوکمی فردیناند مارکۆسدا. دیموکراسی لیبراڵ وەک باوە دیموکراسی زۆر بەمە لێک دەدرێتەوە کە وەک دیموکراسی لیبراڵە.[٩] کەچی لە راستیدا دیموکراسی بەخۆی سیستەمیکی حوکمکردنە و بەھۆی ھەڵبژاردنەوە پێناسەکراوە وشەرعیەتی پێ بەخشراوەَ، لە کاتێکدا دیموکراسی لیبراڵ بریتیە لەخۆگرتنەوەی لیبرالیزمی دەستوری، یاخود پاراستنی ژمارەیەک مافی تاکە کەسی لە دەنگدانی زۆرینەوە و، پێچەوانەی ئەمەش لە دیموکراسی نالیبراڵدا دەبینرێ کە ھیچ کۆت و بەندێکی لەمجۆرەدا تیا نییە. خەسڵەتەکانی زۆربەی سیستەمە دیموکراتە لیبراڵەکان بریتین لە: • بوونی دەستورێک کە دەسەڵاتی حکومەت سنوردار دەکات و زۆر لە مافە سڤیلیەکان دەپارێزێ • مافی دەنگدانی جیھانی، کە ھەموو ھاوڵاتیان مافی دەنگدانیان ھەبێ بێ ئەوەی رەچاوی رەگەز یا توخم یا بڕ سەروەت و سامان بکرێ • ئازادی رادەربڕین و لەوانە ئازادی قسەکردن و کۆبونەوە و خۆپیشاندان • ئازادی رۆژنامەوانی و سودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی تری زانیاریەکان • ئازادی پێک‌ھێنانی کۆمەڵەکان • یەکسانی لەبەردەم یاسا و یاسا سەروەر بێ و رۆڵی خۆی ببینێ • مافی ھەبوونی سەروەت و سامان و سەربەخۆیی کەسایەتی (privacy) • مافی خوێندن و زانینی ماف و ئەرکە مەدەنییەکان • بوونی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی جێگیر و فراوان • دادگەری سەربەخۆ • بوونی سیستەمێکی کۆت و ھاوسەنگیەکان لە نێوان لقەکانی حکومەتدا بەشێوەیەکی گشتی ئەم پێناسەیە چەند پێویستییەکی لەگەڵدایە. ئەو بڕیارانەی لە رێگەی ھەڵبژاردن وەردەگیرێن ھەموو ھاوڵاتیان وەرناگیرێن، بەڵکو لە لایەن ئەوانەی لە ھەڵبژاردن بەشداربن وەردەگیرێن. جگە لەوەش خۆ ھەموو ھاوڵاتیان مافی دەنگدانیان نییە. زۆربەی وڵاتە دیموکراسیەکان تەمەنی دەنگدان گروپێکی دیاریکراوی ھاوڵاتیان دەگرێتەوە و بەزۆری تەمەنی ١٨ ساڵانە. ھەندێ وڵات چەند گروپێکی تری ھاوڵاتیان لە دەنگدان بێبەش دەکەن وەک( زیندانیانی تاوانبارکراو چ ئێستا بێ چ لە رابردوودا). ھەندێ جار دیموکراسی لیبراڵ دەبێتە دیفاکتۆی حکومەت لەکاتێکدا شێوەکانی تری دیموکراسی دەبێ ئەو شوێنە بگرن، بۆ نمونە کەنەدا پادشای ھەیە بەڵام لە واقیعدا لە پەرلەمانێکی ھەڵبژێردراو بەرێوەی دەبات. ھەندێ کەس بەکورتی دیموکراسی بەوە پێناسە دەکات کە "حوکمی زۆرینەیە لەگەڵ پاراستنی مافی کەمینە". دیموکراسی لەبەرامبەر کۆماری[دەستکاری] پێناسەی وشەی "دیموکراسی لە سەردەمی کۆنی یۆنانی و تا ئێستا ھەر لە گۆڕاندا بووە. لە بەکارھێنانی ئێستا دەستەواژەی "دیموکراسی" واتای حکومەتێکی ھەڵبژێردراو چ راستەوخۆ یاخود نوێنەرایەتی دەدات. لە نێو تیۆری دەستوری و، لە بەکارھێنانی مێژووی بە تایبەتی کاتێک سەیری کردەوەکانی "باوکە دامەزرێنەرەکان"ی ئەمریکا دەکەین پێناسەیکی تری دیموکراسی ھەیە. بەپێی ئەو بەکارھێنانە وشەی "دیموکراسی" تەنھا مانای دیموکراسی راستەخۆ دەگەیەنێت، لە کاتێکدا دیموکراسی نوێنەرایەتی تیایدا نوێنەرانی گەل بەپێی دەستور حوکم دەکەن و ئەمەیانپێ دەگوترێ "کۆماری".ئەم بەکارھێنانە تا رادەیەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گفتوگۆ ئەکادیمیاییەکاندا باو ماوە. دانەرە سەرەکییەکانی دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو لەمەترسیەکانی حوکمی زۆرینە لەسەر ئازادیەکانی تاک گەیشتبوون. (بروانە زۆرداری زۆرینە لە خوارەوە). بۆ نمونە جەیمس مادیسۆن لە رۆژنامەی فیدرالی ژمارە ١٠ بانگەشە بۆ کۆمار دەکات و لە دیموکراسی بە باشتری دەزانێ ئەویش بۆ پاراستنی شێوەی تاقانەی زۆرینە. لەگەڵ ئەوەشدا لە ھەمان کاتدا دانەرانی دەستور وشیارانە دامەزراوەی دیموکراسیان دامەزراند و چاکسازی سەرەکی بەرەو کۆمەڵگەی کراوەیان لە دوتۆی دەستور و بەڵکەنامەی مافەکان چاند. ئەوان بەمەزندەی خۆیان باشترین پێکھاتەکانی دیموکراسیان ھێشتەوە و بەھاوسەنگییەکی دەسەڵاتەکان و سیستەمێکی فیدراڵی چەند ئاستیی پاراستیان. پێناسە مۆدێرنەکانی زاراوەی "کۆماری" ئاماژە بۆ ھەر وڵاتێک دەکەن کە سەرۆکەکەی ھەڵبژێردراو بێ و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو حوکم بکات و، بە پێچەوانەی زۆربەی پادشایەتییە بۆماوەییەکان کە خاوەن سیستەمی دیموکراسی نوێنەرایەتین و پادشایەتی دەستوری کە پابەندی سیستەمی پەرلەمانین. (سیستەمە کۆنترەکانی پادشایەتی ھەڵبژێردراو بە سیستەمی کۆماری ناژمێردرێن). بێ دەوڵەتی ئارناکی و کۆمۆنیزم (وەک قۆناغی کۆتایی پەرەسەندنی کۆمەڵایەوتی بە پێی تیۆری مارکسی) تیۆری سیاسین کە (لە تیۆردا) شێوەیەکی دیموکراسی راستەوخۆ بەکاردێنێ و دەوڵەتی نییە کە پشت بە گەل ببەستێ. لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی دەوڵەتان کە لە لایەن پارتی کۆمۆنیست حوکم دەکران بوونە دەوڵەتی دیکتاتۆری و ئاوھاش مانەوە ھەتا پارتەکە لەسەر حوکم مابێتەوە. تیۆردانەرانی سۆشیالیستی وەک Tony Cliff دەیانگوت کە زۆربەی دەوڵەتە کۆمۆنیستەکان بوونە دەوڵەتی دیکتاتۆری چونکە ئەو وڵاتانە کۆمۆنیستەکان تیایاندا ھاتنە سەر کورسی دەسەڵات بەگشتی ئەو وڵاتانە بوون کە ھێشتا ھێزە بەرھەمھێنەرەکانی پەرەسەندن نەگەیشتبوونە ئەو ئاستەی کە تیایدا پشتیوانی لە سۆشیالیزم بکەن. چاندی دیموکراسی[دەستکاری] بۆ ئەو ولاتانەی نەریتێکی ڕەسەنی حوکمی زۆرینەیان نەبێ بەدەگمەن ھەل رەخساندن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئازاد دەبێتە مایەی گواستنەوەی راستەقینە لە دیکتاتۆریەتەوە بۆ دیموکراسی: بەڵکو گواستنەوەیەکی فراوانتر لە کلتوری سیاسی و داڕشتنێکی پلە بە پلەی دەزگاکانی حکومەتی دیموکراتی وڵات پێویستە. لەمبارەیەشەوە نمونەی جۆراوجۆری وەک (فەرەنسای شۆڕشگێری، ئۆگەندای ئێستا و ئێران) مان ھەیە کە وڵاتی خاوەنە توانای درێژەپێدانی دیموکراسی بە شێوە سنوردارەکەیەوە تاوەکو گۆڕانێکی کلتوری فراوانتر دەھاتنە کایەوە کە بواریان بۆ حوکمی زۆرینە دەڕەخساند. لایەنێکی سەرەکی کلتوری دیموکراسی چەمکی "ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆز=Loyal Opposition". ئەمەیان گۆڕانێکی کلتوری زەحمەتە بە تایبەتی لەو وڵاتانەی دەستا و دەستی دەسەڵات بە رێگەی توند و تیژی بووە. زاراوەکە لە ناوەرۆکدا مانای ئەوەیە کە ھەموو لایەنەکانی سیستەمی دیموکراسی پابەندبوونێکی گشتی بە بەھا بنچینەییەکان کۆیان دەکاتەوە. رەنگە نەیارانی سیاسی لەگەڵ یەکتر کۆک نەبن بەڵام دەبێ لێبوردەیی لەگەڵ یەکتری بنوێنن و دان بە شەرعیەتی و گرنگی رۆڵی یەکتری بنێن. رێسا سەرەکییەکانی ئەم کۆمەڵگەیە پێویستە ھانی لێبوردەیی و نەرمی نواندن لە دانوستانی میللی بدەن. لە کۆمەڵگەیەکی لەمجۆرەدا دۆڕاوەکان بە حوکمی دەنگدەران قایل دەبن لە پاش کۆتایی ھەڵبژاردنەکان و، بوار بە دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات دەکەن. دۆڕاوەکان دڵیان بەوە ئارامە کە ژیان و ئازادیی خۆیان لەدەست نادەن و لەبەشداریکردن لە ژیانی رۆژانەی کۆمەڵگە بەردەوام دەبن. ئەوان دلسۆزی سیاسەتەکانی حکومەت نین، بەڵام دڵسۆزی شەرعیەتی بنچینەیی دەوڵەت و خودی پرۆسە دیموکراسیەکەن. زۆرینەی رێژەیی بەرامبەر زۆرینەی نوێنەرایەتی[دەستکاری] ھەندێ سیستەمی ھەڵبژاردن – وەک جۆرەھا شێوەی نوێنەرایەتی رێژەیی- ھەوڵ دەدەن (لەوانە گروپەکانی کەمینە کە دەنگ بۆ پارتە بچوکەکان دەدەن) ئەوە زامن بکەن کە ھەموو گروپە سیاسییەکان بە شێوەیەکی "دادپەروەرانە" لە دەستە پەرلەمانییەکانی وڵات نوێنەریان ھەیە، ئەویش بە پێی رێژەی دەنگەکانیان لە جیاتی ئەوەی بە پێی رێژەی دەنگدەرانیان کە بەھۆیدا دەتوانن زۆرینەیەکی ناوچەیی زامن بکەن (نوێنەرایەتی زۆرینەیی). ئەم نوێنەرایەتیە لە بەرامبەر جیاکردنەوە تەنھا کێشەیەکی تیۆری نییە، چونکە ھەردوو شێوەی سیستەمی ھەڵبژاردن لە جیھاندا باون و ھەریەکەیان جۆرە حکومەتێکی جیاواز لە ئەویتر دێنێتە کایەوە. یەکێ لە خاڵە سەرەکییەکانی ناکۆکی ئەوەیە تۆ کەسێکت ھەبێ راستەوخۆ نوێنەرایەتی ناوچە بچوکەکەی تۆ بکات لە وڵاتەکەت، لەبەرامبەر شێوازەکەی تر کە تیایدا دەنگی ھەموو ھەموو کەسێک سەنگی خۆی ھەیە بێ رەچاوکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆ لە وڵات‌دا. ھەندێ وڵات وەک ئەڵمانیا و نیزلەندا خوازیارن ھەردوو جۆری نوێنەرایەتی ناوچەیی و رێژەییان ھەبێ بەڵام بەشێوەیەک پێشێلی یەکتر نەکەن. ئەم سیستەمەش بەناوی ئەندامێتی تێکەڵاوی رێژەیی (mixed Member Proportional ناسراوە. سوود و خراپیەکانی دیموکراسی[دەستکاری] حوکمی دەوڵەمندەکان Plutocracy رەنگە تێچوونی ئەنجامدانی ھەڵمەتی سیاسی لە سیستەمە دیموکراسیەکان واتای ئەوە بدات کە سیستەمەکە ھەڤیازی کەسانی دەوڵەمەند دەکات، یاخود کاندیدەکان ھاندەدات سەفقە لەگەڵ کەسانی دەوڵمەند ببەستن بۆ وەدیھێنانی پەرلەمانێک بە دڵی ئەوجۆرە پشتیوانانە پاش سەرکەوتنی کاندیدەکانیان دێتە کایەوە. لە لایەکی ترەوە دەوڵەمەندەکان تەنھا کەمینەیەکی بچوکن لە نێو دەنگدەراندا. پیچویستە میدیکان لە سیستەمی دیموکراسی سەربە ھیچ پارتێک نەبن. میدیای بیستراوی پارتەکان – لە رێگەی پەخش یا بڵاوکراوەکان- زۆربەیان سەربە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتن. ھەندێ لە رەخنەگران دەڵێن کە رەخنەی رەوای دژی سەرمایەداری لە لایەن ئەمجۆرە کۆمپانیانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە تایبەتییەکانیان کپ دەکرێنەوە. بەلاچم لایەنگرانی ئەو کۆمپانیا بەوە وەڵام دەدەنەوە کە ئازادی رادەربڕین کە دەستور دەیپارێزی بوار رێکخراوی بازرگانی و رێکخراوی خۆبەخش میدیا خۆیان دامەزرێنن و رەخنە لە سەرمایەداری بگرن. ھەروەھا دەڵێن سەرنەکەوتنی ئەوجۆرە میدیایانە رەنگدانەوەی ویستی جەماوەرە نەک سانسۆرە لە سەر میدیاکان. جەختکردنی کورتخایەن ئەو ماوە کورتەی بەر لەوەی حکومەت رووبەرووی ھەڵبژاردنێکی نوێ ببێتەوە رەنگە ھاندەرێک بن بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتانە دابڕیژرێن و جێبەجێ بکرێن کە سودی کورتخایەنیان بۆ دەنگدەران ھەبێ، نەک جێبەجێکردنی سیاسەتیبَک لە ماوەی کورت‌دا زەحمەت بێ بەڵام بەرھەمی پاش چەندین دەیە یان سەدەیەک دەبێ. زۆرداری حوکمی زۆرینە ئەم پرسە لە بابەتی زۆرینەییش باس کراوە. حوکمی زۆرینە چ مافێکی فراوان و گشتگیری تیابێ یان نەْ مەترسی "زۆرداری زۆرینەی" ھەیە. ئەمەش بە واتای ئەو ئەگەرەی کە سیستەمی دیموکراسی نوێنەری ھەڵبژێردراو دەسەڵاتدار دەکات بە ناو و بۆچونی زۆرینە کەمینەیەک بچەوسێنێتەوە. ئەمەش بێگومان لەبەینبردنی ئاواتی دیموکراسییە کە بریتیە لە دەسەڵاتپێدانی ھاوڵاتیانە بەگشتی. بۆ نمونە لە سیستەمی دیموکراسی دەکرێ دەستەیەکی نوێنەران ھەلبژێردرێ دەسەڵاتی ھەبێ کەمینەیەک (ئاینی، سیاسی ....تاد) تاوانبار بکات (چ بەشێوەیەکی راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ بێ). ئەمەی خوارەوە چەند نمونەیەکن کە تیایاندا زۆرینە بەشێوەیەکی گۆمانلێکراو لەبەرامبەر ویستەکانی کەمینەیەک ھەڵس و کەوتی کردووە: - لە فەرەنسا ھەندێ کەس پێیان وایە قەدەغەکردنی ھێما ئاینییە کەسایەتییەکان لە قوتابخانەکانی میری پێشێلکاری مافە ئاینیەکانی مرۆڤە. - لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: - بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی سێکسی بە نایاسایی دادەنرێ ئەگەر بابەتەکە "پێوەرەکانی کۆمەڵگە" بۆ ئابڕووی ببەزێنێ. - چاڵاککارانی بواری"پشتیوانی ژیان" (دژی لەباربردن) منداڵی لەدایک نەبوو لە سکی دایکیان بە کەمینەیەکی چەوساوە و بێ ئومێد و مافخوراو ناو دەبەن. - لە ئەمریکا رەشنوەسی یاسای شەڕی ڤێتنام ئەو رەخنەیەی لێ‌گیرا کە کەمینەیەکی مافخوراو کە گەنجانی تەمەن نێوان ١٨ – ٢١ ساڵانن دەچەوسێنێتەوە. وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ ئەمە تەمەن ناونوسکردن بۆ خزمەتی سەربازی بۆ ١٩ ساڵ بەرز کرایەوە و تەمەنی ئەوانەی مافی دەنگدانیان ھەیە کەمنتر کرایەوە (لەگەڵ ئەوەشدا لەھەندێ ویلایەت تەمەنی دەستپێکردنی مەی خواردن کەمتر کرایەوە). ھەرچەندە ئەوانەی بۆ سوپا ناونوەس دەکران ھەرچەندە مافخوراو نەمانەوە بەڵام ھێشتا ژمارەکانیان بەقەد ئەانی تر نەبو. - زۆربەی جار زۆرینە باج بەسەر کەمینە دەسەپێنێ کە دەوڵەمەندە بەرێژەیەکی بەرز و ھەردەم لە زیادبووندایە، ئەمەش بە نیەتی ئەوەی دەوڵەمەندەکانی باجێکی زۆرتر بدەن بۆ خزمەتکردنی مەبەستی کۆمەڵایەتی. - ئەوانەی بۆ رابواردن مادە سڕکەرەکان بەکاردەھێنن ھەندێ کەس بە کەمینەیەکی بەرچاویان دەبینی کە لە لایەن زۆرداری زۆرینەوە لە چەندین وڵات بە رێگەی تاوانبارکردن بە بەکارھێنانی مادە سڕکەرەکان دەچەوسێندرێنەوە. لە زۆر وڵات ئەوانەی بە تۆمەتای بەکارھێنانی مادە سرَکەرەکان مافی دەنگدان لەدەست دەدەن - رەفتاری کۆمەڵگە لەگەڵ لوتی و نێربازەکانیش لەم روانگەیەوە سەیر دەکرێ. نمونەیەکیش لێرەدا بە تاوان دانانی نێربازیە لە بەریتانیا لە سەدەی نۆزدەھەم و بەشێک لەسەدەی بیستەمدا، کە تیشکی خرایە سەر بە ھۆی دادگایکردنی ھەرەیەک لە ئۆسکار وایڵد و ئاڵن تورینگ. - رچێمە دیموکراسۆیەکەی ئەسینا سوقراتی بە تۆمەتی بێئاینی لە سێدارەدا یاخود بەھۆی رای جیاوازدا. ئینجا چ ئەمە بۆ مەترسیەکانی دیموکراسی سەردەم بشێن یا نەْ تا ئێستاش بابەتی ناکۆکیەکی بەردەوامە. - ئەدۆڵف ھیتلەر کە بەرزترین رێژەی کەمینەی لە مێژووی کۆماری ڤایمار لە ساڵی ١٩٣٣ وەدەستھێنا. رەنگە ھەندێ کەس وای بۆ بچێ کە ئەمە نمونەیەکی زۆرداری کەمینە بێ چونکە ھیتلەر لقەت زۆرینەی دەنگی وەدەست نەھێنا. بەڵام لە لایەکی تر خوی سیستەمە دیموکراسیەکان (رەنکە پێویستیش بێ) رەنگە لە کۆتاییدا دەسەڵات بدەنە دەستی کەسێک یا لایەنێک کە سەرکردایەتی گەورەترین کەمینە دەکات، ھەر بۆیەش بەرزبوونی ھیتلەر ناکرێ لەو لێھاتووییەی دیموکراسی بەدوور بگیرێ. لەگەڵ ئەوەشدا پێشێلکاری فراوانی مافی مروڤـ پاش لەناوبردنی سیستەمە دیکوکراسیەکەی ئەڵمانیا سەریان ھەڵَدا. و ھەروەھا دەستوری کۆماری ڤایمار و لە حاڵەتێکی "بارای نائاساییدا" بواری بە دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکاندا و ھەڵپەساردنی بنەماکانی دەستور بەبێ ھیچ دەنگدان یاخود ھەڵبژاردنێک، کە ئەمەیان کارێکی ئەستەمە لە زۆربەی سیستەمە دیموکرات لیبراڵەکاندا. پشتیوانانی دیموکراسی بەم شێوەیە بەرپەرچی ئەم رەخنانە دەدەنەوە: یەکەم: بوونی دەستور لە زۆر لەو وڵاتە دیموکراتەکان وەک پاراستنێکە لە دژی زۆرداری زۆرینەدا. بە شێوەیەکی گشتی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەو دەستورانە پێویستی بە دەنگی زۆرینەی نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان ھەیە، یاخود پێویستی بە دادوەرێک و دەستەی سوێندخواردوان ھەیە بۆ ئەوەی پەسندی بکەن کە دەوڵەت پێوەری بەڵگەیی و رێوشوێنی جێبەجێکردووە، یاخود پێویستی بەدوو دەنگدانی جیاواز ھەیە لە لایەن دوو گبوپی نوێنەران کە بەھۆی ھەڵبژاردنێکدا جیاکراون، یاخود لە حالچەتی دەگمەندا پێویستی بە ریفراندۆم ھەیە. زۆر ئەم پێداویستیانە تێکەڵ دەکرێن. ھەروەھا جیاکردنەوە دەسەڵاتەکان بۆ دەسەڵاتی یاسادانان و راپەڕاندن و دادگەری ئەمەش رێگەیەکی ترە بۆ زەحمەتکردنی سەپاندنی ویستی زۆرینەیەکی کەم بەسەر بەشەکانی تری ھاوڵاتیاندا. ئەمەش بەو واتایە دێت کە زۆرینە ئێستاش دەتوانی شت بەزۆر بەسەر کەمینە بسەپێنێ (کە تاَستاش لە رووی ئەخلاقییەوە مایەی ناکۆکیە)، بەڵام ئەمجۆرە کەمینەیە دیارە زۆر بچوک دەبێ، بەڵام بەگشتی زۆر زەحمەتترە ریچژەیەکی زیاتری خەڵک بەمجۆرە کردارانە قایل بکەی. دووەم: لەمبارەیەوە کە زۆرینە و کەمینە ھەڵوێستی جیاجیان ھەیە لەمەڕ کێشە ھەمەجۆرەکان. زۆر جار خەڵکی دەگەڵ زۆرینە لەبارەی ھەندێ پرس کۆک دەبن و لەگەڵ کەمینە لەبارەی ھەندێ پرسی تر کۆک دەبن. بۆچونی مرۆڤیش رەنگە بگۆڕێ. بۆیە رەنگە ئەندامانی زءۆرینەیەک سنورێک بۆ چەوساندنی کەمینە دابنێن نەخاسمە کە ئەگەری ئەوە ھەیە بەخۆیان لە ئایندەدا ببنە ئەندام لە کەمینەیەکدا. سێیەم: قسەیەکی باو ھەیە کە دەڵێی سەرەڕای مەترسیەکان حوکمی زۆرینە لە جۆرەکانی تری حوکم باشترە و "زۆرداری زۆرینە" بەھەر حاڵ پێشڤەچونێکە بەسەر "زۆرداری کەمینەدا" ھاتووە. پشتیوانانی دیموکراسی دەڵێن کە ھەموو بەڵگە زانستیەکان پیشان دەدەن دیموکراسی زیاتر دەبێتە ھۆی کەمبوونی توند وتیژی و ولەناوچوونی دیموکراسی. ئەمەشیان ھەندی جار بە "یاسای رومل" ناودەبرێ کە دەڵێ خەڵک چەند ئازادیە دیموکراسیەکانیان کەم بن ئەوەندەش ئەگەری ئەوە ھەیە دەسەڵاتدارەکان ئازادیەکانیان لەناو ببەن. سەقامگیری سیاسی[دەستکاری] لەبارەی دیموکراسی قسەیەک ھەیە کە ھینانە کایەوەی سیستەمێک کە تیایدا خەڵک دەتوانن ئیدارەکان لاببەن، بێ ئەوەی بناغە یاساییەکانی حکومەت بگۆڕن و حکومەتی دیموکراسییە مەبەستی کەمکردنەوەی نادیاری و ناسەقامگیری سیاسی و دڵنیاکردنی ھاوڵاتیان کە ھەرچەندە ئەوان لەگەڵ سیاسەتەکانی ئێستا کۆک نین بەڵام دەرفەتیان پێ دەدرێ بەشێوەیەکی رێک وپێک ئەو دەسەڵاتدارانە بگوڕن یاخود ئەو سیاسەتانە کە جێگەی نارەزاییبونیانە بگۆڕن. ئەم سیستەمەش لەو سیستەمە باشترە کە گگۆڕانکاریی سیاسیی تیایدا بەھۆی توند و تیژی دەبێ. ھەژاری زیادبوونی رێژەی دیموکراسی لە ولاتێک بە بەرزبوونی رێژەی کۆی گشتی بەرھەمی نیشتیمانییەوە بەندە، کەواتە کەمبوونی رێژەی ھەژاری لەو وڵاتەدا. بەڵام ئەو بۆچونە تا ئێستا ھەموو کەس لەسەری کۆک نەبوون، چونکە کەسانێک ھەن دەڵێین کە بەڵگەکان پشتیوانی لەو بۆچونە دەکەن کە سەرمایەداری زیاتر -کە بەھۆی ئازادی ئابوری پێوانە دەکرێ- پەرەسەندنی ئابوری زیاد دەکات و ئەویش خۆشگوزەرانیی ھاوڵاتیان زیاتر دەکات و لەئەنجامدا دیموکراسی دێنێتە کایەوە. ئابوریناسی ناودار ئەمارتیا سن ئاماژە بەوە دەدات کە ھیچ دیموکراسییەکی کارا دووچاری گرانییەکی فراوان نەبووە. ئەم قسەیەش بە پێی بەڵگەی مێژووی ئەو دیموکراسیانەش دەگرێتەوە کە زۆر دەوڵەمەند نەبوون وەک ھیندستان کە دواترین گرانیی لە ساڵی ١٩٤٣ و چەندین گرانیی تری فراوان لە ساڵانی کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم لە سەردەمی حوکمی بەریتانی بینیوە. لەگەڵ ئەوەشدا بە بۆچونی ھەندێ توێژەران گرانییەکی ساڵی ١٩٤٣ کە بەنگلادیشی گرتەوە ھۆیەکەی بۆ شوڕی جیھانیی یەکەم دەگەڕێتەوە. (پێویستە بگوترێت حکومەتی ھیندستان بەردەوام پێشڤەچوونی دیموکراسی بەخۆوە دەبینی و ئەو رەوشە حکومەتە ھەرێمیەکانیشی گرتەوە لە وەتەی دەرچونی یاسای ساڵی ١٩٣٥ دا). شەڕەکان[دەستکاری] بە پێی تیۆری ئاشتی دیموکراسی بەڵگە زانستیەکان دەیسەلمێنن کە سیستەمە دیموکراسیەکان ھەرگیز شەڕ دژ بە یەکتری ناکەن. نمونەش لێرەدا لێکۆڵینەوەیەکی زانستیانە کە شەڕەکانی نێوان ساڵانی ١٨١٦ تا ١٩١٩ ی گرتەوە، شەڕ بە پێی لێکۆڵینەوەکە بەوە پێناسە دەکرا کە کردارێکی سەربازیە و لە شەڕیکدا (١٠٠٠) کەسی تیا دەکوژرێ و، دیموکراسیش بەوە پێناسە دەکرا کە سیستەمێکە تیایدا رێژەی دوو لەسەر سێی دەنگدەرانی نێرینە مافی دەنگدانیان ھەیە. ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەریان خست کە ١٩٨ لەو شەڕانە شەڕی نێوان وڵاتانی نادیموکراسی بوون و، ١٥٥ شەڕیش لە نێوان وڵاتانی دیموکراسی و نادیموکراسی بوونە و، ھیچ شەڕیِک لە نێوان دوو وڵاتی دیموکراسیدا رووی نەداوە لەو ماوەی. (www.hawaii.edu/powerkills/MIRACLE.HTM). بەڵام ئەم تێۆرە مایەی ناکۆکیە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە ھەیە. ھەندێ جار سیستەمە دیموکراسیەکان وەڵامدانەوەیان بۆ بارودۆخی شەڕ زیرەکانە نییە. ھۆیە ئەمەش بۆ بیۆرۆکراسی و دەسەڵاتی پەرلەمان بۆ بڕیاروەرگرتن دەگەڕێتەوە، چونکە لە سیستەمی دیموکراسی پەرلەمان دەسەڵاتی جاڕدانی شەڕی ھەیە، ھەرچەندە جار وا ھەیە حکومەت کرداری شەڕ دەستپێدەکات و لە ھەمان کاتیش ئاگاداری پەرلەمانیش دەکات. ئەگەر بەسەربازکرنی زۆرەمیلی یاسایی بێت ئەوە بۆ ھاوڵاتیان ھەیە پرۆتیستۆی ئەو بەسەربازکردنە بۆ شەڕ بکەن.لە تیۆردا سیستەمەکانی پادشایەتی و دیکتاتۆری دەتوانن یەکەوسەر جاڕ شەڕ بدەن بەڵام زۆرجار وا ناکەن. بەگشتی و بە پێی بەڵگە مێژووییەکانیش سیستەمە دیموکراسیەکان لە بەاری پاراستین ئاسایشی خۆیاندا لە سیستەمەکانی تردا بە تواناتر بوونە. سەرچاوە[دەستکاری] - http://www.whatisdemocracy.net/ - http://www.stanford.edu/~ldiamond/iraq/WhaIsDemocracy012004.htm - http://dictionary.reference.com/browse/democracy - http://www.whatisdemocracy.net/ - http://www.rightsandwrong.com.au/DEMOCRAC2.pdf - http://en.wikipedia.org/wiki/Athenian_democracy - http://en.wikipedia.org/wiki/History_of_democracy - http://en.wikipedia.org/wiki/Athenian_democracy - http://www.historylearningsite.co.uk/liberal_democracy.htm - http://www.britannica.com/EBchecked/topic/551073/social-democracy
<urn:uuid:959c3d94-ebe0-4a93-a0c8-a97486761cda>
CC-MAIN-2016-44
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%8C%D9%85%D9%88%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D8%B3%DB%8C
2016-10-28T17:50:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988725451.13/warc/CC-MAIN-20161020183845-00455-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.976576
Arab
82
{"ckb_Arab_score": 0.9765757918357849, "sdh_Arab_score": 0.017773520201444626}
نه‌جات حوسه‌ین به‌رپرسی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌کان ده‌ڵێت هێشتا ناوچه‌ی دیکه ی وه‌ک حه‌ویجه ماون له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش پاکبکرێنه‌وه. ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شده‌کات که له کۆنتۆڵکردنهوهی چه‌ندان گوند و به‌رزایی له پارێزگای که‌رکوک له لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه ، فرۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مریکا به‌شداری به‌رچاویان هه‌بووه . درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه له‌م فایه‌له ده‌نگیه‌دا ده‌بیستیت.
<urn:uuid:6d42af74-cc71-4a98-be32-10a28ee9a699>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2679028.html
2016-10-21T23:45:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718311.12/warc/CC-MAIN-20161020183838-00484-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99759
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.9975897669792175}
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له شاری بهیدووه له نزیک په‌رله‌مانی سۆماڵی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بووه هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 11 که‌س. یه‌کێک له قوربانیه‌کان برای سه‌رۆکی ووڵاته‌که بوو و کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک که‌سی دیکه‌ش له ئه‌نجام ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بریندار بوون. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆماڵیا، ئیسماعیل موحه‌ممه‌د هوره به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که‌وا ئاشکرایه ئه‌و کرداره هه‌وڵێک بووه بۆ کوشتنی سه‌رۆکی سۆماڵیا عه‌بدوڵا یوسف ئه‌حمه‌د له کاتێکدا که کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی به‌جێ ده‌هێشت. به‌ڕێز هوره گوتی " ئۆتۆمبیله‌که له نزیکه‌ی 100 مه‌تر له دووری په‌رله‌مانه‌وه ته‌قیه‌وه له کاتێکدا که سه‌رۆک له بینای په‌رله‌مان ده‌هاته ده‌ره‌وه. له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆک هیچ زیانێکی پێ نه‌گه‌یشت به‌ڵکو ته‌نها ئۆتۆمبیله‌کانی کاروانه‌که‌ی به‌ر هه‌ڵمه‌تی ته‌قینه‌وه‌که که‌وتن. باوه‌ڕ ده‌کرێت ئۆتۆمبیله‌که له ڕێگه‌ی ریمۆنت کۆنترۆڵه‌وه ته‌قێنرابێته‌وه." وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆماڵی له درێژه‌ی قسه‌کانیشیدا ده‌ستی تاوانکاری بۆ پارتی یه‌کێتی دادگا ئیسلامیه‌کانی سۆماڵ درێژکرد که له مه‌قادیشۆی پایته‌خت حکومه‌تێکی دیکه‌یان دامه‌زراندووه و مه‌به‌ستیان له‌م ته‌قینه‌وه‌یه زیاتر شێواندنی ڕه‌وشی سۆماڵه.
<urn:uuid:350973a1-4c61-4f46-8ef8-f5f880d3db8d>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-18-voa6-89183637/946071.html
2016-10-24T08:52:10Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719547.73/warc/CC-MAIN-20161020183839-00041-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99958
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9995803236961365}
دوابه‌دوای ڕووداوه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی شاری هه‌ولێر، له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی یاسایه‌ک ئاماده‌کرا بۆ پاراستنی پیرۆزیه ئایینیه‌کان . ئه‌م پڕۆژه یاسایه دراوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم تا بخرێته به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مانه‌وه و به زووترین کات خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ بکرێت. بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێک له گۆڤارێک‌دا به ناوی چرپه ، که وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی به پیرۆزیه ئایینیه‌کان کراوه ، کاردانه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت له لایه‌ن پیاوانی ئایینیه‌وه و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له ئارادا بوون ڕایانگه‌یاند هه‌رگیز سوکایه‌تی کردن به پیرۆزییه ئایینیه‌کان جێی قه‌بوڵکردن نین و ڕێوشوێنی یاسایی ده‌گیرێنه به‌ر به‌رامبه‌ر پێشێلکاران. ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاره‌که هه‌ر زوو به زوو به فه‌رمی داوای لێبوردنیان کرد و بڕیاریش درا گۆڤاره‌که دابخرێت تا ماوه‌یه‌کی نادیار. ئه‌م بڕیارانه‌ی گۆڤاره‌که نه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بوو تا بزانرێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوکردۆته‌وه که به‌ر له نزیکه‌ی 2 ساڵ خاوه‌نه‌که‌ی له تۆڕی فه‌یس بووکی خۆیدا بڵاوی کردبووه‌وه، هه‌روه‌ها توڕه‌یی خه‌ڵکیشی هێور نه‌کرده‌وه ، ئه‌وه‌بوو ڕۆژی 8 ی مانگ وه‌ک خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چوونه به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم و هێدی هێدی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستی پێ‌کرد توندوتیژی لێکه‌وته‌وه و په‌رله‌مان به‌رد باران کرا و هه‌ندێک شوێنی گشتیش که‌وتنه به‌ر په‌لامار و خه‌ڵک گیرا و هێرشیش کرانه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانانیش. لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌رنوسی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماده کردووه. دکتۆر به‌شیر خه‌لیل، سه‌رۆکی لیژنه‌که ده‌ڵێت به‌ڵێ هه‌رێمی کوردستان پێویستی به یاسایه‌کی له‌و جۆره هه‌یه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش له ده‌مێکدایه که له ده‌ستوری عێراق و یاسای سزادانی عێراقی و هه‌روه‌ها له به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانیشدا ڕێگه له بێڕێزیکردن به پیرۆزییه ئایینیه‌کان گیراوه. هه‌بوونی ئه‌م جۆره یاسایه له هه‌رێمه‌که‌دا نیگه‌رانی به دوای خۆیدا هێناوه به‌تایبه‌تی به‌هۆی بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی ده‌شێت ته‌واوی ئازادیه‌کان به‌رته‌سک بکاته‌وه. دکتۆر به‌شیر ده‌ڵێت نه‌خێر به‌و شێوه‌یه نابێت. به‌ڵام دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت که به یاسای تر ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه چاره‌سه‌ر کرابن ئیدی چ پێویست به یاسایه‌کی تر ده‌کات؟ دکتۆر دانا سۆفی ده‌شڵێت هه‌روا ئاسان نییه بتوانرێت پێشبینی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسی یاسایه‌کی له‌و شێوه‌یه بکرێت به تایبه‌تی له‌م هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌دا و به تایبه‌تیش له پاش خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌ولێر که ده‌شێت کارکردن بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا زیاتر بکات. کاردۆ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم هاوڕایه و ده‌شڵێت ئه‌م به‌رنوسه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هیچ بۆشاییه‌کی یاسایی پڕناکاته‌وه. ڕۆژنامه‌وان هانا شوان ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕێوان داوا له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات ڕێگه نه‌درێت ته‌گه‌ره‌ی تر بۆ یاسای ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمه‌که‌دا دروست بکرێت. چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان کرانه‌وه له لایه‌ک و ته‌وژمی ئایینی له لایه‌کی تر کاتێک به‌ریه‌ک ده‌که‌ون کێشه و قه‌یرانی قووڵ به دوای خۆیدا دێنێت. پارێزه‌ر سه‌روه‌ر عه‌لی جه‌عفه‌ر، له ڕێکخراوی په‌ره‌پێدانی دیموکراتی و مافی مرۆڤ له‌و بڕوایه‌دایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێکه‌وه ئایین زۆر به توندی وه‌رگیراوه له هه‌مان ده‌میشدا هه‌ندێکیش هه‌ن سنوری ئازادیه‌کان ده‌به‌زێنن. پارێزه‌ر سه‌روه‌ر ده‌شڵێت نابێت ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ڕوویدا ببێته بیانویه‌ک بۆ ده‌رکردنی یاسا و یاساکان له‌سه‌ر بنچینه‌ی کاردانه‌وه داناڕێژرێن. یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی تر که ڕوناکبیران ده‌یکه‌ن ئه‌وه‌یه ئایا کاتێک ئه‌م به‌رنوسی یاسایه ده‌چێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و گفت و گۆکان له‌سه‌ری ده‌ست پێده‌که‌ن هه‌ر ته‌نها له سنوری پیرۆزییه ئایینیه‌کاندا ده‌مێننه‌وه یان ژماره‌یه‌ک پیرۆزکردنی تریش ده‌خرێنه ناو چوارچێوه‌ی یاساکه‌وه. ده‌توانن له ڕێی کلیککرنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:00 خوله‌که.
<urn:uuid:4e1c36ac-9977-415e-ab67-d7077f3bf698>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/panorama-may11-151123215/1248617.html
2016-10-28T17:51:15Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988725451.13/warc/CC-MAIN-20161020183845-00289-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999041
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9990408420562744}
زانكۆیه‌كی ئێران بانگهێشـتی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوشی كردووه تاكو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی هۆلۆكۆست و تێرۆریزم و مافه‌كانی مرۆڤ بدوێت. ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فارسی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وا زانكۆی فه‌ردوسی له شـاری مه‌شـهه‌دی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران داوای له سه‌رۆك بوش كردووه كه به‌شـداری له كۆڕێـكی پـرسـیار و وه‌ڵامدانه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاران و پـرۆفیسـۆران بكات. كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت ئه‌و بانگهێشـته ئه‌وه‌نده به ڕاستی وه‌رناگرێت. گوته‌بێژێـكی كۆشـكی سـپـی (خانم دانا پـێرینۆ) ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش ڕه‌نگه بیر له سه‌ردانێـكی ئێران بكاته‌وه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵـگای ئێران ئازاد و دیموكرات بێت و خه‌ڵـكه‌كه‌ی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕینی هه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵی وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی و هانی له ناوبردنی ئیسرائیل نه‌دات. هه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له بانگهێشـتێـكدا بۆ زانكۆی كۆڵۆمبیا له نیویۆرك قسه‌ی كرد، وه له‌وێ داكۆكی له تۆماری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران كرد و نكۆڵی كرد له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات و پـشتیوانی له تیرۆریزم ده‌كات.
<urn:uuid:54d86fc0-fd39-4f77-b8ed-776c1247a6a7>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-10-02-voa8-89205827/949510.html
2016-10-22T16:09:01Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719027.25/warc/CC-MAIN-20161020183839-00078-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995414
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9954143762588501}
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له نێو شـاره‌کانی عێراق دهکشـێنهوه دڵنیایه له‌وه‌ی عێراق ده‌توانێت ئه‌رکی ئاسایشی وڵات بگرێته ئه‌سـتۆی خۆی. هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ له شاری تۆکیۆ ئه‌م لـێـدوانه‌ی ڕاگه‌یاند. ناوبراو گه‌یشـتۆته ژاپـۆن و له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئه‌و وڵاته کۆده‌بێته‌وه به‌و هیوایه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ عێراق ڕابکێشـێت. ئه‌وه‌ی شـایانی باسه کرسـتۆفه‌ر هێڵی باڵوێزی ئه‌مریکا بۆ عێراق دوێنێ گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پابه‌ندی ئه‌و دوا مۆڵه‌ته ده‌بێت که بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مریکا له نێو شـاره‌کانی عێراق له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دیاری کرابوو. هه‌روه‌ها کرسـتۆفه‌ر هێـڵ ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڵێنه‌کانی سه‌ر شـانی خۆی ده‌باته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان ئه‌مریکا و عێراق سـاڵی پار له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن دیاری کردبوو. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێ ڕاپـۆرت ئاماژه‌یان به‌وه داوه فه‌رمانده ئهمریکایییهکان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا دوای کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق چی ڕووبدات له‌و باره‌یه‌وه نیـگهرانن، به تایبه‌ت له شاری به‌غدای پایته‌خت و هه‌روه‌ها له شـاری نائارامی موسـڵ له ڕووی سـیاسیـیه‌وه.
<urn:uuid:22e5df46-aeaf-4c89-b71e-5ec3ffc295c1>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-06-19-voa3-89236107/955621.html
2016-10-23T20:26:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719416.57/warc/CC-MAIN-20161020183839-00140-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998841
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9988414645195007}
وتووێژکه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت تاران ئاماده‌یه به به‌ڵگه‌وه نیشـانی بدات که چۆن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌ره‌سـته‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئیسرائیل ڕه‌وانه ده‌کات. سه‌عید جه‌لیلی به ماڵپه‌ڕی ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێرانی ڕاگه‌یاند له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که‌وا پـێویسته به گوێره‌ی په‌یمانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی ڕێ له به‌ده‌سـتهێنانی ئیسرائیل بۆ چه‌کی ناو‌کی بگیرێت. گوتیشی ئێران به نیازه دۆکیۆمێنته‌کان بڵاوبکاته‌وه که نیشـانی ده‌دات که‌ره‌سـته‌ی ئه‌مه‌ریکی بۆ پـرۆگرامی ناو‌کی ئیسرائیل دابینده‌کرێت. جێی باسه وا باوه‌ڕده‌کرێت که ئیسرائیل خاوه‌ن پـرۆگرامی ناوکیـیه، به‌ڵام وه‌ک هێزێـکی چه‌کی ناو‌کی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و تاکو ئێسـتا تواناکانیشی ئاشـکرا نه‌کردووه. هه‌ردوو وڵاته‌که ناکۆکن له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌کانی ناو‌کی. ئێران نکۆڵی ده‌کات له گومانه‌کانی ئیسرائیل و خۆرئاوا له‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی دروست ده‌کات و ده‌ڵێت پـرۆگرامه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیـیانه به‌کارده‌هێنێت.
<urn:uuid:b5bbe976-9db0-4bdc-b618-83303d9589a3>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/iran-israel-11oct10-104717474/961678.html
2016-10-22T03:40:09Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718423.65/warc/CC-MAIN-20161020183838-00527-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999772
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9997715353965759}
باخە ھەڵواسراوەکانی بابل باخە ھەڵواسراوەکانی بابل پێکھاتووە لە چوار بەش کە لە شێوەی بەلەکۆنە و لەسەر چوار پایەی گەورە ڕاگیراوە کە بەرزایی یەکەی ٧٥ پێیە و ھەر یەکەیان دوو دەرگای ھەبووە واتە ٨ دەرگا و لە ھەموویان جوانتر و بەناووبانگتر دەرگای عەشتارە. باخچە ھەڵواسراوەکان نیشانەی لێھاتووی مرۆڤێکی تاکە کە لە کەشوھەوایەکی وشک و گەرمی بیابان توانی ئەم بەھەشتە لە ڕووەک و درەخت و گوڵ و گوڵزار بئافرێنێ ھەڵبەت ئەویش پادشای بابلییەکانە «نبوخەزر»ەکە دژی یاسای سروشت وەستا تا دڵی خێزانەکەی سیمرامیس خۆش بکات. ھەڵبەت ئەم شاکارە سحراوییە بە دیواری زەبەلاح و بەربەستی ئاوی چواردەور درابوو تا پارێزراوو بێ لە دەست تەماحکاران و نەیارانی مەملەکەت.
<urn:uuid:7ce6ffa9-5f52-447f-a587-8064f3ae10dc>
CC-MAIN-2016-44
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%A7%D8%AE%DB%95_%DA%BE%DB%95%DA%B5%D9%88%D8%A7%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%D8%A8%D8%A7%D8%A8%D9%84
2016-10-22T03:35:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718423.65/warc/CC-MAIN-20161020183838-00527-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995156
Arab
61
{"ckb_Arab_score": 0.9951561093330383}
لە ڕۆژی کرسمس ڕێگا درا هاوسەر و دایکی جەیسن ڕەزایەنی ڕۆژنامەوانی واشنتۆن پۆست سەردانی بکەن لە زیندانی ئێران. دایکی ڕەزایەن ڕایگەیاند چەندجارێک ئەم هەوڵەیان دا تاکو لەلایەن دادگاوە سەردانەکەیان پەسەند بکرێت بۆ گرتوخانەی ئەوین. ئێران لە مانگی ڕابوردوو ڕایگەیاند ڕەزایەن کە ئێستا زیاتر لە 500 ڕۆژە لە زیندانە سزای زیندانی ماوەیەکی نادیاری بەسەردا سەپێندراوە پاش ئەوەی بە سیخوڕی کردن و چەند تۆمەتێکی تر لە مانگی 10دا تاوانبار کرا. هەتا ئێستا وردەکاری لەسەر بڕیارەکەی دادگا ڕانەگەێنراوە.
<urn:uuid:e473a65a-21cc-4c76-a6ab-be24daa82ce7>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3119644.html
2016-10-24T12:21:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719566.74/warc/CC-MAIN-20161020183839-00084-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.979771
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9797714948654175, "sdh_Arab_score": 0.014133388176560402}
به‌ڕێز به‌ختیار ئه‌مین وەزیری مافی مرۆڤی عێراق له به‌غدا سه‌ردانی سه‌رۆكی عێراقی پێشوو سه‌دام حوسه‌ینی له زیندان كردووە. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیدا ساز دا تاوەكو زانیاری زیاترمان له‌و بارەیه‌وە بداتێ. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و گفتوگۆیه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.
<urn:uuid:47792247-a793-4273-833c-154a1d9c7a4f>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2004-07-27-5-1-89165762/943049.html
2016-10-24T12:25:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719566.74/warc/CC-MAIN-20161020183839-00084-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996432
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9964323043823242}
کۆلۆمبیا لە رۆژی سێشەممە هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ سەەدایەکی ئاشتی کۆتایی، لەو دەمەی حکومەت و سەرهەڵداوە مارکسیستەکانی گروپی هێزەکانی لەشکەری شۆرشگری کۆڵۆمبیا FARC رێکەوتنامەیەکیان واژوو کرد بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان پێی کەوتوەکان و سزادانی ئەوانەی لە تاوانەکانی شەردا بەرپرسیارن. سەرۆکی کۆلۆمبیا خوان مانوێک سانتۆس ووتی هاووڵاتیانی کۆڵۆمبی ئێمە قەت وا لە ئاشتی نزدیک نەبوێنەتەوە. وت‌و وێژەکان خێرایی بە خۆیەوە بینیوە و بەرەو پێش هەنگاوی ناوە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنامەیەک بۆ کۆتایی هێنان بەشەری چەکداری لە کۆڵۆمبیا. ووتیشی من دەزانم نگرانی هەیە، ئەمە کێشەیەکی ئاسان نییە، بێجگە لە هەندێ ئێمە هەموو لە ژێر شەری چەکداریدا ژیاوین، هەندێ رەنجێکی زۆرتریان کێشا تە کەسانی تر بەڵام هەموومان رەنجمان کێشاوە.\ بە پێی سەواداکە ئەو سەرهەڵداوانەی دان بە تاوانەکانیان دەنێن ئازادی هات و چوونیان بۆ ماوەی 8 ساڵ سنووردار دەبێت و لە جیاتی زیندان لەو جۆرە پرۆژانە کار دەکەن وەکو دەرکردنی مین لە گوندەکاندا. هەر وەها بریارە دادگایەک دابنرێت بۆ لێکۆڵینەوە گوایە لە توانەکانی شەر.
<urn:uuid:253591df-5608-4a9c-8613-5bc63170981a>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3105257.html
2016-10-25T13:51:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720153.61/warc/CC-MAIN-20161020183840-00146-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.84271
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.8427102565765381, "sdh_Arab_score": 0.12415120005607605, "hac_Arab_score": 0.03311285004019737}
رێكخراوی خۆراكی جیهانی هۆشداری دا كه ڕه‌نگه كۆریای باكوور جارێكی تر توشی كێشه‌ی كه‌م خۆراك بێت ئه‌گه‌ر یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ ئه‌و ووڵاته زیاد نه‌كرێت. به‌رێوه‌به‌ری خۆراكی جیهانی بۆ كۆریای باكوور Rick Corsino ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له بێژینگ به په‌یامنێرانی وت ئه‌م ساڵ ووڵاته‌که ده‌بوایه ده‌غلودانی باشتری هه‌بایه به‌ڵام هێشتاش پێویستی به یارمه‌تیه‌كی به‌رچاوی نێونه‌ته‌وه‌ی هه‌یه له ساڵی 2004 دا.
<urn:uuid:52a86f0c-9320-46e4-bbd1-517979a17cac>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-10-30-2-1-89151222/941119.html
2016-10-25T13:50:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720153.61/warc/CC-MAIN-20161020183840-00146-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992399
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9923991560935974}
بەخێربێن بۆ مالپەری تۆفان. بەرێزان بەداخەوە من توانای ئەوەم نیە بەکوردییەکی پەتی بنووسم، تەنها بە زاراوەی کوردی ئەردەلانی دەدوێم ودەنوسم، نوسینەکانی ئەم مالپەرە کە ئێوەی بەرێز دەیخوێنەوە لە لایەن دۆستانەوە کراوەتەوە کوردی سۆرانی کە گشتتان لە من تێبگەن. هەرچی لەم مالپەرە دەیخوێنەوە، دەیبینن و گوێ لێ دەگرن تەنها ئەزموونێکی تایبەت بەخۆمە، بەشێک لەم مالپەرە ناوم لێناوە هۆنراوە..! ئەمە ناڵەی دڵمە بۆ گەلی کورد. لەبەشی پەرتوک پەرتوکێکم بڵاو کردۆتەوە کە لە سەردەمێک نوسراوە و چاپ کراوە کە ئەوکات لەمە باشتر نە دەکرا، هیوا دارم لە داهاتودا بتوانم بەرێک و پێک تر کاری لێوە بکەم. لێرەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسێکی تایبەت بۆ کاک هیوا کوردی رابگەینم کە ئەوکات ئەم پەرتووکە کە بە زمانی فارسی م نوسیبوو منیش بەزاراوەکەی ئەردەلانی خۆم بۆ ئەوم وەردەگێڕا و ئەویش هەوڵی دا بیکات بە کوردیەکی پەتی. لەم ماڵپەرە بەشێکی ترم داناوە بەناوی پاراسایکلۆژی، ئەم بەشە خۆی گرتۆتەوە لە هپنۆتیزم، تیلیپاتی، تەرکیز، خۆناسین، مرۆڤ ناسین، زۆر شتی تر. لە بەشی خێرایی دەست بەشێکی تایبەتە بە هونەری نمایشکردن کە بە کەلوپەلێکی تایبەت بەم هونەرە ئەنجام دەدرێت و هیچ پەیوەندیێکی بە کاری پاراسایکلۆژی و سیحر نیە. هیوادارم ئەم مالپەرە بە دڵی ئێوە بێت و سوود لە زانست و هونەرەکانی وەربگرن. گەر هەر پرسیارێک یان تێبینیەکتان هەبێت دەتوانن پەیوەندیم پێوە بکەن، لەگەڵ رێزمدا.
<urn:uuid:f1708007-d501-449e-9bc5-7f269afa2d4f>
CC-MAIN-2016-44
http://www.tofan.de/
2016-10-25T13:40:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720153.61/warc/CC-MAIN-20161020183840-00146-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.93306
Arab
1
{"ckb_Arab_score": 0.9330604076385498, "sdh_Arab_score": 0.03352053835988045, "hac_Arab_score": 0.03339511528611183}
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چه‌ک هه‌یگڵ داوا ده‌کات ڕێبه‌رانی کوده‌تاکه‌ی تایله‌ند زیندانییه‌کان ئازاد بکه‌ن و ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام بده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری له‌شکری تایلاند ژه‌نه‌ڕاڵ پریوت چان ئۆچا ڕایگه‌یاند گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیڤیل به‌لایه‌نی که‌م ساڵێک ده‌خاێنێت. له میانه‌ی لێدوانێکیدا له کۆنفانسی ئاسایشی ئاسیا له سینگاپور چه‌ک هه‌یگڵ گوتی داوا له هێزی چه‌کداری تایله‌ند ده‌که‌ین ئه‌و که‌سانه ئازاد بکه‌ن که گرتویانن، کۆتایی به کۆت و به‌ند خستنه به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین بهێنن، و ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی تایله‌ند به ڕیگای هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا بگه‌ڕێننه‌وه. له وتارێکی تگهلهفیزیۆنیدا له دره‌نگانیکی ڕۆژی هه‌ینی ژه‌نه‌ڕاڵ پریوت گوتی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و ڕیفۆرمی سیاسی ده‌بێت به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. له زۆربه‌ی وتاره‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئابوری تایله‌ند به‌هێزه و سه‌رمایه گوزارا‌ن پێویسته دوودڵ نه‌بن. هاوکات هۆشداری دا به خۆپیشانده‌ران کۆتایی بهێنن به خۆپیشاندانه‌کانیان دژ به کوده‌تاکه و گوتی ئه‌و کێشانه پرۆسه‌ی نوێژهنگکردوهی ده‌سه‌ڵاتی سیڤیلی خاو ده‌کاته‌وه.
<urn:uuid:15f84431-24c6-45a3-a325-58baf63e2ac2>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1926813.html
2016-10-22T13:30:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718987.23/warc/CC-MAIN-20161020183838-00515-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996741
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9967408180236816}
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێک ده‌دات بۆ سه‌رزه‌نشتکردنی سه‌رکوتکردنه دڕندانه‌کانی حکومه‌تی سوریا دژ به چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن. ئه‌م به‌رنووسه‌ی که ئه‌وروپا دایڕشتووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌که به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه خوێناوییه‌کانی بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی ڕانه‌گرێت. خۆپیشانده‌ران داوای له کارلاچوونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌که‌ن. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌لایه‌نی که‌م 2700 که‌س به‌هۆی ئه‌و سهرکوتکردنانهوه کوژراون. به‌ڵام ڕه‌نگه ناڕه‌زایی ڕووسیا به‌رامبه‌ر به به‌رنووسه‌که ببێته هۆی په‌سه‌ند نه‌کردنی. ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاکس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له زاری جێگری وه‌زیری ڕووسیا جهنادی گه‌تیلۆڤ وه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و به‌رنووسه جێگای په‌سه‌ندکردن نییه. گاتیلۆڤ ده‌ڵێت ڕوسیا پشتیوانی له‌و به‌رنوسه ناکات چونکه هیچ شتێکی دژی ئه‌وانه تێدا نییه که له دره‌وه ده‌ست ده‌که‌نه نێو کاروباری ناوخۆیی سوریاوه. هاوکات چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له ئه‌نجامی پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌و یه‌که له‌شکرییه‌ی که پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ن له باکوری ڕۆژئاوای سوریا 4 که‌س کوژراون.
<urn:uuid:85b59a89-b1af-4842-a165-340ddc706f9d>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/syria-4oct11-131065813/975588.html
2016-10-23T20:19:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719416.57/warc/CC-MAIN-20161020183839-00010-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99923
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9992295503616333}
یه‌کێک له پرسیاره‌کانی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌کرێن ئه‌وه‌یه ئایا به‌ها دیموکراسیه‌کان چه‌ندیک پارێزراون و چ جۆره ڕوانین و تێگه‌یشتنێک به دوای خۆیاندا دێنن. عه‌لی که‌ریمی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه گرنگن به‌ڵام پڕیشن له کێشه و قه‌یران، وه ده‌شڵێت به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی کۆتایی مانگی چوار له ده‌مێکدا به‌ڕێوه ده‌چیت که زیاتر له 7 مانگه له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژاردن کراوه و هێشتا کابینه‌ی حکومه‌ت پێکنه‌هێنراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی کردۆته سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان له هه‌رێم و هه‌روه‌هاش که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ش به خودی هه‌ڵبژاردن. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز که‌ریمی ده‌شڵێت فاکته‌ری تریش هه‌ن کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت له‌وانه لێدانی خه‌نده‌ق له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کوردوستانی سوریادا و لێدانی خه‌نده‌ق له نێوان هه‌ردوو شاری که‌رکوک و هه‌ولێردا و نه‌بوونی سه‌قامگیریه‌کی سیاسی له هه‌رێمدا هه‌مووی پێکه‌وه ڕه‌وشێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی ئێستای دروستکردووه. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:2390d26c-2aa7-4472-9504-33fec279664f>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1901980.html
2016-10-27T01:08:24Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721027.15/warc/CC-MAIN-20161020183841-00196-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996559
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9965589642524719}
پـێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كۆچبه‌رانی نایاسایـی هه‌ستان به چه‌ندین خۆپـیشـاندانی مه‌زن له ناو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، تیایدا داوایان ده‌كرد لێـبوردنیان بۆ ده‌ربچێت و هه‌موو مافێـكیان بدرێـتێ كه كۆچبه‌ری یاسایی هه‌یه‌تی. دوو تـێـڕوانینی به‌هێز له‌نێو ئهمریكـیـیهكاندا گه‌ڵاڵه بووه، یه‌كه‌میان پـێـیان وایه ئه‌وانه ده‌بێت ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه و كۆتایی به مه‌سه‌له‌كه بێت، به‌ڵام دووهه‌میان ده‌ڵێن با لێبوردنیـان بۆ ده‌ربچێت و له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بمێنه‌وه. شه‌وی دووشه‌ممه، سه‌رۆك بوش له گوتارێـكدا به ڕوونی هه‌ڵوێسـتی حكومه‌تی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه ڕاگه‌یاند. سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا، هومه‌ر شێخموس له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم باس له خاڵه گرنـگهكانی نێو گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌كات. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.
<urn:uuid:438e3482-292e-46aa-acbc-a83bb3774fd9>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-05-16-voa8-89175807/944513.html
2016-10-28T04:27:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721555.54/warc/CC-MAIN-20161020183841-00258-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.990906
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9909057021141052}
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما تاووتوێی ئه‌وه ده‌کات ئایا فه‌رمان به ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا بکات چاودێری سه‌ر ڕێبه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان ڕابگرن یان نا. خانم دایان فاینسـتاین سیناتۆری دیموکراتی کالیفۆرنیا که سه‌رۆکایه‌تی کۆمیته‌ی کاروباری موخابه‌رات ده‌کات له ئه‌نجومه‌نی سینات، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت له لایه‌ن کۆشـکی سـپـیـیه‌وه ئاگادارکراوه‌ته‌وه که‌وا "چاودێریکردنی سه‌ر هاوپه‌یمانانمان به‌رده‌وام نابێت." به‌ڵام دواتر کاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما گوتیان بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که هێشـتا نه‌دراوه. خانم کایتلین هه‌یدن گوته‌بێژی سه‌رۆک ئۆباما له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی دووشه‌ممه گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ژماره‌یه‌ک بڕیاری له‌م باره‌یه‌وه داوه. به‌ڵام له باره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی خانم دایان فاینستاین هیچ لێـدوانێـکی نه‌دا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و گازنده‌یه‌کی زۆر بووه‌ته‌وه چ له ناوه‌وه‌ی وڵات و له ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا چاودێری په‌یوه‌ندیـیه‌کانی 35 ڕێبه‌ری جیهانی کردووه، له‌وانه ته‌له‌فونی مۆبایلی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ. خانم دایان فاینسـتاین له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیدیعایانه داوای کردووه پـێـاداچوونهوهیهکی گشـتی به هه‌موو به‌رنامه موخابهراتیـیهکانی وڵاته‌که‌دا بکرێت. گوتوشیه‌تی کۆمیته‌که‌ی وه‌ک پـێویست له لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانیـیه‌وه زانیاری نه‌دراوه‌تێ. چاوهڕواندهکرێت جه‌یمس کلاپه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاکانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رده‌م کۆمیته‌ی کاروباری موخابه‌راتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا پـرسیاری له‌م باره‌یه‌وه لێبکرێت.
<urn:uuid:45b86f23-b0ca-42e0-94b9-942f8baf4ee6>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1779140.html
2016-10-22T03:37:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718423.65/warc/CC-MAIN-20161020183838-00350-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997354
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9973538517951965}
له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا سه‌ردانی شـاری دیاربه‌کری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیای کردووه، هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی پارته سـیاسیـیه‌کانی تورکیا هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵه‌کانی خۆیان چڕکردۆته‌وه بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی شـاره‌وانیـیه‌کان که بڕیاره له کۆتایی مانگی سـێدا بکرێن. موحسن قزڵکایه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان خالید فه‌تاح باس له‌و ههڵـبژاردانانه و له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆگانیش ده‌کات بۆ دیاربه‌کر. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:32 خوله‌كه.
<urn:uuid:dac8b500-1a97-4a41-9f02-41b5b64dd60c>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-02-23-voa4-89231782/954723.html
2016-10-26T15:20:06Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720962.53/warc/CC-MAIN-20161020183840-00031-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994644
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9946444034576416}
پـۆلیس له ناوچه‌یه‌کی دورده‌سـتی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتان ده‌ڵێت پاسێـک که له شـایـیه‌ک گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌ڕگه‌ڕاوه و کوتووه‌ته ناو زلکاوێـک و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 28 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه که یه‌کێـکیان زاواکه بووه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕووداوه‌که شه‌وی دووشه‌ممه له نزیک گوندی هاجۆ له سـتانی ئاسـسام بووه کاتێـک پاسه‌که له‌سه‌ر پـردێـکی ته‌خته خزاوه. گوندنشینانی ناوچه‌که 10 که‌سیان ڕزگارکردووه و به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌یان بردوون. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن نزیکه‌ی 40 که‌س له ناو پاسه‌که‌دا بوون و زۆربه‌یان له که‌سوکاری زاوا بوون. ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO ده‌ڵێت هیندسـتان له ئاکامی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ سـاڵانه زۆرترین ژماره‌ی قوربانی له جیهاندا هه‌یه. زۆربه‌ی ڕووداوه‌کانیش وه‌ک ده‌ڵێن له ئاکامی خراپـی ڕێـگاوبانهکانه و هه‌روه‌ها خێرایی.
<urn:uuid:6e11bef7-06a5-4840-b34f-ba1b277fd229>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/india-31may11-122870689/970111.html
2016-10-27T18:48:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721387.11/warc/CC-MAIN-20161020183841-00093-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999136
Arab
7
{"ckb_Arab_score": 0.9991357922554016}
بە ماوەیەکی کەم لە پاش جموجۆڵەکانی ڕێکخراوی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی و شکستی لەشکری عێراق لە شەڕەکانی موسڵ و تکریتدا، هێزی حەشدی شەعبی پێکهێنرا وەک هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی و سنوردار کردنی بەرەوپێشچوونەکانی ئەو ڕێکخراوە. سەرکردایەتی و زۆرینەی چەکدارەکانی هێزی حەشدی شەعبی لە خۆبەخشە شیعەکانی عێراقن. هەرچەندە هەندێکی کەم لە عەرەبە سوننەکانی عێراق بە تایبەتیش لە هەردوو پارێزگای تکریت و ئەنبار بەشدارییان لە شەڕەکاندا کردووە شان بە شانیئەم حەشدی شەعبییە، بەڵام ئەم بەشداریکردنە نەبۆتە مایەی ڕەواندنەوەی ئەو نیگەرانییەی عەرەبی سوننە هەیانە لە بەرامبەر وەک دەڵێن ئامانجە ئایندەییەکانی ئەم هێزی حەشدی شەعبییە. هەر لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم هێزەشەوە کورد ناکۆکی هەبووە لەگەڵیدا و زۆرێک لە کورد وەک هێزیکی دەرەکی سەیری دەکەن. میوانی بەرنامە: شاڵاو موحەمەد، نوسەر و ڕۆژنامەوان لە مانگی 6 ی ساڵی 2014 دا بوو ئایەتوڵا عەلی سیستانی ڕێبەری شیعەکانی عێراق فەتوای دا تا هەرکەسێک دەستی چەک دەگرێت بەشداری لە شەڕەکانی دژی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا بکات. دوابەدوای ئەم فەتوایەی سیستانی لایەنە سیاسییەکانی شیعەکان کەوتنە خۆیان و باڵە چەکدارەکانی خۆیانیان کردە بەشێک لە هێزی حەشدی شەعبی، بۆ نمونە هێزەکای عاشورا ی سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، یان هێزەکانی ئاشتی سەر بە بزوتنەوەی سەدر و هەروەهاش هێزی بەدر سەر بە ڕێکخراوی بەدر. ئەمانە بێ لە هەبوونی هێزەکانی وەک عەسائب ئەهل ئەلحەق و هێزی ئەبولفەزل ئەلعەباس و هێزی ئەلخوراسانی و چەندان هێزی تری کە پێشتر شەڕی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان دەکرد لە عێراقدا و هەروەها بەشداریش بوون لە شەڕی سوریادا. پێشدەچێت ئەم هێزە چەکدارانەی شیعە ئامانجی سیاسی خۆشیان هەبێت لەو ڕوانگەیەوەی هەندێکیانوەک عەسائب ئەهل ئەلحەق بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2014 دا دەکات بە ناوی لایەنی ئەلسادقونەوە. ئایا بوونی هێزی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه جێناکۆکه‌کان مایه‌ی مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌و ناوچانه؟ بۆ لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جیاوازییان له نێواندایه له‌سه‌ر بوونی ئه‌م هێزی حه‌شدی شه‌عبییه؟ ئایا ڕووداوه‌کانی دوزخورماتوو به به‌رنامه بوون یان ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌کراون؟ چۆن ئه‌م کێشه‌یه له نێوان کورد و حه‌شدی شه‌عبیدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ ئازیزانم ئێوه ڕاتان چییه؟ (شاڵاو موحەمەد) نوسەر و ڕۆژنامەوان لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
<urn:uuid:7b76af9e-ade1-4b46-b0ea-cce12459c432>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3065348.html
2016-10-22T19:46:49Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719041.14/warc/CC-MAIN-20161020183839-00119-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.883288
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.8832878470420837, "sdh_Arab_score": 0.0693732351064682, "hac_Arab_score": 0.047258779406547546}
به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر، له‌وانه‌ی له شـاری ڕومادی ڕۆژئاوای عێراق له‌سه‌ر شاڕێی سه‌ره‌کی وڵاته‌که له‌گه‌ڵ سوریا و ئوردن مانیان گرتووه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌رده‌بارانی سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیان کرد. له‌و ده‌مه‌ی سـاڵح موتڵه‌گه ده‌گاته گۆڕپانی که‌رامه‌ی شـاره‌که به مه‌به‌سـتی پێشکه‌شکردنی وتارێـک، خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتده‌که‌ن به به‌رده‌بارانکردنی و هه‌روه‌ها هه‌ڵدانی شووشه و پـێڵاو بۆ سه‌ر موتڵه‌گ و پاسه‌وانه‌کانی و به خائین ناوی ده‌به‌ن. پاشـان پاسه‌وانه‌کانی ته‌قه‌یه‌کی زۆر به ئاسـماندا ده‌که‌ن و به لایه‌می که‌م 2 که‌س بریندارده‌بن، دواتر موتڵه‌گ و پاسه‌وانه‌کانی به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌کانیان هه‌ڵدێن و خۆپـیشـانده‌ران به به‌رده‌باران دوایان ده‌که‌ون. ئۆفیسی سـاڵح موتڵه‌گ به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا نووسیویه‌تی خۆپـیشـانده‌ران به گه‌رمی پـێشـوازیان له موتڵه‌گ کرد که چووبوو بۆ پشـتیوانیکردن له داواکاریـیه‌کانیان، به‌ڵام کۆمه‌ڵێـک که خۆیان خزانبووه نێو خۆپـیشـانده‌رانه‌وه هه‌وڵی کوشـتنیان داوه. به‌ڵام حاته‌م ئه‌لسلێمان گه‌وره ڕیش سـپی هۆزه‌کانی دلێمی پارێزگای ئه‌نبار ڕه‌تیکرده‌وه هه‌وڵی کوشـتنی موتڵه‌گ درابێت و گوتی پاسه‌وانه‌کانی موتڵه‌گ خۆپـیشـانده‌رانیان توڕه کردووه و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا به‌رده‌بارانیان کردوون. گوتیشی ڕاسته موتڵه‌گ کوڕی ئه‌نباره، به‌ڵام هه‌ست و سۆزی خه‌ڵـکی له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه.
<urn:uuid:61a368c6-e6d4-4ced-b700-4579e02b6978>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1574742.html
2016-10-23T23:49:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719453.9/warc/CC-MAIN-20161020183839-00038-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995412
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9954119920730591}
ڕۆژی سێشه‌ممه و له گه‌ڕی سێهه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵات، په‌رله‌مانی توركیا عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌ك سه‌رۆكی یانزه‌هه‌م هه‌ڵبژارد. به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی توركیا كه پاشـخانێـكی ئیسلامی هه‌بێت. سـیكیولارهكانی توركیا و له پـێش هه‌موویانه‌وه سه‌ركرده‌كانی له‌شـكر، ئه‌م ئه‌نجامه‌یان پـێ باش نیـیه، وه ڕایانگه‌یاندووه كه به هه‌موو شـێوه‌یه‌ك سـیستمی سیكیولاری وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن. هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای كاروباری سـیاسی توركیا سـازكردووه. دكتۆر جه‌بار ده‌ڵێت پـێموایه له‌م كاته‌ی ئێسـتادا زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت بۆ سوپای توركیا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی هه‌بێت. ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
<urn:uuid:680bbdd1-28d4-4026-994e-1ed71c8b0917>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-08-29-voa7-89191457/947631.html
2016-10-26T02:18:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720475.79/warc/CC-MAIN-20161020183840-00162-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.979288
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9792876839637756, "sdh_Arab_score": 0.016453959047794342}
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی بەشی فارسیی دۆیچەوێلە، نووسەر و شاعیرێکی گەنجی نوێخوازی عەرەب لەڕێگای چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئیبراهیم عالی پوور، نڤیسکاری گەنج و شاعیری نوێخوازی عەرەب، لە بەر دەرگای زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی ئەحواز، تەقەی لە خۆی کرد و گوللـەی لەسەری خۆیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو شاعیرە دوای ئەوەی ترۆمبیلەکەی خۆی لەبەر دەرگای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئەحواز ڕادەگرێ، شیشەی ترۆمبیلەکەی هەڵکێشاوە و گوللـەی لەسەری خۆی داوە و خۆی کوشتەوە. تا ئێستاش هۆکاری خۆکوژیی ئەو شاعیر و نڤیسکارە گەنجە عەرەبە ناڕوونە.
<urn:uuid:84d681ef-3d28-4dc6-b0da-a460cb5ae5c9>
CC-MAIN-2016-44
http://www.rojikurd.net/ibrahim-ahlipur-xoy-kwusht14234-2/
2016-10-27T08:49:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721174.97/warc/CC-MAIN-20161020183841-00243-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.936372
Arab
20
{"ckb_Arab_score": 0.9363721609115601, "sdh_Arab_score": 0.04942211136221886, "hac_Arab_score": 0.014219013042747974}
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی خشته‌ی کاتی ڕێـکخراوی ناتۆی ڕه‌تکرده‌وه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ئه‌فغانسـتان هه‌تا ساڵی 2014 و ئه‌و کاره‌ی به نیشـانه‌ی سه‌رنه‌که‌وتن ناوزه‌دکرد. له ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه تاڵیبان دوا مۆڵه‌تی کشـانه‌وه‌ی هه‌تا سـاڵی 2014 به نابه‌جێ ناوزه‌دکرد. گوتیشی ئه‌مه ده‌بێته درێژبوونه‌وه‌ی جه‌نگ که ناتوانن تێدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن. ڕابه‌رانی ناتۆ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی پـرتوگالدا که دوێنێ شه‌ممه کۆتایی پـێـهات ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر خشته‌که، به‌ڵام به‌رپرسـانی ناتۆ و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن کشانه‌وه‌که له‌سه‌ر باری ئاسایش ده‌وه‌سـتێت. ڕۆژانه توندوتیژی له ئه‌فغانسـتان به‌رده‌وامه و ڕێژه‌ی زیان لێـکهوتن له نێوان سه‌ربازه‌کان و مهدهنیـیهکاندا هێشـتا به‌رزه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژران و 4 ی دیکه‌ش برینداربوون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له هه‌رێمی قه‌نده‌هار. ناتۆ ده‌ڵێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیاوازدا ئه‌مڕۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان و هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان زیاتر له 20 چه‌کداریان کوشـتووه له زنجیره‌یه‌ک هێرشی جیاوازدا.
<urn:uuid:55fabe9c-d665-4849-b859-f166d1ac3edd>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/afghanistan-21nov10-109702419/963157.html
2016-10-26T05:53:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720737.84/warc/CC-MAIN-20161020183840-00028-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99942
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9994202852249146}
ئیسرائیلییه‌کان له نێوه‌نده‌کانی دابه‌شکردنی ده‌مامک ڕیزیان به‌ستووه و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی نزیکن له سنووری سوریا په‌ناگایان ئاماده‌کردووه بۆ خۆپاراستن له بۆمب له کاتێکدا کاربه‌ده‌سته باڵاکانی حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاویان ئه‌نجام دا بۆ تاووتوێکردنی شیانی هێرشێکی سوریا بۆ سه‌ر ئیسرائیل. هاوکات ئیسرائیل سیسته‌می دژه موشه‌کی زیاتری له نزیک سنووری وڵاته‌که له‌گه‌ڵ سوریا جێگیر کردووه. به پشتیوانی هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه شیانی ئه‌وه هه‌یه به‌م زووانه هێرشێک بکاته سه‌ر سوریا وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیای له قه‌راغ شـاری دیمه‌شق له هه‌فته‌ی ڕابردوودا. ئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه هێناوه‌ته ئاراوه که ڕه‌نگه سوریاش هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بکاته سه‌ر ئیسرائیل که هاوپه‌یمانی نزیکی ئه‌مه‌ریکایه. مایا ئه‌ڤیشای له ئۆفیسی پـۆستی ئیسرائیل که ده‌مامکی دژه گازی ژه‌هراوی دابه‌شده‌کات، ده‌ڵێت داواکاری ده‌مامکی خۆپاراستن له گازی ژه‌هراوی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا له ئیسرائیل سێ هێنده زیاکردووه. نزیکه‌ی 5 ملیۆن ئیسرائیلی که نزیکه‌ی له سه‌دا 60 ی دانیشتوانی وڵات ده‌کات ئێستا ده‌مامکیان هه‌یه. ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک له نێوه‌ندی دابه‌شکردنی ته‌ل ئه‌ڤیڤ گردبووبوونه‌وه. گالیا کۆهینیس یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێسی ڕاگه‌یاند، دوو منداڵم هه‌یه و له منداڵه‌کانم ده‌ترسم. هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش ڕایگه‌یاند ، ده‌بێت هاووڵاتیانیش وه‌کو له‌شکر ئاماده‌بن و نابێت پاشان له ناکاو شتێک ڕووبدات و ئاماده نه‌بین.
<urn:uuid:7b896dad-ea40-4f8a-a121-6f3457cc5a14>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1738810.html
2016-10-28T12:18:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988722459.85/warc/CC-MAIN-20161020183842-00152-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998898
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9988980889320374}
ڕێژه‌ی بێـکاری له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا به شـێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوه له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا هاته خواره‌وه که ئه‌مه‌ش له خۆیدا ئاماژه‌یه‌کی به‌هێزه که ڕه‌نگه خرابوونی ڕه‌وشی ئابووری له ده‌می داڕمانی مه‌زنی ئابووریـیه‌وه ڕوو له کۆتایی بکات. ئاماری ڕاپـۆرتی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی کار و پـیشه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه ده‌رده‌خات ڕێـژه‌ی بێـکاری له مانگی حه‌وتدا که‌مبۆته‌وه و گه‌یشته له سه‌دا 9.4 ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له مانگی شه‌شدا له سه‌دا 9.5 بوو. هاوکات له مانگی حه‌وتدا 247 هه‌زار کار له ده‌ستدرا، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه که‌متربوو له‌وه‌ی شـیـکهرانی سـیاسی پـێشـبینیـیان بۆ کردبوو. هێشـتا هه‌ر ئاماژه‌ی لاوازی بازرگانی کارکردن له ئهمهریکاشـدا له‌خۆ ده‌گرێت. جێی ئاماژه پـێـکردنه نزیکه‌ی 14.5 ملیۆن که‌س له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بێـکارن.
<urn:uuid:6d98b6aa-dd3b-4e60-8b34-43ddac78f350>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-08-07-voa4-89233337/954993.html
2016-10-24T15:59:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719646.50/warc/CC-MAIN-20161020183839-00053-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999105
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9991053342819214}
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قاچاخچی چه‌کی ڕووسی ڤکتۆر بۆت بۆ یه‌که‌مین جار له به‌رده‌م دادگای ئه‌مه‌ریکا ئاماده ده‌بێت، دوای که‌متر له ڕۆژێـک به‌سه‌ر ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی له لایه‌ن تایله‌نده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی تێرۆرزم. به‌رپـرسـان ده‌ڵێن بۆت که له ده‌رنگانێـکی دوێنێ گه‌یشـتۆته ئه‌مه‌ریکاوه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دادگای نیویۆرک ئاماده ده‌بێت. بڕیاریشه به‌رپـرسـانی وه‌زاره‌تی داد و دادوه‌رانی گشـتی کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی سـازبکه‌ن بۆ باسـکردنی دۆسێـکهی بۆت که به تۆمه‌تی پـیلان‌گێڕان بۆ کوشـتنی ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان و پـشـتیوانکردنی له ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی دادگایی ده‌کرێت. وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریکا ئێرک هۆڵده‌ر ده‌ڵێت چالاکیـیه‌کانی قاچاخچێتی چه‌کی بۆت و پـشـتیوانکردنی بۆ چه‌ک دابینکردن بۆ شه‌ڕ له ئه‌فریکا بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ده‌سه‌ڵاتدارانی تایله‌ند بۆتیان سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ڕووسیا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌ندیخانه‌یه‌ک له بانکۆکه‌وه ته‌سلیم به ئه‌مه‌ریکایان کرد.
<urn:uuid:d8780a8a-2794-4b8e-982f-6db7daac3d85>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/viktor-bout-17nov10-108722974/963035.html
2016-10-24T16:02:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719646.50/warc/CC-MAIN-20161020183839-00053-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998113
Arab
10
{"ckb_Arab_score": 0.9981126189231873}
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پـێشوازی له یارمه‌تی ئێران له شه‌ڕی دژی داعش له وڵاته‌که‌ی ده‌کات، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه که‌وا خۆشـحاڵ نیـیه به‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی ئێران وێنه‌کانی نیشـان ده‌درێت که له به‌ره‌کانی شه‌ڕی عێراقدایه. حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوه‌ندی توێژینه‌وه سـتراتیژی و نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له واشنتن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و وێنانه په‌یامێـکی هه‌ڵه ده‌گه‌یه‌نن و ئێسـتا هه‌وڵ ده‌دات بزانێت کێ ئه‌و وێنانه‌ی گرتووه. گوتیشی " ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر هه‌سـتیاره. سه‌روه‌ری عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه." پاشان عه‌بادی له درێژه‌ی قسه‌که‌یدا گوتی " عێراقیـیه‌کان که له پـێناو وڵاته‌که‌یان گیانیان به‌خت ده‌که‌ن، قبوڵی ناکه‌ن وه‌ها ده‌ربکه‌وێت خه‌ڵکانی دیکه له بری ئه‌وان ئه‌و کاره ده‌که‌ن." عه‌بادی گوتی " شتێـکی خراپه" سوله‌یمانی له عێراقدا ده‌ربکه‌وێت شه‌ڕی داعش ده‌کات. هه‌روه‌ها گوتی له باره‌ی ئه‌و وێنانه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تاران کردووه و ئه‌وان لای خۆیانه‌وه ڕه‌تیانکردووه‌ته‌وه هیچ ڕۆڵێـکیان له‌و کاره‌دا هه‌بووبێت. ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه به کۆمه‌ڵێـک ڕۆژنامه‌وانی گوتووه ده‌سـتخۆشی له یارمه‌تیـیه‌کانی ئێران ده‌کات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه تاران ڕێگه‌ی داوه ڕاوێژکاری خۆی له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا هه‌بن. سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له پاش وتووێژکانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی داوای له ئێران کرد چه‌کداره‌کانی ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن و له شه‌ڕه‌کاندا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌غدادا بن.
<urn:uuid:c7ef129a-a81a-43da-8156-34cd09508801>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2723674.html
2016-10-24T05:15:13Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719468.5/warc/CC-MAIN-20161020183839-00500-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999285
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9992846846580505}
ڕۆمیۆ هه‌كاری سـكرتێری گشتی پارتی دیموكراتی به‌یت ئهنههرێن له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت تێرۆریستان هێرشـیان كردۆته سه‌ر زۆربه‌ی زۆری كڵـێسـاكان له عێراق. ده‌شڵێت به هه‌زاران خێزانی مه‌سیحی له شـار و شـارۆچكه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ماڵ و حاڵیان جێـهشتووه و ڕوویان له هه‌رێمی كوردسـتان كردووه و یان وڵاته‌كه‌یان جیهێشتووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:34 خوله‌كه.
<urn:uuid:7bcbd2d2-82e5-4f6a-aaac-c493840ff2a9>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-01-21-voa5-89215782/951668.html
2016-10-24T05:10:50Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719468.5/warc/CC-MAIN-20161020183839-00500-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.987875
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9878751635551453, "sdh_Arab_score": 0.011344756931066513}
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌شتی مانگی سێ ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانه، دروشمی ئه‌مساڵ،" کاتی ئه‌وه‌یه ده‌ست له کارێک بدرێت بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی به‌دژی ژنان." له کاتێک له ده‌هه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێکرانی شه‌ڕی داگیرکردنی عێڕاق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا نزیک ده‌بینه‌وه، ئاوڕێکی ورد له باری ژنان له عێڕاق به گشتی و هه‌رێمی کوردستانی عێراق به تایبه‌تی ده‌دێنه‌وه. میوانه‌کان: ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له پارله‌مانی عێڕاق ئه‌شواق جاف و ڕاوێژکاری حکومه‌تی هه‌رێم و لێکۆڵه‌ر عه‌داڵه‌ت عومه‌ر باسی ده‌ستکه‌وته‌کان، وکۆسپه‌کان له‌به‌رده‌م ژنان ده‌که‌ن. پێشێلکاری مافه‌کانی ژنان، توندوتیژی به دژی ژنان، نه‌بونی ژنان له ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان ته‌وه‌ره‌کانی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌لۆ واشنتن بون. میواندار: مۆعته‌به‌ر شێروانی.
<urn:uuid:c02927a4-7360-464d-a0be-a67d91abb510>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1618047.html
2016-10-25T06:42:43Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719960.60/warc/CC-MAIN-20161020183839-00562-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998917
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.998916506767273}
تورکیا لە 1 ی مانگی 11 دا هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدات پاش ئەوەی پارتە ڕکابەرەکان لە پاش هەڵبژاردنەکەی مانگی 6 نەیانتوانی هاوپەیمانی دروست بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت. لە ناوچەکانی سەرانسەری شاری ئەستەنبوڵدا، لایەنە ڕکابەرەکان دەستیانکردووە بە هەڵمەتی خۆیان بۆ ڕاکێشانی ئەو دەنگدەرانەی هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە چ لایەنێک بدەن. سەرودە لەشکریەکان لە بڵندگۆکانەوە لێدەدرێن و لە لایەکی تریشەوە گۆرانیە فولکلۆریە کوردیەکان لێدەدرێن و خەڵکی خۆبەخش بەیاننامەکان بڵاو دەکەنەوە. بۆ دووهەم جارە لە ماوەی شەش مانگی ڕابوردوودا لە تورکیا هەڵبژاردن دەکرێت و هەرواش دێ و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن توندتر دەبن. زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا ببیستە.
<urn:uuid:09dd04b6-29de-439b-975f-14d80d6f479a>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3022112.html
2016-10-27T12:50:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721278.88/warc/CC-MAIN-20161020183841-00119-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.924794
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9247941970825195, "sdh_Arab_score": 0.0429975688457489, "hac_Arab_score": 0.032201044261455536}
بڕیاره جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نیویۆرک کۆببنه‌وه بۆ یه‌که‌م جار له پاش ڕاگه‌یاندنی کڵێشه‌ی رێککهوتنـنامهی له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناو‌کی ئێران و سوککردنی سزاکانی سه‌ر ئێران. کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا رایگه‌یاند کۆبوونه‌وه‌که له په‌راوێزی کۆنفرانسی نه‌ته‌و ه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به په‌یمانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئێران و شه‌ش زلهێزه‌کانی جیهانی هه‌تا 30 ی مانگی شه‌شیان بۆ خۆیان دیاریکردووه بۆ گه‌یشتن به ڕیککهتنێکی کۆتایی سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران و نێگهرانییهکانی په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ڕه‌نگه بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربێت. ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه به‌کارده‌هێنێت و خوازیاره ته‌واوی سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت ئه‌وه‌ی زیانێکی زۆری به ئابورییه‌که‌ی گه‌یاندووه. ڕه‌خنه‌گران له‌م وتووێژانه ، له‌وانه بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل، ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه زۆر نه‌رمییان به‌رامبه‌ر به ئێران نواندووه و ڕێگه ده‌ده‌ن به به‌رده‌وامبوونی بڕێکی زۆری چالاکییه ناوکیـیه‌کانی له‌و ده‌مه‌ی سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن. براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داکۆکی له کڵێشه‌ی ڕێكکه‌وتنه‌که کرد و جه‌ختی کردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی سزاکان دوو باره له‌سه‌ر ئێران داده‌نرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پابه‌ندی ته‌واوی ڕێـکه‌وتنه‌که نه‌بێت.
<urn:uuid:9c99ef27-5f5c-4cad-841e-f638fc798c79>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2736064.html
2016-10-21T22:02:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718309.70/warc/CC-MAIN-20161020183838-00213-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999639
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9996390342712402}
<!-- IMAGE --> پـرۆسه‌ی ده‌نگدان له ناو عێراق له کاتژمێر 5 ی سه‌ر له ئێواره به کاتی وڵاته‌که کۆتاییپـێـهات و ده‌رگای بنکه‌کان داخران و پـرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌سـتیپـێـکرد. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت چه‌ند ڕۆژێـکی ده‌وێت تا ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان ده‌رده‌چن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دووه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه له پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن سـازبکرێت. هاوکاتی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که چه‌ندان هێرشی کوشـنده له به‌غدا و شـاره‌کانی دیکه‌ی عێراقدا کراون و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 38 که‌س. چاوه‌ڕوان ناکرێت هیچ لیسـتێـک زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌سـتبهێنێت و بتوانێت به ته‌نها حکومه‌ت پـێـکبهێنێت، بۆیه پـێشـبینی ده‌کرێت حکومه‌تی ئایندهی ئه‌و وڵاته له ئه‌نجامی هاوبه‌ندیـیه‌ک دابمه‌زرێت. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما لای خۆیه‌وه پـیرۆزبایی له عێراقیـیه‌کان کرد و ده‌سـتخۆشی لێـکردن به‌وه‌ی گوێـیان نه‌دایه هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆرسـتان و به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان چوون بۆ هه‌ڵـبژاردنی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یاندا. په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا و هه‌ولێر و که‌رکوک و دهۆک ڕاپـۆرتیان له باره‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.
<urn:uuid:803d3b39-a5f6-4b6b-8f4e-1f8adaa9f75d>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2010-03-07-voa7-89537742/957338.html
2016-10-25T06:48:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719960.60/warc/CC-MAIN-20161020183839-00399-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996472
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9964722990989685}
پۆلیسی ئیسرائیلی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه بریندار بوون كاتێك هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له نزیك ناوه‌ندی شاری ته‌ل ئه‌بیب خۆی ته‌قاندۆته‌وه. ته‌قینه‌وه‌كه له چێشخانه‌یه‌کی نزیك بنكه‌یه‌كی دێرینی پاس ڕاوه‌ستاندن ڕوویداوه كه هه‌مان ئارمانجی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی یه‌كی ڕابردوش بوو. فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیل چوارده‌وری شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی جه‌نینیان گرتووه. دوا به دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا نیشانی ده‌دات چه‌كدارێكی شاری جه‌نین له كه‌ناری خۆرئاوا به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه نیشانداوه. قسه‌كه‌ری گروپی چه‌كداری حه‌ماس كه ئێستاكه كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كات داكۆكی له‌م كرداری ته‌قینه‌وه‌یه كرد و به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ڕه‌وای دژ به زۆرداری ئیسرائیلی دانا. مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی ئه‌م هێرشه‌ی مه‌حكوم كرد و بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناهه‌مواری ناوچه‌كه بده‌ن. حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌م هێرشه‌ی به كردارێكی شه‌رمه‌زارانه ناوزه‌د كرد و گوتی هیچ به‌هانه‌یه‌كی بۆ ناهێنرێته‌وه.
<urn:uuid:0d5fdd0d-a7a2-479d-a562-418a66582921>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-04-17-voa3-89178272/945002.html
2016-10-26T07:39:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720760.76/warc/CC-MAIN-20161020183840-00461-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99762
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.99761962890625}
کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له واشنتن به جودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی. خانم هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان سه‌لام فه‌یاز و گه‌وره وتووێژکاری فه‌ڵه‌سـتینی سائب عره‌یقات کۆده‌بێته‌وه، پاشـان وتووێژی جودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک سـازده‌دات له هوتێلێـکی گرانبه‌های واشنتن. له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا خانم هێله‌ری وابه‌سته‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما به پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشتان ده‌دات. جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وتووێژه‌کانی ئاشـتی دووچاری کۆسپـێـکی دیکه بووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وازی له‌و هه‌وڵانه‌ی هێنا بۆ قایلکردنی ئیسرائیل له درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕاگرتنی بنیاتنانی خانووبه‌ری نوێی جوله‌که نشین له که‌ناری ڕۆژئاوا و ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات. سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له قاهیره به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و دانوسـتاندن ناکات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل بنیاتنانی نیشته‌جێـیه‌کان ڕانه‌گرێت.
<urn:uuid:440652a2-c76f-4d99-b33b-286a5c5ab38a>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/israel-palestinians-10dec10-111667494/963778.html
2016-10-21T11:18:59Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717963.49/warc/CC-MAIN-20161020183837-00307-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999132
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9991315007209778}
کابینەی راوێژکاری ئەڵمانی ئەنگیلا مێرکڵ پلانێکی پەسەند کردووە بۆ پەرەپێدانی ئەرکەکانی لەشکەری ئەڵمانی لە میدیترانە وە یاخود دەریای سپی ناوەراست لە نێوانیان گەڕان بە دووای ئەو چەکانەی بە قاچاغی رەوانەی شەرکەرانی دەوڵەتی ئیسلامی و رێکخراوە توبدرەوکانی تر لە باکوری ئەفەریکادا دەکرێن. ئەو پلانە کە لە رۆژی چوارشەممە پەسەند کرا هێشتا پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمانە بەڵام وا چاوەروان ناکرێ روبەرووی هیچ ئاستەنگێک ببێت. کەشتیەکانی ئەڵمانی تازە بەشێکن لە کردارەکانی یەکێتی ئەوروپا کە بە سۆفیا ناسراوە لە دەریای میدیترانە هەر لە مانگی 6ی ساڵی 2015 وە تا ئەمرۆ، بەڵام ئەرکەکانیان زۆرتر یارمەتیدانی پەنابەران و رێگا گرتن بوە لە قاچاغانی بە مرۆڤ.
<urn:uuid:01d5689d-2fed-4c7c-bd37-7fe980936320>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3387094.html
2016-10-22T11:48:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718957.31/warc/CC-MAIN-20161020183838-00369-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.883103
Arab
11
{"ckb_Arab_score": 0.8831033706665039, "sdh_Arab_score": 0.07193350791931152, "hac_Arab_score": 0.04494541138410568}
سەرۆکی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکوڵینەوە لەسەر سوریا دەڵێت گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش پێدەچێت بێ ئومید بن پاش ئەوەی شەڕڤانانی کورد، ئەوانەی لە بری مرۆڤایەتی شەڕیان دەکەن، چەندان ناوچەیان لە ژێر دەسـت دەرهێنان. پاولۆ سیرگیۆ پنهێرۆ ئەم تێبینیانەی دا بە ئەسوشیەتد پریس دوای ئەوەی پەناڵەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتێکیاندا و تیایدا گوتویانە گروپی داعش پەنایان بردۆتە بەر تەکتیکەکانی وەکو هێرشکردن و هەڵاتن و تەقینەوە خۆکوژییەکانی ماشینی بۆمبڕێژکراو، دوای ئەوەی شکستیان هێنا لە شەڕەکەیاندا دژ بە شەرڤانانی کورد ئەوانەی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بە هێرشی ئاسمانی پشـتیوانیان لێدەکات. ڕاپۆرتەکە کە لە 25 لاپەڕە پـێکهاتووە، 10 هەمین ڕاپۆرتی دەسەتەکەیە کە چەند خاڵێکی نوێی تێدا باسکراوە لەو شەڕەی زیاتر لە چوار ساڵە بەردەوامە کە دەڵێن پێی ناچێت کۆتایی پـێبێت. ئەم ڕاپۆرتەیان تیشک دەخاتە سەر نەهامەتی خەڵکی سیڤیلی سوریا کە بە گوێرەی کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەتا ئێستا زیاتر لە 250 هەزار کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە کوژراون.
<urn:uuid:70927ef4-657d-4e7e-b652-0ffe724527d6>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/isis-ypg-un-pinheiro/2943816.html
2016-10-22T11:38:48Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718957.31/warc/CC-MAIN-20161020183838-00369-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.968249
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9682491421699524, "sdh_Arab_score": 0.016835400834679604, "hac_Arab_score": 0.014908974058926105}
سیناتۆری ئه‌مریكا جۆن مه‌ككه‌ین شه‌وی پـێـنجشه‌ممه كاندیدابوونی خۆی له لایه‌ن پارتی كۆماریـیه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا په‌سه‌ندكردووه و داوای گۆڕان ده‌كات و بهڵـێنیش بۆ پـشـتیوانی له كۆماریـیه‌كان و سه‌ربه‌خۆیان و ده‌نگده‌رانی هێشـتا بڕیار نه‌دارو ده‌دات. مه‌ككه‌ین هۆشـداری له دژی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خه‌رجی زۆری كۆن، هه‌وڵنه‌دان، له پـێشـدا خۆهێنانهگۆڕ پاشـان وڵات، زۆربوونی كه‌سـانی زۆر له واشنتن و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه گۆڕان به‌ڕێوه‌یه ئه‌گه‌ر مانگی یازده‌ی ئه‌مسـاڵ هه‌ڵـبژێردرێت. ناوبراو له دوایـین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری شانده‌كانی كۆماری له سـانت پـۆڵی ئیاله‌تی مینهسـۆتادا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ڕه‌سـمی خۆی بۆ سه‌رۆك كۆماری و فه‌رمانداری ئالاسـكا سـارا په‌یڵن وه‌ك جێـگری سه‌رۆك كۆماری بهربـژاركرد په‌سه‌ندیكرد. جۆن مه‌ككه‌ین ڕابردووی كاری خۆی له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان له‌سه‌ر دێڕی وتاره‌كه‌یدا بوو، وه به‌ڵێنیشی دا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار درێژ به كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی بدات. گوتیشی جیاوازیـیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتیشی ئۆباما جێـگای ڕێز و ستایشی ئه‌وه، به‌ڵام ئۆباما باج ده‌باته سه‌ر و خه‌رجی حكومه‌تیش زیاتر ده‌كات. سه‌باره‌ت به دوایـین ڕۆژی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كان و وتاره‌كه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین هاوكارمان جانی دیلان له شـوێنی كۆنگره‌كه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:32 خوله‌كه.
<urn:uuid:9dffd2a6-e83a-4d74-a873-271384fb184f>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2008-09-05-voa3-89208477/950119.html
2016-10-23T16:14:39Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719286.6/warc/CC-MAIN-20161020183839-00431-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.979697
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.97969651222229, "sdh_Arab_score": 0.01869419403374195}
سه رۆك بوش ده ڵێت هیچ به ڵگه یه ك نییه بۆ به شداری بوونی سه دام حسین له هێڕشی تیرۆریستانه ی یانزه ی ئه یلولی ساڵی 2001 دا بۆ سه ر ووڵاته یه كگرتووه كانی ئه مریكا. به ڵام په یامنێری ده نگی ئه مریكا پاوڵا وۆلفسن له كۆشكی سپی یه وه پێمان ڕا ده گه یێنێ كه وا به ڕێز بوش چه ختی خستۆته سه ر ئه وه ی كه سه رۆكی عێراقی ڕووخاو په یوه ندی به گروپه تیرۆریستیه كانه وه هه بووه. درێژه ی ڕاپۆرته كه له ناو ئه م ئۆدیۆ فایله دایه.
<urn:uuid:d55fbc58-5aca-4b95-8e8c-718e21f2ac7d>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-a-2003-09-18-4-1-89149992/940965.html
2016-10-24T08:50:00Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719547.73/warc/CC-MAIN-20161020183839-00371-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.963676
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.963676393032074, "sdh_Arab_score": 0.02269834280014038, "hac_Arab_score": 0.012142829596996307}
کاربەدەستان لە کالیفۆرنیا دەڵێن ژنێکی بە تەمەنی کەم ئەندام وە یاخود پەک کەوتوو لە یەکێک لەو دوو ئاگرە گەورەیەدا کوژراوە لە بەشی باکوری ئیالەتەکە کە بە هۆێ توندی و گەورەیی ئاگر کوژێنەرانی بەزاندووە. لاشەی باربرا مەک وولیمس کە تەمەنی 72 ساڵ بوە و بە هۆێ سووتانەکان لەشی لە زۆر رووەوە دووچاری رەقبوون بوە و لە ژێر خاک و خۆڵی ماڵەکەی دۆزرابوەوە نزدیک بە ناوچەی ناپا ڤاڵی( دۆڵی ناپا). ئاگر کوژێنەران هەوڵی رزگارکردنی مەک وولیمیان دا بەڵام بە هۆێ توندی زۆری ئاگرەکە لە دەوروبەرەکەدا نەیانتوانی پێی بگەن. ئاگرەکە کە دۆڵەکەی گرتووەتەوە هەر لە رۆژی شەممەوە تا ئێستا 400 ماڵی تێکداوە و 24،000 هیکتاریش سووتاندوە. تا درەنگانێکی شەوی دووشەممە تەنها 10 % ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە.
<urn:uuid:89c0ccc5-d0e8-439a-abfd-fa460fc1bc30>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2964581.html
2016-10-28T19:47:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988725470.56/warc/CC-MAIN-20161020183845-00052-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.962335
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9623348712921143, "hac_Arab_score": 0.028802771121263504}
ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا ئێدوارد نالباندیان له زیورخی سـویسـرا ڕێـکهوتنـنامهیهکیان مۆرکرد به مه‌به‌سـتی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کان و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی سـنووره‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیاندا. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان کاوه کرمانج گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ناجی کوتلای نووسه‌ر و سـیاسهتکار بنکه له ئه‌نقه‌ره کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه.
<urn:uuid:4ce3130e-4993-48a3-a7a7-bc3ec731c258>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-10-11-voa1-89231937/954753.html
2016-10-25T19:08:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720356.2/warc/CC-MAIN-20161020183840-00430-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.995384
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9953840374946594}
هێشتاش له عێراق باس له کۆنگره نیشتیمانیه‌که ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی وڵاته‌که هاوکاتی ئه‌و داوایانه‌ی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی هاتونه‌ته ئاراوه. دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت قوڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی وڵاته‌که و به‌رفراوان بوونی جیاوازیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان هۆکارن بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که به نیشتیمانی ناودێر ده‌کرێت. له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات لایه‌نه عێراقیه‌کان بیریان لای به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ن و که‌مته‌رخه‌مییان زۆره. زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
<urn:uuid:cbb50579-ec87-4ff9-aa35-9770fc4c8385>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1529193.html
2016-10-24T08:50:30Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719547.73/warc/CC-MAIN-20161020183839-00203-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996689
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9966886043548584}
به پێ ئاژانسی دهنگوباسی ئێرانی<< انتخاب>> سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد له دانیشتنی ئه‌م دواییانه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی زانستی و فه‌رهه‌نگی خوێندکارانی زانکۆکانی ووڵات که زیاتر له 3 کاتژمێری خایاند وه‌ک ده‌ڵێن سفره‌ی ده‌ڵی خۆی کردووه و به ڕاشکاوی سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوخۆ قسه‌ی کرد. ئه‌حمه‌دی نژادگوتی له ووڵات جیاوازی سه‌لیقه و بیر‌و ڕا هه‌یه به‌ڵام ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بکه‌ین که پێکه‌وه ووڵات به پێشه‌وه ببێن. ئه‌و گوتی له ساڵانی ڕابردو و به تایبه‌تی له یه‌ک ساڵ و نیوی ڕابردو زۆر شت به‌دژی حکومه‌ت گوتراوه به‌ڵام حکومه‌ت له پێناو ووڵات و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی پشو درێژ بووه و هه‌ڵبه‌ته ووڵام نهدانهوهیی حکومه‌ت له ڕابردو و ئێستا به مانای ئه‌وه نیه که هه‌مو قسه‌کان و کرداره‌کان دروستن به‌ڵام هیچ ئیرادی نیه، ئابڕوی ئێمه به فیدای شۆڕش و گه‌لی ئێران. سه‌باره‌ت به گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، ئه‌حمه‌دی نژادگوتی ئێستاش گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڵه ده‌زانێت به‌ڵام له بنچینه‌دا له گه‌ڵ گفت‌و گۆ کۆکه به مه‌رجێک ئه‌مه‌ریکا ده‌ست له سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به دژی ووڵاته‌که‌ی هه‌ڵبگرێت. له گفتوگۆی له گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی، ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور ده‌ڵێت له دۆری یه‌کم و دوهه‌می هه‌ڵمه‌تی پێشبرکێ سه‌رۆکایه‌تیدا دێگوت ئه‌وگه‌نده‌ڵیه‌ی که هه‌یه ئاشکرا ده‌کات و له قاووی ده‌دات، هه‌ڵبه‌ته قه‌ت ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد تاکو ئه‌وی دادگا(له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی گه‌وره پیکهات) و خۆی و حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادیان تاوانبار کرد له ده‌ستیان بووه له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌دا و شته‌که پێچه‌وانه‌ی لێهات(چونکه) ئه‌و له هه‌ڵمه‌تی پێشبرکێدا باسی نه‌کرد و ئه‌وی کردیشی پشتڕاستی نه‌کرده‌وه. کوردپور ده‌ڵێت به‌ڵام ئێستا که گه‌نده‌ڵی له چه‌ندین جێگا ده‌رکه‌وتووه ئه‌حمه‌دی نژاد دێهه‌وێت خۆی لێ پاک بکاته‌وه. کوردپور ده‌شڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد ساڵێکی ماوه، 'ئوسولگه‌راکان" که له کاتی خۆی پشتیوانیان لێده‌کرد ئێستا ده‌خوازن گرفته‌کان به‌سه‌ر ئه‌وه دابشکێننهوه و خه‌تاباری بکه‌ن.
<urn:uuid:8f1df750-a416-49a4-b0bc-d1183b8f013d>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1455386.html
2016-10-26T11:22:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720941.32/warc/CC-MAIN-20161020183840-00327-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998746
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.9987460970878601}
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له تورکیا بڕیاری دا که سیاسه‌تمه‌داری هه‌ڵبژێردراوی کورد بۆ په‌رله‌مانی نوێ، ناتوانێت ده‌ست به‌کار بێت و به‌شداری له په‌رله‌ماندا بکات چونکه پێشتر به تۆمه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست بو تیرۆره‌وه تاوانبارکراوه. دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاند به‌ڕێز خه‌تیب دیجله ناتوانێت ببێت به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێی تورکیا که سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوازده‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ده‌ستهێنا. چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که، دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه تاوانبارێتی به‌ڕێز دیجله‌ی په‌سه‌ند کردبوو سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌ک که تیایدا ناوبراو تۆمه‌تبارکرابوو به پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی کورد. دادگا سزای 20 مانگ زیندانی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پاندووه . به‌ڕێز دیجله، له نێو ئه‌و پهرلهمانتارانهدایه که له لایه‌ن پارتێکی کوردیـیه‌وه له ههڵبژاردنهکداندا پشتیوانی لێ کرابوو. شایانی باسه له ساڵی 2004 دا دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ی تورکیا به‌ڕێز دیجله و سێ په‌رله‌مانتاری دیکه‌ی کوردیان ئازادکردبوو له‌پاش 10 ساڵ زیندانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیانه‌وه به سه‌رهه‌ڵداوانی جوداخوازی کورده‌وه.
<urn:uuid:8e98899f-6d73-44a7-948a-e7479ad8bc42>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/turkey-politics-22jun11-124364399/970970.html
2016-10-26T11:23:25Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720941.32/warc/CC-MAIN-20161020183840-00327-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997326
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9973260760307312}
وەلید ئەلموعەلیم لە کۆبونەوەی ئاستی وەزیرانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند سوریا لە هەموکات زیاتر سورە لەسەر دەرکردنی تیرۆرسم لە وڵاتەکەی. گوتیشی حکومەتەکەی سەرۆک بەشار ئەلئەسەد پەیوەست دەبێت بە وتووێژە سیاسییەکانی کە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکرێت بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد هەمو چارەسەرییەک دەبێت بە هامان ڕێگادا بڕوات ئەوەیش زیاد کردنی هەوڵەکانی دژە تیرۆرسمەو هەروەها ئەوەی کە سوریاییەکان خۆیان داهاتوی خۆیان دیاری بکەن. ناوبراو ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی بە تیرۆرست ناودێر کرد کە لەلایەن ڕۆژئاوا و وڵاتانەی عەرەبەوە پشتیوانی دەکرێت و گوتی ئەوان تاوانیان دژ بە سوریاییەکان ئەنجام داوەو دڕندایەتییەکەیان هیچ لە توندڕەانی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەلقاعیدە کەمتر نییە.
<urn:uuid:5f5ff2ff-1c7c-4217-a64e-1b83c3e70939>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3523550.html
2016-10-22T16:10:55Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719027.25/warc/CC-MAIN-20161020183839-00243-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.752492
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.7524915933609009, "sdh_Arab_score": 0.23759905993938446}
ڕاسـته‌وخۆ ڕێـوڕه‌سمی سوێندخواردنی باراك ئۆباما بـبینه سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵـبژێردراو باراك ئۆباما و ده‌یان ئه‌گه‌ر نا سه‌دان هه‌زار له لایه‌نگرانی ڕۆژێـكی پـڕیان له پـێشـدایه له ئاهه‌نگگێڕان و جهژنگرتن له ده‌مێـكدا وه‌كو یه‌كه‌مین ڕێبه‌ری ئه‌فریكایی ئه‌مه‌ریكایی سوێنددهدرێت. ئۆباما هه‌ر وه‌كو زۆر له سه‌رۆك كۆمارانی پـێشـین ده‌ست به ئاهه‌نگی سوێندخواردنه‌كه‌ی ده‌كات له نوێژێـكی تایبه‌تدا له كڵێسـای سـان جۆنس ئێپسكبۆڵ كه ته‌نها بلۆكێـك له كۆشـكی سپـیـیهوه دوره. ئه‌و و میشـێلی هاوسه‌ری و هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵـبژێردراو جۆ بایدن و جڵی هاوسه‌ری و پاشـان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆرج بوش بۆ نۆشینی كافیـیهك له كۆشـكی سـپی یه‌ك دهبینـنهوه. فره‌تر له یه‌ك ملیۆن كه‌س وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ناشـناڵ مۆڵ كه پانتایه‌كه له چیمهننزار هه‌ر له به‌رامبه‌ر كۆنگرسه‌وه به‌ره‌و لینكنی مۆریهڵ له كهشێـكی زۆر سـاردی یه‌خ بهسـتوودا كۆبـبنه‌وه بۆ ئاهه‌نگگێڕانی سوێندخواردنه‌كه كه بڕیار وایه له‌سه‌ر پـیپـلیكانهكانی سـاختمانی كۆنگرسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ناوه‌ڕاستی به‌یانیدا به میوزیـك ده‌سـتپـێـبكات. Aretha Franklinبه گۆرانی چڕین، چه‌لۆ ژه‌ن Yo-yo Ma و كه‌مان ژه‌ن Itzak Perlman. بڕیار وایه بایدن یه‌كه‌م جار له لایه‌ن دادوه‌ری دادگای باڵا جان پـۆڵ سـتیڤنس سوێند بدرێت و پاشـان ئۆباما وه‌كو سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن جۆن ڕۆبه‌رت سه‌رۆكی دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوێند ده‌درێت و پاشـان وتاری سوێندخواردنه‌كه له لایه‌ن ڕێبه‌ری نوێوه پـێشـكه‌ش ده‌كرێت.
<urn:uuid:9e47fcab-70ed-433c-bcf2-5ff07f6cab98>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-01-20-voa1-89235572/955524.html
2016-10-25T22:42:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720468.71/warc/CC-MAIN-20161020183840-00429-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.980175
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9801751375198364, "sdh_Arab_score": 0.018131747841835022}
حزبوڵـڵای لوبنان و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ر به سوریا داوای سـازكردنی خۆپـیشـاندانێـكی گشـتی له دژی حكومه‌تی لوبنانی ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا پشـتیوانی لێـده‌كات. وا دانراوه خۆپـیشـاندانه‌كان دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی له ناوه‌ندی به‌یروت ده‌سـتپـێـبكات. سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیوره ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه له گوتارێـكدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن سه‌باره‌ت به‌و داوایه قسه‌ی كرد و به‌ڵـێنی دا كه به‌رگری له دیموكراتیـیه‌ت بكات، وه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و داوایانه بـوهسـتێـتهوه كه ده‌كرێت به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت. هه‌رچه‌نده حزبوڵـڵا داوای كردووه خۆپـیشـاندانه‌كان به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیانه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هێزی له‌شـكری لوبنانی خراوه‌ته ژێر باری ئاماده باشـیـیهوه. پـێشـتر ، هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا حه‌سه‌ن نه‌سروڵـڵا له گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا حكومه‌تی لوبنانی به لاواز ناوزه‌ندكرد و داوای پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی نوێی كرد. لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كانی دژ به سوریا حزبوڵـڵا به پلان كێشـان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌ك تاوانباركردووه. پـێشـتر له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا شه‌ش وه‌زیری حزبوڵـڵا ده‌سـتیان له كار كێشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی داواكه‌یان بۆ زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتیان له حكومه‌تدا ڕه‌تـكرایه‌وه.
<urn:uuid:e4ce68dc-ac1f-4b7b-b237-bee27c8992e4>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-12-01-voa4-89176307/944634.html
2016-10-28T04:28:56Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721555.54/warc/CC-MAIN-20161020183841-00420-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.97762
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9776200652122498, "sdh_Arab_score": 0.018707405775785446}
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌کانی جیهاندا دانوسـتاندن بکات. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارس ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ڕامین مێهمانپه‌رست گوتوویه‌تی ئێران ئاماده‌یه دانوسـتاندن بکات، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـنیاره‌ی که سـاڵی ڕابردوو پـێشـکه‌شی گرووپی 5+1 ی زلهێزانی جیهان کرابوون. ئه‌و گرووپه له پـێـنج ئه‌ندامه ههمیشهیییهکهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێـکدێت (ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، ڕووسیا، فه‌رنسـا، چین) و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا. ئێران ڕووبه‌ڕووی خواسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاپه‌یمانه‌کانی بۆته‌وه له مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ له دژی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی.
<urn:uuid:13755328-6ccb-4ca5-95fe-d74b64ac676e>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/iran-nuclear-6apr10-90005597/957497.html
2016-10-28T04:37:32Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721555.54/warc/CC-MAIN-20161020183841-00420-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998898
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9988976120948792}
به‌رپـرسـان له ئۆگه‌ندا ده‌ڵێن گومانیان هه‌یه کۆمه‌ڵه‌ی یاخیبووانی ئه‌لشه‌بابی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سۆماڵ جوته هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان له کامپالای پایته‌خت ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی گیان له ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 64 که‌س و بریندارکردنی به ده‌یه‌ها که‌سـانی دیکه. ئه‌لیشا ڕیو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له نه‌یروبی پایته‌ختی کینیاوه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه. پـۆلیس له کامپالا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌کان له نێو ئاپـۆڕهیهکی خه‌ڵـکه‌که‌دا بوون که سه‌یری یاری کۆتایی مۆندیاڵی 2010 یان ده‌کرد. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌میان له ڕێسـتورانتێـکی ئهثیوپیدا ڕوویداوه له کابالاگالا و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له یانه‌ی ڕوگبی له ناوه‌ڕاستی شـاری کیادۆندۆ بووه که له‌وێش خه‌ڵـکێـکی زۆر دانیشـتبوون بۆ ته‌ماشاکردنی یاریـیه‌که‌ی نێوان ئیسـپانیا و هۆڵه‌ندا. بڕوا وایه له ته‌قینه‌وه‌که‌ی یانه‌ی ڕوگبیدا نزیکه‌ی 50 که‌س کوژرابن و له ته‌قینه‌وه‌ی ڕێسـتورانته ئهثیوپـیهکهشـدا به لانی که‌م 15 که‌س کوژرابن. جوان لۆکارد ده‌مڕاسـتی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کامپالا ده‌ڵێت که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکی له نێو کوژراوه‌کاندایه و ده‌شێت برینداریش هه‌بن. ده‌ڵێت له نێو کوژراوه‌کاندا که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکی هه‌یه و ده‌شڵێت هیواداره بتوانێت زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هاوڵاتیـیه ئهمهریکایییه برینداره‌کانیش به‌ده‌ستی بگات. حکومه‌تی ئۆگه‌ندا ده‌ڵێت تاووتوێی شـیانی ڕوودانی دوو هێرشی خۆکوژی ده‌کات که له‌وانه‌یه پـشـتێنی بۆمبیان له خۆیان به‌سـتبێت و ئه‌و دوو هێرشه‌یان ئه‌نجام دابێت. پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش وایان باس ده‌کرد که ده‌شێت ئه‌و دوو بۆمبه له ناو شوێنه‌کاندا دانرابنه‌وه.
<urn:uuid:d63fa25c-ec56-43ca-bdb2-c64798bbb5ad>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/uganda-blasts-12jul10-98239884/959113.html
2016-10-24T12:22:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719566.74/warc/CC-MAIN-20161020183839-00069-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999253
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9992527961730957}
ئیسرائیل قایل بووه ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سه‌ر که‌رتی غه‌ززه دایناوه سوک بکات و ڕێـگه بدات کۆمه‌کی مرۆیی زیاتر به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس بڕوات. مارک ڕهگێڤ گوته‌بێژی حکومه‌تی ئیسرائیل گوتی ئه‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌سه‌ندکرا ڕێـگه ده‌دات کاڵای زیاتر بگاته که‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها ڕه‌وانه‌کردنی ئامێر و که‌ره‌سـته زیاتریش بۆ ئه‌و پـرۆژه سیڤیلیـانهی له ژێر چاودێری نێونه‌ته‌وه‌ییدا جێبه‌جێ ده‌کرێن. گوتیشی به‌ڵام ئه‌و شـتانه‌ی که ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانیان هه‌یه له دروسـتکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌مێنـنه‌وه له لیستی ئه‌و کهرهسـتانهی ڕێـگه‌یان پـێنادرێت ڕه‌وانه بکرێن. گوته‌بێژێـکی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئیسرائیلی ڕه‌تکرده‌وه و به پـڕوپاگه‌نده ناوزه‌دی کرد. کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن ئه‌م گۆڕانکاریـیه‌ی که بڕیاره له شـێوازی گه‌مارۆکه‌دا بکرێت ڕێـگه ده‌دات به ڕه‌وانه‌کردنی زیاتر له 100 جۆر کاڵا بۆ ناو غه‌ززه. ده‌شڵێن خوازیارن گه‌مارۆکه به ته‌واوی هه‌ڵبگیرێت. له لایه‌کی دیکه‌وه نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج میچڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌که بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه ناڕاسـتهوخۆکانی ئاشـتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
<urn:uuid:f7f75e4a-8e2f-4461-a4bd-90974c5fb9d2>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/mideast-gaza-17jun10-96557869/958625.html
2016-10-25T13:48:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720153.61/warc/CC-MAIN-20161020183840-00131-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999398
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9993981122970581}
میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له رۆماڵکردن و گه‌یاندنی ده‌نگ و باسه‌کان و ئاراسته کردنی کێشه‌کان، به‌ڵام نگرانیه‌کی زۆر هه‌یه له چوونیه‌تی رۆماڵكردنی ئه‌و کێشانه‌ی په‌یوه‌ندی به روودا و کاره‌ساته‌کانی کورده‌وه هه‌یه. رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"له ساڵی رابوردوودا میدیا له کوردستان، له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان گه‌شه‌یه‌کی زۆر باشی به خۆیه‌وه بینیوه گه‌لێک له که‌ناڵی ئاسمانی کراونه‌ته‌وه، که‌ناڵه‌کانی رادیۆیی و مهڵپهرهکان به شێوه‌یه‌کی یه‌کجار چوونه‌ته سه‌ره‌وه، به‌ڵام له پاڵ چوونه سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژمار، ئه‌و پرۆفیشنالیزمه که پێویسته که له بواری رۆژنامهگهرێتی پێویستیه‌تی له کوردستاندا ناێبینین، واته خێراییه‌که به‌و شێوه نییه که مرۆڤ بتوانێ به راستی تاریفێکی باش له بابه‌تی بوون، سه‌ربه‌خۆ بوون، له به‌رپرسیاربوون و له پرۆفیشنالیزم بوون له بواری رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان بیکات. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رۆژهه‌ڵات ئه‌و که‌ش وبایه ناڵه‌باره‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ میدیاکانی کوردی خوڵقاندووه زۆر ناکرێ مرۆڤ باس له گه‌شه‌کردنێکی میدیایی له رۆماڵێکی رێک و پێک و پرۆفیشنال بکرێ، بۆیه هه‌ر رۆژنامه‌وانێکی سه‌ربه‌خۆ بیه‌وه‌ێ کار بکات به تاێبه‌ت له‌سه‌ر کێشه هه‌ستیاره‌کان ده‌ستگیر و زیندانی ده‌کرێت. کاک مه‌سعود ده‌شڵێت شتێکی شاراوه نییه میدیا ده‌وڵه‌تیه‌کان ئامانجێکی شاره‌وه‌یان هه‌یه و هه‌ر وه‌ها ئاماژه به‌و ره‌خنانه ده‌کات که ئاراسته‌ی به‌شی فارسی بی بی سی ده‌کرێت له شێوه‌ی رۆماڵکردنی رووداوه کوردیه‌کان".
<urn:uuid:6efc160f-cbec-4527-9f4d-4f4d890e84e7>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2848990.html
2016-10-23T23:55:32Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719453.9/warc/CC-MAIN-20161020183839-00200-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.991498
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9914983510971069}
له چاوپـێـكهوتنهكهی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ئه‌مریكی، سه‌رۆك بوش گوتی، جیهانی ئازاد ڕێـگه نادات به ئێران ببێـته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی، گوتیشی هه‌موو بژاره‌كان له به‌رده‌مدایه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و یه‌ك له‌وانه كاری سه‌ربازیه كه دوا بژار ده‌بێت. له تارانیش ڕۆژی شه‌ممه ڕێبه‌ری سوپای پاسداران، جه‌نه‌ڕاڵ یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی گوتی، وڵاته‌كه‌ی موشه‌كی بالستی به كار دێنێت بۆ به‌رگریكردن له خۆی ئه‌گه‌ر هێرش كرایه سه‌ری. له لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی پـیرانی ئه‌مریكی (سیناتۆره‌كان) به تێـكڕای ده‌نگ به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێرانیان سه‌رزه‌نشت كرد و پـشـتیوانی خۆیان ده‌ربڕی بۆ پـێشنیاری باسكردنی پـرسی ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوای زیادڕۆیی و پـێشـێـلكردنی په‌یماننامه‌ی بڵاوهنهكردنی چه‌كی ناوه‌كی له لایه‌ن ئێرانه‌وه. بڕیاریش وایه له 2 ی مانـگی شوبات ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له ڤیه‌نا كۆبێته‌وه بۆ مشتومڕكردن له سه‌ر هه‌ڵوێستی ئێران.
<urn:uuid:32f76410-7200-46da-bc14-63054e49b9bd>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-01-28-voa4-89177032/944760.html
2016-10-20T19:39:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717783.68/warc/CC-MAIN-20161020183837-00159-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99026
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9902604818344116}
تیشکی ژێر سوور تیشکی ژێر سوور (بە ئینگلیزی:Infrared Rays) تیشکێکی نەبینراوە بەشێکە لە تیشکی کارۆموگناتیسی کە لەرەلەری کەمترە لەو لەرەلەرەی کە چاو ھەستی پێ دەکات لەبەر ئەوە نابینرێ بەڵام ھەستی پێ دەکرێ لە ڕێگەی گەرمی ،کە لەکۆتایی شەبەنگی کارۆموگناتیسی بینراو دایە کە درێژی شەپۆلی لە نێوان (٠.٧ - ١) مایکرۆمەترە. خۆر سەرچاوەی سەرەکی تیشکی سروشتییە بۆ ھەموو جۆرە وزەیەکی کارۆموگناتیسی، ئەو تیشکەی کە خۆر دەینێرێ بەشێوەی شەپۆلی کارۆموگناتیسی لە سێ بەش پێک دێ کە درێژی شەپۆلی جیاوازیان ھەیە کە ئەمانەن: - تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە لە سەدا دووی(٢ %) ی تیشکی خۆر پێکدێنێ . - تیشکی بینراو کە لە سەدا چل و حەوت(٤٧ %) ی تیشکی خۆر پێکدێنێ . - تیشکی ژێر سوور کە لە سەدا (٥١ %) ی تیشکی خۆر پێکدێنێ . تیشکی ژێر سوور تیشکێکی گەرمیدارە و نەبینراوە کە خۆر سەرچاوەی سروشتییەتی دەکرێ لە سەرچاوەی دەستکرد بەرھەم بھێنرێ ،درێژی شەپۆلی تیشکی ژێر سوور ھەمان درێژی شەپۆلی بەشی رووناکی لە شەبەنگی کارۆموگناتیسییە و لەگەل شەبەنگی رووناکی و شەبەنگی تیشکی مایکرۆوێڤ تێکەڵ دەبێ.زاراوەی (near infrared) لە تیشکی ژێر سوور بە نزیکترین درێژی شەپۆل لە شەبەنگی رووناکی دەوترێ. زاراوەی (far infrared) تیشکی ژێر سوور بە نزیکترین شەپۆلی درێژ لە تیشکی مایکرۆوێڤی لە شەبەنگی کارۆموگناتیسی دەوترێ . بەکارھێنانەکانی بایۆلۆژی تیشکی ژێر سوور[دەستکاریی سەرچاوە] تیشکی ژێر سوور کە درێژی شەپۆلی لەنێوان (٤-١٦) مایکرۆنە پێی دەڵێن تیشکی ژێر سووری دوور (far infrared ray) بە ڕووناکی ژیان ناودەبرێ و ھەمان درێژی شەپۆلی تیشکی ژێر سووری ھەیە کە لەشی مرۆڤ دەری دەکات وە ھۆیەکە بۆ بوونی زیندەوەر ئەو درێژی شەپۆلەیە کە لەش دەیمژێ لە تیشکی خۆر لەکاتی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بووندا زیاد دەبێ کاتی خۆدانە بەر خۆر وە زۆر باشە. تیشکی ژێر سوور توانایەکی بەھێزی چوونە ناوەوەی ھەیە کە سوودی ھەیە بۆ پێست و ھەرسکردن و سوڕی خوێن وە یارمەتی لەش دەدات بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین و خواردن، وە وەک چارەسەر بەکاردێ بۆ ڕۆماتیزم و کەمکردنی ژان و ژانی دەمار لەکاتی وەرزش و کارکردن و کەمکردنی ژانی دەم و چاو . ھەروەھا بەکاردێ لە کەشتی ئاسمانی و ئامێری وێنەگرتنی زەوی لە ئاسمانەوە وە بە فراوانی بەکاردێت لە ئامێرەکانی کۆنتڕۆلکردن لە دوورەوە. بەکارھێنانی تیشکی ژێر سوور لە بواری تەکنۆلۆژی و بایۆلۆژی ھەروەھا لایەنی سلبی و مەترسیداری ھەیە بۆ نموونە لە کاتی ھەڵئاوسان وشێرپەنجەی پێست و نەخۆشییەکانی دڵ و پاڵەپەستۆو ماندوو بوون و سیل و خوێن بەربوون بەکارناھێنرێت. ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریکی (ناسا) یەکەم لایەنە کە سوودی لە خاسیەتەکانی تیشکی ژێر سوور وەرگرتووە کە جل و بەرگ و کەشتی ئاسمانی لە دیوی ناوەوە بە سیرامیک ناوپۆش دەکرێ، بۆ ئەوەی تیشکی ژێر سووریا‌ن پێببەخشێ کە لە لەشیان ون دەبێ لە ئاسماندا . تیشکی ژێر سوور زیانی نییە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر بەر مرۆڤ بکەوێ، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر پێویستە بۆ ژیان لەبەر ئەوە پزیشک منداڵی تازە لەدایک بوو لە دایەنگە دادەنێن کە تیشکی ژێر سوور دەردەکا، تیشکی ژێر سوور بە ڕووناکی ژیان (light of life) دەناسرێ ھۆیەکی سەرەکییە لە ژیانی ھەموو زیندەوەرێک،گرنگترین کارەکانی تیشکی ژێر سوور زیاد کردنی بەرگری لەشە بۆ نەخۆشی (reinforcement immune system) لە ئەنجامی زیادکردنی سوڕی خوێنی بچووک و زیادکردنی گۆڕانی خواردەمەنی (metabolism) و دواخستنی پیر بوون (slow down the aging process). لەشی مرۆڤ تیشکی ژێر سوور دەردەکا کە پێی دەڵێن (biogenetic ray) کە بڕەکەی لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێ، کە بڕی تیشکی ژێر سووری لە لەش دەرچوو کەم دەبێ و لەش نەخۆش و ماندوو و لاواز و پیر دەبێ و بەرگەی نەخۆشی ناگرێ ،کاتێک کە بڕی تیشکی ژێر سوور لە لەش نزیک سفر دەبێ ئەو مرۆڤە لە مردن زۆر نزیکە. ھەندێ کەس توانای زاڵ بوونی بەسەر نەخۆشی ھەیە چونکە توانای بەرھەمھێنانی تیشکی ژێر سووریا‌ن ھەیە لە لەشیان کە ئەمەش لەش بەھێز دەکات کە پێ ی دەگوترێ (q-gong) لە ھەندێ کەس ئەم وزە زۆر بەھێزە وەک (ریکی) کە وزە دەنێرێ بۆ نەخۆش بەمەبەستی چارەسەرکردن کە ئەویش وزەی تیشکی ژێر سوورە کە بە چاو نابینرێ کە گەرمییەک دەبەخشێتە نەخۆش ، ئەم ڕێگایە لەگەڵ ھەزارەھا نەخۆش بەکار ھاتووە کە نەخۆشی تەنگە نەفەس و پالەپەستۆی خوێن و شەکرە و پەنکریاس و سەرئێشەی پێ چارەسەر کراوە. خەڵک لە ڕابردوودا ئاوی زێ و کانیاوی پڕ لە تیشکی ژێر سووریا‌ن بەکار دەھێنا لەبەر ئەوە تەندروستیان باش بوو ،کاتی کڕکەوتنی مریشک لەسەر ھێلکە تیشکی ژێر سوور دەردەکات وە کیسەڵی دەریا ھێلکەکانی لە قومی کەنار دەریاکاندا دەشارێتەوە کەبە تیشکی ژێر سووری خۆر دەتروکێ. ھەر تەنێکی گەرم لە پلەی سوور بوونەوە ڕووناکی دەداتەوە کە گەرمییەکەی دەگاتە پلەی (٢٧٣)س وە لە پلەی (٣٠٠-٥٠٠س) تیشکێکی سووری تیژتر دەردەکات، وە لە پلەی(١٠٠٠)س تیشکێکی زەرد دەردەکات، وە لە پلەی (١٢٠٠س) یان زیاتر تیشکێکی سپی دەردەکات کەلە ھەر پلەیەکی گەرمیدا درێژی شەپۆلی تیشکەکان جیاوازە و بەم شێوەیە: - یەکەم جار تیشکی ژێر سووری دوور (far infrared) دەردەکات ئینجا تیشکی ژێر سووری نزیک (near infrared) وە لە کاتی سوور بوون تیشکی بینراو دەردەکات و لەکاتی دانەوە تیشکی سپی تیشکی ژێر سوور و بینراو و سەرو وەنەوشەیی دەردەکات . دیارکردنی بڕی تیشکی خۆر و ھێز‌و گۆڕانی بەپێی باری کەش و ھەوا کارێکی ئاسان نییە ،لەبەر ئەوە سەرچاوەی تیشکی دەستکرد بەکار دێ کە تیشکی ژێر سوور دروست دەکات بە گەرمکردنی تەنەکان (ئەگەر بۆ زیاتر لە ٣٠٠٠ پلەی سەدی گەرم بکرێ ئەوا تیشکی سەرو وەنەوشەیی و شەپۆلی کارۆموگناتیسی جۆراوجۆر دەردەکات بەپێی یاساکانی فیزیا) . بەشێک لە تیشکی کارۆموگناتیسی لە لایەن لەشەوە دەمژرێ، کە بەندە بە درێژی شەپۆل و لەرەلەر و گۆشەی بەرکەوتنی بە لەش و کاتی خایانراو و تیژی مژین و باری لەش . دەتوانرێ ڕوو و پێکھاتەی تەنەکان بپشکنرێ بە تیشکی ژێر سوور لەبەر ئەوە لە تۆژینەوەی جۆرەکانی بەرد وکانزاکان بەکاردێ. سەرچاوە[دەستکاریی سەرچاوە]
<urn:uuid:cd45b001-10f4-4585-9ba4-6d447f4c48da>
CC-MAIN-2016-44
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%DB%8C%D8%B4%DA%A9%DB%8C_%DA%98%DB%8E%D8%B1_%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1
2016-10-21T20:04:11Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718303.21/warc/CC-MAIN-20161020183838-00095-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99598
Arab
95
{"ckb_Arab_score": 0.9959802627563477}
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له واشـنتن بۆ یه‌که‌م جار سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهودا کۆده‌بێته‌وه. یاریده‌ده‌رێـکی باڵای به‌ڕێز ناتانیاهو له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی سه‌رۆک وه‌زیر پـلانی هه‌یه له میانه‌ی وتووێـژهکهیدا سه‌نگی بخاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێـگاگرتن له دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ئێران، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ئیسرائیل نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپـێشـچوونی توانایی له‌شـکری ئێران. چاوهڕواندهکرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر باس له پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێی عه‌ره‌بی بکرێت. به‌ڕێز ئۆباما گوتوویه‌تی مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی ئامانجه‌کانێتی بۆ کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌ڕێز ناتانیاهوش گوتوویه‌تی پـێویسته له وتووێـژی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کاندا سه‌نگی بخرێته سه‌ر هاوکاری ئابووری و ئاسایش له‌بری ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتینی.
<urn:uuid:9dcf6f49-62a6-4d17-a283-5c73fa7db8a5>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-05-18-voa4-89224267/953464.html
2016-10-22T23:40:14Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719079.39/warc/CC-MAIN-20161020183839-00157-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997259
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9972588419914246}
جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمسی سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌توانێت چه‌ند کارێـک بکه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئه‌گه‌ر بێت و کۆشـکی سـپی داوایان لێبکات. جه‌نه‌ڕاڵ دێمسی له نامه‌یه‌کی ئاشـکرایدا بۆ کۆنگرس نووسیویه‌تی، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانن به پـێنج ڕێـگه یارمه‌تی ئۆپـۆزسیۆن بده‌ن: مه‌شق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری و پـێشـکه‌شکردنی ئامۆژگاری. سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین. هێرشی سنووردار بۆ سه‌ر شوێنه له‌شـکریـیه‌کان له دوره‌وه. کۆنترۆڵکردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کان. دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی پارێزراو. ئه‌م نامه‌یه‌ی دێمسی له وه‌ڵامی ئه‌و پـرسیارانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی هه‌ردوو سناتۆر کارڵ لیڤن و جان مه‌کـکه‌ین بوون، که ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سیناتن.
<urn:uuid:37237378-2e4e-49dd-8859-85d3ec019e40>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1707755.html
2016-10-24T03:30:08Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719465.22/warc/CC-MAIN-20161020183839-00219-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99734
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9973404407501221}
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا جموجۆڵه‌کانی نێوان وڵاتی تورکیا و هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش زیادبوونێـکی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه. وتووێـژه‌کان له بارێـکی ناڕاسـتهوخۆوه چوونه‌ته بارێـکی ڕاسـتهوخۆیانه و ئاشـکرایانه، ئه‌مانه‌ش وه‌ک زۆرێـک له چاودێران ئاماژه‌ی پـێـدهکهن کرانه‌وه‌یه له‌و پهیوهندیـیانهی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نکه‌ره که گه‌لێـک ههڵـکشـان و داکشـانی به‌خۆوه بینیوه. به مه‌به‌ستی تیشـکخستنه سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیـیانه بۆ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه: دکتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زا و پـسـپـۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا. سـتران عه‌بدوڵڵا، ڕۆژنامه‌نووس. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:16 خوله‌كه.
<urn:uuid:7c696e91-5281-46de-bd84-a694c589f8e5>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2009-03-07-voa7-89226297/953882.html
2016-10-22T05:21:47Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718426.35/warc/CC-MAIN-20161020183838-00107-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.994167
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9941672086715698}
كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌كه‌ی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكی سـه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق به ته‌واوه‌تی بڵاو ناكاته‌وه. گوته بێـژی كۆشـكی سـپی تۆنی سـنۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕاپـۆرته‌كه‌ی زانیاری نیشـتیمانی ژیانی كه‌سـانێـك ده‌خاته مه‌ترسـیـیه‌وه و كار ده‌كاته سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای موخابه‌راتیش. ڕۆژی سـێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش چه‌ند به‌شـێـكی ئه‌و ڕاپـۆرته نهێـنیـیهیان بڵاوكرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا باسی لـێـكرابوو. ڕاپـۆرته‌كه له به‌شـێـكی ده‌ڵـێت شه‌ڕی عێراق بووه مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی جیهاد و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایی له دژی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جیهانی ئیسلامی‌دا. ده‌شـڵێت بیرۆكه‌ی جیهاد له ڕووی ژماره و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌یگرێـته‌وه له زیادبووندایه. ڕاپـۆرته‌كه له‌سه‌ر زانیاری 16 سه‌رچاوه‌ی موخابه‌راتی ئه‌مریكی ئاماده كراوه. سه‌رۆك بوش ده‌ڵـێت ڕاپـۆرته‌كه به‌مه‌به‌ستی سـیاسی پـێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یانزه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
<urn:uuid:5ca0badb-e299-4896-90c5-d43fc3441d99>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-09-27-voa6-89180657/945423.html
2016-10-25T13:49:36Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720153.61/warc/CC-MAIN-20161020183840-00293-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996665
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9966645240783691}
كورده‌كانی كوردستانی عێراق شان به شانی هه‌موو گه‌لی عێراق و جیهان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ته‌ماشای پرۆسه‌ی دادگایی كردنی سه‌دامیان به شێوه‌یه‌كی زیندوو كرد، به‌ڵام دیدوبۆچوونی جیاوازییان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌كه و جۆری حوكمدان به سهرسهدامدا هه‌یه. هه‌ندێكیان دژی حوكمی له سێداره‌دانن چونكه پێیان وایه كه ئه‌و حوكمه له دژی هه‌موو بیروباوه‌ڕێكی مرۆڤایه‌تیه. هه‌ندێكی تریشیان زۆرییان پێخۆش بووه كه‌وا به چاوی خۆیان بینیویانه سه‌دام حوسه‌ین و پیاوانی ڕژێمه‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێن و ده‌ڵێن خۆشترین ڕۆژی میلله‌تی كورده. بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
<urn:uuid:0969f8ed-e3fc-4197-afd0-cde4d4d29b55>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2005-10-19-voa3-89169727/943647.html
2016-10-27T18:39:17Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721387.11/warc/CC-MAIN-20161020183841-00417-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.993216
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9932161569595337}
ده ڕۆژ به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ڕه‌ت ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتا هیوایه‌ک هاتبێته ئاراوه بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له نێوان کۆماریه‌کان و دیموکراته‌کاندا. وڵاتی چین ئاگاهی داوه به ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌کانی و نیگه‌رانی له‌لا دروست بووه له‌سه‌ر درێژه کێشانی ئه‌م قه‌یرانه داراییه و وه‌ک بێژینگ ده‌ڵیت ده‌شێت زیان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چین و له ئابووری جیهانیش بدات. پاتریک کلاوسن، پسپۆڕی ئابوری له نێوه‌ندی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ده‌ڵێت کێشه‌یه‌کی بنچینه‌یی به‌رچاو هه‌یه له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی کۆماری و دیموکراته‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌ت چ ڕۆڵێکی هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری‌دا و ده‌شڵێت له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوودا مشت و مڕێکی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نه‌کردووه چونکه ئابوری ئه‌مریکا له کێشه‌یه‌کی سه‌ختدا بوو و ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌که له‌و کاته‌دا چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بووه له‌و ژینگه ئابوریه‌دا. به‌ڕێز کلاوسن ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌م قه‌یرانه داراییه هه‌رچه‌ندێک درێژه بکێشێت هێنده و زیاتریش له ئاستی په‌سه‌ندکردنی کار و ئه‌رکه‌کانی کۆنگرێس که‌م ده‌کاته‌وه و به هه‌مان شێوه‌ش بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕێژه‌ی په‌سه‌ندکردنی کاره‌کانی له‌و ئاسته به‌رزه‌دا نامێنێته‌وه که تیایدا بووه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ڕای گشتی ئه‌مریکا وه‌ها سه‌یری ئه‌م کێشه‌یه ده‌کات که له واشنتۆنی پایته‌خته‌وه‌یه نه‌ک ته‌نها دیموکراته‌کان یان کۆماریه‌کان بن له کۆنگرێس. له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر پاتریک کلاوسن، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه. زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
<urn:uuid:f01379d1-62e3-48d7-9859-619c7482b237>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1767239.html
2016-10-24T03:29:16Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719465.22/warc/CC-MAIN-20161020183839-00066-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999275
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9992751479148865}
ژماره‌یه‌ک خۆکوژ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هوتێل هه‌دایای ناوه‌ندی شـاری قامیشلو و له ئاکامدا 7 که‌سی سیڤیل کوژراون که چواریان ژن بوون و یه‌کێـکیان به ناوی (هه‌ڵه‌بجه)یه که کچی شاعیر و نووسه‌ر ته‌ها خه‌لیله. ئاسایشی کوردی له شاره‌که به‌یانـنامه‌یه‌کی له باره‌ی ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکرده‌وه و گوتی هێرشه‌که کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و هوتێڵه که له ئێسـتادا بۆ ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی به‌کارده‌هێنرێت. گوتیشی هێرشبه‌ره‌کان میسری و تونسی و سعودی بوون. به‌پـێی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردسـتان هێرشبه‌ره‌کان چواریان خۆکوژ بوون و یه‌کێـکیان ژن بووه. 3 هێرشبه‌ریش له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه ده‌سـتگیرکراون. له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵی چه‌کداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به داعش به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند. سه‌باره‌ت به‌م هێرشه ده‌خیلی شه‌ممۆ و لوقمان ئه‌حمه‌د له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له جوان محه‌مه‌د به‌رپـرس له قامیشلو و چالاکوان خاتوو نارین و ڕۆژنامه‌وان هۆگر ئیبراهیم کردووه.
<urn:uuid:a453156e-26e9-4490-a209-6469b0549958>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1868984.html
2016-10-24T03:28:53Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719465.22/warc/CC-MAIN-20161020183839-00066-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.989661
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9896613359451294}
له ئه‌نجامی هێرشی موشه‌کی گومانباری ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی خه‌یبه‌ری باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان به لایه‌نی که‌م 24 که‌س کوژراون. کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی موشه‌کی ئه‌مه‌ریکایی له 3 شوێنی له دۆڵی تیراهـ داوه. ئه‌و ناوچه‌یه بنکه‌یه‌کی میلیشـیایه‌کی خۆجێیـیه به ناوی له‌شـکری ئیسلام که له گه‌ڵ تاڵیبانی پاکسـتاندا هاوپه‌یمانن. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نســا AFP له زاری کاربه‌ده‌ســتانی پاکسـتانیـیه‌وه بڵاویکرده‌وه که‌وا یه‌ک له شوێنه‌کانی ئه‌و گرووپه لێـدراوه. ڕۆژێـک پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی گوتیان هێرشێـکی دیکه‌ی موشه‌کی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که 7 که‌سی چه‌کداری کوشـتووه. پاکسـتان به فه‌رمی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیانه ده‌رده‌بڕێت. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاییش له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێـدوانێـک ناده‌ن و ته‌نها ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیانه چه‌کێـکی گرنگه له شه‌ڕی دژی تێرۆریسـتاندا. هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و له ڕووداوێـکی دیکه‌دا، کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن له شـارۆچکه‌ی هانگوی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار به خومپاره له دوو ماڵیان داوه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون.
<urn:uuid:dd25a3a1-c48e-486e-92c1-a91ba140bc4a>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/pakistan-violence-17dec10-112083609/964031.html
2016-10-24T03:24:18Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719465.22/warc/CC-MAIN-20161020183839-00066-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998499
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.9984992742538452}
یوکیا ئه‌مانۆ سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئێران به شێوه‌یه‌کی باش هاوکاری ده‌کات په‌یوه‌ست به‌و گومانانه‌ی که ده‌ڵین ڕه‌نگه تاران به نهێنی کاری بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی کردبێت، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتا زۆر زووه حکوم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدرێت. بۆ یه‌که‌م جار ئێران به‌م دوایانه به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشکه‌ش به ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌ڵگه‌ی پشتیوانی له‌و ئیدعایانه‌ی تاران ده‌یکات که تاقیکردنه‌وه‌کانی بۆ مه‌به‌ستی سیڤیلی بوون. به‌ڵام به‌رپرسانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان لایه که ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی تاران ئه‌نجامی دابوون ، په‌یوه‌ندیان به تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ئه‌تۆمیـیه‌وه هه‌بووه. جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی دووشه‌ممه به ده‌سته‌ی 35 وڵاتانی ئاژانسه‌که‌ی گوت که پسپۆڕانی ئاژانسه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه و شیکاری له‌سه‌ر زانیاریه‌کان ده‌که‌ن.
<urn:uuid:23532704-4e9e-42be-a219-16d411fda2eb>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1927920.html
2016-10-26T05:55:02Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720737.84/warc/CC-MAIN-20161020183840-00190-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999959
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9999589920043945}
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کورد بڕیاریدا له حکومه‌تی نۆی عیراق به‌شداربێت به‌ڵام هێشتا ناوی وه‌زیره کورده‌کان به‌ته‌واوی یه‌کلانه‌بۆته‌وه و نه هێشتا هیچ وه‌زیرێکی کورد چۆته به‌غدا. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که کورد گله‌یی ده‌که‌ن به‌گۆیره‌ی ئیستحقاقی خۆیان پۆستیان وه‌رنه‌گرتووه. ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه گوتی نه‌چوونی وه‌زیرانی کورد بۆ به‌غدا به‌شێکی په‌یوه‌ندی به هۆی ناوخۆه هه‌یه که تائیستا لایه‌نه سیاسێکان ڕێك نه‌که‌وتوون و کۆك نێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ وه‌زاره‌تێك وه‌رده‌گرن و چه‌ند وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و کێ ده‌کرێت به وه‌زیر. گوتیشی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نیوان هه‌رێم و به‌غدا پیویستی به ته‌ره‌فی سێهه‌م هه‌یه.
<urn:uuid:cfa50f31-7eaa-422f-9ea8-29d3cc5964a8>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2466290.html
2016-10-27T08:58:19Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721174.97/warc/CC-MAIN-20161020183841-00252-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.986867
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9868666529655457, "sdh_Arab_score": 0.01213614922016859}
ده‌یڤد کامیرۆن سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت پێویسته تاڵیبانه‌کان هیچ گومانێکیان نه‌بێت له‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رپرسێتی ئاسایشی ڕاده‌ستی هێزێکی له‌شکریی ئه‌فغانی ده‌که‌ن که له توانایدا بێت شکست به یاخیبوان بێنێت. به‌ڕێز کامیرۆن، ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستاندا گوتویه‌تی هاوبه‌شه جیهانیهکان وابه‌سته‌ی باری ئاسایشن له ئه‌فغانستان، ته‌نانه‌ت پاش کسانه‌وه‌ی هێزه جه‌نگیه‌کانی نیونهتهوهییش که بڕیاره تا ساڵی 2014 له ئه‌فغانستان بکشێنه‌وه. سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌شڵێت ئه‌فغانستان به‌ره‌وپێشچونی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت ئه‌گه‌ر له ڕێی وتووێژی سیاسیه‌وه کۆتایی به یاخیبوون بهێنرێت و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ر هاوکاری باشتر له نێوان ئه‌فغانساتان و پاکستان‌دا هه‌بن. سه‌رۆکی ئه‌فغانستانیش له‌لای خۆیه‌وه گوتوویه‌تی پرۆسه‌ی ئاشی له وڵاته‌که‌یدا له هه‌موو ئه‌رکێکی تر زیاتر له پێشه. هه‌ردوو ڕێبه‌ر ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه پێکڕا له‌گه‌ڵ ڕاجا په‌روێز ئه‌شره‌ف، سه‌ره‌ک وه‌زیری پاکستان‌دا کۆده‌بنه‌وه. نزیکه‌ی 9500 سه‌ربازی به‌ریتانی له ئه‌فغانستانن.
<urn:uuid:c5685ddd-9089-4ded-a51c-3da2a5e42680>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1441219.html
2016-10-26T19:16:20Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720972.46/warc/CC-MAIN-20161020183840-00339-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998314
Arab
16
{"ckb_Arab_score": 0.9983136653900146}
کۆریای باکوور ڕووبەڕووی ئیدانەکردن لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوییەوە دەبێتەوە بەهۆی تاقیکردنەوەی مەشەکی دوور هاوێژی. ڕاگەیاندنی پیونگیانگ هەڵدانی ئەو موشەکەی بە سەتەلایتەوە پشتڕاست کردەوە بەبێ گوێدان بە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێگای بەکارهێنانی تێکنالۆژی موشەکی بالاستیکی لێدەگرێت. دەستبەجێ ڕەخنەی لێ گیرا. وەزیری بەرگری کۆریای باشوور دەڵێت " ئێمە تاقیکردنەوەی موشەکی دوورهاوێژی کۆریای باکوور ناپەسەند دەکەین و ئێمە پێمان وایە پێویستە بەڕێگای ئەنجومەنی ئاسایش و سزا دوولایەنەکان فشاری زیاتر بخەینە سەر کۆریای باکوور". ئەو موشەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە دەزگای هەڵدانی سەتەلایتی تۆنگچانگری کۆریای باکوور نزیکە سنوری چینەوە تاقی کرایەوە. موشەکەکە بەرەو باشور بەسەر دورگری ئۆکینوای باشوری ژاپۆنەوە ڕۆشت. ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر داواکاری ئەمەریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور هەر ڕۆژی یەکشەممە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوی کردنی ئەم تاقیکردنەوەیە. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون دەڵێت زۆر نیگەرانە بەوەی کۆریای باکوور ئەو تاقیکرنەوەیەی بە موشەکی بالاستیک ئەنجام داوە و سەرپێچیکردنە لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.
<urn:uuid:f2ac3386-9d31-47f0-a51c-5abadf540083>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/3180370.html
2016-10-21T22:00:41Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718309.70/warc/CC-MAIN-20161020183838-00539-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.729414
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.729414165019989, "sdh_Arab_score": 0.2514927387237549, "hac_Arab_score": 0.018967391923069954}
مارکۆ پۆلۆ مارکۆ پۆلۆ جیھانگەڕ و شوێندۆزەرەیەکی جیھانییە لە ساڵی ١٢٥٤ ز. لە ئیتالیا، شاری ڤینیسیا لەدایک بووە، کتێبێکی بەناوبانگی ھەیە بەنێوی «گەشتەکانی مارکۆ پۆلۆ» کە باس لە گەشتەکانی ناوبراو دەکات بۆ ناو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست. مارکۆ پۆلۆ له باوکی و مامییەوه فێری بازرگانی بوو، نیککۆلۆ و مافیۆ که به ئاسیادا گەشتیان کردبوو، قوبڵای خانیان دیتبوو. له 1269 دا گەڕابوونەوه ڤێنیز و بۆ یەکەم جار به دیتنی مارکۆ پۆلۆ شاد بووبوون. پاشان هەرسێکیان دەستیان به گەشته گەورەکەیان بەرەو ئاسیا کرد و پاش 24 ساڵ. لە گەڕانەوەدا دیتیان که ڤێنیز له گه ڵ جینوادا له جەنگدایە. مارکۆ خرایە زیندانەوە و لەوێ چیرۆکەکانی بۆ زیندانییەک گێڕابووەوە. لە ساڵی ١٢٩٩ دا ئازاد کرا، و بوو بە تاجیرێکی دەوڵەمەند، هاوسەرگیریکرد، و سێ منداڵی بوو. لە ساڵی ١٣٢٤دا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە کڵێسا‌ی سان لۆرێنزۆ لە ڤێنیز نێژرا. سەرچاوە[دەستکاری] |ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.|
<urn:uuid:264fe35b-a7e3-4cc7-bf97-da9201f194e8>
CC-MAIN-2016-44
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%A7%D8%B1%DA%A9%DB%86_%D9%BE%DB%86%D9%84%DB%86
2016-10-21T21:59:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718309.70/warc/CC-MAIN-20161020183838-00539-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998725
Arab
22
{"ckb_Arab_score": 0.9987252950668335}
عه‌ره‌بسـتانی سـعودی و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب به سه‌دان سه‌رباز و پـۆلیسیان ڕه‌وانه‌ی به‌حره‌ین کردووه بۆ یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له به‌رامبه‌ر پـتربوونی ناڕه‌زایـیه‌کانی دژ به حکومه‌ت. ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین ژماره‌یه‌کی زۆری ماشێنی له‌شـکری پـیشـان دا که له ڕێـگای سـعودیـیه‌وه ده‌هاتنه نێو وڵاته‌که. به‌حره‌ین ئه‌و کاروانه‌ی به پـێشـه‌نگی هێزێـکی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی ناوزه‌دکرد. کاربه‌ده‌سـتانی سـعودیـیه ده‌ڵێن نزیکه‌ی 1000 سه‌ربازی وڵاته‌که‌یان یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌مینه سووننه‌ی به‌حره‌ین ده‌ده‌ن له پاراسـتنی ئاسایشی باڵه‌خانه و ده‌زگا حکومیـیه‌کاندا. شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نههیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بیش گوتی وڵاته‌که‌ی ئه‌وانیش وه‌ک به‌شێـک له هێزی ئاسایشی هه‌رێمی نزیکه‌ی 500 پـۆلیسی خۆی ڕه‌وانه‌ی به‌حره‌ین کردووه. جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه یه‌که‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌شـکری بیانیـیه له به‌حره‌ین له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته که زۆرینه‌ن ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان به مه‌به‌ستی داواکردنی بینینی ڕۆڵێـکی زیاتر له کاروباره سیاسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌دا. سعودیـیه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌م جۆره خۆپـیشـاندانانه به‌شـی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی ئه‌ویش بگرێته‌وه که ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه ئاینزان.
<urn:uuid:4f2904ff-614f-47d3-8912-f520518efd72>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/bahrain-14mar11-117950694/967311.html
2016-10-23T01:25:04Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719136.58/warc/CC-MAIN-20161020183839-00437-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998154
Arab
8
{"ckb_Arab_score": 0.9981539249420166}
سه‌رۆک پـێشـووی پاکسـتان په‌روێز موشه‌ره‌ف بۆ یه‌که‌م جار له پاش زیاتر له چوار سـاڵ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌که‌ی تاوه‌کو به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌ماندا بکات. موشه‌ره‌ف پاش ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2008 دا ده‌سـتبه‌رداری سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی بوو، له تاراوگه ژیانی به‌سه‌ربرد تاوه‌کو ده‌سـتگیر نه‌کرێت به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتی له تیرۆرکردنه‌که‌ی خانم بێنه‌زیر به‌تۆدا هه‌بووبێت. په‌روێز موشه‌ره‌ف ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ده‌سـتی له‌و ڕووداوه‌ی سـاڵی 2007 دا هه‌بێت. ده‌شڵێت ئه‌و که‌فاله‌تی بۆ کراوه تاوه‌کو له ده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاکسـتان ده‌سـتگیر نه‌کرێت. موشه‌ره‌ف ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی بۆ که‌راچی به ده‌نگێـکی بوێرانه‌وه قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی کرد و گوتی: " به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ پاکسـتان ژیانی خۆم خستووه‌ته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه. پـێموابوو حکومه‌ت با‌نگم ده‌کاته‌وه و پـێم ده‌ڵێت پاکسـتان بپارێزه، به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا. ئه‌مڕۆ میلـلهتهکهم داوای لێکردووم بگه‌ڕێمه‌وه و منیش گه‌ڕاومه‌ته‌وه و ژیانی خۆم خستووه‌ته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه تاوه‌کو پاکسـتان پارێزراوبێت." له لایه‌کی دیکه‌وه تاڵیبانی پاکسـتان به‌ڵێنی داوه سه‌رۆکی موشه‌رف بکوژێت ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ وڵاته‌که گه‌ڕایه‌وه. ڕۆژی شه‌ممه له ڤیدیۆیه‌کدا، که‌سێـکی سه‌ر به تاڵیبان گوتی ده‌سه‌ته‌یه‌ک ئاماده‌کاری بۆ تیرۆرکردنی په‌روێز موشه‌ره‌ف ده‌که‌ن. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه موشه‌ره‌ف تاڵیبانی لێ بووه دوژمن به‌هۆی پشـتگیرکردنی له هه‌وڵه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر و په‌یوه‌ندیـیه نزیکه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا.
<urn:uuid:176ba31f-b8b2-4eef-917c-80c01f401060>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1627684.html
2016-10-26T09:25:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720845.92/warc/CC-MAIN-20161020183840-00056-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.999668
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9996684789657593}
به‌ختیار که‌ریم: پێم وانییه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کدا بێت هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێن هه‌وڵێک له ئاردایه تا کێشه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که له ناو په‌رله‌ماندا چاره‌سه‌ر بکرێن. نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ختیار که‌ریم له‌و بڕوایه‌دایه بردنی کێشه‌کان بۆ ناو په‌رله‌مان ده‌شێت چاره‌سه‌رکردنه‌کان دوابخات. به‌ختیار که‌ریم ده‌شڵێت ، زۆریک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به ئاگان له‌وه‌ی له ده‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقدا هه‌روا ئاسان نییه حکومه‌تێکی نوێ پێکبهێنرێت ، هه‌ر بۆیه هه‌موو پێداده‌گرن که ڕیکه‌وتنی هه‌ولێر جێبه‌جێبکرێت. هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ختیار که‌ریمدا کردووه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:25 خوله‌که.
<urn:uuid:e2deb79e-d4d1-4e8a-ad8b-c28f198ef2d8>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/bakhtiar-kareem-sep19-130134788/974870.html
2016-10-28T15:53:28Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988722951.82/warc/CC-MAIN-20161020183842-00180-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.99574
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9957399964332581}
پارتی کرێکارانی کۆریای دەسەڵاتدار لە کۆریای باکور یەکەم کۆنگرەی گشـتی خۆی دەبەستێت لە پاش نزیکەی 36 سـاڵ، چاوەڕواندەکرێت تیایدا زیاتر دەسەڵاتەکانی کیم جۆنگ ئونی ڕێبەری وڵاتەکە هێندەی دیکە توندتربکرێن. کۆنگرەکە ئەمڕۆ هەینی لە کۆشـکی 25 ی ئەپـریلی پـیۆنگ یانگی پایتەختی کۆریای باکور دەسـتیپـێکرد و پـێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ درێژە بکێشێت. هەزاران بەرپـرسی پارتەکە کە زۆر بە وردی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە دەسـتنیشانکراون، بانکهێشتی کۆنگرەکە کراون. هەرچەندە نزیکەی 100 ڕۆژنامەوانی بیانی بۆ ڕووماڵکردنی کۆنگرەکە بانگهێشتکراون، بەڵام ڕێگەیان پـێنەدرا بچنە نێو کۆشکەکەوە و تەنانەت بەسەریاندا سەپاندوون کە نابێت لە 200 مەتر زیاتر لە شوێنی کۆنگرەکە نزیک بکەونەوە. هیچ شاندێـکی بیانی بەشداری لە کۆنگرەکە نەکردووە، بە وڵاتی چینیشەوە کە هاوپەیمانی سەرەکی پـیونگ یانگە و لە دوایـین کۆنگرەی پارتەکە لە سـاڵی 1980 بە شاندێـکی گەورە بەشداری کردبوو. هەروەها دەسەڵاتداران بە هاوڵاتیانیان گوتووە کاتێـک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیانی لێدوان دەدەن دەبێت بە توندی پابەندی تێڕوانینی فەرمی دەوڵەت بن. هاوکات کەناڵی تەلەفیزیۆنی وڵاتەکە کە تەنیا هی ڕژێمەکەیە، سەرقاڵی پەخشکردنی ڕاپـۆرت و هەواڵ بوون کە بە شان و باڵی ڕێبەری وڵاتەکەیان هەڵدەدات، ئەوەی هەموو تەمەنی 33 سـاڵە.
<urn:uuid:3bb05942-f108-4525-80a8-7941baa061eb>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/korea-kim-jong-un/3318474.html
2016-10-23T17:58:45Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719397.0/warc/CC-MAIN-20161020183839-00026-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.95738
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9573799967765808, "sdh_Arab_score": 0.024594653397798538, "hac_Arab_score": 0.018009047955274582}
ڕۆژی سێشه‌ممه به ئامادبوونی لـێـپـرسـراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان و باڵـیۆزی ئێران له به‌غدا، حه‌سه‌ن كازمی قومی، هه‌ردوو كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی به فه‌رمی كرانه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێرانمان عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێر و له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانی دوو ڕاپـۆرتیان ئاماده‌كردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
<urn:uuid:6aa2f425-5505-48d7-b429-cab12bc9389f>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2007-11-06-voa6-89204932/949347.html
2016-10-26T23:11:27Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988721008.78/warc/CC-MAIN-20161020183841-00212-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.992946
Arab
9
{"ckb_Arab_score": 0.992946207523346}
كارمه‌ندانی ده‌زگای فریاگوزاری توركیا له شاری دیاربه‌كری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به شوێن دۆزینه‌وه‌ی ڕزگاربوواندا ده‌گه‌ڕێن پاش ئه‌وه‌ی كه‌وتنه ژێر پاشماوه‌ی بینایه‌كی پێنج نهۆمی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆیلهرێكهوه ته‌قیه‌وه و ڕووخا. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 كه‌س كوژراون و 5 منداڵ له نێویاندا بووه. هه‌روه‌ها باوه‌ڕده‌كرێت ژماره‌یه‌كی دیكه كه‌وتبنه ژێر پاشماوه‌ی ڕووخاوی ئه‌و بینایه و گیرییان خواردبێت. باره‌گای فه‌رمانداری شاری دیاربه‌كر گوتویه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه له ناو بۆیله‌رێكی گه‌رمی ژێرزه‌مینی ئه‌و بینایه‌دا ڕوویداوه و له پاشدا بۆته هۆی ڕووخانی بیناكه. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ناتۆڵیا ده‌ڵێت پۆلیس پیاوێكیان ده‌ستگیركردووه كه ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سیسته‌می گه‌رمی ئه‌و بینایه‌ی چاكردووه و ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن. جێی باسه، ئه‌و بینایه له لایه‌ن خێزانه لهشكرییهكانهوه به‌كارهێنراوه.
<urn:uuid:e6732198-7afa-4115-b148-aa666f951bdd>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-12-11-voa6-89181057/945513.html
2016-10-24T08:51:51Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988719547.73/warc/CC-MAIN-20161020183839-00535-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.998956
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9989559054374695}
کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به رۆژنامه‌وانی BBC رێگا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ئێرانه‌وه راپۆرت بنێرن. حوسه‌ین نووش ئابادی ووته بێژی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ له رۆژی سێشه‌ممه به ئاژانسی ئه‌سۆشیتدپرێسی ووت به تیمیک له رۆژنامه نووسان رێگا ده‌درێت له‌ویه‌وه راپۆرت بنێرن. ووته بێژه‌که ووتی BBC به‌شی فارسی هێشتا قه‌ده‌غه‌یه له ئێران کار بکات. ئێران له ساڵی 2009 رێگای له BBC گرت بۆ ئه‌وه‌ی له ئێران کار بکات و پاشان له ده‌می ته‌نگه‌ژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا رۆژنامه‌وانێکی وه ده‌رنا و تاران هه‌میشه تاونباری BBC کردووه له کێشه‌کانی په‌یوه‌ندی به ئاسایشه‌وه. بریاره‌که له به‌شێکدا له‌وانه‌یه به مه‌به‌ستی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کاندا بێت له‌گه‌ڵ بریتانیا پاش هێڕشی توندرهوکان بۆ سه‌ر باڵێۆزخانه‌ی بریتانیا له ساڵی 2011 له تاران.
<urn:uuid:9419e0d1-b269-41d6-93d6-9dab2ddec31f>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/2899420.html
2016-10-26T13:12:42Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720945.67/warc/CC-MAIN-20161020183840-00092-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.996455
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9964545369148254}
سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە عەرەبسـتانی سعودیـیە و چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدول عەزیز سەبارەت بە کۆمەڵێـک بابەت وتووێژ بکات، لەوانە ئێران و شەڕی یەمەن و هەوڵەکانی دەدرێن بۆ شکستهێنان بە داعش و شەڕی ناوخۆی سوریا. ئەم سەردانە لە کاتێـکدایە کە پەیوەندیـیەکانی نێوان کۆشکی سـپی و شانشینی عەرەبستانی سعودیـیە نیمچە ساردیـیەکی تێکەوتووە. سەرۆک ئۆباما ڕەخنەی لە سعودیـیەکان گرتووە و دەڵێت سعودیـیە وەکو پـێویست بەشداری شەڕی داعش ناکات. ئەمەریکاش سعودیـیەی نیگەران کرد پاش ئەوە چووە پاڵ هێزە جیهانیـیەکان و بە ڕێکەوتنێـک لەگەڵیدا گەیشتن لەسەر بەرنامە ناوکیـیەکە کە بوار دەدات لە ڕێگەی لابردنی سزاکان سڕکردنی سەر ملیاران دۆلاری ئێران لە بانک و دامودەزگاکانی جیهاندا لاببرێن. ئەمە چوارەمین سەردانی سەرۆک ئۆبامایە بۆ ئەو وڵاتە لەوەتای بووەتە سەرۆک. ئەمڕۆ لەگەڵ شا سەلمان کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، بەر لە بەستنی کۆنگرەی لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کە بڕیارە ڕۆژی پـێـنجشەممە لە ڕیاز بەڕێوەبچێت. بن ڕۆدس جێـگری ڕاوێژکاری سەرۆک ئۆباما بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی دەڵێت هەرچەندە پەیوەندیـیەکان لەگەڵ سعودیـیە ئاڵۆزن، بەڵام جۆرە بنەمایەک هەیە بۆ هاوکاریکردن لە پـێناو بەرژەوەندیـیە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەتی لە بواری شەڕی دژە تێرۆردا.
<urn:uuid:0917aa08-86ec-4989-9e17-5d73fff76349>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/obama-saudi/3293797.html
2016-10-26T13:22:57Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988720945.67/warc/CC-MAIN-20161020183840-00092-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.910672
Arab
13
{"ckb_Arab_score": 0.9106722474098206, "sdh_Arab_score": 0.08103049546480179}
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری شنۆ، ماوەی چەند ڕۆژە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دوو برای گوندی قەرەسەقەلی ئەو شارەیان بە تاوانی یارمەتیدان بە پێشمەرگەکان لەو گوندە دەست بەسەر کردووە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو برا بە ناوەکانی جەلال و کەماڵ مەسرووری خەڵکی گوندی قەرەسەقلی سەر بە باژێڕی شاری شنۆیان دەستبەسەر کردووە و لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا تا ئاستی مەرگ ئەشکەنجەیان کردوون. هەواڵنێری ڕۆژی کورد هەروەها باس لە مەترسیی مەرگ لەسەر ئەو دوو برایە و بەتایبەت لەسەر کەماڵ دەکات. دەگوترێ ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی پووشپەڕ و دوای چەند ڕۆژ ئەشکەنجەی گران و بەردەوام و بە هۆی لەخۆچوون و بەرەو مەرگ چوونی کەماڵ، ئیدارەی ئیتلاعات کەماڵ مەسرووری ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری شنۆ کردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە کە ئیدارەی ئیتلاعات بە نیازە دوای باشتر بوونەوەی کاتیی کەماڵ دووبارە ئەشکەنجەی بدەنەوە. لە ئێستادا بە هۆی دۆخی نالەباری ئەو دو برایە و بەردەوامیی ئەشکەنجە و لێدانیان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە مەترسی مەرگ لەسەر گیانی ئەو دوو برایە هەیە و دەگوترێ هەر لە ئێستادا هیوایەکی ئەوتۆ بە مانەوەی کەماڵ نیە. لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بە بەردەوامی هاووڵاتیانی ئەو شارەی دەستبەسەر کردووە.
<urn:uuid:824ef5f0-66de-4dc2-b04a-c4e26a4e14a2>
CC-MAIN-2016-44
http://www.rojikurd.net/2-bray-gwndy-qereseqel-metrsi-mergian-lesere/
2016-10-28T19:38:23Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988725470.56/warc/CC-MAIN-20161020183845-00216-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.86079
Arab
21
{"ckb_Arab_score": 0.860789954662323, "hac_Arab_score": 0.13013996183872223}
سه‌رۆک وه‌زیری نوێی لوبنان ته‌مام سه‌لام ڕۆژی شه‌ممه حکومه‌تی نوێی ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای چه‌ند مانگی ململانێی سیاسی. بۆ چه‌ند مانگێکه لوبنان له‌لایه‌ن حکومه‌تێکی کاربه‌ڕێکه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برا هاوکاتی ئه‌وه‌ی مشتومڕێکی زۆر هه‌بوو له نێوان دوو لایه‌نه سه‌ره‌کییه سیاسیه‌که‌ی وڵاته‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ چی به‌ده‌ست بێت و چی به‌ده‌ست نه‌بێت. ته‌مام سه‌لام سه‌رۆک وه‌زیری نوێی لوبنان کوڕی یه‌کێک له سه‌رۆک وه‌زیره خۆشه‌ویست و درێژخایه‌نه‌کانی لوبنانه له مه‌ڕاسیمی وه‌رگرتنی پۆسته نوێیه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد هه‌وڵی داوه حکومه‌تێکی هاوسه‌نگ له نێوان لایه‌نه‌کاندا پێک بهێنێت که هه‌مو لایه‌نه‌کان به‌شدار بن تیایدا به‌ڵام به‌بێ به‌کار هێنانی هیچ بیرۆکه‌یه‌کی ئاین و ئاینزایی. مشتومڕێکی زۆر له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری ناوخۆ بووه مایه‌ی دواکه‌وتنی پێک هێنانی حکومه‌تی نوێ بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر. زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.
<urn:uuid:a32d82ba-073e-4240-b6b2-ac1723a45b08>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/1852184.html
2016-10-21T11:16:38Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988717963.49/warc/CC-MAIN-20161020183837-00344-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997411
Arab
14
{"ckb_Arab_score": 0.9974106550216675}
سه‌رۆک بوش پێشبینی ده‌کات ساڵی داهاتوو له عێراق سه‌خت بێت. سه‌رۆک بوش له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له کۆشکی سپی گوتی له پێناو ڕاگرتنی توندوتیژی له عێراق ژماره‌یه‌ک بژار له‌به‌رده‌م باس و لێکۆڵینه‌وه‌دایه و یه‌کێک له‌وانه ئه‌گه‌ری زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکییه‌کانه. سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ساڵی 2006 بۆ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عێراق و گه‌لی عێراقی گران بوو. هه‌روه‌ها گوتی ساڵی 2007 قوربانی و به‌ختکردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له کاتێکدا واپێده‌چێت که یاخیبوان و توندڕه‌وان هه‌وڵی تێکدانی کاره‌کانی حکومه‌تی ساوای عێراقی ده‌ده‌ن که له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسییه‌وه هه‌ڵبژێراون و هه‌روه‌هاش هه‌وڵی کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ده‌ن. سه‌رۆک ده‌ڵێت " ئێمه ده‌چینه ناو ساڵی نوێوه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی عێراقمان لا ڕوون و ئاشکرایه، به هه‌مان شێوه‌ش مه‌به‌سته‌کانمان لا ڕوونه. ئامانجه‌کانمان هێشتا هه‌ر بریتین له عێراقێکی ئازاد و دیموکراتیک که بتوانێت خۆی ببات به‌ڕێوه و به‌رگری له خۆی بکات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌که‌یدا له شه‌ری دژه تیرۆر به‌رده‌وام بێت." سه‌رۆک بوش له میانه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا گوتی دوژمنان هێشتا هه‌ر بێ به‌زه‌یی و توندوتیژییانه ماونه‌ته‌وه. سه‌رۆک گوتی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تردا کۆده‌بێته‌وه بۆ داڕشتنی ستراتیژییه‌كی نوێ له پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان و دڵنیابوون له به ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن. هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوش گوتی ژماره‌یه‌ک به‌ربژار له ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه‌دایه و له نێویاندا ئه‌گه‌ری زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکییه‌کان له عێراق. هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که هێشتا سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌ربازی دیکه بۆ عێراق بڕیاری نه‌داوه. دووپاتیشی کرده‌وه که نیازی ئه‌و بۆ زیادکردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی و هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستی باشتر هه‌ڵسه‌نگاندنی شه‌ڕی دژه تیرۆریزمی جیهانی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن بوو. سه‌رۆک گوتی " من داوام له وه‌زیر گه‌یتس کردووه که بزانێت چه‌ندێک پێویسته ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان زیاد بکرێن و به زووترین کات پێمی ڕابگه‌یه‌نێت." جێی باسه، کۆشکی سپی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که سه‌رۆک بوش له کۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ر و پێش کۆتایی ساڵ ستراتیژی نوێ سه‌باره‌ت به عێراق له میانه‌ی ووتارێکدا بۆ ووڵاته‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ووتاره بۆ مانگی یه‌ک دوخراوه.
<urn:uuid:eddbbfae-b68c-49fc-9658-1cb053898e1c>
CC-MAIN-2016-44
http://www.dengiamerika.com/a/a-58-2006-12-20-voa6-89184132/946169.html
2016-10-22T11:44:22Z
s3://commoncrawl/crawl-data/CC-MAIN-2016-44/segments/1476988718957.31/warc/CC-MAIN-20161020183838-00406-ip-10-171-6-4.ec2.internal.warc.gz
ckb
0.997946
Arab
12
{"ckb_Arab_score": 0.9979456663131714}